بزانە نێچیرڤان بەرزانی، چ سوکایەتی بە وەزیرانی کابینەکەی کردووە.
لەنوێترین نوسینیدا نوسەرو رووناکبیر شێرزاد شێخانی بەناونیشانی {ئاخ كەڕامەت}، هەندێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی ئاشکرا کردووە. لەبەشێکیدا دەنوسێت: كەوا ناكرێ ئەم لایەنانە لەبەغدا یاسا دژیان دەربكەن و، لەسلێمانیش خۆپیشاندان بكەن و، لەهەولێریش لەناو حكومەتەدا بن!. وتویەتی: هەر كەسێك ئەیەوێ لەحكومەتەدا بكشێتەوە ئەوە دەرگا كراوەیە.
ئەمەی خوارەوە تەواوی ناوسینەکەی بەڕێز شێرزاد شێخانی یە.
ئاخ كەڕامەت
لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، نێچیرڤان بارزانی ڕووی لەوەزیری لایەنەكانی كوردستان كردوەو راشكاوانە پێیوتون: كەوا ناكرێ ئەم لایەنانە لەبەغدا یاسا دژیان دەربكەن و، لەسلێمانیش خۆپیشاندان بكەن و، لەهەولێریش لەناو حكومەتەدا بن!. وتویەتی: هەر كەسێك ئەیەوێ لەحكومەتەدا بكشێتەوە ئەوە دەرگا كراوەیە. ئەگەرچی قسەكانی ئاراستەی وەزیری كۆمەڵ كردووە بەڵام وەكو مەسەلەكە وتەنی: بوكێ لەگەڵ تۆمە خەسو گوێت لێبێ. هەڵبەت پەیامەكەی بۆ هەمو لایەنەكان بووە بەیەكێتیشەوە.
گومان لەوەدا نیە پارتی هەمیشە كاری بۆ قۆرخكردنی دەسەڵات كردوە بۆ ئەوەی ببێتە تاكە مەرجەعی بریار لەم هەرێمەدا، لەكاری سیاسیو ئیدارەشدا لەگەڵ هیچ لایەنێك نەیتوانیوە هەڵبكات. پەكخستنی پەرلەمانو دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕانیش سەرەتایەكبون بۆ بەدیكتاتۆكردنی دەسەڵات و حوكمرانی لەهەرێمدا، سەرباری ئەوەی نێچیرڤان بارزانی خۆی سەبەبكاری سەرەكی شكستی ئەو حكومەتانەی هەرێمە كە لەدوای ساڵی 2005 ەوە دامەزراون، سیاسەتەكانی حزبەكەشی ئەم بارودۆخە كارەساتبارەی بەسەر میللەتەكاماندا هێناوە، بەڵام ئەو هیچ گوێی لەوە نیە حكومەتە بنكە فراوانەكەی ئێستاش شكست پێبێنێت، لەدواییشدا حكومەتێكی تاكحیزبی بەڕێوەببا.
ئەمە چەندینجارە ئەم ئیهانەیە ئاراستەی حزبە بەشداربوەكانی حكومەتە شكستخواردوەكەی پارتی وبارزانی ئەكرێ، ئەو حزبە بەشدارانەش لەم كابینەیەدا ئەگەر تۆزێك كەڕامەتیان هەبێ،بۆ یەك لەحزەش لەناو حكومەتێكدا نامێننەوە كە هیچ ئیعتبارێك بۆ ڕای بەرامبەر دانانێ و مافی خۆپیشاندانو ناەڕەزایی دەربڕینیش بە دوژمنایەتی حزبو حكومەتەكەی خۆی بزانێت، یاسای بودجەش بەكودەتای حزبەكانیتر بزانێ، كە ئەویش هەوڵێك بوە بۆ دەربازكردنی میللەت لەم نەهامەتییەی بەسەریا هاتوە بەدەست ئەم حكومەتە شكستخواردوەوە.
دوای ئەم هەمو سوكایەتیو بێ رێزییەی سەرۆكی حكومەتو حزبەكەی، هیچ شتێك نەماوە وا لەم حزبانە بكات،لەگەڵی بەردەوام بنو، بۆ یەكدو پۆستی وەزاری حكومەتێكی دژ بەمیللەت، پشت لەجەماوەرەكانیان بكەنو ئیهانەی سەرۆكێ حكومەتێكی شكستخواردوش قبوڵبكەن، پێش هەموشیان من وەكو یەكێتیەك زۆر دڵگرانم بەمانەوەی وەزیرەكانمان لەناو ئەم حكومەتەدا، جا ئەگەر هەندێ كەسیش تەفسیری وابێ كشانەوەی یەكێتی لەحكومەتدا ئەبێتە سەبەبی دو ئیدارەیی، من ئەمەم زۆر پێ شەریفترە لەوەی یەكێتی بەشدار بێت لەو هەمو زوڵمانەی دژ بەمیللەت ئەكرێ، ئاخر یەكێتی جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ پارتیدا هەیە، ئەو حزبی جەماوەرە، پارتیش مافیایەكی دزو جەردە.
پارتی پەیامەكانی زۆر بەئاشكرا ئاراستە ئەكا، ئەو پێی وتین من پەرلەمانم ناوێ گوێڕایەڵم نەبێ، حزبم ناوێ پاشكۆم نەبێ، میللەتم ناوێ كۆیلەم نەبێ، ئەمجارەش نێچیرڤان پێی وتن، رەخنەگرم ناوێ لەناو حكومەتدا، ئەم پەیامانەی پارتی هیچ پێویستی بەشرۆفەكارو بیرمەندو فەیلەسوفی سیاسی نیە لێیان تێبگا. ئیدی یان ئەوەتا ئەم حزبانە گێلن، یا خۆیان لەگێلی ئەدەن، ئەگینا پەیامەكانی پارتی زۆر وازحو روونن. لێرەداپرسیارەكە ئەوەیە، ئایا حزبەكانی ناو حكومەتەكەی پارتی كەی كەڕامەتیان ئەجوڵێ بەرلەوەی هاوشێوەی وەزیرەكانی گۆڕان شەقیان تێهەڵبدرێ خۆیان دەستپێشخەر بن لەكشانەوە لەم حكومەتە شكستخواردوەو گەڕانەوە بۆ بەرەی جەماوەرە ستەمدیدەكەی كوردستانەوە؟. ئێستا هیچ پاساوێكی مەنتیقی نەماوە بۆ مانەوەی ئەم وەزیرە بێدەسەڵاتانەی حزبەكان لەناو حكومتێك كە سەرتاپای دزینو گەندەڵی و زوڵمو زۆرداییە لەمیللەتێك كە سالانێك ئەم حزبانە بەبێ وجودی پارتی لەشاخەكانەوە خەباتیان بۆ كردوە.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts