عیماد عەلی: ئەزبەنی، لەم کاتەدا هەرەشەی براکوژی دەکەیت؟
بۆچی کار گەیشتە ئەوەی لەم کاتەدا هەرەشەی شەری براکوژی بکەیت، بۆچی هەمان زمان و تەنانەت وشەکانی تورکیا دوبارە بکەیتەوە، بۆچی وا بە ئاسانی سڵ لە نەفرەتی گەلی کوردستان نەکەیتەوە و پەیمان و قسەکانی پێشترتان لەبیر کردبێت، کە وتتان شەری براکوژی قەت دووبارە نابێتەوە، ئایا ئەمە فەرمانی براگەورەیە، یان ناتوانن لە قسەی درەبچن و هەمیشە ملدانواندن و جێبەجێکردنی فەرمانی قارداش فەرزدەکرێت بەسەرداندا و هەموو رێگایەکی بریاری سەربەخۆیی لێگرتوون .
ئەوەی لەم کاتەدا و، وا نزیکە موسڵ بە تەواوەتی رزگار بێت، پاش ئەوەی کاری حەلەب تەواو بوو و، هاوکێشەکان بە شێوەیەک گۆران حاڵەتەکە وا بەسەر ئەمریکادا بە ناراستەوخۆش بێت سەپێنرا، کە بەخۆی لەسەر ئەرز بێتە پێشەوە و ،گۆرانکاریەکان وا فەرزی کرد کە پرسیرزگارکردنی موسڵ بە زوویی تەواو بێت، بۆیە دوا هەنگاوەکان بە روونی دەرکەوتن و هەر لایەک رێگاکەی لێ روون بووەوە جگە لە کوردنەبێت .
ئەوەی کە رێکەوت نیە، لێدوانی بەرپرسانی کوردستان و تورکیا و بە تایبەتی ئەردوگان لە هەمان کاتدایە و بۆ هەمان مەبەستە،ئایا بە هەامهەنگی بێت یان نا، ئەو دەڵێت ناهێڵێت کیانێکی سەربەخۆی نوێ لەنزیک سنورەکانی لە سوریا دروست بێت و رێگەی لێدەگرێ، ئەمیش وەک خزمەتکارێکی گوێرایەڵ، لێدوانە کۆنەکەی ئەردۆگان دوبارە دەکاتەوە کە نابێت پەکەکە لە شەنگاڵ بمێنێتەوە . ئەو بە هۆکاری دروستنەبونی هیلالی شیعە دەیداتە قەڵەم و ئەمیش بە نەهێشتنی گەرانەوەی خەڵََََََََََََََََََََََََََََََََََکە مەدەنیەکەی شەنگاڵ لە لایەن پەکەکەوە و، لە بنەرەتدا جگە لە نەهێشتنی گەیشتنی کورد بە ئامانجەکەی هیچ شتیکی تری لە ژێردا نیە .
بە پێچەوانەی هەموو پێشبینیەکانی عاقڵمەندان، کە دەبێت لەم کاتەدا هەماهەنگی بە ئاشکرا و نهێنی لە نێوان لایەنەکانی سەرجەم پارچەکانی کوردستان هبێت و، بە وردی سەرجەم هاوکێشەکان بخوێنرێتەوە و، هەنگاوی پێویست لەلایەن سەرکردایەتی کوردەوە بنرێت بۆ بە جوانی و سەلامەتی پەرینەوە لەم قۆناغەراگوزەرە و هاتنەدی هەرهیچ نەبێت بەشێک لە ئامانجەکان،کەچی بەخۆت رێگر بیت لە هەنگاوی یەکەمی سەرەتای روکردنە چارەسەریی کۆتایی و لە لایەکی ترەوە لافوگەزافی سەربەخۆیی لێبدەیت . ئەمە چیی پێ دەڵێن، جگە لە نۆکەری و خۆخستنە باوەشی داگیرکەران بە شێوەیەکی سەردەمانە و لە پێناو مەبەست و بەرژەوەندیەکی تەسک ، کە شایانی نەفرەت لێدکردن بیت .
ئەوەی لە کوردستانی باشوردا دەگوزەرێت جگە لە ناکۆکی و گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و شڵەژان و خۆبەدەستەوەدان و شکست لە سەرجەم بوارەکاندا هیچ شتَکی تری ئەرێنیانەی تێدانادۆزیتەوە کە لە کۆتاهەنگاوەکاندا بەدیبێت و بەقزانجی گەلی کوردستان بکەوێتەوە . ئەوەی لە کوردستانی رۆژئاواو و باکوور لە ئارادایە، تا ئێستا و تا رادەیەکی باش هەنگاوی راستودروست و بەرەوپێشچونی بەکۆ پرسەکە بەخۆیەوە دەبینێت و بە عاقڵانە سەرکردایەتی جەکرێت، لەگەڵ چەند هەڵەیەکی کەمدا . کوردستانی رۆژهەڵاتی لە حاڵەتی خۆسرکردندان کە قازانج و زیانیشی هەیە بۆ سەرجەم پرسەکە . ئا لەم بارەدا، لەم کاتە زۆر هەستیارەدا تۆ هەرەشەی براکوژی بکەیت و پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی فەرمانی ئەردوگان بکەیت و خۆت وەک بەشێک لە جەمسەرگیریە ئەقلیمیەکە جانێیت، بێ خوێندنەوەی هیچ پێشهاتێک لەمەر کورد و بە سیاسەتە کلاسیکیە کۆنە زیانبەخەشەکە بو پرسەسەرەکیەکەی ئەم میلەتە ، ئەمە چی ناودەنێیت جگە لە ماڵوێرانی و نەزانی و نەبونی سەرکردەی زانا و بلیمەت کە کورد پێویستی پێی هەیە .
ئەوەی لە کوردستانی رۆژئاوا رویدا و بەهۆی ریککەوتنە نێودەوڵەتیەکەوە و ملکەچی ئەدوگان بۆ روسیا، زیانێکی بەرچاوی لە پرسە ستراتیجیەکەی کورد داوە، بەڵام ئەمە هیچ خەتایەکی سەرکردایەتی ئەو بەشەی تێدانەبوو و، سەرئەنجامی هاوکێشەکان بەم جۆرە کەوتەوە . بەڵام لە کوردستانی باشووردا بە نەزانین و زەلیلی و ناکۆکی نێوخۆیی حزب و سەرکردەکان، بونە هۆکاری پاشەکشە و ، وا ئێستاش دەیانەوێت بە هەڵەی نابەجێی زیان لە بەشەکانی تریش بدەن . جا بۆیە جێگای قبوڵکردن نیە کە لەم کاتەدا ئاوا رەفتراێکی بنوێنرێت کە لە سیفەتی جاشایەتی زیاتر هیچ شتێک شک نابەیت وەسفی ئەم جۆرە سەرکردانەی پێ بکەیت و، دەبێت سەرجەم گەلی کوردستان دژی بوەستن و رێگە نەدرێت لەمە زیاتر زەرەر لە پرسە گەورەکەی کوردستان بدەن و، رێگا گەلێک هەن بۆ بەربەست خستنەپێش جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ئەردوگان لە رێگەی سەرکردایەتی باشوورەوە، پێویستە بیری جدی لێ بکرێتەوە .