شه‌ریف هه‌ژاری: هاتنی شاندی تورك بۆ (عێراقی سه‌ركاغه‌ز) و ده‌سه‌لاتی حیزبی- قه‌بیله‌یی باشور، مه‌ترسیداره!
هاتنی هه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانێكی ولاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر بۆ ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی (ئابوری، ئاوه‌دانی و، خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش) بێت، ئه‌وا ئامانجێكی پیرۆز و به‌رهه‌مدار ئه‌بێت.
به‌ڵام ئێمه‌ی كورد، كه خاكه‌كه‌مان به‌ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه ئه‌نجن-ئه‌نجن كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران خوێنی یه‌كتریشیان مژی بێت كه‌چی هه‌میشه بۆ دژایه‌تی كورد یه‌كیان گرتووه و، ساڵ نییه له مێژوویان دا و مێژوویی خوێناوی كردنمان دا، كه یه‌كیان نه‌گرتبێت دژ به بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازییه كوردییه‌كان و. گورزیان لێ نه‌دابین له ڕووه‌كانی (ئابوری، سیاسیی، دبلۆماسیی و سه‌ربازی) دا.
ته‌نانه‌ت زۆرجاریش له مێژووی پڕ-ژه‌هراوی و تهڵهكهبازییاندا، خودی كورده‌كانیان كردووه به گژ یه‌كتر دا و، شاگه‌شكه بوون به هاندانی كورده خۆخۆرهكان بۆ خوێنڕشتنی یه‌كتر. ئه‌مه هه‌ر له مێژووی سه‌ده ناوهڕاستییهكانهوه، تا سه‌رده‌می نوێ و، هه‌تا مێژووی هاچه‌رخ و، ته‌واو هاوچه‌رخیش، هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بووه و، كوردی خۆخۆر هه‌رگیز په‌ندی لێ وه‌رنه‌گرتووه!!
هاتنی ئه‌م شانده‌ی توركی داگیركه‌ر، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ په‌یوه‌ندی (ئابوری و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری) بێت، ئه‌وا بۆ ده‌بێت سه‌رۆكی ده‌زگای تیرۆریستی میت و وه‌زیری به‌رگری توركی فاشیستی تێدابێت!؟
بێ گومان هاتنی سه‌رۆكی ده‌زگای تیرۆریستی میت بۆ به‌دوواداچوونی وردی هه‌واڵگری دۆخه‌كه و مشتومڕكردنیهتی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نه‌راله سه‌ربازییانه‌ی توركی فاشیست كه چه‌ندین سوپایان له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی حیزبه-قهبیلهییهكان له باشوری كوردستان دا جێگیركراوون. كه‌واته ڕاسته‌وخۆش به مانای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان دێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی زیاتر و توندتریان له دژایه‌تی كردنی خه‌باتكارانی ڕزگاریخوازی باكوری كوردستان.
دوو به‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌م شانده‌ی تورك له‌گه‌ڵ عه‌بادی ده‌سه‌لاتداری كارتۆنی (عێراقی سه‌ركاغه‌ز) ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یهكگرتنیانهوه هه‌یه دژ به په‌كه‌كه. به‌لام پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه: ئایا ده‌سه‌لاتی حیزبۆكراتی قه‌بیله‌یی باشوری كوردستانیش وه‌ك چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووی حیزبهكای باشور جارێكی دیكه‌ش به‌شدار و خۆشخزمهتكاری ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ری كوردستان ئه‌بێته‌وه له دژی برا ڕزگاریخوازهكانیان له به‌شێكی دیكه‌ی كوردستان دا!؟
واته ئایا جارێكی تریش ده‌سه‌لاتی حیزبیی (پارتیی و یه‌كێتیی) به‌شدار و خۆشخزمهتكاری ڕیكه‌وتنی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری (تورك و عه‌ره‌بی عێراق) ئه‌كه‌نه‌وه له دژایه‌تی په‌كه‌كه و خه‌باتكارانی ڕزگاریخوازی باكوری كوردستان دا یاخود نا!؟
ئه‌و پرسیاره بۆ خوێنه‌ر و بۆ چه‌ند مانگی داهاتووی ئه‌م پلانه ئیقلیمییه به‌جێ دێڵم، كه به وردی سه‌ره‌داوه‌كان بۆ شرۆڤه‌كاری سیاسیی ئه‌سه‌لمێنێت!!
هیوادارم بۆ چه‌نده‌مین جاری مێژوویان، ئه‌وا پارتیی و یه‌كێتیی ده‌ست تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن له‌گه‌ل داگیركه‌رانی كوردستان له دژایه‌تی خه‌باتكارانی ڕزگاریخوازی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دا. چونكه مێژوو هیچ خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو (شه‌هیدكردنی سلێمانی موعێنی خۆرهه‌لات و، د.شڤانی باكور و، مه‌نسوری ڕه‌شه هه‌ورامی خۆرهه‌لات و، ده‌یان خیانه‌تی دیكه‌ی مێژوویان) ئه‌نووسێته‌وه و، تاهه‌تایه به ته‌وێڵی خۆشخزمهتكارانی داگیركه‌ران ده‌مێنێته‌وه.
ئێستا كه زۆرینه‌ی خوشك و براكانمان له باكوری كوردستان زیندانی تاكه‌كه‌سی كراوون و، په‌رله‌مانتاره قسه قه‌به‌كانی باشوریش نوزه‌یان لێوه‌نایه‌ت و هه‌ڵوێستی كردارییان له خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م كنسوڵگهرییهكان نه‌بووه، ئه‌وا هه‌ر هیچ نه‌بێت با ده‌سه‌لاتی قه‌بیله‌یی-حیزبۆكراتی باشوری كوردستان به پلانێكی داگیركه‌رانه‌وه نه‌گلێت كه دژ به خه‌باتكارانی گیانفیدای ڕزگاری باكوری كوردستانه.