شه‌ریف هه‌ژاری: عه‌بدولای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) كێ بوو!؟ لایه‌نه ئه‌رێنیی و نه‌رێنییه‌كانی چی بوون!؟
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرترین پرسیارم وه‌ك (ئه‌كادیمیستێك) لێ كراوه‌و ئه‌و پرسیاره‌یه: مامۆستا ئه‌كرێت كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی عه‌بدولای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) به‌بابه‌تێك بنووسیت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌ولێكی زۆر هه‌یه كه ئه‌و مێژووه بگۆڕدرێت!؟
هه‌ربۆیه منیش وه‌ك وه‌لامێك بۆ ئه‌و به‌رێزانه و ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه به (بابه‌ته‌كانی منیان هه‌یه) به پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته تاڕاده‌یه‌ك كورته له‌سه‌ر عه‌بدولای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) بنووسم و، بۆ زانیاری زیاتریش له هه‌ندێ شوێندا ئاماژه‌م به سه‌رچاوه كردووه، كه ئه‌كرێت خوێنه‌ران له‌و ڕێیه‌شه‌وه زیاتر له بابه‌ته‌كه بگه‌ن.
كاتێك باس له هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ئه‌كه‌ین، زۆر پێویسته به وردی لایه‌نه ئه‌رێنیی و نه‌رێنییه‌كانی بخه‌ینه‌ڕوو، چونكه كه‌س سه‌د نییه و كه‌سیش سفر نییه، ئه‌گونجێت كه‌سێك هه‌بێت %90 ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رێنی بێ و، ئهشكرێت كه‌سێكی دیكه‌ش ته‌نها له %20 ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رێنی تێدابێت.
له‌به‌ر كورت و پوختی ئه‌م بابه‌ته پێویست ناكات به وردی بچمه سه‌ر لایه‌نه‌كانی منداڵی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق و مردنی، به‌لام (وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو گرنگی پێ ئه‌دات) ئه‌وا گرنگترین گوزه‌ری سیاسیی ئه‌خه‌مه ڕوو، هیودارم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوچه‌گه‌رییانه بیرئه‌كه‌نه‌وه ئه‌وا له قۆناغی (جه‌نگاوه‌ری) بترازێن و، هێنده هوشیاری نهتهوهیییان با تێدا ببێت كه وه‌ك (شۆڕشگێڕ و نهتهوهپهروهرێك) ڕه‌خنه له لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیق بگرن.
با له ساڵی 1955 وه ده‌ست پێ بكه‌م كه كۆنفرانسی یه‌كه‌می حیزبی دیموكرات ده‌به‌سترێت، له‌و ساڵه‌دا ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیی كاتی هه‌ڵ ده‌بژێردرێن، كه بریتی ده‌بن له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ئەندامانی ڕێبەرایەتیی کاتی دیاری کراو: عەبدولڕەحمانی قاسملوو، غەنی بلوریان، عەزیز یوسفی، ڕەحمەتووڵا شەریعەتی، عەبدووڵا ئیسحاقی ‘ ئەحمەد تۆفیق ‘ بوون و، دکتۆر عەلی مەولەویش وەک ڕاوێژکاری سەرکردایەتیی هەڵبژێران و کارەکانیشیان بەم شێوەیە دابەشکران:
1- عەبدول ڕەحمان قاسملوو: بەرپرسی گشتیی و بەرپرسی پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
2- غەنی بلوریان: بۆ ناوچه‌كانی باشور بەتایبەتی سنە.
3- عەزیز یوسفی: بۆ ورمێ و ناوچه‌كانی باكور و کاری چاپەمەنی.
4- ڕەحمەتووڵا شەریعەتی: بۆ ناوچه‌كانی باشور و سنە، هاوڕی لەگەڵ غەنی بلوریان دا ئه‌بێت.
5- سەید عەبدووڵا ئیسحاقی ” ئەحمەد تۆفیق ”: بۆ مەهاباد و دەوروبەری.
6- دکتۆر عەلی مەولەوی: لە سەرەتادا بۆ سەقز و دواتریش بۆ تاران دیاری کرا.
شیاوی باسه له ساڵی 1955 تا 1957، ململانێیه‌كی زۆر توند ده‌كه‌وێته نێوان (عه‌زیزی یوسفی) و عه‌بدولای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق). به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌رده‌ست، عه‌بدولای ئیسحاقی خراپترین و بێ سهنگترین جنێو و قسه به (عه‌زیز یوسفی) ئه‌ڵێت، ناواخنی ململانێكانیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه: ئه‌حمه‌د تۆفیق عاشقێكی توندی فكری ستالین – ماركسیزم ئه‌بێت و عه‌زیز یوسفیش چه‌پێكی شۆڕشگێر ئه‌بێت.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌زیز یوسفی زۆر دژی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌بێ و به كه‌سێكی بێ سه‌روبه‌ره‌و جنێوده‌ر و نا سیاسیی و نا حیزبی لای هاوڕێكانی پێناسه‌ی عه‌بدولای ئیسحاقی ئه‌كات. (ئه‌م باسه دورودرێژه و مه‌گه‌ر هه‌ردوو به‌رگی كتێبی ڕامانێك له تراژیدیای براكان بخوێنرێته‌وه و خوێنه‌ر به وردی لێی تێ بگات).
له كاتی به‌رپابوونی شۆڕشی 14 ی ته‌موزی 1958، كاتێك مه‌لا مسته‌فا ئه‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق، ئه‌وا له چیكۆسلۆڤاكیا لاده‌دا و، ئه‌چێته ماڵی قاسملوو، مه‌لا مسته‌فا داوا له قاسملوو ئه‌كات كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ باشوری كوردستان و پۆستێكی بالای له ڕیزیكانی پارتی پێ ئه‌دات، قاسملوو نیه‌تی زۆر پاك ئه‌بێت، به مه‌لا مسته‌فا ئه‌ڵێت: ئێمه هه‌وڵه‌ده‌ین نوێنه‌ری حیزبی دیموكرات بنێرینه باشوری كوردستان و نوێنه‌رێكی بۆ دیاری ده‌كه‌ین و ڕه‌نگه كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكه‌ین كه ناوی عه‌بدولای ئیسحاقییه.
شیاوی ئاماژه‌یه، له پاش ساڵی 1957 ه‌وه ده‌زگای ساواك ده‌كه‌وێته گرتنی ته‌واوی شۆڕشگێڕانی خۆرهه‌لاتی كوردستان، هه‌ربۆیه هه‌ندێك له كادیرانی حیزبی دیموكرات ده‌خرێنه زیندانه‌وه و به‌هۆی ئیعتیرافی كادیرێك به‌ناوی (سمایلی قاسملوو) ئه‌وا زۆرینه‌ی شانه نهێنییه‌كانی حیزبی دیموكرات ده‌گیردرێن، له‌وانه‌ش: عه‌زیز یوسفی، غه‌نی بلوریان و، جه‌لیل گادانی و … هتد.
پاش ئه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات عه‌بدولای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) وه‌ك نوێنه‌ریان ده‌نێرێته باشوری كوردستان، ئه‌وا له‌ناكاو ئه‌حمه‌د تۆفیق %100 گۆڕانكاری به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی دا دێت و، له ستالینین په‌رستێكی زۆر تونده‌وه، ئه‌بێته مه‌لا مسته‌فا په‌رستێكی زۆر سه‌یر!
لێره (له باشوری كوردستان) ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌چێته لای مه‌لا مسته‌فا و ده‌كه‌وێته فیتنه‌یی كردن له‌هه‌مبه‌ر ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق و، یه‌كێك ئه‌بێت له هۆكاره‌كانی ئاشوب نانه‌وه‌ی نێوان مامۆستا هه‌مزه عه‌بدولای سكرتێری پارتیی و مه‌لا مسته‌فای سه‌رۆكی پارتی.
هه‌روه‌ها له لای مه‌لا مسته‌فا شكاتی قاسملوو و كه‌ریمی حیسامی ئه‌كات، كه گوایه پشتی هه‌مزه عه‌بدولا ئه‌گرن، به‌ڵام وه‌كو فاكتی مێژوویی هیچ یه‌كێك له گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕاست نابێت، ته‌نانه‌ت پێشتر كه خودی مه‌لا مسته‌فا پێشنیار ئه‌كات كه قاسملوو ببێته سكرتێری پارتی، ئه‌وا قاسملوو ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه و ئه‌ڵیت: من له حیزبی خۆم (حیزبی دیموكرات) تێكۆشان ئه‌كه‌م و ڕێزی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری ده‌گرم و، وه‌كو پارتێكی براش له پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق ئه‌ڕوانم.
