بەهرۆز جەعفەر: کوردوستان و هێڵەکانى ووزە، ناکۆکی یاخود هاوکاریی هەرێمایەتى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەستپێک:
لە بنچینەدا ململانێی ژیان بۆ کۆنترۆڵکردنى ئەو (ووزە) یە کە هەیە، بۆیە تواناى کۆنترۆڵکردنى ووزە بە گڕ تێبەردانى جەنگەڵ بێت یاخود بە دروستکردنى کارگەکانى بەرهەمهێنانى ووزە، ئەوا مەرجى سەرەتایی شارستانیەتە. بەپێی پۆلێن کردنیان جۆرەکانى ووزە بریتین لە: “ووزەى کیمیایی، ووزەى ئەتۆمى، ووزەى میکانیکى، ووزەى خۆر، ووزەى ڕووناکى، ووزەى کارەبا، ووزەى گەرمى”. واتا هەر شتێک لە گێتى دا سەرچاوەى جووڵە بێت ئەوا پێى ئەوترێت ووزە. ئەگەر ووزە نەمێنێت گەردون لە جووڵە ئەوەستێت.
لەدواى شۆڕشى پیشەسازی و سەدەى نۆزدەوە، ئەوە زیاتر لە (150) ساڵە نەوت و ئینجا غازى سروشتى سەرچاوەى سەرەکى ووزەن لەدونیادا، دۆزینەوەو دەرهێنان و بە بازاڕکردن و کۆنترۆڵکردنى، هۆکارێکى سەرەکى جەنگ و ناکۆکیە هەرێمایەتى و جیهانیەکانە، بەپێی ئەو خەمڵاندنەى وەزارەتى ووزەى ئەمریکى ساڵى (1999) کردویەتى: بەکارهێنانى سەرجەمى ووزەى جیهان لە زیادبوندایە، لە نێوان ساڵانى (1999 بۆ 2020) دا، لە (9.61) کوادریلیۆن یەکەى گەرمى بەریتانى (BTU) یەوە دەبێتە (127) کوادریلیۆن یەکەى گەرمى بەریتانى، کە دەکاتە تێکڕاى زیادبونى پێداویستى ساڵانە بە بڕى (1،3%).(1). ڕێکخراوى ووڵاتانى هەناردەکردنى پیترۆڵ (ئۆپیک-OPEC) لە (8ى نۆڤەمبەرى 2016) لە ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆیدا دایناوە کە ڕێژەى بەکاربردنى نەوت لەجیهاندا بەبڕی (40%) زیاد ئەکا تا ساڵى (2040). بەمەش خواست لەسەر نەوت بۆ هەر ڕۆژێک ئەکاتە (17) حەڤدە ملیۆن بەرمیل (2).
ئامانج لەم پەیپەرە بەشدارییەکى ئاکادیمیە، تاوەکو سۆراخى سێ خاڵى گرنگ بکات:
یەکەم: رۆڵ و گرنگى نەوت و غازى سروشتى لە پڕکردنەوەى پێداویستیەکانى وڵاتان و بازاڕى ئابوریی جیهانى دا. دووەم: بۆ زیاتر تێگەیشتن لە حەوزەکانى ووزە لە دەریاى ناوەڕاست، کەنداوى عەرەبی، ستراتیجى ووزەى تورکیا، دەرچە ئابورییەکانى ئێران، کێبرکێی هێڵەکانى ووزەو هاریکاریی و ململانێ هەرێمایەتیەکان لەم نێوانەدا.
سێهەم: بۆ دیاریکردنى شوێن و گرنگى هەرێمى کوردوستانى عێراق (KRG) لەسەر نەخشەى ووزەى جیهانى و، ئایندەى سیاسى ئەم هەرێمە لەبەرداشى ململانێکانى لەگەڵ حکومەتى مەرکەزیی (بەغدا) لەلایەک، ململانێ حزبى و نێوخۆییەکانیشى لەلایەکى تر.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ کوردستان و هێڵەکانی ووزە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت