شه‌ریف هه‌ژاری: حه‌له‌ب ستراتیژێكی دووباره‌ی سه‌لماند، بۆ مێژوو شاهیدی ئه‌م وتاره بن!
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سیاسییه له ڕووانینی مێژووی سیاسیی هاوچه‌رخه‌وه بۆ دۆخی سیاسیی-ستراتیژی ڕژێمه‌كانی سوریا- ئێران.
گۆرینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه كه روسیا له ده‌ورانی قهیسهرهكانییهوه به هه‌میشه‌یی تموحیان تێیدا هه‌بووه له‌وه‌ی ده‌ستیان بگات به ناوچه‌كانی ئاوه گه‌رمه‌كان و، له سه‌رده‌مانی ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆر (حافیز ئه‌سه‌د و ئێستای به‌شاری كوری) دا ڕێگایان به روس داوه كه بنكه‌ی هه‌میشه‌یی له سوریادا هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ئه‌مریكا كارێكی ئاسان نییه و به شه‌و و رۆژێك یاخود به سال و دووسالێك نایه‌ته بوون!
له رۆژی راگه‌یاندنی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر قاعیده و تالیبانی ئه‌فغانستان له 2001، سه‌رۆكی حیزبی شوعی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران وتی: نه‌ده‌بوو روسیا به ئاسانی رێگا بدات ئه‌مریكا بێته ئه‌فغانستان چونكه ستراتیژی ئه‌مریكا ده‌وره‌دانی روسیای ئێستایه.
به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ستراتیژی ئه‌مریكا له جه‌نگی سارد دا ههلووهشانهوهی سۆڤیه‌ت بووبێت، ئه‌وا له 2001 ه‌وه ستراتیژی ئه‌مریكا ده‌وره‌دانی روسیا یه!
پاش جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا له ڤێتنام و له دژی بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆخوازه چه‌په‌كان له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و پاشانیش داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك دا، وایكرد وێنه‌ی ئه‌مریكا لای دونیا زۆر ناشیرین بوو بوو.
به‌تایبه‌ت كشتوبڕی هاولاتیانی ئه‌فغانستان و عێراق، دیدی دونیای بۆ ده‌سه‌لاتی ئه‌مریكا ناشیرینتر كرد، هه‌ربۆیه پرۆسه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق له ده‌نگدانی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا به (داگیركاری) په‌سه‌ند كرا، نه‌وه‌ك به پرۆسه‌ی (ڕزگاری) و خستنی دیكتاتۆرێكی خوێنڕێژی وه‌ك سه‌دام.
هه‌روه‌ها، هه‌موومان شاهیدی ئه‌وه‌ین كه له ساله‌كانی 2003 تا 2011 ش، ئه‌وا به‌شێكی گرنگی شه‌قامی ئه‌وروپا پشتیوانیان له پۆتین ئه‌كرد و، ئهیانوتك ئه‌مریكا كاولكاره و خوێنرێژه و، پۆتین پاله‌وانه و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له دژی خه‌لكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام نادات!!
به‌لام ئه‌مریكایه‌ك، كه سه‌دان دامه‌زراوه‌ی سیاسیی-ستراتیژی و ئابوری-ستراتیژیی هه‌یه، به ئاسانیی نایه‌وێت قبولی كات كه وێنه‌ی خۆی به ئه‌هریمه‌ن و كاولكار و مه‌ده‌نی-كوژ له قه‌له‌م بدرێت و، وێنه‌ی دوژمنه‌كه‌شی به پاله‌وان ته‌ماشا بكرێت!
بۆ ئه‌مه‌ش، گۆره‌پانی سوریا، باشترین زه‌مینه و تاقیگه بوو كه ئه‌مریكا دید و وێنه‌ی جیهان له به‌رامبه‌ر روسیا و ئێرانی دوژمنی دا بگۆڕێت و، تهلهیهك بۆ روسیا و ئێران-ئه‌سه‌د بنێته‌وه، كه نه‌ك زه‌حمه‌ته مانه‌وه‌ی ستراتیژییان له سوریا دا، بگره له ئێستا دا جیهان نه‌عله‌ت له ده‌سه‌لاتی روسیا و ئێران-ئه‌سه‌د ئه‌كات.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ی شه‌ڕی سوریا نه‌بووایه، چ شتێك وێنه‌ی به خوێن‌ڕێژ له قه‌له‌م دراوی ئه‌مریكای له بیر زۆرینه‌ی بیروڕای جیهان ئه‌برده‌وه و، ڕوسیا و ئێران- ئه‌سه‌دی له دونیابینی زۆرینه‌ی جیهان دا وه‌ك دڕنده و به‌ربه‌ری له قه‌ڵه‌م ده‌دا!؟
ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت روسیا له به‌رچاوی جیهانی ئیسلام (جیهانی سوننه) بخات و، له ئاستی جیهانیش دا وێنه‌ی روسیا وه‌ك شوناسی دژ به مرۆڤایه‌تی بناسێنێت!! بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ته‌داخولی له كه‌یسی سوریا و حه‌له‌ب بكردبایه، به‌دلنیاییه‌وه ئه‌م كوشتوبڕه ڕووی نه‌ده‌دا، به‌ڵام ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌دیش به‌م شێوه دڕنده‌ییه له به‌رچاوی دونیا ناشیرین نه‌ده‌بوون و، نه‌ده‌بوونه ناسنامه‌ی كوشتوبڕی مناڵ و ژنانی حه‌له‌ب و سوریا به‌گشتی.
ئه‌م ستراتیژه‌ی ئه‌مریكا له سوریا، له مێژوودا ستراتیژێكی دووباره‌ی ئه‌مریكایه، (له مێژووی ته‌واو هاوچه‌رخی سیاسیی)ش دا، زۆر نموونه‌ی وه‌ك سوریا و بگره خراپتر و خوێنینتریشمان هه‌یه، كه ئه‌مریكا له سه‌ره‌تادا خۆی بێ ده‌نگ كردووه و، ڕوسیا پشتیوانی ڕژێمه خوێنڕێژه دیكتاتۆره‌كانی كردووه.
به‌لام دواتر له ستراتیژ دا ئه‌مریكا باشترین بیانووی به‌ده‌سته‌وه بووه كه ئه‌و ڕژێمه دیكتاتۆرانه‌ی كه (زۆرێكیان) سه‌ر به ڕوسیا بوون له‌ناو ببات و، هه‌ندێك له دیكتاتۆرهكانیشیان به دادگای لاهای بسه‌پێنێت، بۆ نموونه:
دوێنێ نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به توڕه‌ییه‌وه وتی: ئه‌م ڕهشهكوژییه به‌ربه‌رییه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی (حه‌له‌ب و سوریا به‌گشتی) له لایه‌ن ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجام دراوه چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ل ڕه‌شه‌كوژی هه‌له‌بجه، چ فه‌رقێكی هه‌یه له‌گه‌ل جینۆسایده‌كانی سه‌دام!؟
ئه‌م په‌یامه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ستراتیژێكی دووباره بووه‌وه‌ی ئه‌مریكای خسته‌وه‌ڕوو، كه ئه‌مریكا له سه‌ره‌تادا دژ به جینۆسایدكرنهكانی ڕژێمه دڕنده‌كان بێ-ده‌نگی كرداریی هه‌ڵ ئه‌بژارد و ته‌نها به به‌یاننامه ناره‌زایی ده‌ربڕیووه، به‌لام له ستراتیژدا هه‌ڵی تهكاندوون.
جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا بێ-ده‌نگی هه‌ڵبژارد له ئاست ده‌سه‌لاتی سه‌دام كه له 1980 وه پرۆسه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفالی ده‌ست پێ كردب، هه‌روه‌ها بۆ كیمیابارانی 1988 ی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مریكا هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌بوو، كه‌چی ئه‌مریكا له 2003 به هۆكاری هه‌بوونی چه‌كی كیمیاوی لای سه‌دام و به‌كارهێنانی دژی گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا سه‌دامی ڕوخاند، هه‌رچه‌نده ڕوسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه دژ به هێرشی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر سه‌دام.
هه‌روه‌ها ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌مریكا سه‌ره‌تا هه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕیووه، به‌لام له ستراتیژ دا ئه‌م ڕژێمانه‌ی هه‌ڵ ته‌كاندووه! وه‌ك نموونه‌كانی:
قه‌سابخانه‌كانی دیكتاتۆر (سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ) له دژی سلۆڤانیا و كرواتیا و بۆسنا له سالی 1991 كه هه‌زاران خه‌لكی سڤیلی ده‌سووتاند به ئاگری تۆپه‌كان و كشتوبره ههمهجییهكانی میلۆسۆفیچ.
