دکتۆر محەمەد ئەمین عەلی: له‌شفرۆشتن بۆ قتویه‌ك شیرى منداڵ سنورى شه‌رعى خودا ئه‌به‌زێنێت؟
له‌یادمه هه‌رله‌وكاته‌ى فامم كردۆته‌وه له‌سه‌ر خه‌ونى ده‌وڵه‌تى كوردى په‌روه‌رده‌كراوین ،چ له‌ماڵ ،قوتابخانه ،شوێنى كار ،مزگه‌وت ،بازار ،گشت شاروشارۆچكه‌و دێهاته‌كانى كوردستان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌به‌رده‌وامى له‌ژێر زه‌برى فیزیكى وده‌روونى میلله‌تانى داگیركه‌ردابوین ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆمان خاوه‌نى شارستانى وفه‌لسه‌فه‌و مه‌عریفه‌تێكى تایبه‌ت به‌خۆمان بوین وه‌ك مرۆڤ.
به شێوه‌یه‌كى گشتى گۆمه‌ڵگا له‌نه‌بوونى شارستانى ومه‌عریفه‌ت وفه‌لسه‌فه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ ژیان وژین و ژینگه كایه مرۆڤایه‌تیه‌كه له‌ده‌ست ئه‌دات ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شكۆى ئاده‌میزاد وه‌ك مرۆڤ ئه‌تك ئه‌كرێت وكۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و نه‌هامه‌تى ولێكتێنه‌گه‌یشتن وهه‌ڵدیر ئه‌بات ، دواجار یاسا‌و رێسا مرۆڤایه‌تیه‌كان وشه‌رعى خودا‌ش ئه‌به‌زێندرێت.
گوناهى ئێمه نییه به‌و شێوازه بیرمانكردۆته‌وه وهه‌ڵسووكه‌وتمان كردووه ! ئه‌وكات له‌نه‌بوونى شارستانیه‌ت وپه‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ میلله‌تانى پێشكه‌وتووى جیهان ئه‌وانه‌ى پێش خۆمان وایان فێركردبووین خه‌ون به‌ده‌وڵه‌تێك ببینین ده‌وڵه‌تى كوردى بێت ، ده‌وڵه‌تێك ده‌سه‌لآتدارانى كورد بیبه‌ن به‌رِێوه وبه‌س ،به‌لآم چ جۆره ده‌وڵه‌تێكى كوردى بێت !چ جۆره ئاده‌میزادێكى كورد بیبات به‌رِێوه ! به‌چ ئالیه‌ت وشێوازێك ماف وئه‌ركه‌كانمان وه‌ك مرۆڤ ده‌سته‌به‌ربكرێت به‌لامانه‌وه گرنگ نه‌بووه !؟ .
به‌ڵێ به‌لامانه‌وه گرنگ نه‌بوو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تى سیستم ویاسابێت یاخود ده‌وڵه‌تێكى خێڵه‌كى هه‌رِه‌مه‌كى شكۆى مرۆڤایه‌تى له‌كه‌داربكات ، به‌لامانه‌وه گرنگ نه‌بوو ده‌وڵه‌تێكى مۆدیرنى شارستانى ده‌سته‌جه‌معى بێت یاخود چه‌ند سوپه‌رمانیكى كارتۆنى نه‌ته‌وه‌یى نیمچه‌خوێنه‌وار بیبه‌ن به‌رِێوه ، ئه‌مه بووه گرفتى عه‌قڵیه‌ت وهزرو فیكرى ئێمه‌ى نه‌زان ودواكه‌وتوو ، عه‌قڵیه‌ت وهزرو فیكرمان هه‌رئه‌مه‌نده برِى كردووه ……..له‌بازنه‌یه‌كى ته‌سكى بچوكدا خولاوینه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش خه‌ونى گه‌یشتن به‌ده‌وڵه‌تى كوردى بووه بێ ئه‌وه‌ى چوارچێوه سیاسى وئابوورى وكوَمه‌لآیه‌تى یه مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ى دیارى بكه‌ین ، هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى خۆمان مافیا‌و دیكاتۆرى نیمچه‌خوێنه‌وارى كارتۆنى بنه‌ماڵه‌یى وخێڵه‌كى نادادپه‌ره‌ر وه‌به‌رهه‌م بێنین.
ئه‌وه‌ى له‌خه‌یاڵ وهزرو بیروبۆچوون وخه‌وى كه‌سماندا نه‌بوو رِۆژێك له‌رِۆژان له‌ژیر سایه‌ى ده‌سه‌لآتى كوردى ئه‌و خه‌ونه‌ى له‌ماڵ وقوتابخانه‌و وشوێنى كار‌و مزگه‌وت وبازارِو گشت شاروشارۆچكه‌و دێهاته‌كانى كوردستان له‌سه‌رى په‌روه‌رده‌كراین دایكێك بۆ دابینكردنى قتوویه‌ك شیرى منداڵ ناچاربكرێت شكۆى وه‌ك مرۆڤێكى ئازاد ئه‌تكبكرێت به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كى تر ناچاربكرێت له‌شى بفرۆشێت.
له‌وانه‌یه ده‌سه‌لآتدارانى هه‌رێم ومشه‌خۆره‌كانى چوارده‌وریان وه‌ك هه‌موو پرسه‌و چه‌مكه‌كانى تر‌ى ژیان ئه‌م بابه‌ته كه‌مترله‌نرخه‌كه‌ى خۆى سه‌یربكه‌ن وهه‌ڵیبسه‌نگێنن ،بلێن ئه‌مه له‌هه‌موو شوێنێكى دونیا بوونى هه‌یه ! ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ئه‌ژمێردرێت ، به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نیه‌تى گه‌یشتن به‌جه‌وهه‌رى ژیان ومافى ئاده‌میزادى كورد وه‌ك مرۆڤ له‌ناخیاندا بزرو وونه به‌ئاسایى ده‌زانن ! ئه‌و رِاستیه له‌بیر ئه‌كه‌ن له‌شفرۆشتنى دایكێك بۆ قتوویه‌ك شیرى منداڵ زۆر جیاوزتره له‌گشت جۆره له‌شفرۆشیه‌كى تر‌ى دونیا ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵیم ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك ماناى دایك بزانن دایك ئه‌و مرۆڤه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د.خ) به‌م شێوازه باسى كردووه (الجنه تحت اقدام الامهات) ئه‌بێ شه‌رم بیانگرێ ،ولآتێك پرِله‌سامانى سه‌ر ئه‌رزو ژێر زه‌وی یان كردووه به‌كه‌لاوه له‌هه‌مانكات شكۆى مرۆڤه‌كانیان ئه‌تكردووه له‌پێناو ده‌سه‌لآت و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان وخزم وكه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و مشه‌خۆره‌كانى چوارده‌وریان.
هه‌رچه‌ند من نه‌م ئه‌ویست ده‌ست بۆ بابه‌تیكى ئه‌وها قه‌به‌و هه‌ستیار وترسناك به‌رم له‌م بارودۆخه ناسكه پرِ قه‌یراناویه‌دا ، به‌لآم دواجار خۆم پێ نه‌گیرا بۆیه وه‌ك هاولآتیه‌ك رِووى ده‌مم له‌شاره‌زایانى سیاسى وئاینى وزانستى كۆمه‌لآیه‌تى ویاسایى یه بۆ وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ئاسانه ئاڵۆزه ترسناكه ، ئایا ئه‌م جۆره له‌له‌شفرۆشى سنورى شه‌رعى خودا ئه‌به‌زێنێت ؟ ! له‌وه‌ش گرنگتر چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته‌یه نه‌ك وروژاندنى ! بۆیه ئه‌پرسم ئایا چۆن بتوانین شكۆى ئه‌م ئاده‌میزاده ئه‌م دایكه به‌رِێزه وه‌ك مرۆڤ بگه‌رِێنینه‌وه وبیپارێزین؟ .