شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا له پاش ئه‌م كابینه بنه‌ماڵه‌یه و ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دا، گۆڕان ده‌نگه‌كانی دێنێته‌وه!
زۆر پرسیارم لێكراوه كه: ئایا گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ ده‌هێنێته‌وه!؟ هه‌رچه‌نده پێشتر به‌لێنم دابوو كه به بابه‌تێك وه‌لامی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه بده‌مه‌وه، به‌ڵام بۆم نه‌گونجا هه‌تا ئه‌مشه‌و، بۆیه به داوای لێبوردن به‌م بابه‌ته ئه‌كرێ وه‌لامی پرسیاره‌كانی هاورێ و دۆستانی به‌ڕێز بده‌مه‌وه و، به ته‌واویش هه‌وڵه‌ده‌م وه‌ك هه‌میشه بێ لایه‌نیی و نه‌بوونی سۆزم له نووسینی بابه‌ته‌كانم دا بپارێزم.
له مێژووی حكومه‌تداری-حیزبۆكراتی باشوری كوردستاندا، حكومه‌تێك نه‌بووه هێنده‌ی ئه‌م حكومه‌ته نا-ته‌ندروست، هیچ له بارانه‌بوو، بێ- به‌رهه‌م، ڕوخێنه‌ر، دژه-زانست و مامۆستا و پزشیك، بوو بێت. گه‌ر حكومه‌تێكی دیكه (به ته‌واوی مانا: هیچ نه‌بووایه) ئه‌وا له‌م كابینه فاشله چهپاولگهرهی (نێچیر، قوباد، مه‌لا ستار-یه‌كگرتوو) باشتر ده‌بوو.
له هه‌موو ئه‌مانه‌شی خراپتر ئه‌وه‌یه كه: تا ئێستا له مێژووی حكومه‌تداری- حیزبۆكراتی باشوری كوردستان دا ڕووینه‌داوه، كه كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت سیخنان بكرێت بۆ: (كوڕ و برا و برازا و زاوا)ی به‌رپرسه چهپاولگهرهكان.
ئه‌م كابینه‌یه به‌جۆرێكه كه له سه‌رده‌می حوكمهتداری شێخ مه‌حمودیش دا (كه سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌كات) ئه‌وا كابینه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌م كابینه‌یه نه‌بووه كه مۆركی ته‌واوی خێڵایه‌تیی و بنه‌ماڵه‌یی پێوهدیاربووبێ و، به ته‌واوی پۆسته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیر و جێگر و به‌شێك له وه‌زیره‌كان سیخنان بێت بۆ (كوڕ و برا و برازا و زاوا)ی به‌رپرسه حیزبیه‌كان.
هه‌ر له نێچیری برازا و قوبادی كوڕ تا ئه‌و وه‌زیرانه‌ی دیكه‌ی كه كوڕی به‌رپرسه‌كانن و تا دهشگات به وه‌زیر (مه‌لا ستار)ی زاوای عه‌لی باپیر، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد كه‌م مرۆڤی ئه‌كادیمیستی تێدابێت و مرۆڤ قڕان بێت وا كابینه‌یه‌ك سیخناخ ده‌بێت بۆ: برازا و كوڕه‌كان و زاوای به‌رپرسه‌كان!
بۆ ئه‌م كابینه‌یه هێنده مۆركی بنه‌ماڵه‌یی پێوه دیاره!؟ چونكه مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه زیاتر له نێو سه‌ده‌یه حیزبه قسه قه‌به‌كانی دیكه لاوی كورد ده‌ده‌ن به كوشت و، له داگیركاران زیاتر له یه‌كتریان كوشتووه به پڕوپاگه‌نده‌ی دژایه‌تیی حیزبی-بنه‌ماڵه‌یی. كه‌چی خۆشیان چوونه‌وه سه‌ر هه‌مان كلتوری بنه‌ماڵه‌یی-خێڵه‌كیی پارتیی، واته ئه‌م په‌نجا ساڵه كه لاوی كوردیان به كوشت دا، هه‌ر هه‌مووی ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ل دروشمه‌كانیان كه ده‌یانوت: دژی سیستمی بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی بنه‌ماڵه‌یین! بۆ ئه‌وه‌شیان خه‌ڵك فریودا كه بنه‌ماله‌كانی خۆشیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر سامانی میلله‌ت و ده‌رامه‌تی گشتی دا.
بێ ده‌نگی به‌رهه‌م ساڵح له‌م كاته‌دا
دوو هۆكار ئه‌توانێت گورز له كه‌مه‌ری سیستمی په‌ڕپوتی بنه‌ماڵه‌یی بدا و دایڕوخێنێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: به‌رهه‌م ساڵح حیزبێكی مۆدێرن دامه‌زرێنێت، یاخود، لیستێكی جیای هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
بنه‌ڕه‌تیترین و گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌یه: مرۆڤێكه ئیراده‌ی سیاسیی لاوازه.
به‌هێزترین تایبه‌تمه‌ندی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه: مرۆڤێكه ئیراده‌ی سیاسیی (مام ناوه‌نده) و كۆڵ نادات.
به‌رهه‌م ساڵح مرۆڤێكه بۆ دبلۆماسیه‌ت و حوكمهتداری زۆر گونجاوه، به‌لام له هونه‌ری پلانی سیاسیی و ئیراده دا لاوازه.
ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مجاره لیست جیانه‌كاته‌وه (له كاتێكا خودی خۆی ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت هاوڵاتیان تۆڵه له ده‌سه‌ڵاتداران بكه‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دا) ئه‌وا پێش هه‌موو شتێك بێ-ده‌نگبوونی دژایه‌تیه له‌و ده‌ربڕینه‌ی پێشووی.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مرۆڤی سیاسیی گه‌ر هه‌ندێ ده‌رفه‌ت نه‌قۆزێته‌وه (به‌تایبه‌ت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ لیستی جیا بۆ هه‌لبژاردنی داهاتوو بۆ د.به‌رهه‌م ڕه‌خساوه)، ئه‌وا له ستراتیژیش دا گورزی زیاتر له پێگه و كاریگه‌ری خودی به‌رهه‌م ساڵح ده‌درێت، چونكه ده‌رفه‌ته‌كه له‌وه‌وه هاتۆته‌بوون: هیچێتی كاره‌كانی ئه‌م حكومه‌ته په‌ڕپوته و، هه‌نگاونان بۆ بنه‌ماڵه‌یی كردنی یه‌كێتیی، هه‌ر دوو هۆكاره‌كه، فاكتی سه‌ره‌كین بۆ به‌رهه‌م ساڵح كه به لیستی جیا خۆی بسه‌لمێنێت و بۆ هه‌میشه بناغه‌یه‌كی پته‌و دابمه‌زرێنێت.
پێشموایه: گه‌ر به‌رهه‌م سالح لیستی جیا دروست بكات، ئه‌وا گورزی ترسناك له جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه ده‌دات كه پێشتر له: بێ-كوڕی دا ده‌نگیان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوه.
نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكرێت به‌رهه‌م ساڵح سێ ڕه‌خنه‌ی جدی له‌سه‌ره.
1- لاوازی ئیراده‌ی سیاسیی (وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی بۆكرا)، كه یه‌كێكه له‌و سیاسییانه‌ی تا ئێستا نه‌یسه‌لماندووه توانای بڕیاردانی كۆنكرێتیی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و شێخ جه‌عفه‌ر و هتدیش پشتی لێ بكه‌ن و بچنه‌وه پاڵ (قوباد تاڵه‌بانی سكرتێری داهاتوو)، ئه‌وا ڕاسته ئه‌مه له ته‌كتیك دا زه‌ره‌ری بۆ د.به‌رهه‌م ئه‌بێت، به‌ڵام له ستراتیژ دا ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م لیستی جیای هه‌بێ و پلانی دامه‌زراندنی حیزبێكی نوێی مۆدێرنی هه‌بێت ئه‌وا له قازانجی د.به‌رهه‌م دایه.
2- د.به‌رهه‌م هه‌ندێك گه‌نده‌ڵ و چهپاولگهری به‌دووای خۆی ناوه، كه سیخناخن له گه‌نده‌ڵیی و ڕۆتینات و قبوڵ خاسی زانكۆكان و وێرانكردنی زانكۆكانی كوردستان.
ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م وه‌ك پلانی سیاسیی ئه‌مانه‌ی لای خۆی كۆكردبێته‌وه ئه‌وا بۆ سیاسه‌ت گرنگه (واته ئه‌گه‌ر یارییان پێ بكات). به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵ و قبوڵ خاسانه له داهاتوودا ببنه یاریكه‌ر و یاریكاریش بن، ئه‌وا گورز هه‌م له به‌رهه‌م ساڵح و هه‌م له ئهجێنداكانیشی ده‌ده‌ن، چونكه كه‌سانێكن لای خه‌ڵك بێ زراون، چ له كۆمه‌ڵگا دا و، چ له زانكۆكان دا.
3- خودی د.به‌رهه‌میش پاشخانی خودی و تێوه‌گلانی به گه‌نده‌ڵی ته‌واو پاك نییه. پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه: ئایا د.به‌رهه‌م ئه‌م هه‌موو سه‌رمایه و كۆمپانیایه‌ی له كوێ هێناوه له‌كاتێكا له 2000 به‌و لاوه بووه‌ته ده‌سه‌لاتدار له كوردستان دا!؟
ڕاسته د.به‌رهه‌م باوكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، به‌ڵام خۆ باوكی سه‌رمایه‌دار نه‌بووه!!
گریمان باوكی خاوه‌نی پێنج خانوو بوو، ئه‌ی د.به‌رهه‌م به‌م ده ساڵه ئه‌م هه‌موو سه‌رمایه‌ی له كوێ هێنا!؟
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌یه: خه‌ڵك باش ئه‌زانێت كه به‌رهه‌م ساڵحیش به گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه گلاوه و سه‌رمایه‌ی باشیشی كۆكردۆته‌وه. به‌ڵام جیاوازی به‌رهه‌م ساڵح له نێچیر و قوباد و هتد ئه‌وه‌یه كه: به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ بردنی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكیش دا ئه‌وا به‌شێكی سه‌رمایه‌ی كوردستانیش بۆ خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك به‌كاردێنێت.
به‌ڵام نێچیر-قوباد و هتد كوا خزمه‌تگوزاری (ئاو و كاره‌با و موچه‌یان)!؟، ئیتر با پرۆژه و خه‌سته‌خانه و بینا و ڕێگاوبان بووه‌ستێت، كه كابینه‌كه‌ی نێچیر-قوباد-مه‌لا ستار-یه‌كگرتوو خوێنی خه‌ڵكیان مژیوه و سه‌رمایه‌ی میلله‌تیشیان چهپاولگهر كردووه و، ته‌نانه‌ت (نه ئاو و نه كاره‌با و نه موچه و نه ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تای)یش به خه‌ڵك ئه‌ده‌ن، له‌كاتێكا بۆ شه‌ڕی داعش‌یش ده به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانان چه‌ك و پاره‌یان پێ داوون!!
ئایا گۆڕان هه‌مان ده‌نگ دێنێته‌وه!؟
وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) به ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه: له بێ-كوڕی دا، میلله‌ت (به‌شێكی گرنگی تویژه ناڕازییه‌كان و هه‌ژاران و موچه‌خۆران) له ڕقی پارتیی و یه‌كێتیی و ئه‌م كابینه‌یه‌ی (پارتیی-یه‌كێتیی-ئیسلامییه‌كان) ئه‌وا ده‌نگ به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ده‌نه‌وه.
پێشموایه: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مجاره‌ش ده‌نگی كاریگه‌ر دێنێته‌وه (چونكه میلله‌ت نه ئاو و نه‌كاره‌با و نه موچه و نه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ساده‌ی سه‌ره‌تایشیان هه‌یه).
به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بێ- عه‌یبن!! بگره وه‌ك ئاماژه‌م پێدا (له بێ- كوڕی دایه) و، پارتیی و یه‌كێتیی خۆیان بۆ خه‌لكیان سه‌لماندووه كه ڕۆژ له وای ڕۆژ زیاتر به گه‌نده‌لیی و رۆتینات و هه‌ڵلووشینی سه‌رمایه‌ی میلله‌ته‌وه ده‌گلێن. ئه‌گینا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه ڕێكخستنێكی پته‌وی هه‌یه، نه سیاسه‌تێكی جێگیر و ستراتیژێكی ڕونیان هه‌یه و، نه كادیرهكانیشیان (به زۆری) پڕۆفیشناڵ و ته‌كنۆكراتن! بگره زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان ڕۆژنامه‌نووسی ئاسایی وێبسایته‌كانی كوردستانن!! له یادمه ساڵی 2006 به‌شێك له دۆستان ده‌ڕۆشتن بۆ لای نه‌وشیروان مسته‌فا و به منیشیان وت: تۆش وه‌ره و پێشنیار و ڕه‌خنه‌ت هه‌بوو به كاك نه‌وشیروانی بڵێ.
كه ڕۆشتین به نه‌وشیروان مسته‌فایان وت: شه‌ریف یهێكه له خوێندكاره زیره‌كه‌كانی زانكۆی سلێمانی و نوسه‌ره. ئیتر پێشنیار و ڕه‌خنه‌كانی خۆمم وت.
نه‌وشیروان مسته‌فا مرۆڤێكی ساده‌یه و هیچ پیاهه‌ڵدانی نیه، له وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌م دا كه وتبووم: بۆ پشتت به‌ستووه به ته‌نها به ڕۆژنامه‌نووسان بۆ كۆمپانیاكه‌ت!؟
نه‌وشیروان مسته‌فاش له وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌م دا وتی: چونكه له‌م قۆناغه‌دا وا پێویست ئه‌كات!!
به‌ڵام ئه‌وه ده ساڵی به‌سه‌راچوو، كه‌چی گۆڕان هه‌ر پشتی به‌ستووه به ڕۆژنامه‌نوسی وێبسایته‌كان كه پلانی سیاسیی بۆ بخه‌نه‌ڕو و یاریكه‌ری سیاسیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بن!! كه پێموایه ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌ڵه ستراتیژه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئیتر با بێ-سه‌روبه‌ره‌یی ناو ڕێكخستنه‌كانیان و هه‌ر كه‌سه و بۆ خۆی بووه‌ستێت له ناویاندا.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه، گۆڕان به باشتر ئه‌زانم له (یه‌كێتیی و پارتیی و ئیسلامییه‌كان) و، به ئێستاشه‌وه بوونیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به زۆر پێویست ئه‌زانم.
دوو هۆكار گورز له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات، پیربوونی نه‌وشیروان مسته‌فا كه ئێستا سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتووه و هاتۆته‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح لیستێكی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت، كه پێموایه گورز له جه‌ماوه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات.
واشی ئه‌بینم كه: ڕێكه‌وتنی نهێنیی هه‌یه له نێوان (نێچیر بارزانی له‌گه‌ل هێرۆ ئیبراهیم و مه‌لا به‌ختیار) كه پشتی یه‌ك بگرن له دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌رهه‌م ساڵح دا و، له ئێستادا به‌ته‌واوی بۆ خه‌ڵك ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌ڵام داواكاری هێرۆ ئیبراهیم و مه‌لا به‌ختیار بۆ یه‌كگرتنی گۆڕان و یه‌كێتیی ته‌نها پهراوهیهكی سیاسییه نه‌ك باوه‌ڕبوون بێت، چونكه ئه‌یانه‌وێت له سلێمانی دا كه جه‌ماوه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر زاڵ و ناڕازین ئه‌وا هێدی هێدی هێور بكه‌نه‌وه و، بۆ دژایه‌تیی باڵی ناوه‌ندی بڕیار و پارتیش ئه‌وا ئه‌و گوتاره‌ی یه‌كگرتنه‌وه به‌كاربێنن، ئه‌گینا له ستراتیژ دا هه‌ر هاوپه‌یمانی نێچیرن و داهاتووش ئه‌بینین و، ئێوه‌ی خوێنه‌رانیش شاهیدی ئه‌م وتاره‌م بن.