Daesh-1

ناكام محمود گەڵاڵەیی: كورد دوای داعش پەراوێزدەخرێت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زلهێزەكان لە دەروەی زیانی ناوچەی و ناو خۆی خۆیان و لەسەر خاكی ووڵاتانی تر هەژمونی خۆیان نمایش دەكەن،لەم قۆناغەدا بەتایبەت لەم دووسەدساڵەی ڕابردوو دا دەوڵەتانی خۆرئاوا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست توانای خۆیان و پێگەی خۆیان نیشانی نەیارەكانیان دەدەن بەتایبەت دوای ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی بەهۆی لاوازی حوكم رانی ئەم دەوڵەتانەوە بارودۆخ زۆركات گونجاو بووە بۆ دەست تێوەردان، رەنگدانەوەی ئەم دەست تێوەردانانەی خۆرئاوا لەدروستكردنی عیراق و ڕوخاندنی شای ئێران و پاشانیش شەری ئیران عیراق تادەگاتە ئەفغانستان و روخاندنی بەعس زیاتر دەركەوتن، بەڵام دروست بوونی داعش هێندەی دەست تێوەردانی دەوڵەتانی ناوچەكە بوو هێندە خۆرئاواییەكان نەبوون، دەوڵەتانی خۆرئاوا زیانی گەورەیان كرد لەجەنگەكانی یەكە و دووەم،لەوە تێ‌ گەیتوون كە بۆپاراستنی خۆیان و بەرژەوەندییەكانیان دەوڵەتە لاوازەكان باشترین دەستكەوتن، تابتوانن پاكانە حسبی خۆیان بكەن.ناوچەكە گونجاوە بۆ دروست كردنی هەر گروپ و ڕێكخراوێك بەهەر فكر و ئایدۆلۆژیایەكەوەبێت. تابتوانرێت بۆبەرژەوەندی سیاسی و ئابوری بەكار بهینرێت، كە ئەویش ڕاستەو خۆ پێگەی و كاریگەری زلهێزەكان و جێ‌ دەستیان لە ڕووداوەكاندا دیاری دەكات.

كوردی دوای داعش
دوو جەمسەری سونی و شیعی و بەیەكگەیشتنیان لە عێراق لاوازی دەولەتی سوریا بەرهەمەكەی داعشی عێراق بوو كە بەمەزەندە زیانەكانی عیراق لە سوریا و سەرجەم وولاتانی تر زیاترە،ئیستا ململانێكان لە شەڕی ئازادكردنی موصڵدا چڕبوونەوە جەمسەری سێكوچكەی سعودییە توركیا قەتەر لاواز و بێ‌ پێگەیە شەڕكەرەكانیان داعشن و ئەوانیش لەمەرگدان،هەرچی جەمسەری شیعییە كە ئیران قیادەی دەكات بەهێز و كاریگەرە هەم وەك دەوڵەتی عیراق هەم وەك ئەومیلشیایانەی دروستی كردوون(حشدی شعبی)،جەمسەری سوونی بۆ لێدان لەبەرەوەندییەكانی ئیران كەوتنە گیانی حوسیەكان و لەلایەكی ترەوە بەپاڵپشتی (حیزب للە)ی لوبنانی پێگەی خۆی لە لوبنان بەهێزتر كرد.
ئیستا كە شەڕی لەناوبردنی داعشە لەعێراق ئەم دووجەمسەرە جیاوازە هەمووهەوڵێكیان ئەوەیە هیزی یەكەم بن و پێگەیان قایم تربێت لەعێراقی دوای داعش،وەك دەبینین توركیا بەبێ‌ ئەوەی ناوی لەهاوپەیمانێتی دژی داعش هەبێـت هەوڵدەدات بەهەر رَێگەیەك بێت بەشێك بێت لەو شەرە،چونكە لەوە تێگەیشتووە پێگەی سونی دوای داعش باستر نابێت لە پێگەی شونی پێش داعش.

دوای نەمانی داعش كورد چێ‌ بۆدەكرێت؟
دوای داعش پێگەی كورد بەتەواوی لاواز دەبێت،كورد پەراوێزدەخرێت،دوای داعش سەروەری بۆخاكی عیراق دەگەڕێتەوە پێگەی تەواو بەهیز دەبێتەوە بێ‌ گومان لەناو خۆی عێراق،چونگە ناكۆكی سونی و شیعی بەنەمانی داعش تەواو نابێت،بەڵام حكومەتی عیراقی لەم حكومەتە بەهێزتر دەبێت،ئەوكات زلهێزەكان ڕوودەكەنەوە بەغداد و بەكورد دەڵێن كێشەی تۆ لەگەڵ حكومەتی ناوەندە،مافی تۆ و ئەركی تۆ لەناوەندە،
حكومەتی هەرێم بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی سەركردایەتیەكەیەوە توشی گێرمە و كێشەی زۆرگەورەتردەبێتەوە،هەم وەك پابەندنەبوون بەڕێكەوتنی نێوان بەغداد و هەولێر هەم پابەند نەبوون بەسەروەری خاكی عیراقەوە بەهۆی هێنانی سوپای توركیا بەبێ‌ ڕەزامەندی حكومەتی عیراق كە هاتنی ئەوهێزەش بە پرس و ڕاویژی سەرۆكی پارتی بووە نەك هەموو لایەنەكان.
پێویستە هەموو گەلی باشورلەوەتێبگات كە كورد بەرەو چارەنوسێكی نادیار و پڕمەترسی دەڕوات كەس ناتوانێ‌ لیكداتەوە بۆ هاوكێشەكانی دوای داعش بكات،بۆیە دوای داعش كورد دۆڕاوی دووەمی ئەم شەڕەیە ئەگەرتائێستا پێگەی حكومەتی عیراق لە ناوچەكێشەلەسەرەكان لاواز بووبێت ئێستا خاوەنی حشدی شعبیە،ئەستەوە كێشەناو خۆییەكانیشمان هێندە زۆرن كە ئاسانە نێوان لایەنەكوردیان خراپ و خراپ تر بكرێت،چاوەڕێی ئایندەیەكی ڕوونتر مەبن لەكومەتێكی شكستخواردوی ئابوری سیاسی كۆمەڵاەیەتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت