محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا: دابه‌شكردنی كێكه‌كه.
ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له وتارێكمدا وتم حه‌له‌ب، به پێی ڕێككه‌وتنی ئهمهریكاو ڕووسیا، به‌شی شیعه‌كانه‌و ده‌بێت بخرێته‌وه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی به‌شار ئه‌سه‌د. ئێستا ئه‌وه ڕوویدا، ئه‌وه ده‌ستپێكی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی موسڵ ڕه‌ققه‌یه، هه‌ر له‌و وتاره‌دا شه‌ڕی موسڵم به‌ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه وه‌سفكردبوو، له بهرئهوهنا كه شه‌ڕێكی وا گه‌وره‌یه‌و كوشتاری زۆری بۆ ده‌درێت یان درێژه ده‌كێشێت، به‌ڵكو شه‌ڕو ئازادكردنی موسڵ ڕه‌ققه، سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی كێكه‌كه‌یه، براوه‌كانی قۆڵی سیاسه‌ت پێ ده‌نێن به سه‌ر قۆڵی عهسكهرتاردا و كێكه‌كه له‌سه‌ر شانی ئه‌وان دابه‌ش ده‌كه‌ن. گه‌وره‌ترین به‌ش به‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و سووریایه، دۆڕاوی سه‌ره‌كیش توركیا‌و پاشكۆكانی ده‌بن.
توركیا باوكی داعش بوو، سیاسه‌ته‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ڵه‌وتر بوونی داعش داڕشتبوو. داعش ئه‌و ئامرازهبوو بۆی كه له هه‌موو گێژاوه سیاسیی و عه‌سكه‌رییه‌كانی قوتاریبكات ئه‌وجا له‌ناوبچێت، به‌ڵام با به‌ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی توركیادا نه‌جوڵا. چه‌ند ساڵێكه توركیا شكست له‌سه‌ر شكست ده‌چنێته‌وه، قه‌یرانه‌كانی حوكمداری به قه‌یرانی دیكه ده‌سپێرێت، ته‌نوری شه‌ڕی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی داخستووه، باكه نه‌ك هه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ی نهئاژووت، به‌ڵكو ئێستا ئاراسته‌ی گڕه‌كه‌ی ڕووی له‌خۆی كردووه‌و خه‌ریكه ههڵیدهكروزێنێت.
شه‌ڕه گه‌وره‌كه به‌ڕێوه‌یه:
چه‌ندین ساڵه توركیا سیایه‌تی خۆی وا داده‌ڕێژێت كه له ناوبردنی په‌كه‌كه كلیلی سه‌رجه‌م كێشهكانیهتی، بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌ش هه‌ڵته‌كاندنی قه‌ندیل تاكه ڕێگه‌یه، بۆ هه‌ڵته‌كاندنی قه‌ندیلیش هه‌موو ڕێگایه‌كی گرتۆته‌به‌ر. پهنجهنهرمیی سیاسه‌تداڕێژه‌رانی تورك له‌گه‌ڵ داعشدا به‌جۆرێك بوو، كه به سه‌ركه‌وتن یان شكستی داعش، توركیا بتوانێت شه‌ڕی گه‌وره‌ی خۆی له قه‌ندیل بكات و سه‌ركه‌وتووش بێت، توركیا ده‌یویست له ئه‌نجامی شكست یان سه‌ركه‌وتنی داعش، قه‌ندیل بخاته نێوان چوار به‌رداشه‌وه:
لایه‌ك سوپای تورك، لایه‌ك داعش یان هێزی سوننه‌ی عێراق، لایهكیتر هێزی چه‌كداری هه‌رێم، دوا لاش سوپای ئێران و هێزی به‌رهه‌ڵستكاری ئێرانی نزیك له تورك.
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌وتی تورك هه‌یه سیاسه‌ت و پرۆژه‌كانی بهنیوهناچڵیش بێت هه‌ر پیاده‌یان ده‌كات، بۆیه زۆرجار شكست به‌رۆكی ده‌گرێت. ئه‌م پرۆژه‌یه‌شی له دوو لاوه به‌رئه‌نجامی نه‌بوو، له لایه‌ك داعش شكا، شكانهكهشی، وه‌ك خۆیان بۆ ئاماده كردبوو، له‌سه‌ر ده‌ستی هێزێكی سوننه نه‌بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سوپای ئێران بۆ ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی سنووریی په‌لكێش نه‌كرا، هه‌رچه‌نده چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی نزیك له خۆی نارده ئه‌و ناوچه‌یه‌و ته‌قوتۆقیان هه‌ڵایسان، به‌ڵام ئێرانێك سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وتی جیهانیی شیعه بكات و ململانێی ئه‌مریكا بكات له‌وه به‌ئاگاتره توركیا بیخاته شه‌ڕی لابه‌لاوه، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بیكاته دیوار بۆ پاراستنی توركیای سوننهپارێز.
