عـــهتـــا قــهرهداخـــی: مه‌به‌ست له ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی.
ستراتیژ بریتییه له به هێند وه‌رگرتنی هه‌موو جوڵه‌یه‌كی شیاو له لایه‌ن هه‌موو یاریكه‌رانی تری یارییه‌كی دیاریكراوه‌وه. به گوێره‌ی ستراتیژی سیاسی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئابووری هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێكه له یاری و هه‌ریه‌كه له‌و یارییانه‌ش په‌یوه‌ندییان به یارییه‌كانی تر‌و یاریكه‌رانی تری ئه‌و گۆڕه‌پانه‌وه هه‌یه كه جۆری ئه‌و یارییه‌ی تێدا ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه لێی بدوێین ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كورده كه ئێستا كورد له نه‌خشه‌ی جیوپۆله‌تیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌م گۆڕه‌پانی یاریكردنی هه‌یه، هه‌م خۆیشی ئێستا یه‌كێكه له‌و یاریكه‌رانه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌توانێت رۆڵی یاریكه‌ر ببینێت. ئه‌نجا چۆنێتی رۆڵ بینینه‌كه‌ی به‌نده به توانا‌و لێهاتوویی و سه‌رده‌رچوون و شاره‌زایی ئه‌وه‌وه له هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه ده‌ینێت. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له ئێستادا له‌سه‌ر دوو پایه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ستاوه كه یه‌كێكیان ستراتیژی سیاسییه بۆ ئێستا‌و ئایندهی ناوچه‌كه‌و ئه‌ویتریشیان خودی ناسیونالیزمی كوردییه. به گوێره‌ی یه‌كه‌میان ده‌شێ هاوشان یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كان و یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆڵی دیاری تێدا ببینن. ئایا كورد له ریزی یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كاندا ده‌توانێت رۆڵی خۆی چۆن ببینێت و چۆنیش ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا لێكتر نزیك بكاته‌وه به‌جۆریك كه له‌لایه‌ك بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان بپارێزێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه بكاته ئه‌مری واقیع كه هه‌ر زیانێك به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بكه‌وێت له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێته زیانی ئاشكرا‌و كاریگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن هه‌ژموون. بێگومان ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌وه‌دا پێناسه ده‌كرێت كه كورد وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو كاربكات و له پێناوى ئامانجی ئهوپهڕینی خۆیشیدا كاربكات كه بریتیه له سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردى له‌سه‌ر جوگرافیاى نیشتیمان.
ئه‌وه ئاشكرایه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا درووستبووه فایلی شاراوه‌ی كوردی له ده‌هالیزه تاریكه‌كانی نێو كتێبخانه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین فایلی سهرمێزهكانیش نه‌بێت ئه‌وا یه‌كێكه له‌و فایلانه‌ی كه له‌سه‌ر مێزه‌كانی گفتوگۆیه‌و ئه‌گه‌ر یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كان و یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش كه‌مێك واقیعی بن باش له‌وه تێده‌گه‌ن به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هیچ جۆره سه‌قامگیرییه‌ك درووست نابێت و له رووی دیموكراتی و ئازادی و مافی مرۆڤیشه‌وه هه‌تا كێشه‌ی كورد له‌م ناوچه فراوانه‌دا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت باسی دیموكراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و له‌سه‌روى هه‌مووشیانه‌وه سه‌قامگیرى جگه له قسه‌ی بۆش و بێ مانا هیچی تر نین. هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌موو ئیدیعایه‌ی كه دنیای بڕیار به‌ده‌ست ئه‌مڕۆ له رووی ئازادی و دیموكراسی و ماف و پێكه‌وه ژیانه‌وه ده‌یكات، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع جێبه‌جێ نه‌كرێن ئه‌وا جیهانی ئه‌مڕۆش هه‌مان شێوه‌ی جیهانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و كوشتن و بڕین و فه‌وزای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه، هه‌رچۆن شكستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دوای جه‌نگی دووه‌م له دابینكردنی مه‌سه‌له‌ی ئازادی گه‌لان و مافی نه‌ته‌وه‌و چینه چه‌وساوه‌كاندا شكستی خوارد‌و سه‌رئه‌نجامیش ئه‌و شكسته به شكستی كامپی كۆمۆنیستی كۆتایی هات. ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له‌به‌رده‌می هه‌مان مه‌ترسیدایه به تایبه‌تی دواى شكستی به‌ناو به‌هارى عه‌ره‌بی و دواى كۆتاییهاتنی جه‌نگی دژى داعش و یه‌كلابوونه‌وه‌ى بارى سیاسی ئاڵۆز‌و شلۆقی سوریا‌و ، هه‌ڵبه‌ت له هاتنی ترامپیشدا، ئه‌گه‌رى گۆڕانی ئاشكرا له نه‌خشه‌ى سیاسی ناوچه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانكراوه. واته ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه به جیدی كاربكرێت بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی سیستێمه تۆتالیتار‌و شمولی و ئایینی و تائیفی و خێله‌كی و تاك حیزبییه داخراوه‌كانی جیهان به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی.
له‌م رووانه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌و به تایبه‌تی له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه به ئاگرو ئاسن و یه عه‌قڵی كوشتن و بڕین و جینۆساید‌و سڕینه‌وه‌ی شووناسی نه‌ته‌وه‌ی كوردی ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كه‌ن، ئێستا هه‌موویان به توركیاشه‌وه له به‌رده‌می كێشه‌ی گه‌وره‌ی قه‌یرانی ماف و ئازادییه‌كانی نه‌توانینی داننان به ئه‌وی غه‌یری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی خۆیاندان و له‌و رووه‌شه‌وه كورد وه‌كو ئه‌وێكی تری بێ‌ماف له‌سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆی سه‌یر ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خۆیان ئه‌و یاریكه‌رانه بن له گۆڕه‌پانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه به هیچ جۆرێك رێگا به كورد نه‌ده‌ن وه‌كو یاریكه‌رێكی سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه ده‌ربكه‌وێت یاری بكات. بێگومان ئێستا سه‌رده‌مێك هاتووه ئه‌گه‌ر كورد له خۆیی تێكنه‌دات ئه‌وا ناتوانرێت بخرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گۆڕِهپانه به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر كورد بزانێت ستراتیژی یارییه‌كه له پێناوی ئامانجه‌كانی خۆیدا به‌كاربهێنێت و سووربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خهباتكهری رێگای ئازادی و دیموكراسییه به‌شێوه‌ی مۆدێرن كه ئه‌ویش له‌به‌رگرتنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دایه‌لۆگی به‌رده‌وامه تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌م خه‌باته داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ناچارده‌كات دان به مافه‌كانیدا بنێن. به تایبه‌تیش كه دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان و ناوچه‌كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان بۆ جیهان و داگیركه‌رانی كوردستانیشی بسه‌لمێنن كه كورد خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه كه ئه‌وه‌ی به به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی داگیر كه‌ری كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و هێزه تاریكخوازه نه‌كرا پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزانه ئه‌و كاره‌ی كرد‌و توانی له رووی ئه‌و هێزه ترسناكه‌دا بوه‌ستێت. هه‌ر لێره‌وه پایه‌ی دووه‌می ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی كورد دێته پێشه‌وه كه ئه‌ویش بریتییه له خودی ناسیونالیزمی كوردی و به‌رنامه‌ی ئه‌و ناسیونالیزمه بۆ بنیادنانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌رنامه‌كه‌ی بریتییه له یارییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌و ئایندهی نه‌ته‌وه كه ئه‌ویش ته‌نیاو به‌س ته‌نیا له درووستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت.