شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا له داهاتوودا (مردنی گوماناوی) ڕه‌فسه‌نجانی، ده‌سه‌لاتی ئێران تێك ده‌دات!
به ئه‌سته‌می ئه‌زانم ڕه‌فسه‌نجانی به سروشتی له‌خۆوه مردبێت، چونكه پێشتر ململانێیه‌كی توندی له‌گه‌ڵ (باڵی توندڕه‌وی خامنه‌ی)ی داهه‌بوو و چه‌ندین جاریش مناڵه‌كانی له‌لایه‌ن باڵی توندڕه‌وه‌وه گیران!
هه‌روه‌ك چۆن له كتێبی (موجاهیدینی خه‌لق و هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد 1964-1994، چاپی 2008) ڕونمكردۆتهوه كه: ململانێی نێوان خومه‌ینی و تاڵه‌قانی و، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ری تاڵه‌قانی، بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڵه‌قانی به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی كۆچی دوایی بكات، ئه‌وا بێ گومانیشم له‌وه‌ی كه: مردنی له ناكاوی ڕه‌فسه‌نجانی جێی پرسیاره!! به‌تایبه‌ت كه ڕه‌فسه‌نجانی پێشتر باسی له‌وه ده‌كرد كه: له كاتی مردنی خامنه‌یی دا، وه‌كو دامه‌زراوه‌ی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران (كه ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوه ته‌واو گرنگه‌ی ئێران بوو) ڕێبهرێكیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی خامنه‌ی داناوه، كه ئه‌مه‌ش بووبه‌هۆی زیاتربوونی ڕقی خامنه‌یی و (باڵی توندڕه‌و)ی سه‌ر به خامنه‌ی له دژی ڕه‌فسه‌نجانی.
به‌هه‌رحاڵ، ڕه‌فسه‌نجانی ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیاری باڵێكی ناو ڕژێمی ئێرانه كه به‌ناو خۆیان ناوناوه باڵی (ڕیفۆرم)، كه جگه له ڕه‌فسه‌نجانی (خاته‌می، میرحسێن موسه‌وی، كه‌ڕوبی و ڕۆحانی) له‌و باڵهدان، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی جه‌نگی عێراق و ئێران دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بو و زۆرجاریش پلانه سه‌ربازییه‌كانی ئاراسته ئه‌كرد و، دواتریش له پاش ده‌ورانی سهرۆككۆمارییهكهی (1989-1997)، ئه‌وا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی پۆسته سیادییه‌كانی ئێرانی ئاراسته ئه‌كرد كه ئه‌ویش دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی ئێران)ه.
به مردنی ڕه‌فسه‌نجانی كه ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیكار و پلاندانه‌ری ئه‌و باڵه‌یه (باڵی به‌ناو ڕیفۆرم)، له ماوه‌ی داهاتوودا كاریگه‌ری ئه‌بێ و، له ماوه‌ی دو‌ریش دا باڵانسی نێوان باڵه‌كان تێك ده‌چێ و، ئه‌گه‌ری زۆریشی هه‌یه ئه‌و تێكچوونه‌ی نێوان باڵه‌كانی ئێران كه له پاش مردنی ڕه‌فسه‌نجانی دا دێته‌كایه‌وه، ئه‌وا ورده ورده ئێرانیش تێك بدات و شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌و ناهاوسه‌نگییه بێته‌كایه‌وه! چونكه به‌م مردنه گوماناوییه، كاریزما و ئه‌ندازیاری باڵێكیان له‌ناوبرا!!
چونكه باڵی به‌ناو (ڕیفۆرم) به‌ئێستاشه‌وه سیاسییه‌كی فێڵباز و پلاناوی و نه‌خشه‌داڕێژی وه‌كو ڕهفسهنجانیان نییه و، خودی ڕه‌فسه‌نجانیش چه‌ندین جار ئه‌ندازیاری نزیككردنه‌وه‌ی ئێران بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆراوا و ئه‌مریكا دا.
ڕه‌فسه‌نجانی له لایه‌ن زۆرێك له توێژه‌رانی سیاسیی ئه‌وروپاشه‌وه به (عه‌قڵی سیاسیی ڕژێمی ئێران) داده‌نرا و، نووسین و وتاره‌كانیشی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسییه‌كی وردكاری پێوه دیاره.
ڕه‌فسه‌نجانی بۆ ڕژێمی ئێران مه‌لایه‌كی ئاسایی نییه، بگره سیاسییه‌كی كاریگه‌ری ڕژێمی ئێرانه، هه‌روه‌ك له (كتێبی موجاهیدنی خه‌لق) دا ڕوونم كردۆته‌وه كه: ڕه‌فسه‌نجانی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی كۆماری ئیسلامییه له‌گه‌ڵ (خومه‌ینی و به‌هه‌شتی) دا، كه دواتر حیزبی كۆماری ئیسلامی بوو به سیستم و خودی ولاته‌كه‌ش ناونرا (ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران) واته حیزبه‌كه بوو به (ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی كایه‌كانی سیستمی حوكمی ئێرانی به‌ڕه‌هایی داپۆشی).
مردنی ڕه‌فسه‌نجانی له‌كاتێك دایه، تا ده‌هات باڵه‌كه‌ی (باڵی به‌ناو ڕیفۆرم) زیاتر و زۆرتر له‌ناو شه‌قامی ئێران‌دا له باڵی خامنه‌یی (باڵی توندڕه‌و)یان ده‌برده‌وه و، له هه‌ڵبژاردنی پێشووش دا ڕۆحانی (كاندیدی باڵی به‌ناو ڕیفۆرم) سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كاندیدی (باڵی توندڕه‌وی خامنه‌یی) دا، هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران هه‌زاران پرسیاری جدی له‌سه‌ره!!
ئه‌یڵیمه‌وه، مردنی گوماناوی ڕه‌فسه‌نجانی، باڵانسی هه‌ردوو باڵ تێك ده‌دا و، ڕژێمی ئێران سیاسییه‌كی ته‌واو فێڵاوی له‌ده‌ست دا، كه تائێستاش له گۆڕهپانهكهیاندا كاراكته‌رێكی سیاسیی و پلاناوی وایان نییه!!
داهاتووش ئه‌بینین!!