پاش ئه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی سكرتێری پارتی (باڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – مام جه‌لال) و مه‌لا مسته‌فا (باڵی سه‌رۆكایه‌تی پارتی) له دروست بووندا ئه‌بێت، دیسانه‌وه ئه‌حمه‌د تۆفیق بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ناوی ( دیسان بارزانی ) ده‌رده‌كا و به توندی پشتیوانی مه‌لا مسته‌فا ئه‌كات، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كردنی حیزبه‌كه‌یه‌تی (حیزبی دیموكرات)، بۆیه مه‌لا مسته‌فاش به ته‌واوی پشتیوانی له ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌كات، لێره‌وه ئه‌حمه‌د تۆفیق كه پشتیوانی مه‌لا مسته‌فا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌كه‌وێته هه‌وڵی تیرۆركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نایانه‌وێت حیزبی دیموكرات له ململانێ ناوخۆییه‌كانی پارتییه‌وه بگلێنن.
شیاوی ئاماژه‌یه، ئامێره‌كانی چاپكردنی بڵاوكراوه‌ی (دیسان بارزانی) كه ئه‌حمه‌د تۆفیق دژی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – مام جه‌لال بلاوكراوه‌ی پێ چاپ ده‌كردن لێیانه‌وه، پێشتر ئه‌و ئامێرانه‌ی چاپكردن بۆ بڵاوكراوه‌ی حیزبی دیموكرات دابینكرابوو، كه له سامانی میراتی قاسملوو كڕدرابو و پێشكه‌شی حیزبی دیموكراتی كردبوو، قاسملوو به‌نرخترین پارچه زه‌وی حه‌قه میراتی خۆی له باوكی وه‌رگرتبو و زه‌وییه‌كه‌ی فرۆشتبو و دابووایه ئه‌و ئامێرانه (بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌م زانیارییه بلاوئهكرێتهوه و بۆ زیاتر بڕواننه: به‌رگی دووه‌می كتێبی: ڕامانێك له تراژیدیای براكان). به‌ڵام ئه‌حمه‌د تۆفیق له باشوری كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا ئه‌گرێ و بۆ ململانێكانی پارتی ئهیخاتهگهڕ (شیاوی باسه له‌و كاته‌دا هێشتر جیابوونه‌وه‌ی فه‌رمی له نێو ڕیزه‌كانی پارتیی دا ڕووی نه‌دابو و باڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – مام جه‌لالیش هه‌ل نه‌هاتبوون بۆ ئێران).
ئیتر ئه‌حمه‌د تۆفیق (به‌كرده‌وه) ده‌بێته یه‌كێك له فه‌رمانده تونده‌كانی پارتیی و به (پڕوپاگه‌نده‌ی خۆشی بێت) ناوی خۆی ئه‌نێت (مه‌لا مسته‌فای كوردستانی ئێران!!). له‌م باره‌یه‌وه په‌ندی ئه‌سپه‌كه زۆر به‌ناوباگه، هه‌روه‌كو سه‌لاحی موهته‌دی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌سجیل كراودا پێی وتم: (ماوه‌یه‌ك مه‌لا مسته‌فا به پێ ئه‌ڕۆیشت، ئه‌حمه‌د تۆفیقیش هه‌ر به پێ ئه‌ڕۆشت، پاشان ئاغا‌كان ئه‌سپێكی زۆر جوانیان به دیاری دایه مه‌لا مسته‌فا و ئیتر مه‌لا مسته‌فا به سواریی ده‌ڕۆشت، كه‌چی ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌م كوردستانه به وردی ئه‌گه‌ڕا كه ئه‌سپێكی هه‌مان ڕه‌نگی ده‌ست كه‌وێت، كه پێمان ئه‌وت بۆ وائهكهی!؟، ئه‌حمه‌د تۆفیقیش له وه‌لامدا پێی ئه‌وتین: ئه‌ی مه‌گه‌ر من مه‌لا مسته‌فای كوردستانی ئێران نیم!!، ئیتر ئێمه‌ش له‌به‌ر هێزی پارتی و مه‌لا مسته‌فا نه‌مان ئه‌توانی هیچی پێ بڵێین، چونكه خێرا ده‌چوو به زۆر زیاده‌وه ئه‌یگێڕایه‌وه!!).
به پشتیوانی كردنی زۆری پارتی بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق، ئیدی ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌ست ده‌كات به تیرۆر و كوشتنی هه‌موو ئه‌و كادیر و سه‌ركردانه‌ی حیزبی دیموكرات كه ده‌یانویست سه‌ربه‌خۆیی بۆ حیزبی دیموكرات بگه‌ڕێننه‌وه و، نه‌بنه به‌شێكی ململانێكانی نێو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق.
سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌ڵ ده‌ستێت به تیرۆركردنی لێهاتووترین كادیری حیزبی دیموكرات كه ئه‌ویش (ئه‌سعه‌دی خودایاری) ئه‌بێت. ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌م كاره‌یدا سه‌ر ئه‌كه‌وێ و ئه‌سعه‌دی خودایاری شه‌هید ئه‌كا و، (بۆ زانیاریشتان) پاشتر خێزانه‌كه‌ی شه‌هید ئه‌سعه‌دی خودایاری شوو ئه‌كات به هونه‌رمه‌ند (ماملێ).
پاشان ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌هاوكاری پارتی هه‌وڵی تیرۆركردنی قاسملوو ئه‌دات له سلێمانی، به‌ڵام قاسملوو له پلانه‌كه ڕزگاری ئه‌بێ و هه‌ڵ دێت و ده‌ست پارتی ناكه‌وێت.
دواتر ئه‌حمه‌د تۆفیق به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ئیستیخباراتی به‌غدا هه‌وڵی تیرۆركردنی قاسملوو له به‌غداد ئه‌دا و ئه‌شچێته به‌رده‌م ئه‌و خانووه‌ی كه قاسملووی تێدایه له به‌غدا و میلی ده‌مانچه دێنێته‌وه كه بچێته ژوره‌وه و بیكوژێت، به‌ڵام دیسانه‌وه له لایه‌ن (عه‌بدولای عیزه‌ت پور) و سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌په‌وه ڕێی لێ ئه‌گیردرێت (به وردی له به‌رگی دووه‌می كتێبی ڕامانێك له تراژیدیای براكان ئه‌م باسه هه‌یه و نامه‌وێت هه‌مووی بخه‌مه‌ڕوو تا كتێبه‌كه چاپ نه‌كرێت).
پاش ئه‌مانه‌ش، به هاوكاری مه‌لا مسته‌فا و ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌وا قاسملوو له عێراق ده‌رئه‌كرێ و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراقی ڕێگاش به قاسملوو نادات كه له به‌غدا وه‌ك وانه‌بێژیش بمێنێته‌وه.
دواتر ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌وڵی تیرۆری (كه‌ریمی حیسامی) ئه‌دات، هه‌ربۆیه كه‌ریمی حیسامی له سلێمانییه‌وه هه‌ڵ دێت بۆ به‌غداد، ئه‌حمه‌د تۆفیق و تیمێكی ئیستیخباراتی عێراقی ماڵ به ماڵ له به‌غدا به شوێن كه‌ریمی حیسامییه‌وه ئه‌بن، به‌ڵام كه‌ریمی حیسامی نادۆزنه‌وه و هه‌ڵ دێت (له بیره‌وه‌رییه‌كانی كه‌ریمی حیسامی و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی باشوری كوردستانیش به وردی ئه‌م باسه هه‌یه).
هه‌ربۆیه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست كه حیزبی دیموكرات سه‌ربه‌خۆی خۆی بپارێزێ و نهگلێته ململانێكانی نێو ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه، ئه‌وا یان تیرۆر ئه‌كرێن یاخود هه‌ڵ دێن، به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو عەبدول ڕەحمان قاسملوو كه: بەرپرسی گشتیی و بەرپرسی پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی حیزبی دیموكرات ئه‌بێت.
له‌مه به‌دوواوه، حیزبی دیموكرات ده‌بنه سێ به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه، باڵی سه‌ربه‌خۆخواز كه قاسملوو ڕابه‌رایه‌تی ئه‌كا و هه‌ڵ دێت بۆ ئه‌وروپا، كه‌ریمی حیسامیش هه‌ڵ دێت بۆ لای و ئه‌سعه‌دی خودایاریش شه‌هید ئه‌كرێت.
باڵی پارتی: كه بریتی ئه‌بن له ئه‌حمه‌د تۆفیق و ئه‌میری قازی و … هتد.
