زه‌به‌نگ به‌هادین: سوود وه‌رگرتنى پارتى له رۆشنبیران و میدیا بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
له كاتێكدا یه‌كێتى خه‌ریكى راكێشانى جێگرێكهو فرێدانى جێگره‌كه‌ى تریهتى , هه‌موو هه‌وڵى به پێوه هێشتنه‌وه‌ى خۆیه‌تى وه‌ك حیزبى دهسڵاتدارى ناوچه‌ى سه‌وز , پێیەكى له حكومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى ناو حكومه‌ت و, پێیه‌كى تریش له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و نیشاندانى ناره‌زایى بونیتێ له سیاسه‌تى شكستخواردوى حكومه‌ت , ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه خۆى به‌شداره له نیوه‌ى كاره‌كانى و نیوه‌ى زیاترى ناوچه‌كانى كه ده‌سه‌ڵاتى تێیدا به‌رفراوانه, هه‌میشه سه‌رقاڵه به كێشه ناوخۆى یه‌كانى كه هێنده ئاڵۆز بوون سیاسه‌تى راسته‌قینه‌ى بیر بردوهنهتهوه, ئه‌م جگه له‌و ماندوو بوونهى كه به هۆى بوونى گۆران له ناوچه‌ى سه‌وزدا تووشى بووه كه ده‌بێت به به‌رده‌وامى له هه‌وڵى راگرتنى باڵانسى گه‌وره نه‌بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆران و هێشتنه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى لاواز و به‌ستنه‌وه‌ى به رێكه‌وتن نامه‌یه‌كى مردوو بێت هه‌ر له ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه جگه له وهرقهیهكى نوسراو هیچ بونێكى به‌رجه‌سته كراوى نىیه.
له‌كاتیكدا گۆران توشى نارۆشنى ئاراسته‌ى سیاسى و تووشى شكست بووه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كایه سیاسى یه‌كانى ئه‌مرۆدا, كێشه‌كانى رۆژ له دواى رۆژ روو له قۆڵبونهوه گه‌وره بوون ده‌كات, ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه په‌یره‌وه‌ى كرد به‌رامبه‌ر حیبزبی باڵا ده‌ستى پر له چه‌كدار كاتێك گۆران سیاسهتىى مه‌ده‌نى و دیموكراسى په‌یره‌و كرد بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ى حیزبى دیكتاتۆر و چه‌ك به ده‌ست, سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى شكستى ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ى بوو له كاتێكدا په‌شیمانه له‌و سیاسه‌ته‌ى تا ئێستا بهرێیكردووه جگه له كشانه دوواوه هیچى به ده‌ست نه‌هێناوه هه‌م له ئاستى جه‌ماوه‌رى و هه‌م له ئاستى دهسڵاتدارێتى و هه‌م له ناوخۆى بزوتنه‌وه‌كه‌دا, وه ئه‌م كێشانه بوونه‌ته هۆى دابه‌ش بوونى گۆران به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا هه‌ر له كشانه‌وه‌ى ناو حكومه‌ت و مانه‌وه, له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندى یه ته‌نانه‌ت گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت بۆ دروست كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پارتى یشدا ببن به دووبه‌ره‌ى بیر‌و را جیاواز له یه‌ك, گۆران تا ئێستاش خۆى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ئایا به چ جۆرێك مامه‌ڵه بكات له كایه‌ى سیاسى كوردوستان دا. لانگه‌ر نه‌گرتنى له كه‌نارێكدا نیشانه‌ى شكست سیاسى و نیشانه‌ى سه‌رلێشێواوى ناوخۆیه‌تى وه نارۆشنى ئاراسته‌ى مامه‌ڵه كردنێتى له‌گه‌ڵ بواره سیاسى یه‌كه‌دا, رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌ش به جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات تێگه‌یشتنت قورس ده‌كات كه ئایا ئه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه ده‌یكات جۆرێكه له سیاسه‌تكردن؟ یان جۆریكه له راكردن؟ كه به برواى من سیاسه‌ت به دوركه‌وتنه‌وه له كایه‌كانى سیاسه‌ت ناكرێت, ئه‌وه‌ى كه ئه‌م به‌رێزه ده‌یكات ته‌نها ته‌سلیم بوون به‌و دۆخه‌ى كه به‌رگه‌ى گۆرینى نه‌گرت و شكستى هێنا, هه‌ر بۆیه ئێستا هیچ بژارده‌یه‌كى نى یه تا بیگرێته به‌ر به تایبه‌ت له دواى ئه‌و رێكه‌وتنه شكستخواردوهى كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كردى، كه هیچ سوودێكى بۆ بزوتنه‌وه‌كه نه‌بووه بگره زیانیشى لێداوه .
هه‌رچى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه داینه‌مۆى خۆى له كارى سیاسى زیاتر بزواندووهو زیاتر كارى پێده‌كات ئه‌و به پێوانه‌ى حیزبه‌كانى تر به‌رده‌وام له گه‌شه بوونى سیاسه‌ته‌كانى خۆیدایه له كاتێكدا زۆریك له نوسه‌ر و رۆشنبیران بوونى پارتى به‌ره‌و كاڵبونهو لاواز بوون ئه‌بینین, من پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بۆچوونه بهراستر ئه‌بینم له گه‌شه كردن و زیاتر بوونى هه‌یمه‌نه‌ى سیاسى و ئابوورى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان له هه‌موو ناوچه‌كان.
پارتى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گه‌شه‌ى به په‌یوه‌ندى یه كانى داوه و هه‌موو جومگه گرنگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى به‌كار هێناوه به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و زانستى سوود له‌و ده‌سه‌ڵاتانه وه‌رده‌گرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كارى ده‌هێنێ, هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش نوێنه‌رانى خۆى نارده لاى سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێراوى ئه‌مریكا و ده‌ستى كرد به دروستكردنى په‌یوه‌ندى و به‌رژه‌وه‌ندى, رۆژانه‌ش ئه‌بینین چۆن نوێنه‌رانى وڵاتان دێنه كوردوستان و ئه‌وه‌ى ده‌یبنین و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن هه‌مووى پارتین و سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانن.
له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌مه چ سوودێكى هه‌یه بۆ كارى سیاسى ناوخۆى پارتى , هه‌ڵبه‌ته پارتى له‌م لایه‌نه‌ش غافڵ نى یه و به شێوه‌یه‌كى زۆر باش كارى كردووه له‌سه ئه‌م لایه‌نه وه زیره‌كانه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ى رێكخستووه, له سلێمانى پارتى گرنگى زۆرى داوه به رۆشنبیران و به كارى میدیاكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆى ده‌ركه‌وتووه له‌م لایه‌نه ئاسانتر ئه‌توانێـت بگاته راكێشانى خه‌ڵكه‌كه‌ى چونكه سلێمانى وه‌ك پایته‌ختى رۆشنبیرى زیاتر په‌یوه‌سته به رۆشنبیرى و به میدیا وه به تیبه‌ت میدیاى ئازاد كه ئه‌مه‌ش واى له پارتى كرد كار بۆ نزیك بوونه‌وه له رۆشنبیران و راكێشانیان بۆ ناو پارتى له هه‌مان كات دا كار بۆ لاواز كردن و كوشتنى میدیاى ئازاد و به‌رفراوانكردنى میدیاكانى خۆى له ناوچه‌كه‌دا, هه‌رچى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و گۆرانه میدیاكانیان به جۆرێكى به‌سه رهاتووه توشى شڵه‌ژان و دارمان بوون له هه‌مبه‌ر ئاوێنه كردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى حیزبه‌كه‌یان هه‌روه‌ها نه‌زانینى ئه‌م دوو لایه‌نه له چۆنێتى مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ میدیاى ئازاد دا واى كرد به زهره بۆ میدیاى ئازاد بۆ میدیاكانى خۆشیان بشكێنه‌وه , وه به‌ر روونى دیاره چۆن میدیاكانى پارتى كادره باشه‌كانى میدیاكانى دى ده‌به‌نه به‌ره‌ى خۆیان ته‌نانه‌ت كادرى میدیا ئازاده‌كانیش راده‌كێشن به‌ڵاى خۆیاندا‌و سوودیان لێ ده‌بینن, هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه گرنگهشى له بیر نهكرددوه كه لایه‌نى ئابورى یه هه‌م له سلێمانى و هه‌م له هه‌ولێر هه‌موو پایه بازرگانى یه گرنگه‌كان به ده‌ستى پارتى یه‌وه‌ن گرنكى داوه به فراوانكردنى پێگا بازرگانى یه‌كانى تا بتوانێت لایه‌نگر و ده‌سه‌ڵاتى خۆى زیاد بكات به به‌رده‌وامى, به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئه‌مجاره زیره‌كانه‌تر كارى تێدا كردووه له سلێمانى راكێشانى كه‌سانى رۆشنبیر و به ئاراسته كردنى سیاسه‌تێكى نوێگه‌رى یه له میدیادا كوشتنى میدیاى ئازاده بۆ راكێشانى خه‌ڵك به لاى خۆێدا, كه ئه‌مه به كارێكى هۆشیارانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كاتێك بێیت و له وهتهرێكى هه‌ستیارى كولتورى سلێمانیدا كه رۆشنبیرى یه‌ت و سیاسه‌تى میدیایه كار بكه‌یت بۆ به‌روه پێشچوونى پێگه‌و جێگه‌ى خۆت له‌و ناوچه‌یه.
له هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كى جیا زیره‌كانه كارى كردووه له سه‌ر كلتورى هه‌ولێرى یه‌كان كه زیاتر كلتورێكى ئاینى و ئابورى یه, ئه‌وه‌تا له سلێمانى یه‌وه مه‌لا و مامۆستاى ئاینى بردۆته هه‌ولێر هه‌ر له مامۆستا فاتح شارستێنى و ماموستا دکتۆر عوسمان و چه‌ندانى كه‌ش , وه كاركردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بوونى خه‌ڵكه‌كه‌ى به ئاینێكى میانرهوهى هێمن دوور له سیاسه‌ت و راكێشانى خه‌ڵكه‌كه‌ى به ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان له‌م رێگه‌یه‌و هه‌روه‌ها له رێگه‌ى گه‌شه‌كردنى پێگه‌ى ئابورى خۆى و به‌ستنه‌وه‌ى هه‌موو بهرژهونى یه‌كانى ئه‌و ناوچانه به به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى پارتى و بنه‌ماڵه‌وه.
سیاسه‌تى پارتى له به كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تیشدا هه‌ر بۆ سوودى پارتى یه كه ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌نگۆى ده‌ستكارى مووچه‌و باشككردنى بژێوى هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌مه‌ش به كارێكى سوود مه‌ند به خۆى به‌كار ده‌هێنێ تا واى لێهاتووه خه‌ڵك ده‌ڵێت كێ مووچه‌و دۆخه‌كه چاك بكات ئه‌وه‌مان ده‌وێت, واتا پارتى هه‌ر له ئێستاوه ئیش ده‌كات له خۆ ئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن و به دڵنیایى هه‌ڵبژاردنیش ئه‌كات له كاتى خۆیدا له كاتێكدا حیبزبهكانى تر سه‌رقاڵى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى شكسته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانیان و به یه‌كه‌وه نانه‌وه‌ى پارچه پارچه بوونه كانیان پارتى له واقعێكى تردا كار ده‌كات به خۆ ئاماده‌كردنى بۆ هه‌ڵبژاردن, كاتێكیش ئه‌م حیزبانه به خه‌به‌ر دێن پارتى گه‌یشتۆته هه‌موو ومورادهكانى خۆى و هه‌ر خۆى به باڵا ده‌ست ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وانى تریش له به‌ره‌و دواوه چونێكهو بۆ به‌ره‌و دواوهچونێكى زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن.