مه‌لا مسته‌فا له چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنیی بڵاونه‌کراوه‌ی ئینگلیز دا.
کاتێک به وردی له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کان ڕاده‌مێنین، ئه‌وا ده‌توانین تێیاندا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئه‌رێنیی و نه‌رێنیی مه‌لا مسته‌فا له کایه‌ی سیاسیی دا چنگ بخه‌ین، هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌نامه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌راوردکاریی ئاماژه‌یان به تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنیی و نه‌رێنییه‌کانی سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک مه‌لا مسته‌فا نه‌کردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌ده‌ین به ڕامان له چه‌ندان به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاونه‌کراوه‌ی سیخوڕانی ئینگلیز ئه‌وا هه‌ردوو لایه‌نیی ئه‌رێنیی و نه‌رێنیی کاراکته‌ری سیاسیی مه‌لا مسته‌فا (هێنده‌ی باسیان لێوه‌کردووه) شیکاری بکه‌ین.
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنیی ئینگلیز ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو که: مەلا مستەفا سەرکردەیەکی کەم وێنەیە و زۆر پلانی پارتیزانانه که دەیگرێته‌به‌ر ئه‌وا زیرەکی مەلا مستەفای تێدایە، بەڵام خاڵە نەرێنییەکانی کەسێتیی مەلا مستەفاش باس ده‌که‌ن و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنییانه‌ی ئینگلیز ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که: هەندێ جار مەلا مستەفا کەله‌ڕەقە و خێڵەکیانەش ڕەفتار دەکات.
سیخوڕانی ئینگلیز ته‌نها به یه‌ک خەسڵەتی مەلا مستەفا سه‌رسامن، کە ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: هەمیشە مه‌لا مسته‌فا بە 200 پاسەوان و تەواوی خێزانەکەیەوە لە جووڵە و شوێن گۆڕین دابووە!.
بۆیە له زانیارییه‌کانیان که بۆ دبلۆماتکارانی سه‌روو خۆیانیان ناردووه ئه‌وه ڕوون ده‌که‌نه‌وه که: زۆر ئەستەمە بتوانرێت مه‌لا مسته‌فا بکوژرێت یان تیرۆرکرێت چونکه هه‌میشه له‌گه‌ڵ 200 پاسه‌وانی خێڵه‌کیی دا له شوێنگۆڕینی به‌رده‌وام دابووه.
(که‌وابوو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی مه‌لا مسته‌فا ساغی ده‌کاته‌وه که له بواری پارتیزانیی و جووڵه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا سه‌رکرده‌یه‌کی ته‌قلیدی کورد بووه، به‌ڵام بیرۆکه و توانا پارتیزانیه‌که‌ی به جۆرێ بووه که سوپای عێراق به پلانی مۆدێرنیشه‌وه نه‌توانێ زه‌فه‌ری پێ ببات).
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه ئاماژه‌دانه به زانیارییه‌کانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره (RR 6/10) ه ساڵی 1971، که به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنییه و ته‌نها بۆ به‌ردیدی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی به‌ریتانیا به‌رزکراوه‌ته‌وه، له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا هۆکاری سه‌رکه‌وتنی جه‌نگه‌کانی کورد له دژی سوپا یه‌کله‌دوای یه‌که‌کانی عێراق هه‌ر له 1963 وه تا ده‌گات به 1970 بۆ پێشمه‌رگه یان بۆ پارتیزانیه‌تی مه‌لا مسته‌فا ناگێڕنه‌وه، به‌ڵکوو سیخوڕه ئینگلیزه‌که ته‌نها هۆکار بۆ سه‌رکه‌وتنی جوولانه‌وه‌ی کورد بۆ: ”هه‌بوونی ڕاوێژکارانی ئیسرائیل له ناو هێزی پێشمه‌رگه و پێدانی چه‌ک به پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، که ئه‌م هاوکارییانه بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر سوپای عێراق دا به باشی ڕێکبخرێ و دژه هێرشه‌کانی سوپا تێک بشکێنن، ئامانجی ئیسرائیلیش له‌م هاوکارییانه‌ی بۆ بارزانی بۆ ئه‌وه‌بووه که حکوومه‌تی عێراق بواری نه‌بێت به‌گژ ئیسرائیل دا بچێته‌وه و عێراق سه‌رقاڵ ببێت به‌شه‌ڕی دژ به کورده‌کانه‌وه چونکه نه‌وه‌ک عێراق له ناکاو هێرش بکاته سه‌ر ئیسرائیل یان کوه‌یت”.
هه‌روه‌ها له هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه که: “مه‌لا مسته‌فا توانای جووڵاندنی سوپایه‌کی 25 هه‌زار که‌سی هه‌بووه، چه‌ک و تۆپهاوێژه‌کانیشی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێکی به‌هۆی چه‌ککردنی سوپای عێراقه‌وه ده‌ستی که‌وتووه، ئه‌وا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئیسرائیل و ئێران و چیکۆسلۆڤاکیاشه‌وه ڕه‌شاش و چه‌کی دژه تانک و چه‌کی دژه فرۆکه و تۆپی دوورهاوێژی بۆ نێردراوه”.
(به‌مپێیه توانای مه‌لا مسته‌فا له سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه دا، چ له ڕووه سیاسییه‌که‌ی که توانیویه‌تیی ڕاوێژکارانی ئیسرائیل ڕووه‌و کوردستان کێش بکات و چه‌کی ئیسرائیلی پێ بگات، هه‌روه‌ها وه‌ک خودیش که له جووله‌دابووه و سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌کانی کردووه ئه‌وا لایه‌نی ئه‌رێنیی تایبه‌تمه‌ندی سیاسیی-پارتیزانیی مه‌لا مسته‌فان، هه‌رچه‌نده نابێت ئه‌وه له‌یاد بکه‌ین که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و جووله‌که‌کانی دهۆک و زاخۆ که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئیسرائیل کۆچیان کردبوو ئه‌وا مێژوویه‌کی پێشتری هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی پێش شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانیش، که ئه‌وه باسێکی تایبه‌ته).
سه‌باره‌ت به ڕوانینی سیاسیی مه‌لا مسته‌فاش بۆ حیزبی به‌عس، ئه‌وا هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانیی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که: “پاش ڕێکه‌وتنامه‌ی 11 ی ئازاری 1970 ئه‌وا پۆستی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ کورد دانرابوو، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا هیچ که‌سێکی بۆ ئه‌و پۆسته نه‌ناردووه هه‌تا ئه‌و کاته نه‌بێت که بۆی ڕوون ده‌کرێته‌وه که ئایا ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و پۆسته به دیاریکراوی چین!؟ مه‌لا مسته‌فا پێی وایه نایه‌وێت هیچ که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته کاندید بکات ئه‌گه‌ر بێت‌و ته‌نیا به‌ناو جێگر بێت چونکه نایه‌وێت بارمته‌یه‌ک بخاته ژێر ده‌ستی به‌عسه‌وه”.
(که‌وابوو له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که مه‌لا مسته‌فا له کاتی ڕێکه‌وتنیشی دا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌عس دا، ئه‌وا هه‌ر به گوومانه‌وه له هه‌نگاوه‌کانی جێ به جێکردنی ڕێکه‌وتنامه‌ی 11 ی ئازاری 1970 ی ڕوانیووه و، گوومانی له ڕاستگۆیی حکوومه‌تی به‌عس هه‌بووه له جێ به جێ کردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که له ڕێکه‌وتنامه‌که‌دا ئیمزای کردووه).
هه‌رچی سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه نه‌رێنییه‌کانی مه‌لا مسته‌فاشه، ئه‌وا ده‌واتوانین ئه‌م زانیارییانه چنگ بخه‌ین، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنیی ئاماژه به‌وه ده‌دا که: “مه‌لا مسته‌فا دیدێکی سنوورداری هه‌یه و هه‌ندێ جار توند و که‌له ڕه‌قه و، له باره‌ی داهاتووی کوردستانیشه‌وه خاوه‌ن هیچ بۆچوونێکی ڕوون و ئاشکرا نییه!”.
له‌باره‌ی هزری خێڵه‌کییه‌وه، ئه‌وا به‌ڵگه‌نامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که: “هه‌رچه‌نده سه‌رکردایه‌تیکردنه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا له شه‌ڕه‌کاندا ته‌کنیکی پارتیزانی باش به‌کاردێنێت، به‌ڵام مه‌لامسته‌فا شه‌ڕه‌کانی ته‌نها له به‌رزاییه‌کاندا سنووردار کردووه و هه‌وڵ نادات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاره‌کاندا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که بارزانی له ناوچه شاخاوییه‌کان ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتێکی خێڵه‌کیی له به‌ڕێوه‌بردن دا بسه‌پێنێت”.
(به‌مپێیه بێت، ڕوانینی ئینگلیز وابووه که سه‌رکردایه‌تیکردنی مه‌لا مسته‌فا ناتوانێت له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بێت، بۆیه زیاتر خۆی له به‌ڕیوه‌بردنی گوونده‌کاندا ته‌ریک ده‌کاته‌وه).
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ژماره (/01420) ی ڕۆژی 21 ی نیسانی 1976 یش بێت، ئه‌وا دبلۆماتکاره ئینگلیزه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌کات که: “شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌ک بووکه‌ڵه‌ی ده‌ستی شای ئێران وابوو، بۆیه داهاتووه‌که‌ی به شکست کۆتایی هاتووه”، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه که مه‌لا مسته‌فا له چاوپێکه‌وتنێکدا پێی وتوون: “ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و ئێران پشتیوانی شۆڕشی کوردی عێراق نه‌که‌ن ئه‌وا خۆیان شۆڕ‌شیان پێ ناکرێت!”، دبلۆماتکاره‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که: “مه‌لا مسته‌فا تا ئه‌و کاته‌ش کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر کورد، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌خێرایی درک به پرۆسه‌ی پیربوونی کراوه که له‌و کاته‌دا به‌هۆی شکستی شۆڕشه‌که‌یه‌وه له ئێران‌دا له ئاواره‌یی دا ژیاوه”.
ئامادەکردن و ساغکردنەوەى لە ئەرشیفى نەتەوەیى بەریتانیى و شیکارکردنى: ” شەریف هەژارى” مامۆستا لە بەشى مێژووى زانکۆى سلێمانى.