باڵی سه‌ر به ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – مام جه‌لال كه بریتی ئه‌بن له: حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار، سه‌لاحی موهته‌دی، سه‌عید كاوه و … هتد.
كاتێك باڵی سه‌ربه‌خۆخواز، كه به‌رپرسی گشتی حیزبه‌كه‌شیان (قاسملوو)شی تێدا ئه‌بێت هه‌ڵ دێن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق و پارتی و ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌یانكوژن، ئه‌وا ململانێیه‌كی زۆر توند ئه‌كه‌وێته نێوان باڵی پارتی كوردانی خۆرهه‌لات كه (ئه‌حمه‌د تۆفیق) فه‌رمانده‌یان ئه‌بێ و باڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – مام جه‌لالی كوردانی خۆرهه‌لات كه (حه‌سه‌نی ره‌ستگار و سه‌لاحی موهته‌دی و سه‌عید كاوه و … هتد) ئه‌بن.
ئه‌م باڵه‌ی سه‌ر به ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – مام جه‌لالیش ئه‌بنه دوو به‌ش: به‌شێكیان كۆمیته‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی حیزبی دیموكرات پێك دێنن كه قادر شه‌ریف (هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب) و سه‌عید كاوه و حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ گروپی كۆمه‌ڵه‌ی ڕزگاری كه (سه‌لاحی موهته‌دی و ئامۆزاكانی به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن)، به‌لام گروپه‌كه‌ی سه‌لاحی موهته‌دی هیچ كاریگه‌ریان نابێ و ته‌نها ناوی سه‌ر كاغه‌ز ئه‌بن و دواتر زۆربه‌یان ته‌سلیمی ئێران ئه‌بنه‌وه به سه‌لاحی موهتهدیشهوه.
له ساڵی 1964 به هۆی هاتنی شه‌هید (سه‌دیقی ئه‌نجیری) بۆ باشوری كوردستان ئه‌وا كادیر و ئه‌ندامه پهرشوبلاوهكانی حیزبی دیموكرات له ده‌وری كۆ ئه‌بنه‌وه، پارتی هه‌ڵ ئه‌سێت كه كۆنگره‌یه‌ك بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق بگرێ. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به فه‌رمانی ئه‌حمه‌د تۆفیق و پارتی ئه‌وا ڕێ ئه‌گرن له (سمایلی شه‌ریف زاده و مه‌لا ڕه‌سوڵی پێشنماز و زۆر كادیری دیكه) كه به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا شه‌ڕ ڕووده‌دا له نێوان ئه‌و دوو گروپه‌دا و، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیق و حه‌سه‌نی برازایه‌وه چه‌ندین جنێوی نه‌شیاو به سمایلی شه‌ریف زاده ئه‌درێ و له شه‌ڕه ته‌قه‌دا سمایل و هاوڕێكانی له كوشتن ڕزگاریان ئه‌بێت.
كۆنگره‌كه‌ی (پارتی – ئه‌حمه‌د تۆفیق) ئه‌به‌سترێت، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، ئه‌حمه‌د تۆفیق هێرشی توند ئه‌كاته سه‌ر پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و به (ترسنۆك و حه‌یابه‌ره و كهروێشكهخهو و زۆر وشه‌ی نه‌شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و … هتد) ناوی ئه‌بات و، عه‌بدولره‌حمان قاسملوو به ڕه‌حه كوێری خائین و خیانه‌تكار و، شه‌هید هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب (قادر شه‌ریف) به قاله شه‌لی ده‌ركراو و سه‌عید كاوه‌ش به سه‌عیده كوێر ناوده‌بات. مه‌لا مسته‌فاش به پێشه‌وای حه‌قیقی كورد داده‌نێ و، وشه‌ی پێشه‌وا له (قازی محه‌مه‌د) لێ ئه‌كاته‌وه!! چونكه به بڕوای ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌وا قازی محه‌مه‌د شیاوی وشه‌ی (پێشه‌وا) نیه، بگره پێشه‌وا ته‌نها (بارزانی مسته‌فا)یه!
له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق دا، شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری (سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر) به توندی وه‌لامی ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌داته‌وه و زۆری له‌لا ناپه‌سه‌ند ئه‌بێت، كه سه‌ركرده‌یه‌ك ئاوها جنێو به شه‌هید قازی محه‌مه‌د و قاسملووی به‌رپرسی گشتیان و هه‌ردوو سه‌ركرده هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب و سه‌عید كوێستانی بدات، ئیدی ئه‌حمه‌د تۆفیق و سه‌دیقی ئه‌نجیری ئه‌بێته ناكۆكیان، هه‌ر له‌وێدا ئه‌حمه‌د تۆفیق جنێوی نه‌شیاو و وشه‌ی ناپه‌سه‌ندی تر به سه‌لاحی موهته‌دی و زۆری تر ئه‌ڵێت…
پاش ئه‌م ناكۆكییه، زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆنگره‌كه‌ی (پارتی- ئه‌حمه‌د تۆفیق) له ده‌وری شه‌هیدی گومناو (سه‌دیقی ئه‌نجیری) كۆئه‌بنه‌وه و مۆری سه‌ركردایه‌تی له لای شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری ئه‌بێ و، شه‌هید سه‌دیق ئه‌یه‌وێت كه حیزبی دیموكرات سه‌ربه‌خۆ بكاته‌وه.
شیاوی باسه، له كۆنگره‌دا ئه‌حمه‌د تۆفیق ناوی هه‌ندێ كه‌س وه‌كو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌خوێنێته‌وه، كه هیچیان ڕۆژێك له رۆژان خۆیان به حیزبی دیموكرات نه‌زانیوه، وه‌كو هه‌ژاری شاعیر و مسته‌فای برای ئه‌حمه‌د تۆفیق، كه مسته‌فای برای له‌وكاته‌دا له تاران‌دا نیشته‌جێ بووه و، ته‌مه‌نیشی هی ئه‌وه نه‌بووه كه ته‌نانه‌ت بشكرێته ئه‌ندامێكی ساده‌ش، ئیدی با ناو لێنانی وه‌كو ئه‌ندامی كۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بوه‌ستێت.
دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌های سه‌ركردایه‌تی له لای سه‌دیقی ئه‌نجیری و سلێمانی موعێنی كۆئه‌بنه‌وه، ئه‌وا ئه‌حمه‌د تۆفیق به فه‌رمی واز ئه‌هێنێ و نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ئه‌نووسێت، ئیدی ئه‌حمه‌د تۆفیق له باره‌گای بارزانی ئه‌بێت.
ڕۆژێك مه‌لا مسته‌فا، ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌نێرێت بۆ به‌غداد (نه‌ریتی مه‌لا مسته‌فا وابووه هه‌ركه‌سی ناردبێ ئه‌وا كه‌سانی سیخوری به‌سه‌ره‌وه داناوه نه‌وه‌كو خیانه‌ت له مه‌لا مسته‌فا بكات). له جاری یه‌كه‌مدا مه‌لا مسته‌فا بۆی ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه ئه‌حمه‌د تۆفیق به نهێنیی له‌گه‌ل دوو ئه‌فسه‌ری عێراقی كۆبووه‌ته‌وه و، پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ لای مه‌لا مسته‌فا، ئه‌وا ئه‌حمه‌د تۆفیق هیچ له‌م مه‌سه‌له‌یه به مه‌لا مسته‌فا ناڵێت.
پاشان مه‌لا مسته‌فا دیسانه‌وه ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ به‌غداد ئه‌نێرێته‌وه، كه‌چی ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌گیردرێت و، به ماوه‌یه‌كی كورت ئازاد ئه‌بێت!!
كاتێك ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌سه‌رهاتێك ئه‌گێڕێته‌وه، ئیتر مه‌لا مسته‌فا هه‌موو شتێكی بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌گه‌ڵ ئه‌ویش دا ڕاست ناكات، هه‌روه‌كو له شه‌وی 4-11- 2015 سه‌عات شه‌ش تا نۆی شه‌و له مالی مامۆستا مه‌لا ره‌سولی پێشنماز بووم له دوكان و، به‌ڕێز حه‌سه‌نی ره‌ستگار ئاوها ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی گێڕایه‌وه و وتی: (ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌حمه‌د تۆفیق پیاوی سه‌ركرده‌یی نه‌بو و، له ژیانیشی دا سكرتێری حیزبی دیموكرات نه‌بووه، بۆ مه‌سه‌له‌ی سجنهكهش، ئه‌حمه‌د تۆفیق هاته‌وه به مه‌لا مسته‌فای وت: وه‌لا به ناو لوله‌ی سوپای سجنی قه‌سری نیهایه له ده‌ست ئیستیخبارات رام كردووه )، كه ئه‌م گێڕانه‌وه بۆ ئه‌فسانه‌ش نابێت! زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كانیش هه‌مان ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی مامۆستا حه‌سه‌نی ره‌ستگار باس ده‌كه‌ن.
هه‌ربۆیه مه‌لا مسته‌فا كاتێك بۆی ئه‌سه‌لمێت كه ئیستیخباراتی عێراق خۆیان ئه‌حمه‌د تۆفیقیان به‌رداوه، ئیتر گومانی لێ ئه‌كا و، فه‌رمان ئه‌كات كه ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ گوندی كانی ماسی دوربخرێته‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌حمه‌د تۆفیق به ترسناكترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌ستێ، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ل حه‌سه‌نی برازایدا، شۆرشگێڕی هه‌ڵكه‌وتو و ڕوناكبیری دانسقه (سه‌دیقی ئه‌نجیری) ئه‌كوژن (چۆنیه‌تی شههیدكردنهكهیم لایه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له كتێبی: رامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی دووه‌م، به وردی نهێنییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه بۆ مێژوو ده‌خه‌مه‌ڕوو).
به شه‌هیدكردنی سه‌دیقی ئه‌نجیری، ئیدی مه‌لا سه‌ید ڕه‌شیدی حوسێنیش كه هاوڕێی (هاوگیانی) ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌بێت پاشه‌كشی لێ ئه‌كا و، ئه‌حمه‌د تۆفیق خۆی و حه‌سه‌نی برازای و خوشكه‌زایه‌كی به‌ده‌وری دا ئه‌مێننه‌وه.
بۆیه ئه‌حمه‌د تۆفیق بڕیار ئه‌دات بچێته به‌غدا و له ژێر ده‌سه‌لاتی به‌عس دا بژی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه له گوندی كانی ماسیش له‌گه‌ل فه‌رمانده‌كانی پارتی دا ناگونجێ و، فه‌رمانده‌كانی پارتیش زۆر ئازاری ده‌رونی ئه‌ده‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌حمه‌د تۆفیق خۆی ته‌سلیمی به‌عس ئه‌كات.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه‌بده‌م، كه حیزبی دیموكرات گه‌وره‌ترین غه‌دریان له شه‌هید (سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر) كردووه كه به‌قسه‌ی نوسه‌رانی گه‌وره‌ی فارسیش، سه‌دیقی ئه‌نجیری بێ – هاوتاترین ڕوناكبیری جیهانی خۆرهه‌لات بووه.
چونكه حیزبی دیموكرات تائێستاش ته‌نانه‌ت ناوی هێزێكیان نه‌كردووه به ناوی (شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری)یه‌وه، له كاتێكا شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری زۆر له (عه‌زیز یوسفی و سلێمانی موعێنی و سمایلی شه‌ریف زاده و زۆر سه‌ركرده‌ی تری دیموكرات) ههڵكهوتوتر و ڕوناكبیرتر بووه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رگیز حیزبی دیموكرات هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان نه‌داوه كه (حه‌سه‌نی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق) بكوژنه‌وه. حه‌سه‌نی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیقیش، پاش ئه‌م خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه خۆی ته‌سلیمی ئێران ده‌كاته‌وه و، ڕژێمی شا له تاران شوێن و ڕێی باشی پێ ئه‌دات. هه‌روه‌ها، ئامادەشم وه‌كو (ئه‌كادیمیستێك) له‌گه‌ل هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی دیموكرات مشت‌ومڕ بكه‌م كه: ئه‌وه سه‌دیقی ئه‌نجیری بووه كه یه‌كه‌م تیۆرسێنی جولانه‌وه‌ی چه‌كداری 1967 بۆ 1968 بووه، نه‌ك (سوله‌یمانی موعێنی یان سمایلی شه‌ریف زاده)، چونكه سه‌ره‌تا ئایدیاكه هی شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری بووه (به‌پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستم)، پاشان شه‌هیدان سلێمانی موعێنی و شه‌ریف زاده) پشتیوانیان له بیرۆكه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری كردووه و، دوای ئه‌وه‌ی سه‌دیقی ئه‌نجیری به پلانی (ئه‌حمه‌د تۆفیق و حه‌سه‌نی برازای) شه‌هید ئه‌كرێت، ئه‌وا دواتر شه‌هیدان (سلێمانی موعێنی و سمایلی شه‌ریف زاده و مه‌لا ئاواره) به‌رده‌وامی به بیرۆكه‌كانی شه‌هید سدیقی ئه‌نجیری ده‌ده‌ن.
پێموایه: شه‌هید سدیقی ئه‌نجیری بێ- كهسترین و غه‌در لێكراوترین و ڕوناكبیرترین سه‌ركرده‌ی شه‌هیدی حیزبی دیموكراته.
هه‌قیه‌تی ئاماژه‌ی پێ بده‌م كه، پاش ئه‌وه‌ی سلێمانی موعێنی به‌ده‌ستی پارتی شه‌هیدكرا و ته‌سلیمی ئێران كرایه‌وه، ئه‌وا له نامه‌یه‌كی ئه‌حمه‌د تۆفیق دا كه له (شه‌وی 6 /7 ی 1ی 1969 ) كه بۆ مه‌لا ڕه‌سوڵی پێشنمازی ناردووه، ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌باره‌ی شه‌هیدكردنی سلێمانی موعێنی و جولانه‌وه‌ی 1967 بۆ 1968 نووسیویه‌تی: ( به‌شێوه‌ی بگره و لێ نیشه خۆیان و هێندێ لاوی ساویلكه‌ی ههڵخهڵهتاویان خسته ناو زنجاوی شه‌ڕێكی خۆ تڕێن. جنونی قائیدی پاڵه‌وانبازی سلێمانی موعێنی سه‌رخۆش كردبوو – پارتی – خۆیان بیانكوژتبایه هه‌روه‌كو چۆن جه‌لالی و شه‌ست و شه‌شان ئه‌كوژن باشتر بوو له‌وه‌ی ته‌سلیمیان بكه‌نه‌وه..!!)، شیاوی باسه كه نامه‌كه ماوه و به‌رده‌سته.
جێی ئاماژه‌یه، پاش خۆتهسلیمكردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق به به‌عس، ئه‌حمه‌د تۆفیق خۆی وا نیشان ده‌دا كه ئیش بۆ به‌عس ئه‌كا و (به‌پێ سه‌رچاوه مێژووییه‌كان) زانیاریشی پێ داون، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زانیاریشی بۆ ئیدریس بارزانی ناردووه.
چونكه ئه‌وكات له‌ناو ته‌كه‌تولاتی ئه‌فسه‌رانی به‌عس دا هه‌وڵی كوده‌تا هه‌بوو (وه‌كو كوده‌تا ناسهركهوتووهكهی ئه‌فسه‌ری باڵا نازم گوزار)، به‌لام له یه‌كێك له جاره‌كان خوشكه‌زاكه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به دوو نامه‌وه ده‌گیردرێت، ئیتر به‌عس ئه‌حمه‌د تۆفیق گرت و كوشتی (به وردی هه‌موو ئه‌م زانیارییانه‌م لایه كه به‌عس چۆن كوشتی، له كام زیندان بوو!! ئه‌و كه‌سه فارسهشم دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌د تۆفیق زیندانی كراوه و، تائێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی نه‌كردووه و، چاوپێكهوتنیشم له ڕێی فه‌یسبووك و ئیمه‌یله‌وه له‌گه‌ڵ كردووه كه له ئه‌وروپا ئه‌ژی و، بۆیه‌كه‌مجار له كتێبی: ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی دوو) بلاوی ئه‌كه‌مه‌وه.
له ڕه‌فتاره جوانه‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیقیش، سه‌ره‌ڕای كرده‌وه نه‌رێنییه‌كانی له جنێوده‌ری و پیاوكوژییهكهی و كوشتنی دۆست و هاورێكانی و كه‌سێك بووه كه هه‌رگیز سیقه‌ی له‌سه‌ر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت غه‌دریشی له مه‌لا مسته‌فاش كردووه، ئه‌وا: ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر گورج و گۆڵ بووه، زۆر خێرا بووه له ڕۆیشتن دا و، هه‌تا بڵێی دامێنی پاك بووه.
تێبینی: ناتوانم بۆ ئه‌م نووسینه ناوی سه‌رچاوه‌كان بنووسم، چونكه تا كتێبه‌كه‌م به‌رگی دووه‌می چاپ نه‌كرێت، نامه‌وێت ئه‌مه‌شم لێ ببه‌ن.