شه‌ریف هه‌ژاری: نه‌وشیروان مسته‌فا بمرێت چی ڕووده‌دات! یه‌كێتی بۆ له پارتی نزیكتر بوویه‌وه!؟
به‌بێ سۆز (خۆشه‌ویستی یان ڕق) بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا و، به ڕۆچوونی ورد له مێژووی خه‌باتیی و مێژووی جوولانه‌وه‌ی كورد دا، ئه‌توانم بڵێم: نه‌وشیروان مسته‌فا نه ئه‌و كاراكته‌ره به (ئه‌هریمه‌ن)كراوه‌یه كه پارتیی و به‌شێك له یه‌كێتییه‌كان وێنایان نه‌خشاندووه له چه‌ندین كتێب دا وه‌كو (كتیبه‌كه‌ی سه‌عد عه‌بدولا و … هتد)، نه ئه‌و كاراكته‌رێكی به ته‌واوی بێ خهوشیشه، به‌لكو پێویسته بۆ هه‌ر قۆناغێكی تێكۆشانی به وردی و مشتومڕه‌وه به‌راورد بكرێ له خاڵه ئه‌رێنیی و نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌ی باشوری كوردستان دا.
نه‌وشیروان مسته‌فا له تێكۆشانی دا هه‌م خاوه‌نی چه‌ندین خاڵی ئه‌رێنیی و جێی شانازییه، هه‌م خاوه‌نی چه‌ندان خاڵی نه‌رێنیی و ڕه‌خنه لێ گرتنه. به‌لام گه‌ر به پێوه‌ری زانستییانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین ده‌توانین بڵێین: سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ ڕووداوی نه‌رێنی له ژیانی سیاسیی دا، ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا ساده‌ترین و خهڵكدۆسترین سه‌ركرده‌ی سیاسیی باشوری كوردستان بووه له ناو جوولانه‌وه‌ی یه‌كێتیی دا له پاش شه‌هید ئارامه‌وه تا ئێستا.
ئه‌وكاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا باسی ڕیفۆرم و چاكسازی كرد (له پاش 2005)، ڕاسته له ولاتانی (به‌ریتانیا و، ئه‌مریكا) سه‌ره‌تا له لایه‌ن تۆنی بلێری ئینگلیز و ، دواتریش ئۆبامای ئه‌مریكایی دا، له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان دا باسیان له گۆڕانكاریی و چاكسازی ڕیشه‌یی ده‌كرد و (به‌پێی قسه‌كانی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر كاتێك له به‌ریتانیا له‌گه‌ل نه‌وشیروان مسته‌فا پێكه‌وه‌بوون، ئه‌وا كارنامه‌كانی تۆنی بلێر زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕایه‌وه و هه‌مان تێفكرینی چاكسازی بۆ باشوری كوردستان) ڕاگه‌یاند.
بۆ ئه‌مه‌ش كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا بۆی سه‌لما كه له یه‌كێتیی دا چاكسازی به بنبه‌ست گه‌شتووه، ئه‌وا جیابووه‌وه و له سفره‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی بنیاتنا. ئه‌مه‌ش به ته‌واوی سه‌نگ و ئیراده‌ی سیاسیی كاراكته‌ری نه‌وشیروان مسته‌فای ساغ كرده‌وه كه چۆن توانی له به‌رانبه‌ر پارتیی و یه‌كێتیی دا بزووتنه‌وه‌یه‌كی هێنده كاریگه‌ر بێنێته‌بوون، ڕاسته ناڕه‌زایی هه‌بوو، ڕاسته خه‌لك به بێ به‌رانبه‌ر ده‌نگیان پێ دا، ڕاسته هاوڕێ و دۆستی باشی هه‌بوو، به‌ڵام به‌بێ نه‌وشیروان مسته‌فا مه‌حاڵ بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێته به‌رهه‌م.
هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر له‌وه‌دا ورد نه‌بووبێت كه كۆمه‌لگای كوردستان له ڕووی كۆمه‌ڵناسیی-سیاسییه‌وه به‌شێك له خه‌لكه‌كه‌ی تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر دوواكهوتوون و شوێنكه‌وته‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش، خۆ نه‌ده‌كرا نه‌وشیروان مسته‌فا بووه‌ستێ و پاڵی لێ باته‌وه! هه‌روه‌ها بنیاتنانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی واش، چه‌ندین خاڵی ئه‌رێنی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان هێنایه بوون، هه‌ر هیچ نه‌بێت خه‌ڵكی وریاكرده‌وه كه به ده‌نگی به‌رز به ئیمپراتۆره‌كانی فه‌ساد بڵێن: ئێوه ناتوانن تاسه‌ر وه‌ك سه‌رده‌مانی پێش زاین خه‌لك به كۆیله بزانن و سیستم بكه‌نه قه‌بیله‌یی و هه‌موو (سه‌روه‌ت و سامان و كۆمپانیا و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی كوردستان) تاپۆ بكه‌ن له‌سه‌ر منالانی قهبیلهكهتان.
كه‌وابو له‌و سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌و ڕاستییه ده‌گه‌ین: گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بمرێت، ئه‌وا پارتی به‌ته‌واوی هه‌وڵ ده‌دات ببێته هه‌مه‌كاره‌ی كوردستان.
چونكه هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك تائێستا خۆی نه‌سه‌لماندووه كه هێنده‌ی نه‌وشیروان بتوانێت به‌سه‌ر بێ-سهروبهریهكانی پارتییه‌وه ڕه‌قیبی كاریگه‌ر بێت و، له هیچ پڕوپاگه‌نده و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی پارتیی سڵ نه‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها، مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا زیاتر واده‌كات كه به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی بچنه‌وه ژێر هه‌ژموونی پارتیی! چونكه پێموایه پێشتر له‌به‌ر خۆفی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕوونی نه‌یان ده‌توانی هه‌نگاوێكی وا بهاوێژن!
كه‌وابو ئه‌م پرسیاره سه‌ر ده‌ر دێنێت: ئایا بۆ یه‌كێتیی خه‌ریكه به‌ته‌واوی ههنگاوبنێتهوه بۆ ژێر هه‌ژموونی پارتی!؟
ڕوونه پێشتر یه‌كێتیی به (زار) خۆیان به بلۆكێكی وه‌كو پارتی ئه‌زانی، هه‌رچه‌نه به كرده‌وه هه‌ر له ژێر هه‌ژموونی پارتیی دابوون.
به‌لام جار جار دژه كرده‌وه‌یان دژ به سیاسه‌ته (بێ-سه‌روبه‌ره‌یی و شهقاوهبازی و فهسادییهكانی) پارتی ده‌رده‌بڕی. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به هه‌ردوو تهكهتولهكهیانهوه (باڵی ده‌سه‌لاتدار و باڵی ناوه‌ند) به هێواشی وه‌خته ڕۆشتنه‌وه‌یان بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی پارتی ڕاده‌گه‌یه‌ننه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه:
یه‌كێتی بۆیه ئه‌وسا حسابێكی گرنگی بۆ گۆڕان ده‌كرد و یاخود به جۆرێ له جۆره‌كان لێی ده‌ترسا چونكه نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌م لێره بو و هه‌م ته‌ندروستیشی باش بوو.
ته‌نانه‌ت نه‌ك یه‌كێتی بگره به پارتی و به خودی مه‌سعود به‌رزانیشه‌وه زۆر له پلانه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئهسڵهمێنهوه و ئهشترسن! مێژووش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه و ئه‌مه‌ش واقیعیه‌ته، بۆ نمونه: ئایا مه‌سعود به‌رزانی و پارتی حسابی زیاتر به ته‌نها بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌كات له لایه‌ك، یاخود بۆ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه له لایه‌كی تره‌وه!؟ پێموایه: زۆرترین حساب و گرنگی بۆ خودی نه‌وشیروان مسته‌فا داده‌نێن به ته‌نها.
پێموایه ئێستا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی وای ئه‌بینن كه: نه‌وشیروان مسته‌فا پیر بووه و گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا هه‌ر به نه‌خۆشی و پیرێتییه‌وه ئه‌مێنێته‌وه. بۆیه له غیابی نه‌وشیروان مسته‌فا دا، یه‌كێتی به‌ته‌واوی بای دایه‌وه بۆ ژێر هه‌ژموونی پارتی.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت كه: نه‌خشه‌ی دور مه‌ودای یه‌كێتی ئه‌وه‌ده‌بێت گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌مێنێت یان نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان (به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه)، ئه‌وا حساب بۆ گۆڕان و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ناكه‌ن!
پێموایه یه‌كێتی له‌مه‌دا هه‌ڵه‌ی هه‌ره ستراتیژی ئه‌كات له‌به‌ر سێ هۆكار چونكه:
1- مێژوو ده‌یانجار سه‌لماندوویه‌تی كه پارتی سیقه‌ی له‌سه‌ر نییه و، زیاتر سه‌ركرده ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه جه‌زب ئه‌كا و، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی داهاتوودا ئه‌وا ناكۆكیان له نێواندا زه‌قتر ئه‌كاته‌وه و دژی یه‌كتر به‌كاریان دێنێت.
چونكه مێژووی ڕیكه‌وتنه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دا (دیموكرات، په‌كه‌كه و یه‌كێتیی) دۆستایه‌تی ڕاسته‌قینه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌و ڕێیه‌وه هه‌وڵی داوه ئیش له‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كی سه‌ركرده‌ی ئه‌و لایه‌نانه بكا و بۆ لای خۆی جه‌زبیان كات و، دواتر گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه ویستبێتیان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ئه‌وا پارتی سه‌ركرده جهزبكراوهكانی له دژیان جووڵاندووه!! ده‌یان نموونه‌ی مێژوویم به فاكتی مێژووییه‌وه لایه.
2- پێموایه یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه باڵی ده‌سه‌لاتداری یه‌كێتی پێیانوایه: گه‌ر بچنه‌وه ژێر ڕكێفی پارتی، ئه‌وا پارتی هاوكاری باڵی ناوه‌ند ناكات بۆ ئه‌وه‌ی دژی باڵی ده‌سه‌لاتداری یه‌كێتی بووه‌ستنه‌وه و به‌مه‌ش پارتی باڵی ناوه‌ند ناجووڵێنێت له دژیان.
پێموایه له‌مه‌ش دا یه‌كێتی هه‌ر هه‌ڵه‌ن! چونكه پارتی ببێت یاخود نا، ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی، ئه‌وا باڵی ده‌سه‌لاتدار و باڵی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئه‌سته‌مه پێكه‌وه هه‌ڵ كه‌ن. چونكه له حه‌قیقه‌ت دا باڵی ده‌سه‌لاتداری یه‌كێتی حسابێكی ئه‌وتۆ بۆ باڵی ناوه‌ند ناكات و (ئه‌سته‌میشه به‌تایبه‌ت به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مه قبول بكات). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به چوونه‌وه ژێر هه‌ژمونی پارتی، ئه‌وا پارتی زیاتر دۆخه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڕه‌خسێت كه وردتر ئیش له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بكات بۆ ستراتیژ!!
3- گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا پیریش بێت یاخود بشمرێت، ئه‌وا هه‌ر ئه‌سته‌میش ده‌بێت كه یه‌كێتی -وه‌ك جاران- بتوانێت زۆنه‌كه‌ی خۆی كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
چونكه ناڕه‌زایی خه‌ڵك له (فه‌سادی بێ هاوتا، بێ كاره‌بایی، بێ ئاوی، بێ موچه‌یی، بێ خزمه‌تگوزاری پزیشكی و خوێندن و هتد) تا ده‌گات به جووت قهبیلهیكردنی سیستمی حوكمڕانی، گه‌شتۆته لوتكه.
ئه‌وكات یان ئه‌بێت یه‌كێتی دژی دیموكراسیه‌ت بووه‌ستێته‌وه (كه ئێستا به‌كرده‌وه حساب بۆ سه‌نگی گۆڕان ناكات كه زۆرینه‌یه)، یاخود جوولانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له سه‌رشه‌قامیی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌نگاو بۆ توندوتیژی ده‌نێت له دژی بێ- سه‌روبه‌ره‌یی و خوێنمژییهكانی سیستمی جووت قه‌بیله‌یی.
چونكه به‌ڕاستی خه‌ڵك به ته‌واوی بێ-زاره و هه‌مووشمان واقیعه‌كه ده‌بینین، هه‌ربۆیه كاتێك خه‌ڵك به‌ته‌واوی بۆیان سه‌لما ده‌نگدانیشیان كاریگه‌ری نابێت، ئه‌وكات ئه‌سته‌مه ڕێگا له توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری برسی و بێ ماڵوحاڵ بگیردرێت!
ئه‌كرێ یه‌كێتی ئه‌و ڕاستییه ستراتیژییانه د‌رك پێ بكات، چونكه ئه‌وه‌ی له ئێستادا به ته‌واوی لای خه‌ڵك بێزراوه، ده‌سه‌لات و حوكمڕانیه‌تی پارتییه به پشتیوانی لێكردنی یه‌كێتی بۆی.
گه‌ر یه‌كێتی دیسانه‌وه خۆی بخاته‌وه ژێر هه‌ژمونی بڕیاری پارتی، ئه‌وا ئه‌مجاره دۆخه‌كه وه‌ك سه‌رده‌مانی پێشوو نیه و، له دورمه‌ودادا ئه‌یبینین گه‌ر به (ده‌نگدان) بێت ئه‌وا دور نیه كه قه‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هێنده‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی لێ نه‌یه‌ت!!، با بۆ ستراتیژ چاوه‌ڕوان بین!! هیوادارم یه‌كێتی به‌ره‌ی میلله‌ت هه‌ڵبژێرێ، نه‌ك به‌ره‌ی ده‌سه‌لاتی قه‌بیله‌یی پارتی!