عه‌تا قه‌ره‌داخی: كورد‌و شكستی پێكهاتنی گه‌ل له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وانی داگیركه‌ردا.
دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كه سه‌رباری دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی دیاری هاوسنووری كوردستاندا، هێشتا كوردستان یه‌ك وڵاته‌و كوردیش یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه ئه‌ویش له‌و روانگه‌یه‌وه كه به ئاشكرا دیاره ئینتیمای تاكی كورد ئه‌وه‌نده‌ى بۆ كوردستانی گه‌وره‌یه ئه‌وه‌نده بۆ ئه‌و وڵاتانه نییه كه به زۆر كوردستانیان پێوه لكێندراوه. هه‌روه‌ك پاش ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ش كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی كورددستان كه‌وتووه‌ته ژێر سایه‌ى یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه، كورد له هیچ كام له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌دا گه‌ل پێكبهێنێت. واته سه‌رباری ئه‌وه‌ى كه له ده‌ستووری ئه‌و وڵاتانه‌دا باسی گه‌لی ئه‌و وڵاتانه هاتووه، وه‌كو گه‌لی عێراق، گه‌لی ئێران ، گه‌لی توركیا‌و گه‌لی سووریا، ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری وڵاتێكی وه‌كو توركیادا هاتووه یه‌ك نه‌ته‌وه یه‌ك نیشتیمان یه‌ك زمان. یان له وڵاتێكی وه‌كو سووریادا كورد وه‌كو به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م دراوه‌و له ئێرانیشدا رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار پێی وایه له‌و وڵاته‌دا جیاوازی مه‌زهه‌بی هه‌یه نه‌ك جیاوازی نهتهوهییو ئیتنیكی. له عێراقیشدا هه‌رچه‌نده له ده‌ستووری كاتی سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا ئه‌وه جێگیر كرا كه عهرهبو كورد دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كین له عێراقدا، به‌ڵام دواتر رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌بی له عێراقدا هه‌موو هه‌وڵێكی داوه نه‌ك ئه‌و مافه ده‌ستوورییه له كورد وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵكو پاكتاوی ره‌گه‌زى كوردیش بكات. به‌هه‌رحاڵ وه‌كو گوتمان له هیچ كام له‌م وڵاتانه‌دا گه‌ل پێكنه‌هاتووه مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه سه‌رباری ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ى لكاندنی كوردستان به‌م وڵاتانه‌وه هیچ تێكه‌ڵاوییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان كورد‌و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌دا درووست نه‌بووه كه وا له كورد‌و له‌وانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس بكات هه‌ست بكه‌ن هاووڵاتی وڵاتێكن و هاوشان و هاو ئه‌رك و هاو مافن. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هێزو فشاره‌ى كه كوردی لكاندووه به‌م وڵاتانه‌وه نه‌یتوانیووه له رۆحی كورددا ئه‌و بۆچوون‌و تێڕوانینه درووست بكات كه هاووڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه عه‌ره‌ب و تورك و فارس فهرمانڕهواین. واته كورد به درێژای مێژووى لكاندنی به‌و وڵاتانه‌وه شتێك له كۆنهستیدا جێگیره ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌سڵی خۆی، واته جیابوونه‌وه له‌و وڵاتانه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌و پێكهێنانهوهى وڵاته‌كه‌ی خۆی كه كوردستانه‌و پێكهێنانی گه‌لی كورد له كوردستانی گه‌وره‌دا.
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ى نه‌وه‌د ساڵ به‌سه‌ر گۆڕینی نه‌خشه‌ی جوگرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ى كه دراوسێی كوردستان بوون له گه‌ڵ تێكدانی نه‌خشه‌ی جوگرافیای كوردستان كه پێشتر كرابووه دوو به‌شه‌وه له نێوان عوسمانی‌و فارسهكاندا، ئه‌مجاره‌یان كرایه چوار به‌شه‌وه واته پرۆسه‌ى دابه‌شكردن له نێو دابه‌شكردندا به‌سه‌ر كوردستاندا هێنراو له‌و كاره‌شدا نه‌ك گوێ له كورد نه‌گیرا به‌ڵكو به هێزو به كوشتن‌و بڕین ناڕه‌زاییه‌كانی كورد له‌و رووه‌وه دامركێندرایهوه. به‌و جۆره‌ش هێشتا ئاره‌زووی كورد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی كه جیابوونه‌وه‌یه له‌وانی تر هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌و رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت. هه‌وڵدانی به‌ریتانییه‌كان بۆ سه‌ركوتكردنی بزووتنه‌وه‌كانی شێخ مهحموودو زه‌برو زه‌نگی توركه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ى راپه‌ڕینه‌كه‌ی شیخ سه‌عیدی پیران‌و ئیحسا نوری پاشا‌و… هه‌وڵی فارسه‌كان بۆ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی سمایل ئاغای شه‌كاك كه به دوای دابه‌شكردنی دووه‌می كوردستاندا هات. ئه‌مه شێوه‌ی كاركردن‌و هه‌وڵی ئینگلیز‌و داگیركه‌رانی عهرهبو تورك‌و فارس بووه بۆ سه‌ركوت كردنی كورد‌و ناچاركردنی بۆ رازیبوون به‌و ئه‌مری واقیعه‌ى كه سیاسه‌تی رووتكراوهی جیهانی له هه‌موو ئه‌خلاقێك به‌سه‌ر كوردستانیدا سه‌پاندبووه.
ئێستا پاش ئه‌زموونی شكستی نه‌وه‌د ساڵی ده‌وڵه‌تداری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه له نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیاتر پێكهاتوون، ئه‌گه‌ری نزیك ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر نه‌خشه‌ى جوگرافیای سیاسی، كه ماوه‌ی نه‌وه‌د ساڵه بووه‌ته قه‌سابخانه بۆ مرۆڤی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌تی بۆ كورد، ههڵبووهشێتهوهو بگێڕرێته‌وه بۆ باری سرووشتی خۆی ، واته بۆ ساته‌وه‌ختی پێش دابه‌شكردن به ئاره‌زووى ده‌وڵه‌تانی بڕیار بهدهستو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له‌و پرۆسه دژ مرۆییه‌دا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وایشی بۆ بچین كه به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووبێت له ئیتنیك و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ى به زۆر دایانتاشی، گه‌ل له سه‌ر شێوه‌ى سویسرا درووست بكه‌ن ئه‌وه ده‌ركه‌وت تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و، كۆمه‌ڵه سیستێمێكی سیاسی ئیداری‌یان درووست كردووه كه ته‌نیا به هێزوز به زه‌برو زه‌نگ به‌شه‌كانی پێكه‌وه ماونه‌ته‌وه.
جیابوونه‌وه‌ی باشووری سوودان‌و جیابوونه‌وه‌ى گه‌لانی به زۆر كۆكراوه له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی ئه‌وساو به‌شێك له ئه‌وروپای رۆژههڵاتو روخاندنی دیواری به‌رلین هه‌موو به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه ناتوانرێت به زۆر گه‌ل له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز درووست بكرێت، هه‌روه‌ك ئاسانیش نییه به زۆر نه‌ته‌وه‌یه‌ك دابه‌شبكرێت بۆ چه‌ند گه‌لێك. ئه‌زموونی ئه‌م ده‌ساڵه‌ى عێراقیش به ئاشكرا سه‌لماندی كه ناشێت له عێراقدا گه‌ل له عهرهبو كورد‌و ئه‌وانی تر پێكبێت، به‌ڵكو هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ده‌یه‌وێت خاوه‌ن شووناسی تایبه‌تی خۆیی‌و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی بێت. ئێستا دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگی رژێمی تۆتالیتار‌و شمولی به‌عس به ئاشكرا ده‌بینین هیچ بنه‌مایه‌كی پێكه‌وه بوون‌و پێكه‌وه ژیان له نێوان ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان‌و عێراقدا نه‌ماوه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌یه دوو ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ى وڵاتێكدان كه ناوی عێراقه. به گوێره‌ى باكورى كوردستان كه لكێندراوه به توركیاوه‌و له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ناسیونالیستی توركه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵدراوه شووناسی كورد بوونی تێدا له ناوببرێت، به‌ڵام له ماوه‌ى سی‌و پێنج ساڵی رابردوودا خه‌باتی كورد له‌و به‌شه‌دا له لایه‌ك رابووونهوهیهكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزی له لای كورد درووست كردووه، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌كداری‌و له هه‌مان كاتیش‌دا مهدهنیهى كورد كه ئێستا به‌رده‌وامه ده‌وڵه‌تی توركی بێزاركردووه، پێشتر ده‌وڵه‌ت ناچار بوو بیر له جۆره چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى كورد بكاته‌وه. به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌وڵه‌تی ئیسلام ئه‌تاتوركی له‌و هه‌نگاوه‌ى پاشگه‌زبووه‌و له ئێستادا به خراپترین شێوه ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات و به لێشاو نوێنه‌رانی كورد‌و كادیرانی حیزبه مه‌ده‌نیه كورده‌كان راپێچی زیندان ده‌كات. دیاره ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكی خراپه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى رۆڵی ده‌بێت له زیاتر به‌هێزكردنی رقی كورددا به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ت و ئه‌و بۆچوونه ههڵدهوهشیچنێتهوه كه گوایه تورك بڕواى به مافی كورد هه‌یه به رێگاى مه‌ده‌نیانه. سه‌ربارى ئه‌م سیاسه‌ته شۆڤێنیستهى ده‌وڵتی تورك به‌رامبه‌ر به كورد، به بڕوای من ده‌وڵه‌تی تورك ناچار ده‌بێت هه‌نگاوی جیدی بنێت به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد‌و پێدانی هه‌ندێ له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به كوردی باكور به تایبه‌تی كه بزووتنه‌وه‌ى ناسیونالیستی كورد له‌و به‌شه‌دا له ئاستێكی به‌ره‌و هه‌ڵچوون‌و په‌ره‌سه‌ندندایه.