ئابلوقه‌ی ده‌سه‌لاتی سربیا به فه‌رمانی (ملادیچ) بۆ سه‌ر شاری سه‌رایڤۆی پایته‌ختی بۆسنا له 1992 كه ته‌نها له‌و شاره‌دا زیاتر له ده هه‌زار خه‌لكی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی و، ئابلوقهدانهكه سێ ساڵ و هه‌شت مانگی خایاند، كه ده‌سه‌لاتی سربیای خوێن‌ڕێژ دژی سه‌ربه‌خۆیی بۆسنا بوون بۆیه ئه‌م جینۆسایده‌یان ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها دڕنده‌یی میلۆسۆفیچ له دژی هه‌رێمی كۆسۆڤۆی مسولمان نشین كه له مانگی سێ ی ساڵی 1998 زیاتر %80 ی خه‌لكی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌ناوبرد، كه به پێی مێژوو له جیهان دا كاری هێنده دڕندانه ڕووی نه‌داوه.
كه‌چی ئه‌مریكا بۆ هه‌موو ئه‌م نموونانه، له سه‌ره‌تادا ته‌نها به به‌یاننامه ناڕه‌زایی ڕاده‌گه‌یاند، به‌لام له ستراتیژ دا به ئابلوقه و به گورز ئه‌م ڕژێمانه‌ی هه‌ڵ ته‌كاند و، خاكی ئه‌م ڕژێمانه‌ش له‌ت-له‌ت بوون و بوونه چه‌ندان ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ پێكهاته جیاوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان.
كه‌وابو، ئه‌م درندهییانهی روسیا و ئێران-ئه‌سه‌د وایكردووه كه: له لایه‌ك ته‌ركیزی جیهانی ئیسلام له‌سه‌ر ئیسرائیل دوربخاته‌وه و، له لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌و هه‌موو گروپه‌ی كه هێرشی تیرۆریستیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌مریكا و به كاولكاری جیهان ناویان ده‌برد، ئه‌وا ورده-ورده ئه‌و وێنه‌یه به ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌مریكا نه‌بێت و وێناكردنهكه بگۆرێت و، ناسنامه‌ی ئه‌و وێنه‌یه به ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌د ببه‌خشرێت!
هه‌تا روسیا و ئێران-ئه‌سه‌د به‌م كاره جینۆسایدكارانهوه نه‌گلێن، ئیتر چۆن بیانوو به‌ده‌ست ئه‌مریكاوه ئه‌بێت كه له ستراتیژ دا ته‌داخولاتی راسته‌وخۆ بكات له‌م ناوچه‌یه‌دا و، به قوولی شهر بخاته ئێرانه‌وه و هه‌لی تهكێنێت و چوارده‌وری روسیا بگرێت!؟
ئه‌گینا ئه‌سه‌د له 2011 ه‌وه نێچیرێكی بچووك بوو بۆ ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها، ئه‌مریكا ته‌ركیزی له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه له سنوركانی روسیا و بردنی نه‌وتی ئێرانه، نه‌وه‌كو خێرا ئه‌سه‌د بروخێنێت و هێزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره و گروپه ئیسلامییه توندره‌وه‌كان جیهاد رابگه‌یه‌نن دژی سوپای ئه‌مریكا له سوریادا!! وه‌كچۆن ئه‌مریكا به‌غدای بۆ شیعه‌كان رزگاركرد، كه‌چی دواتر شیعه‌كان بوونه ئامێری ئێران و، هه‌ندێكیان شه‌ریان له دژ سوپای ئه‌مریكا راگه‌یاند و، سوونه‌كانیش رۆژانه ده‌یان هێرشی خۆكووژیان ده‌كرده سه‌ر سوپای ئه‌مریكا له شاری به‌غدادا و ئه‌مریكاش به داگیركه‌ر و خوێن‌ڕێژ ناوده‌برا.
هه‌ربۆیه به جینۆسایدكردنی حه‌له‌ب له لایه‌ن ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌ده‌وه و، به كه‌وتنی شاره‌كانی موسل له ده‌ست داعش و حه‌له‌ب له ده‌ست نوسره، ئه‌مریكا ئه‌شیه‌وێت، پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌ی له ده‌ست داعش و به‌ره‌ی نوسره ده‌رهێنا، ئه‌وا هێزی میانره‌وی سوننه شوێنیان بگرنه‌وه و، هانا بۆ ئه‌مریكا وه‌كو فریادره‌س ببه‌ن و، له ئاستی جیهانیش دا ئه‌مریكا وه‌كو رزگاركه‌رێكی مرۆڤایه‌تی لێی بروانرێت!
به‌مه‌ش هه‌م وێنه‌ی خۆی له ئاستی جیهان دا ئه‌گۆڕێ و هه‌مان وێنه‌ی خوێنڕێژی نابێت له به‌رچاوی جیهان و جوانی ئه‌كات، هه‌میش هه‌مان هه‌له‌ی دوای پرۆسه‌ی گرتنی عێراق دووباره ناكاته‌وه!!
به‌م پێیه، ئێستا شاهیدی خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سیی-ن له له‌نده‌ن كه له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كان و سوننه‌كانی جیهان له دژی ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌د ده‌كرێت و، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش سعودیه (وه‌ك ده‌وله‌مه‌نترین ولاتی عه‌ره‌ب و قیبله‌ی ولاتانی سوننه) بریاری دا بالوێزی روسیا و هه‌رچی دبلۆماتكاری روسی هه‌یه له خاكی سعودیه‌دا ده‌ر بكات.
هه‌مووشمان شاهیدین چه‌ندێك ڕق لێبوونه‌وه‌ی شه‌قامی گشتی جیهانیش دژ به ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌د په‌ره‌ی سه‌ندووه و، گوتاری ناراسته‌وخۆی جیهانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه: ئه‌مریكا بۆ نایه‌یته وه‌لام له‌م جینۆساید و كشتوبڕانهی خه‌لكی سوریا به‌ده‌ست ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌ده‌وه!! كه له ڕاستییدا ئه‌مریكاش هه‌ر ئه‌م گوتاره‌ی ئه‌وێت كه بكرێته فریادڕه‌س و، ئینجا پلانه بهرژهوهندیخوازییهكانی له ناوچه‌كه‌دا جێ به جێ بكا و ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بخاته ئه‌م ولاتانه‌وه!!
ئه‌و توێژه‌ر و نووسه‌رانه‌ش كه به جه‌نگی حه‌له‌ب ده‌ڵێن: كۆتای شه‌ڕ هات له قازانجی به‌ره‌ی ڕوسیا و ئێران-ئه‌سه‌د، ئه‌وا زۆر به ته‌كتیكی و به ساكاری بیرده‌كه‌نه‌وه و، پێموایه: سه‌ره‌تای گه‌رمتربوونی جه‌نگه‌كه‌یه دژ به سوریا-ئێران و، وه‌ك له 2011 ه‌وه به ده‌یان بابه‌ت بۆچوونم وابووه كه: شه‌ڕی سوریا شه‌ڕی تێوه‌گلانی ئێرانه و ئاكامه‌كه‌شی له ستراتیژ دا ئێران شه‌ڕی تێ ئه‌خرێت!
چونكه خاپوربوونی شاره‌كانی سوریا و به‌رده‌وامی شه‌ڕ تێیاندا واته خاپورتربوونی ئابوری ئێران-ئه‌سه‌د و پڕوكانی ستراتیژیه‌تی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی دا، ئاكامه‌كه‌شی خودی ناوخۆی ئێرانیش هه‌ل ده‌كه‌نێت و، به خوێنڕشتنی زۆریش ئه‌م سنورانه په‌رت-په‌رت ئه‌كرێن و دووباره داده‌ڕێژرێنه‌وه.
هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه كه نوسه‌رانی كورد پێیان وابێت: ئیدی ئه‌سه‌د و ئێران بردیانه‌وه! به‌و هه‌موو خاپوربوونهی شارهكانیی و به‌و ژماره زۆر گه‌وره‌یه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له دژی و به‌و هه‌موو قه‌رزه‌وه ئه‌وا ئه‌سه‌د چۆن بۆ ستراتیژ خۆی ڕائه‌گرێ! ، ئێران له پێناو ئه‌وه‌دا شه‌ڕی سوریا ئه‌كات كه ئه‌مریكا پاش سوریا ئێرانیش هه‌ڵ نهتهكێنێت و، ڕوسیاش ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌ژموونی ئه‌مریكا ده‌وری نه‌دا، به‌لام چیتر هاوكێشه‌كه نه ئه‌وه‌ستێ و نه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوواوه و، به‌دڵنیاییه‌وه ئێرانیش ئه‌گرێته‌وه!
هێنده ئه‌م بوركانه گه‌وره و خوێنینه، ئێستا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه تێڕوانینی (ئه‌فغانی و پاكستانی و عه‌ره‌ب) ێكی سوننه‌ی نه‌خوێنه‌وار چۆن بێت به‌رامبه‌ر به‌و جینۆسایده‌ی كه ڕوسیا و ئێران- ئه‌سه‌د ڕۆژانه له سوریادا كردوویانه و ده‌یكه‌ن! كه دورنییه نه‌گاته ئاستی دژ كرده‌وه‌ی گه‌وره‌ی تاكه‌كه‌سیش دژ به هه‌ر ئێرانیی و سورییهكی لایه‌نگری ڕژێمه‌كانی ئێران- ئه‌سه‌د كه له ولاتانی ده‌ره‌وه‌ی سوریا و ئێران دا ئه‌ژین!