کامەران وریا قانع: ئهلیناى دیكتاتۆر.
ئه‌گه‌ر سه‌ماكه‌رێكى یانه‌ى شه‌وانه‌ى كراكاس ببێته سه‌رۆك، بۆ من نه‌بم؟ ” ئه‌مه قسه‌ى ئه‌لینا چاوچیسكۆیه دواى دیدارى له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابیس بیرون، ئه‌و ئافره‌ته‌ى دواى مردنى مێرده‌كه‌ى بوو به‌سه‌رۆكى ئه‌رجه‌نتین له ساڵى 1973.
ئه‌لیناو مێرده‌كه‌ى ئه‌نجامى بیست و چوار ساڵى (1965 – 1989 ) حكومرانیان له رۆمانیا، میلله‌تێكیان كرد به سواڵكهرو قه‌ره‌ج له ئاست دنیا، له پێناو حه‌زه شێته‌كانى خۆیان. بیست و چوار ساڵ بەئاگر و ئاسن ئه‌و وڵاته‌یان وێران كردبوو، به جۆرێك برسیه‌تى سیماى سه‌ره‌كى ئه‌و میلله‌ته بوو، كه‌چى خۆى و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له بازاره‌كانى پاریس پێدوایستى خۆیان ئهكرى. ئه‌م ئافره‌ته زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌یتوانى بنوسێت و بخوێنته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌ڤده بروانامه‌ى دكتۆراى فه‌خرى پێبه‌خشراو بوو له ده‌زگا كارتۆنیهكانى وڵات، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى هه‌فتاو دوو بڕوانامه‌ى زانستى تر‌ى جۆراو جۆر. هه‌روه‌ها پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى نیشمانى لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى به‌شى كیمیایى داگیر كردبوو، دكتۆراكه‌یان بۆ نووسیبوه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و مامۆستا زانكۆیه‌ى له ژیاندا سریه‌وه كه ئاماده نه‌بوو دان به ناسنامهكهىدا بنێت. زۆر هه‌وڵى دا به پاره‌و به‌رتیل پاداشتى نۆبل وه‌ربگرێـت، به‌ڵام نه‌یتوانى. له سهفهرێكىدا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى بۆ ده‌ریایی مردوو به گریانێكى درۆینه له پێش مه‌لیك حسنى كوچكردوو، داواى یه‌خته‌كه‌ى لێ‌كرد كه یه‌كێك بوو له جوانترین یه‌ختى ده‌ریایی ئه‌و سه‌رده‌مه، پاشاى ئوردوینش له ناچارى دانه‌یه‌كى وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى بو كڕى. دواتر به مێرده‌كه‌ى وت: پاشایه‌كى چه‌ند گێل بوو!. گه‌وره‌ترین باڵاخانهى دروست كرد ( له دواى باڵاخانهى پنتاگۆن دێت ) له‌سه رووبه‌رى 350 هه‌زار مه‌تر دووجا، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ( سه‌رۆكایه‌تى وڵات، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ، په‌رله‌مان و ده‌زگاى دادوه‌ریى ) كۆبكاته‌وه له شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر كۆنترۆلیان له ژێر ده‌ستى خۆى بێت. ئامێرى جاسوسى له هه‌موو ژوره‌كانى مێرده‌كه‌ى و كچ و كوڕه‌كانى دانا بوو ، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاى له جوڵه‌یان بێت.
له بریارێكى شێتانه بریاریاندا ( خۆى و مێرده‌كه‌ى) ژماره‌ى دانیشتوانى رومانیا زیاد بكه‌ن و، مه‌رسومێكى سه‌رۆكایه‌تیان ده‌ركرد و، بریارندا هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نى له 25 ساڵ زیاتر بیت و ڕه‌به‌ن بێت بۆ ماوه‌ى 4 تا 5 ساڵ زیندانى بكرێت وه‌كو سزادانێك، ئه‌م سزایه ئه‌و ژن و مێردانهشى ئه‌گرته‌وه كه مندالیان نه‌بوو. به گه‌نجانى ولاتى ئه‌وت: گوێ له كه‌سوكاره دواكهتواكانتان مه‌گرن، سێكس بكه‌ن خۆتان بشارنه‌وه له كه‌سوكارتان پشت بهمن ببستن، ئیوه مندال دروست بكه‌ن, ده‌وله‌ت به خیوى ئه‌كات. دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م هه‌تیو خانه‌كانى وڵات جێگاى مندالى نه‌ما بوو. له سه‌فه‌رێكدا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى داواى له سه‌رۆكى ئه‌مریكا (كارته‌ر) كرد دكتوراى فه‌خرى له زانكۆیكى واشنتۆن پێببخشرێت، به‌لام كارته‌ر رازى نه‌بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆى بچرانى په‌یوه‌ندى دیبلوماسى نیوان ئهمریكاو ولاته‌كه‌ى! تا كارته‌ر له ده‌سه‌لات بوو.
ئه‌م لوتبه‌رزى و بێ‌نرخ كردنى مرۆڤى رومانى وای كرد ئه‌م ژن ( 73 ساڵە، هه‌رچه‌نده مێژووى له دایك بووى خۆى گۆرى بۆ ئه‌وه‌ى له مێرده‌كه‌ى به ته‌مه‌نتر نه‌بێت ) و مێرده (71 ساڵەکەی) به خۆپیشاندانێكى سه‌دان هه‌زار كه‌سی له ده‌وروبه‌رى كۆشكه‌كه‌ى، له كورترین دادگایی كردن له مێژوو هه‌ردووكیان ئیعدام بكرێن و پرۆسه‌ى ئیعدام كردنهکەش راسته‌خۆ له تهلفزیۆنهوه بگواسرێته‌وه.
كێشه‌ى دیكتاتۆره‌كان ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام له خه‌یاڵێك ئه‌ژین كه كۆمه‌ڵگا قه‌رزارى ئه‌وانن، ئه‌گه‌ر چاوچیسكۆ به گه‌نجى كۆمۆنستێكى چاو نه‌ترس بوه‌و چه‌ندین ساڵ له زیندانه بووه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و متمانه‌یه‌ى له خه‌ڵكى رومانیا وه‌رنه‌گرت بوو تا روژى حساب به دار‌و به‌ردیان دا بدات. له هه‌موو شوێنێك دیكتاتۆره‌كان له یه‌ك ئه‌چن، زۆربه‌شیان هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌رێیان ده‌كات، مه‌سه‌له‌كه هه‌ر كاته.