به گوێره‌ى رۆژئاوای كوردستان كه كورد له شووناسی تایبه‌تی خۆیشی بێبه‌ش كراوه، ئێستا كورد له‌و به‌شه‌دا كه‌وتووه‌ته جوڵه به ئومێدی به‌ده‌ست هێنانی به‌شێك له مافه‌كانی وه‌كو ده‌ستپێكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی تێده‌كۆشێت. هه‌رچه‌نده به داخه‌وه جۆرێك له دابه‌شبوون له ریزى كوردی رۆژئاوادا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زیانی گه‌وره‌ى بۆ ئایندهی كورد له‌و به‌شه‌دا ده‌بێت و ده‌شێ دووچارى هه‌مان خۆكوژى كوردى باشوور بێت. بێگومان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نهتهوهییو به‌هێزبوونی ناسیونالیزمی كوردی وه‌كو به‌رنامه‌و ئایدیۆلۆجیای بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تی له‌و به‌شه‌دا ئه‌و دابهشبوونو په‌رتبوونه له ریزی كورددا چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئةكه ر گیانی یه‌كتر قبوڵكردن هه‌بێت و جۆرێك له یهكێتیو یه‌كبوون درووست ببێت. به‌گوێره‌ى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاكو ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ نابینرێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه كورد له‌و به‌شه‌ى كوردستاندا خه‌بات ناكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه سه‌رباری ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه‌ى له مه‌یدانی خه‌باتدان، سه‌رباری سیاسه‌تی هه‌ره تووند‌و نامرۆڤانه‌ى كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به تێكۆشه‌رانی كورد، ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی كه‌لتوورى و فه‌رهه‌نگی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دهبینرێتو سوپایه‌ك له خوێنده‌وارو پسپۆڕ‌و ته‌كنۆكرات له بواره جۆراو جۆره‌كانی ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردندا له پرۆسه‌ى پهروهردهبووندان كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه ده‌بنه كاكڵه‌ى بهڕێوهبردنو درووستبوونی عه‌قڵی دامه‌زراوه‌یی له كوردستاندا. هه‌روه‌ك ئێرانیش ئه‌و وڵاته فره ئیتنیكهیه كه ناتوانێت بۆ هه‌تا هه‌تایه به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه به تایبه‌تی كه ئێستا به زه‌برو زه‌نگ ئه‌و یه‌كگرتوویه ده‌پارێزێـت.
كه‌واته ئێستا به ئاشكرا ده‌بینین كه هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستان له قۆناغی ئامادهبوونو خۆئاماده‌كردندایه بۆ خۆناسین‌و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی شووناس‌و له‌وێشه‌وه خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێكهوهلكاندنه زۆره ملێیانهى به‌شه‌كانی كوردستان به ده‌وڵه‌تانی دهوروبهرهوهو له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا پێكهێنانی گه‌لی كورد له‌سه‌ر جوگرافیای كوردستانی گه‌وره. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی په‌ره‌سه‌ندنه له ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمهڵگهوى كوردیدا كه سه‌رئه‌نجام به په‌ره‌سه‌ندنی ناسیونالیزمی كوردی‌و بوونی به به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ری له كوردستاندا كۆتایی دێت، كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌موو كورد ده‌كاته یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو هه‌ڵگری پرۆژه‌ى سهربهخۆییو درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts