ئاریتما محه‌ممه‌دی: دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین به‌شی26.
به‌ڵێ دیموكراسی وه‌ك چه‌مكێكی سیاسیی و ئابووریی پێوه‌ری ئاڵوگۆڕه‌كانی سیاسیی ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌نگی زۆرینه و كه‌مینه و هیچ تاك و گرووپێكی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی ناتوانێ خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر داموده‌زگاكانی حوكوومی ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگی زۆرینه‌ی مسۆگه‌ر نه‌كرد و به‌ده‌ست نه‌هێنا. دیموكراسیی ده‌توانێ چاره‌سه‌رێكی ڕێك‌وپێك بۆ ئه‌و وڵاتانه بێ كه یه‌ك نه‌ته‌وه پێكهێنهرێتی، چونكه له‌و چه‌شنه وڵاتانه‌دا ده‌نگی زۆرینه و كه‌مینه ده‌توانێ ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات بگێڕێت، به‌ڵام له وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌دا ناكرێ ته‌نیا به ده‌نگی زۆرینه و كه‌مینه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكرێت، به‌ڵێ دیموكراسیی ده‌توانێ به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی ده‌نگی زۆرینه و كه‌مینه پرسی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات به هێمنیی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ناتوانێ مافی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست ده‌ستبه‌ر بكات. له‌به‌ر ئه‌وه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان له ده‌لاقه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌وه ده‌بینێت و باییخ به ده‌نگی كه‌مینه نادات.
به‌شێكی زۆر له‌لایه‌نه كوردییه‌كان، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بۆ مافی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی كورد خه‌بات ده‌كه‌ن، پێیان وایه كه له ڕێگای دیموكراسییه‌وه ده‌توانن مافه‌كانی كورد ده‌ستبه‌ر بكه‌ن، باشه بۆ كورد ناتوانێ له توركیه مافه‌كانی ده‌ستبه‌ر بكات؟ توركیه وڵاتێكی دیموكراتییه و چه‌ندین پارتی كوردیشی هه‌یه و بۆ مافی كوردیش خه‌بات ده‌كات. به‌ڵێ هه‌روه‌ك باسمان كرد دیموكراسیی ماف به زۆرینه ده‌دات نه‌ك به كه‌مینه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك گرووپی سیاسیی به‌شداریی كایه‌ی هه‌ڵبژاردنی كردبێت، تاك وه‌ك تاك خاوه‌ن ئازادیی و مافی سرووشتیی خۆیه‌تیی، به‌ڵام كاتێك دێته‌سه‌ر ئه‌وه‌كه ئه‌و نه‌ته‌وه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی كردووه و ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئیتر باییخ به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نادرێت و ده‌بێ هه‌وڵ بدات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پتر ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیموكراسیی ناتوانێ به ته‌نیا مافی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد دابین بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو كورد ده‌نگی زۆرینه‌شی به‌ده‌ست هێنا، چونكه كولتووری وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان ئاوێته‌ی فاشیزم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی و خۆبه فرهزانین بووه و ئه‌مه‌ش ڕێگر ده‌بێ لهوهكه كورد له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسیدا مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت. بۆیه ئه‌و لایه‌نه كوردییانه‌ی كه خوازیاری ئه‌وه‌ن له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتیدا كێشه‌ی سیاسیی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، لایه‌نگه‌لێكی ده‌سه‌ڵاتخوازن و باییخ به نێۆڕۆكی كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناده‌ن و ته‌نیا به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستیانه.
كورد ئه‌و هێزه‌ی نییه كه یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵاتێكی دیموكراتیك تێك بدات بۆ ئه‌وه‌كه مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی ده‌ستبه‌ر بكات و وڵاتانی ده‌ره‌كیش ئیتر وه‌ك جاران پشتیوانیی له كورد ناكه‌ن كه هه‌وڵ بۆ ڕۆخانی سیسته‌مێكی دیموكرات بدات، حوكوومه‌تێكی دیموكراتیك له ڕوانگه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه به ده‌سه‌ڵاتێك ده‌وترێت كه له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست ده‌كات. بێگومان ئه‌سته‌م ده‌بێ بۆ كورد دژی وڵاتێكی دیموكراتیك خه‌بات بكات. لێره‌دا ئاماژه به خاڵێك ده‌كه‌م، ئایا هه‌نووكه خه‌باتكردن له دژی ڕژیمی فاشیستی تورك ئاسانتره یانخود ڕژیمی فاشتیستی فارس؟ بێگومان ڕێگا زۆره بۆ خه‌باتكردن دژی ده‌وڵه‌تی فارس تاكوو ده‌وڵه‌تی تورك، چونكه ده‌وڵه‌تی تورك به‌شێكه له په‌یمانی ناتۆ و هێز و چه‌كی ناتۆی له خزمه‌ت دایه و خۆی به وڵاتێكی دیموكراتیك هه‌ژمار ده‌كات و ده‌سه‌ڵات له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستاوده‌ست ده‌كات. هه‌ر ڕێكخراوێكیش دژی ده‌سه‌ڵاتی تورك خه‌بات بكات نه‌ك هه‌ر هاوكاری ناكرێت، بگره وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستیش ده‌ناسرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیشیان له ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. تاكوو هه‌نووكه چه‌ندین ته‌له‌فیزیۆنی كوردی له ئه‌ورووپا له‌سه‌ر داوای ڕژیمی فاشیستی تورك داخراون و سه‌دان هاوڵاتیی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌م هه‌موو هاوكاریانه ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌وه كه له وڵاتێكی به‌ناو دیموكرات و هاوپه‌یمان له دژی كورد ده‌كرێت.
به‌ڵێ، بێگومان خه‌باتكردن دژی ڕژیمی فاشیستی فارس ئاسانه و هیچ وڵاتێك ڕێگریت لێناكات و بگره هاوكاریش ده‌كرێت و زۆر وڵات ئاماده‌یه چه‌ك و پێداویستیت بۆ دابین بكات تاكوو دژی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی فارس خه‌بات بكه‌یت. له‌به‌ر ئه‌وه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی فارس دیكتاتۆرییه و پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا نییه و ڕێز له ده‌نگی گه‌ل ناگرێت و نه‌یاری سیاسیشی له ده‌ره‌وه و نێوخۆدا زۆره، بۆیه خه‌باتكردن له دژی ئه‌م ڕژیمه ئاسانتره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسیی ئێران بڕۆخێت و ڕژیمێك وه‌ك ڕژیمی په‌هله‌وی بێته‌سه‌ر كار، ئیتر وه‌ك جاران پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئه‌و كات كورد پشتیوانی ده‌ره‌كیی له ده‌ست ده‌دات، له‌نێوخۆشدا ده‌نگی زۆرینه‌ی له‌گه‌ڵدا نابێ و په‌راوێز ده‌خرێت و ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ش گرنگیی به ده‌نگی كه‌مینه كه له كورد پێ دێت نادات. لێره‌دا ئیتر خه‌باتكردن له دژی ڕژیمی فاشیستی فارس وه‌ك خه‌باتكردن دژی ڕژیمی فاشسیتی تورك ئه‌سته‌م و دژوار ده‌بێ.
سیسته‌می سیاسیی توركیه دیموكراسییه، چونكه به پێی پێوه‌ری ده‌نگی زۆرینه و كه‌مینه حوكوومه‌ت پێك دێت و ئاڵوگۆڕی سیاسیی ڕوو ده‌دات و گۆڕانكاریی له بوواره‌كانی جیاجیادا دێته گۆڕێ، هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكوومهتێكیش كه ڕه‌چاوی سه‌روه‌ر بوونی ده‌نگی زۆرینه بكات و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌نێوان سێ جمگه‌ی جیاوازی هێزدا دابه‌ش بكات، خاوه‌ن پڕۆسه‌ی دیموكراسییه. ئه‌و سێ جمگهش خۆی له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان ده‌بینێته‌وه. كه‌واتا هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسیی له‌و چه‌شنه ده‌توانێ سیسته‌مێكی دیموكراتیك بێ. كه‌واتا هیچ زلهێزێكی جیهانیی ناتوانێ خه‌بات له دژی وڵاتێكی دیموكراتیك به ڕه‌وا ببینێت و ڕاسته‌خۆ هاوكاریی هیچ هێزێك و لایه‌نێك له دژی ئه‌و وڵاته دیموكراتییه بكات.
وڵاتی توركیه خاوه‌ن پڕۆسه‌ی دیموكراسییه، دیموكراسییه‌ك كه ئاوێته‌ی فاشیزمی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام ئه‌م فاشیزمه نه‌ته‌وه‌ییه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی دیموكراتیی باییخی نییه، چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ بهرژهوهندیدان، پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له ساڵی ٢٠٠٢ تاكوو هه‌نووكه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌دا بڕیارده‌ری سه‌ره‌كییه، كه‌چی تاكوو ئیستا نه‌یتوانیوه گۆڕانكاری له پڕۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی توركیه‌دا بكات، چونكه یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات ڕێی لێ گرتووه و پێویستی به هه‌ژموونی هه‌موو كۆماری توركیه هه‌یه تاكوو بتوانێ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی لاوه‌كیی بهێنهته كایه‌وه. ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش بهێنرێنه كایه‌وه پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵات تووشی قه‌یران نابێت. چونكه هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ده‌چنه بواری كرداره‌وه. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد له توركیه ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌نگه‌كانیش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا مسۆگه‌ر بكات، ناتوانێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له به‌رژوه‌ندی كورد بهێنێته كایه‌وه، چونكه ئه‌و كات سپا خۆی به پارێزه‌ری بنه‌مای سه‌ره‌كیی كۆماری تووكیه داده‌نێت و ڕێگر ده‌بێت له هاتنه كایه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد بێ، هه‌رچه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تورك قه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه كورد خاوه‌ن مافی سرووشتیی و مافی مرۆڤ بێ.
به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كورد قه‌د ناتوانێ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆماری توركیه مسۆگه‌ر بكات، ئه‌گه‌رش مسۆگه‌ری بكات، وه‌ك ئاماژه‌م پێی دا، هیچی پێ ناكرێ و ناتوانێ گۆڕانكاریی بخوڵقێنێت، كه‌واتا كورد قه‌د ناتوانێ له ڕێگای دیموكراسییه‌وه ئاڵوگۆڕ له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی پێك بهێنێت و ده‌ستكه‌وتی سیاسیی مسۆگه‌ر بكات. چونكه له ڕێگای دیموكراسییه‌وه ته‌نیا به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گات و كه‌لۆری ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی بۆ ناكرێته‌وه. ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی ده‌بێ به‌ته‌واوه‌تیی ویستی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵی بێ. دواتر هه‌ر مافێكیش له‌و پڕۆسه‌یه‌دا به‌ده‌ست بهێنیت، مه‌رج نییه كه له‌ده‌ستی نه‌دات، چونكه ڕۆژێك كه دهكهویێته كه‌مینه، مه‌ترسی له‌ده‌ست دانی ئه‌و مافه دێته ئاراوه و ئه‌مه له وڵاتێكی وه‌ك توركیه یانخود ئێران‌دا چونكه نه‌یاری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی كورد زۆره دائیم له گۆڕێ دایه، بۆیه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌روه‌ك چۆن دیموكراسیی نییه، بێگومان به دیموكراسیش چاره‌سه‌ر ناكرێت.
درێژه‌ی هه‌یه…