هه‌رچی دوولاكهی دیكه‌یه ته‌واو ساز‌و ئاماده‌ن، توركیاش ناچاره له دوای ئه‌و ئاماده‌سازییه به‌ره‌و ڕووی ئاماده‌كاریه‌كانی بێته‌وه‌و تازه گه‌ڕانه‌وه تاڕاده‌یه‌ك مه‌حاڵه، چونكه ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ئاڵۆزییه‌ی به‌رۆكی گرتووه ده‌یبات به‌ره‌و جوڵه، بۆیه ئێستا بۆنی شه‌ڕه گه‌وره‌كه ناوچه‌كه‌ی پڕ كردووه.
دوولا ساز‌و ئاماده‌ن:
له‌ناوخۆدا، ئێستادا ئاكه‌په دیفاكتۆیه‌كی سه‌ربازی پته‌وی بۆ ئه‌و دیموكراتییه‌ته داڕشتووه كه له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا توركیا شانازی پێوه ده‌كرد. له دوای ئینقیلابه سهیروسهمهرهكهوه به ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی له نه‌یاران و بێلایه‌نان پهككردووهتهوه و ئێستا سوپا بووه‌ته هێزی ئه‌ردۆگان. له ڕووی سیاسیشه‌وه به‌ته‌واوی ڕۆڵی حیزبی سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له قاڵبداوهو خستونیه‌ته خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌وه. ئابوری وڵات و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌سه‌ر داخستنی ده‌رگای ئه‌وروپا ڕاهێناوه.
لاكه‌ی دیكه‌ی هاوكاری ئاكه‌په باشوری كوردستان یان هه‌رێمه، له هه‌رێمیش هه‌موو زه‌مینه‌و ژێرخانه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه، هاوشێوه‌ی توركیا، حكومه‌تی هه‌رێم له خه‌ڵكی نه‌یار پاكراوهتهوهو حوكمداریهتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئاكه‌په به‌رقه‌راره. لێره‌ش حیزبێك به هه‌مان فه‌لسه‌فی حوكمڕانی ئاكه‌په كارده‌كات و سه‌رجه‌م حیزبه دیاره‌كانی دیكه‌ش، به ئاگایی بێت یان نائاگایی، بوونه‌ته پاشكۆی. هێزی سه‌ربازییش به ته‌واوه‌تی خراوه‌ته خزمه‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌و به جۆرێكی لێكراوه ملكه‌چی سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كان بێت، جا ئه‌و فه‌رمانانه هه‌ر چییه‌ك بن، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین جار به فه‌رمانی ناقۆڵا تاقیكراونه‌ته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش هێزه‌كان به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ته‌واو پڕچه‌ك كراون به سوودوه‌رگرتن له‌و چه‌كانه‌ی له هاوپه‌یمانی دژ به تیرۆره‌وه بۆی ده‌هاتن. له ڕووی داراییشه‌وه ئابوری هه‌رێم ته‌واو په‌كخراوه‌و سه‌رجه‌م داهاتی چه‌ند ملیۆنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌رخان كراوه، هاوڵاتیانیش به‌جۆرێكی بێوێنه برسیكراون تا له‌كاتی ئه‌و هه‌نگاوه‌دا كه‌س بڕستی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌رهه‌ڵستكاریی بكات.
ئێستا ده‌بێت توركیا بیته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام كاته‌كه‌ی تا ئه‌وپه‌ڕی ڕادده ناله‌باره، قه‌ندیل نه‌ك بێهێز نه‌بووه، به‌ڵكو قه‌ندیلێكی نوێش له شنگال دروستبووه، جگه له‌وه‌ش ئێستا په‌كه‌كه له رۆژئاوا كیانێكی ده‌وڵه‌تمه‌داری پێكهێناوه‌و جێنیگای دنیایه. توركیا نه‌ك نه‌یتوانیوه شه‌ڕ له سنوره‌كانی خۆی دووربخاته‌وه، به‌ڵكو ئێستا له زوربه‌ی شاره‌كانی باكوور شه‌ڕ گه‌رمه‌و سوپای توركیا له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا شپرزه‌یه.
له‌چاره‌كه سه‌ده‌ی ڕابردوودا توركیا دهستهوستانبووه له به‌رده‌م گه‌شه‌ی په‌كه‌كه‌دا، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی بووه‌و زۆر قورس نه‌كه‌وتووه له‌سه‌ری، شكستی ئه‌مجاره، كه حه‌تمییه، به‌و سووكییه نابێت، هه‌رچه‌نده هه‌رێم زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له ئه‌نجامیشدا توركیایه‌كی هاوشێوه‌ی سووریای لهتلهت له ناوچه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
- Latest Posts by محەمەد عەبدوڵا
محەمەد عەبدوڵا: ئەنفال لە ڕوانگەیەکی دیکەوە.
-محەمەد عەبدوڵا: هەڵەبجە، شەڕی کۆتایی.
-محەمەد عەبدوڵا: گەمەی حوکمڕانی.!
- All Posts