شه‌ریف هه‌ژاری: په‌كه‌كه له‌م ڕووه‌وه شۆڕشگێڕترین هێزی هه‌ر چوار پارچهكهیه!
ڕوونه له چه‌ندان ڕووه‌وه ڕه‌خنه‌ی جدی و دروستكارم له په‌كه‌كه هه‌بووه و هه‌یه و نه‌شم شاردۆته‌وه. هه‌میشه‌ش شانازی به‌وه ئه‌كه‌م كه له هه‌ندێ له ڕێپێوانه‌كانی ساڵڕۆژی گرتنی ئۆجه‌لان به‌شداربووم، به‌تایبه‌ت له 2004 یه‌كێك بووم له خوێندكارانی ئاماده‌كاری ڕێپێوان بۆ ئازادی ئۆجه‌لان، كه ئه‌وكات له لای زۆنی سه‌وزیش ناوبردنی ئۆجه‌لان (یاساغ) بوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر له 2004 یه‌كه‌مین سیمیناری خۆم له‌سه‌ر (ژیانی سیاسیی دکتۆر قاسملوو) له زانكۆی سلێمانی ئه‌نجام دا و هه‌ندێك له خوێندكاران نه‌یان ئه‌زانی قاسملوو سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بووه، به‌لكو وایان ئه‌زانی قاسملوو ناوی كۆلانێكه، ئیتر وردنهبووبوونهوه كه ناوی ئه‌و كۆلانه له چییه‌وه هاتووه!!
به‌هه‌ر حاڵ، خوا خێری یه‌كێتیی بنووسێت، چ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك بووم له ئاماده‌كارانی ڕێپێوان بۆ ئازادی ئۆجه‌لان و چ له‌سه‌ر سازكردنی سیمینار له‌سه‌ر قاسملوو، به وردی ته‌شقه‌ڵه‌یان پێ كردم. یه‌كێك له دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه شۆڕشگێڕییه‌كانی هه‌ر جوولانه‌وه یاخود حیزبێكی سیاسیی ئه‌وا (تۆڵه‌كردنه‌وه)یه له سته‌مكار، به‌تایبه‌ت گه‌ر كه‌سه‌كه (سته‌مكاره‌كه) به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گلابێت.
با به كورتیی و به مشتومڕه‌وه له هێزه‌كانی هه‌رچوار پارچه وردبینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه:
تاكه ڕابه‌ری كورد كه زۆر حسابی له‌سه‌ر (تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه) كردبێت سه‌ره‌تا قاسملوو بووه و پاشان ئۆجه‌لان، ئیدی سه‌ركرده‌كانی تری كورد له ڕووی گرنگی دان به تۆڵه سه‌ندنه‌وه زۆر ورد كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه، نموونه‌ی زۆرم لایه…
هه‌تا ئێستا به‌شێكی زۆر له نوسه‌ران و ته‌نانه‌ت مێژوونووسانیش وا ئه‌زانن كه (سدیق ئه‌مین ئه‌فه‌ندی) یه‌كێك له فه‌رمانده كۆنه‌كانی پارتی كه له خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سلێمانی موعێنی دا ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو، ئه‌وا یه‌كێتیی كوشتوویهتییهوه. به‌لام وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی قه‌دیمیی یه‌كێتیی به زانیاری ورد بۆ مێژوو بۆی گێڕامه‌وه كه قاسملو پلانی كوشتنه‌كه‌ی داناوه و دیموكراتیش كوشتوویانهتهوه له پای خیانه‌ته‌كه‌ی نه‌ك یه‌كێتی به‌و كاره هه‌ستابن (له كتێبی ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی دوو، به‌شێك له وتوێژهكهی بلاوئهكهمهوه كه خۆی له‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌می ئه‌و زانیارییانه ڕازییه).
هه‌روه‌ها به پێی بهڵگهنامهیكی نهێنی به‌ریتانیا كه لام پارێزراوه و ساڵی ڕابردوو له كتێبی (ڕۆژهه‌لاتی كوردستان له به‌لگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیادا 1979-1980، به‌رگی یه‌ك) بلاومكردهوه، ئه‌وا كاتێك دبلۆماتكارێكی ئینگلیز له قاسملوو ئه‌پرسێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كه خومه‌ینی بۆ ڕه‌می كردنی دیله كورده‌كان فتوای ده‌ركردووه كه ده‌ست نه‌پارێزێت، ئایا ڕاسته د.قاسملوو كه وه‌لامی تۆ بۆ ئه‌و فتوایه ئه‌وه‌بووه كه: بۆ كوشتنی هه‌ر دیل و لاوێكی كورد، ئه‌وا له دادگای شۆرش دا به كوشتنی دوو پاسداری دیل تۆله‌یان ئه‌كرێته‌وه؟
قاسملووش ئه‌ڵێت: نا من ڕامگه‌یاندووه بۆ هه‌ر كه‌سێكی كورد كه پاسداره‌كان بیكوژن، دوو پاسدار ده‌كوژرێته‌وه، به‌لكو رامگه‌یاندووه له تۆله‌ی هه‌ر كوردێك دا، دیلێكی پاسدار له دادگای شۆرش دا ده‌كوژرێته‌وه! (ئه‌وكاته ژماره‌ی پایداره دیله‌كان لای دیموكرات زۆربوون).
ڕه‌نگه كه‌سێك ڕامێنێت و بپرسێ: باشه قاسملوو خۆی یه‌كێك له بیرمه‌نده‌كانی ئه‌خلاقه له سیاسه‌ت دا و چه‌ندان تێزی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، ئایا ئه‌م كاره‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاق نییه له سیاسه‌ت دا!؟
بۆ وه‌لامی ئه‌مه بێ گومان به نه‌خێر وه‌لامی لۆژیكی ئه‌درێته‌وه، بۆ!؟
چونكه مرۆڤی شۆڕشگێڕ، بۆ به‌رگری كردن له پاراستنی ڕه‌وای میلله‌ته سته‌ملێكراوه‌كه‌ی، ده‌بێت ڕه‌وشتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تێدابێت. پاسدارێك بۆچی بۆ كشتوبڕی كورد له تاران و ئه‌سفه‌هان و قومه‌وه چه‌كی هه‌ڵگرتووه كه بێته خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و لاوی كورد ڕه‌می بكات!؟
كه‌وابو، یه‌كێك له ڕه‌وشته شۆرشگێڕییهكانی مرۆڤی شۆڕشگێڕ ئه‌وه‌یه كه: جوامێریی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تێدابێ و له‌و ڕێیه‌شه‌وه سته‌مكاران به سزای خۆیان بگه‌یه‌نێت.
پارتیی و یه‌كێتیی وه‌ك دوو هێزی جه‌نگاوه‌ر-سیفه‌ت كه له سالی 1991دا هاتنه‌وه، پله‌وپایه‌یان به زۆرێك له موسته‌شار و جاش و ئیستیخباراتهكانی پێشوو دا، ئه‌مه دژ به پره‌نسیپی ئه‌خلاقه له سیاسه‌ت دا و، دژی ڕه‌وشتی جوامێری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌شه!! ئه‌وه‌تانێ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سیاسهتهشیان ئه‌بینین كه مرۆڤی شوێنكه‌وته و فهسادخۆری به‌رهه‌م هێنا و كۆمه‌ڵگای ته‌پاندووه!!
هه‌رچه‌نده، له 2010 وه و پاش چاپكردنی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی (ڕامانێك له تراژیدیای براكان) له ده‌یان بابه‌تی ترم دا له باره‌ی دۆخی شۆڕشگێڕانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌مان ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ركرده قهدیمییهكهی یه‌كێتیم ئهخستهوهڕوو كه: پاش قاسملوو كوردی خۆرهه‌لات سه‌ركرده‌یه‌كی تری جوامێریان نییه و هێزه‌كانی باشور پێیان فێربوون. چونكه ئه‌زانن هه‌رچیان به‌رامبه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا دواتر به دوو دانیشتن لێیان خۆش ئه‌بن! بۆیه ساڵێكه له بابه‌ته‌كانم دا ئه‌و باسه‌م نهخستۆتهوهڕوو، چونكه كه خۆیان په‌ندی لێوه‌رناگرن، ئیدی ناكرێت وه‌ك خه‌ڕه‌كه شكاو هه‌ر له‌سه‌ری بڕۆی.
چونكه به‌شێك له كوردانی خۆرهه‌لات (هه‌شیانه له ناو دیموكرات و كۆمه‌له)دان له پارتیه‌كان پارتی تر و له یه‌كێتییه‌كان یه‌كێتی ترن!! كه ساویلكه‌یی هه‌ندێكیان گه‌شتۆته ئاستێك به‌یاننامه‌كانی مه‌سعود به‌رزانی و قسه‌كانی نێچیر و هتد بۆ مردنی گوماناوی ره‌فسه‌نجانی به دبلۆماسیه‌ت ئه‌زانن!! یان هه‌ندێكیان پێیان سه‌یره مه‌سعود به‌رزانی وا بنووسێت چونكه وا ئه‌زانن مه‌سعود به‌رزانی وه‌ك زێڕی عه‌یاره بیست و چواره وابووه‌و پێشتر هیچ خه‌وشێكی له‌سه‌ر نه‌بووه!!
ئیدی نازانن له كوێی دبلۆماسیه‌تی-نه‌ته‌وه‌یی دا هه‌یه زاراوه‌ی (شێخی خه‌باتكار) به‌كاربهێنرێت!! ئایا خه‌باتی ره‌فسه‌نجانی بۆ دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بوو! ساویلكه‌یی ئه‌مانه هێنده به‌رچاوه كه هه‌ر له سلێمانی موعێنی تا تێكه‌ڵاوبوونی پارتی له‌گه‌ل سوپای پاسداران 1979-1989 ، تا كوشتوبڕه‌كانی سالانی نه‌وه‌ده‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتیی و یه‌كێتیی و تیرۆركارییهكانی حیزبولای ئه‌دهه‌م بارزانی و هێنانی سه‌حراڕودی و زۆری تر، له یاد ئه‌كه‌ن و، دوو ڕۆژی تر له پێناو فتوایه‌كی مه‌سعود به‌رزانی ساویلكه-ئاسا باوه‌ڕی پێ ده‌كه‌نه‌وه و سوێند به‌سه‌ری ئه‌خۆنه‌وه!!
به‌لام نابێت له یادی بكه‌ین، جوامێرترین ڕه‌وشتی په‌كه‌كه كه له ساڵی 1991 ه‌وه گرتوویه‌تیه‌به‌ر، ڕه‌وشتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌یه. كه له پاش قاسملوو، په‌كه‌كه تاكه هێزه كه زۆرباش هێزه‌كانی باشوری كوردستان ده‌ناسێت. بۆیه هێزه‌كانی باشوری كوردستان به‌تایبه‌ت پارتیی و یه‌كێتیی زه‌نده‌قیان له په‌كه‌كه چووه و، هێنده لێی ئه‌ترسن كه هه‌میشه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئه‌وا پارتیی و یه‌كێتیی ئه‌چن سوپای توركیا دێنن (ئه‌مه مێژووه ناكرێت وه‌ك خۆی نهیخهمهڕوو).
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی دێرینی یه‌كێتین، یاخود مێژووناسی وردكار و حهقبێژن، به وردی ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه یه‌كێتیی كام فه‌رمانده زۆر لێهاتووانه‌ی له شه‌ڕی پارتیی و یه‌كێتیی دژ به په‌كه‌كه له‌ده‌ست دا، به‌تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زور، كه هه‌ندێكیان به‌تواناترین فه‌رمانده ئازاكانی یه‌كێتیی بوون. بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه تۆڵه‌سێنه ئیدی یه‌كێتیی باشی ئه‌ناسێت!!
له پاش گرتنی ئۆجه‌لان، سه‌ركرده‌كانی تری په‌كه‌كه وه‌كو (موراد قه‌ره‌یلان و جه‌میل بایك و هتد) له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌وشتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ڕۆشتن، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی دیموكرات له‌سه‌ر ڕه‌وشته شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی قاسملوو له‌م بواره‌دا به‌رده‌وامییان نه‌دا و پاشه‌كشه‌یان كرد (ئه‌مه حه‌قیقه‌ته). بۆیه ده‌بینین یه‌كێتیی و پارتیی، وه‌ك ئه‌و سه‌ركرده قهدیمییهی یه‌كێتیی زۆر ڕاستگۆیانه له خه‌مخۆریا وتی: وه‌لا ئێمه پێیان فێربووین!!
به‌ڵام په‌كه‌كه تائێستا سه‌لماندوویه‌تی كه به‌هیچ جۆرێك له یه‌كێتیی و پارتیی قبوول ناكات، كه دواتر (سازش سازشی به‌دوادادێ)ی به‌سه‌ردا بێت. به‌ڵكو كاتێك ده‌بینین پارتی حیزبی كارتۆنی بۆ باكوری كوردستان دروست ئه‌كا و ده‌ستوه‌ردان له خۆراوای كوردستان ئه‌كات، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆش په‌كه‌كه حیزب بۆ باشور دروست ئه‌كا و ده‌ست وه‌ردان له باشور ئه‌كا و ئێستاش به هه‌ندێك مه‌رجی قورس نه‌بێت شنگالیش چۆڵ ناكات!!
دیمان كه پارتیی هه‌ستا ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ر به په‌كه‌كه (وه‌دات حسێن)ی به ئاشكرا له دهۆك تیرۆر كرد. دوو مانگی نه‌برد هه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی ناوی دوو پێشمه‌رگه‌ی پارتییان ئاشكرا كرد كه په‌كه‌كه یه‌كه به یه‌كه ڕفاندبوویان و تیرۆریان كردبوون. هه‌مان سات هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی من وابوو كه ئه‌وه وه‌لامی په‌كه‌كه بوو بۆ پارتی له پای كوشتنی وه‌دات حسێنی ڕۆژنامه‌نووسی نزیك له په‌كه‌كه دا.
په‌كه‌كه گه‌ر له‌م ڕه‌وشته شۆڕشگێڕییه لا نه‌ده‌ن، ئه‌وا له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌دا له ئێستادا شۆڕشگێڕترین هێزن له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان دا و، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌نگینه‌كان بۆ هه‌ر حیزبێكی شۆڕشگێڕ. ئه‌یڵێمه‌وه كه په‌كه‌كه له چه‌ندان ڕووه‌وه ڕه‌خنه‌ی جیدیم له‌سه‌ریان هه‌یه و به‌رده‌وام له‌سه‌رم نووسیوون و ده‌نووسم، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌یان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌رێنییه.
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌نووسم كه: هێمن له هۆنه‌رێكی مه‌زنی دا، شیعری (ڕه‌وه‌ز ورد نابێ)ی بۆ چۆنیه‌تی شه‌هیدكردنی سلێمانی موعێنی نووسیووه:
زه‌وی ئێستاش له ڕووت هه‌ڵدێ بده‌ی سوور!
نه‌ڕووخای ئاسمانی پیری پشت كووڕ!؟
كه حاڵی زارمان ئاوا ده‌بینن،
كه ماڵی زاڵمان ئاوا ده‌بینن!
… كه بووكی سوری بێ-زاوا ده‌بینن،
كڕووزهی بێ گۆنای ساوا ده‌بینن!
..كه كوندی شووم له گوندی كورد ده‌خوێنێ،
كه گه‌نجی كورد ده‌گه‌وزێنێ ده خوێنێ!
كه ته‌ختی به‌ختی كورد بێ-خێو ده‌بینن،
(سوله‌یمان)ی ئه‌سیری دێ‌و ده‌بینن!!