شه‌ریف هه‌ژاری: دیدگای كابینه‌ی ترامپ بۆ دۆخی سوریا و، سیاسه‌تیان له ئاست دۆزی پارچه‌كانی تر!
ئه‌وه‌ی تائێستا كلیلی وشه‌كانی ترامپ بووه و ڕاستگۆییانه دركاندوویهتی ئه‌مه‌یه: به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری ئابوریمان له هه‌ر كوێوه به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌و ڕێگایه ده‌گرینه به‌ر!!
واته ترامپ زیاتر له ڕووی مادهگهراییهوه بیر له هه‌ژموون ئه‌كاته‌وه، تا له ڕووی سیاسه‌تێكی خهرجكارهوه. به‌و مانایه‌ی ترامپ زیاتر دیقه‌تی له به‌ده‌ستهێنانی ئابورییه‌كی زه‌به‌لاحه بۆ ئه‌مریكا، تا تێوه‌گلان به هه‌موو جۆره سیاسه‌تێك، كه به‌شێكی پێویستی به‌وه هه‌بێت ئه‌مریكا خه‌زێنه‌ی خۆی بۆ ته‌رخان بكات.
بۆیه ده‌بینین، ترامپ زیاتر چین به كێبركێكار و دوژمنی ئه‌مریكا ئه‌زانێت تا ڕوسیا. چونكه هه‌میشه كه له لێدوانه‌كانی ترامپ وردئهبمهوه، زیاتر باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن چین ئه‌یه‌وێت بازاڕی جیهان كۆنترۆڵ كات، تا باسی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕوسیا له كاروباری جیهان دا بكات.
كه‌وابوو دیدگای ترامپ وایه: تا ئه‌مریكا خه‌زێنه‌ی پڕ نه‌كرێ و ئابورییه‌كی مسۆگه‌ر و زه‌به‌لاحی نه‌بێت ئه‌وا ناكرێت ببێته زلهێزێكی موتڵه‌ق!! بۆیه ترامپ زیاتر به چین حه‌ساسه تا ڕوسیا. ئهمدیدهش پێچه‌وانه‌ی دیدگای (ئۆباما-هیلاری كلنتن)ه كه زیاتر به ڕوسیا حه‌ساس بوون به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه سیاسیی و سه‌ربازییه‌كانی له دورگه‌ی كریمیا و سوریا دا، تا به چین حه‌ساس بووبن، ته‌نانه‌ت بگره ئۆباما-كلینتن په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ چین دا زۆرباش بوو.
پێموایه: خوێندنه‌وه‌ی ترامپ ئه‌وه‌یه گه‌ر ئابوری ئه‌مریكا زه‌به‌لاحتر بكرێ و به وردی كۆنترۆڵی بازاڕه بازرگانیی و پیشه‌سازیی و وه‌گه‌ڕخستنی كۆمپانیاكان له جیهان و له ناوخۆی ئه‌مریكا دا بكات، ئه‌وا زۆر ئاسانتر له مه‌سه‌له سیاسییه‌كان دا باڵاده‌ستی خۆی ئه‌سه‌لمێنێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له ترامپ كردووه كه سه‌ره‌تا بیه‌وێت له كه‌رته‌كانی بێكاری له ناوخۆدا كاری جبدی بكا و وه‌ك خۆی وتی سالێكی ئه‌وێت، ئه‌وكات (ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو) ناوخۆیهكی تێر، په‌لی زیاتر بۆ ئابورییه‌كی سهركهوتوتری نێوده‌وله‌تیش ده‌هاوێت.
هه‌میشه به ئایدیاكانی ترامپ بۆ پۆتین (ڕوسیا) حه‌ساس بووم، به‌تایبه‌ت كاتێك له پڕوپاگه‌نده‌كانی هه‌لبژاردنی ئه‌مریكادا جارێكیان وتی: ئێمه بۆچی (لایه‌نی ئابوری و سه‌رباز)ی خۆمان بۆ گروپه تیرۆریستییه‌كانی سوریا بخه‌ینه‌كار، با لێیان گه‌ڕێین چی به‌یه‌كتر ئه‌كه‌ن بیكه‌ن!؟
به‌لام كاتێك ڕۆژنامه‌نووسان له (مایك پێنسی) جێگری ترامپیان پرسی: بۆچوونت له‌سه‌ر دۆخی سوریا چۆنه!؟
مایك پێنسیش وتی: پێموایه ئه‌مریكا ده‌بێت ناوچه‌ی ئارام له سوریادا دروست بكات!
پاشتر، له دیبه‌یته‌كاندا له ترامپ پرسیاركرایهوه: خۆ جێگرهكهت بۆچوونی له‌گه‌ل تۆدا له باره‌ی دۆخی سوریاوه جیاوازتر ده‌ربڕیووه!؟
ترامپیش له وه‌لامدا وتی: من و جێگره‌كه‌م دواتر به وردی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یهكلائهكهینهوه له‌گه‌ل یه‌كتر!!
كه‌چی له‌م ڕۆژانه‌دا (پاش ده‌رچوونی ترامپ)، دیمان ترامپ وتی: بڕوام وایه ده‌بێت ناوچه‌یه‌ك یان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریادا دروست بكه‌ین و خه‌رجییه‌كه‌شی ده‌وله‌تانی كه‌نداو بیده‌ن!
ئه‌مه‌ش هه‌مان بۆچوونه‌كانی جێگره‌كه‌ی ترامپ بوو له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا.
پێموایه: ئه‌گه‌ر ترامپ (ئه‌مریكا) پرۆژه‌یان هه‌بێت و خۆیان یه‌كلاكردبێته‌وه له‌سه‌ری و بیانه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریا دروست بكه‌ن، ئه‌وا حسابێكی ئه‌وتۆ بۆ ڕوسیا ناكه‌ن و، دروستكردنی ناوچه (یان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئارام) له سوریا، به‌مانای ئه‌وه دێت: به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر دهتڕوخێنین. (وه‌ك چۆن پێشتر سه‌دام و میلۆسۆفیجیشیان به هه‌مان ده‌رد برد و چه‌ند سالێك هێشتنیانه‌وه!!).
له باره‌ی بڕگه‌ی دووه‌می قسه‌كانی ترامپیش كه وتی: ده‌بێت ده‌وله‌تانی كه‌نداو خه‌رجیی ناوچه ئارامه‌كه بكێشن، ڕێك به‌و مانایه دێت، كه: ئه‌مریكا له ده‌ورانی كابینه‌ی من دا به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری بۆ هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك ناكشێ و، بڕێكی زۆری خه‌زێنه‌ی خۆی بۆ ته‌رخان ناكات.
لای خوێنه‌ران ڕوونه كه له دوو بابه‌تی چه‌ندان مانگ له‌مه‌وبه‌ردا كه یه‌كێكیان وه‌لامێك بوو بۆ (مه‌ریوانی وریا قانع) و ئه‌وی دیكه‌یشیان (خوێندنه‌وه‌ی سیاسیی-ستراتیژیم بوو بۆ شه‌ڕی موسڵ و ئاكامه‌كانی)، كه له وێبسایته‌كانیش دا بلاوكرانه‌وه، ئه‌وا له هه‌ردووكیاندا ئاماژه‌م به‌وه دابوو كه: په‌كه‌كه ڕاسته له ڕووی گیانفیداییه‌وه جوامێرن، به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی دروستكاریشیان لێ بگرین به‌تایبه‌ت له كاره خۆ-تهقاندنهوهكانیان، چونكه ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه: په‌كه‌كه ئاشبه‌تاڵی سیاسیی ئه‌كات (ئه‌توانن بابهتهكان بخوێننه‌وه له سایته‌كانی وتاری كورد و چاوگ و هتد).
ئه‌و كاته‌ی من خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژیم بۆ دۆخه‌كه كرد و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م خسته‌ڕوو، ئه‌وا په‌كه‌كه (هه‌ده‌په و په‌یه‌ده) له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌كردن و بوونیان دا بوون. كه‌س نه‌ی ده‌نووسی و نه‌ی ده‌خسته‌ڕوو كه: سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و باقی سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په ڕهشبگیربكرێن. كه‌س به خه‌یاڵی نه‌ده‌هات كه سوپای ئه‌ردۆگان ئه‌چێته خاكی سوریاوه (به بابه‌ت و چاوپێكه‌وتن هه‌مه كه نووسیومه و وتوومه: پلانی ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه له ئێران و روسیا نزیك ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له سوریا دا دروست بكا و دژایه‌تی په‌یه‌ده‌ش له خۆراوای كوردستان بكات).
ئه‌و كات زۆرینه‌ی نوخبه‌كانی كورد له ده‌یان بابه‌ت دا ده‌یانووسی: ئه‌ردۆگان له كۆتایی دایه یاخود ده‌یان نووسی: كۆبانێ ئه‌ردۆگانی روخاند!! پێموابوو هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆژنامه‌وانیی و عاتیفین، تاوه‌كو سیاسیی- ستراتیژی بن و باش مێژووی تورك- یان ناسیبێت (وه‌كو ڕیكه‌وتنی نێوان لینین و كه‌مال ئه‌تاتورك بۆ دژایه‌تی كورد و شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران!).
هه‌روه‌ها زۆر نوسه‌ری كورد تائێستاش هه‌ر خوێندنه‌وه‌كانیان بۆ نزیكایه‌تی په‌كه‌كه و ئێران هه‌ر هه‌له‌یه، بۆ نموونه ده‌نووسن: ئێران- ئه‌سه‌د- ڕوس پشتی په‌كه‌كه به‌رناده‌ن و رێكه‌وتنی ستراتیژیان هه‌یه، یاخود ئه‌نووسن: ئێران و په‌كه‌كه ڕیكه‌وتنی تاكتیكیان هه‌یه!!
پێموایه: هه‌موو ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه هه‌ر هه‌ڵه‌ن، بۆ!؟
چونكه (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) هه‌ڵسه‌نگاندنم وابووه و وایه كه: ئه‌وه په‌كه‌كه یه خۆی خستۆته ناو ئه‌جێندای ئێرانه‌وه، واته هیچ ڕێكه‌وتنیان نیه، نه ته‌كتیكی و نه ستراتیژی (هه‌رچه‌نده گه‌ر ته‌نانه‌ت هه‌شیان بێت، ئه‌وا ئێران جێ به جێی ناكا و مێژوو شاهیدی ده‌وله‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان و حیله و فێڵهكانیانه!).
ئه‌ی كه‌وابوو پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌ی چۆن په‌كه‌كه خۆی فڕێ داوه‌ته ناو ستراتیژی ئێرانه‌وه!؟
زۆر ئاسانه وه‌لامه‌كه‌ی، چونكه ئێران هاوپه‌یمانی ڕوسیایه، خوێندنه‌وه و كرده‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆ ئه‌م سیاسه‌تكردنه‌ی (خۆ خستنه ناو ستراتیژی ئێرانه‌وه) له ئایدۆلۆژیاوه سه‌رچاوه ئه‌گرێت نه‌ك له سیاسه‌تزانی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
به‌و مانایه‌ی پێشتر چۆن حیزبی توده (حیزبی شیوعی ئێران) و حیزبی شیوعی عێراق هاوهه‌ڵوێست ئه‌بوون له‌گه‌ڵ خومه‌ینی و سه‌دام دا (ئه‌و ساتانه‌ی كه خومه‌ینی یاخود سه‌دام له بلۆكی سۆڤیه‌ت نزیك ئه‌بوونه‌وه)، ئاوهاش په‌كه‌كه خۆی فڕێداوه‌ته ناو ستراتیژی ئێرانه‌وه، ئیدی ورد له سیاسه‌ت ڕانامێن بزانن كه: ئێران یا ڕوسیا دواتر وه‌لایان ده‌نێت!! ئیتر نه رێكه‌وتنی ته‌كتیكیان هه‌یه و نه ستراتیژی، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌كی كۆنه و سیاسه‌تكردنه به ئایدۆلۆژیاوه!!
بۆیه گرنگه په‌كه‌كه له بری به ئایدۆلۆژیا سیاسه‌تكردن، ئه‌وا به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئاراسته بكا و، به‌و ڕێكخستنه تۆكمه و تیمه پڕ-مه‌شقه پارتیزانانهیهوه سه‌ركه‌وتن دابڕێژێت!!
ئه‌وكات ئێران ناتوانێ هه‌له‌ی سیاسی‌یان پێ بكا و، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه خۆراوای كوردستانیش له ده‌ست نه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌وه‌دا په‌كه‌كه زۆر عاقلانه ئه‌كات كه: په‌یه‌ده‌ی خستۆته ناو ئاراسته‌ی به‌كارهێنانی ئه‌مریكاوه، گرنگه په‌كه‌كه له‌وكاره‌یدا تهكتیكارانه نه‌بێ و، تا ستراتیژ په‌یه‌ده هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا دا له سوریادا بمێننه‌وه و ئه‌مریكا ئاراسته‌یان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سیقه و متمانه به په‌یه‌ده بكات.
سه‌باره‌ت به باشوری كوردستان، ده‌سه‌لاتدارانی فهسادكاری كوردستان، بڕستیان له خه‌لك بڕیووه. هه‌رچی سامانی كوردستانه چهپاولگهریان كردووه و ده‌یكه‌ن.
پێشمه‌رگه و گه‌ل شه‌ڕی داعشیان به خوێنی ڕۆڵه‌كانیان و قوتی موچه‌كانیان كرد و، بارزانی و پارتیش پشتیوانییه (دبلۆماسی-سیاسیی-ئابوری و سه‌ربازییه) نێوده‌وله‌تیه‌كان له خه‌زێنه حیزبیه‌كانیان دا مۆنۆپۆل ئه‌كه‌ن.
واته ئه‌و سوده‌ی داعش به پارتی گه‌یاند له ڕووی دبلۆماسی-سیاسیی-ئابوری و سه‌ربازی، ئه‌وا پارتی له مێژووی خۆیدا شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه. هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌كانی گه‌ل كردیان!!
له ڕووه سیاسیی-ستراتیژییهكهشیهوه پێموایه: ئه‌مڕۆ بێت یاخود سبه‌ی ئه‌وا عێراقی سه‌ر كاغه‌ز له نه‌خشه‌ش دا له‌ت ئه‌بێ و، دیفاكتۆی واقیعه دابهشبووهكهی عێراق ئه‌وا نهخشهكهشی ئه‌گرێته‌وه، واته له ستراتیژ دا دابه‌شبوونی عێراقی سه‌ر كاغه‌ز %100 ه.
له‌باره‌ی خۆرهه‌لاتی كوردستانیشه‌وه، پێموایه: دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامی سوریا و دابه‌شبوونی عێراق واته ههڵتهكاندن و داڕوخانی ستراتیژی ده‌ره‌كی ئێران، هه‌لته‌كاندنی ستراتیژی ئێرانیش كاتێك ئێران ناڕوخێنێت كه له ناوخۆیدا پته‌و بێت و ئابوری به‌هێز بێت.
به‌لام وه‌ك له مردنه گوماناوییهكی ڕه‌فسه‌نجانیش دا دیمان، ئه‌وا له ناو خودی ڕژێمی ئێرانیش دا دابه‌شبوونی نێو ڕیزی سه‌ركرده بالاكانی ڕژێمی ئێران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌شیان بووه‌ته دیفاكتۆ و پێشیان كۆنترۆل ناكرێت!!
چونكه ئه‌گه‌ر له مه‌راسیمی سه‌ركرده‌یه‌كیان دا پێیان كۆنترۆل نه‌كرێت، ئه‌وا چۆن بۆ (هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو و، داڕوخانی ستراتیژی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی دا و، به‌رده‌وامی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران) به‌هه‌موویانه‌وه كۆنترۆلی ئێران تێك و پێك ناده‌ن!؟
كه‌وابوو بۆ ستراتیژ ئه‌گه‌ری ڕوخانی ئێرانیش %100 ه، ئه‌لبه‌ته ئه‌بێت نه‌فه‌س درێژیی هه‌بێت.
له چه‌ند روویه‌كیشه‌وه ئه‌مریكا ئه‌توانێت رژێمی ئێران له ناوخۆیدا تێك بدات: له ڕێی قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێو سه‌ركرده‌كانی ڕژێمی ئێران، یان: پشتیوانی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران (فارس، كورد، تورك، بلوچ و عه‌ره‌ب و هتد) و هه‌روه‌ها ڕواندنی بزاڤی سوننه‌گه‌رای توندوتیژ له ئێران دا.
به نیسبه‌ت كورده‌وه ئه‌وا ئۆپۆزسیۆنی كوردی خۆرهه‌لات ته‌واو شپرزه‌ن. حیزبی دیموكرات به به‌رپاكردنه‌وه‌ی بزاڤی (ڕاسان) هه‌نگاوێكی تاڕاده‌یه‌ك گرنگی هاویشت، به‌لام واقیع ئه‌وه‌یه كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مێك پارسهنگتره له پڕوپاگه‌نده بۆ كردنه‌كانی!!، هه‌ربۆیه ده‌بیت به وردی و به لێزانی كه‌موكورتییه‌كانی (بزاڤی ڕاسان) تهتهڵهبكهن و كاریگه‌رتر و ئامادهسازتری بكه‌ن.
به نیسبه‌ت ئه‌و گروپه‌شی له دیموكرات جیابوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش هه‌ر ناوی خۆیان ناوه (حیزبی دیموكراتی كوردستان)، ئه‌وا به‌درێژای زه‌مه‌ن زیاتر ڕیزه‌كانیان داده‌ڕوخێ و په‌رت په‌رت ئه‌بن (ڕه‌نگه هه‌مان مێژووی جیابوونه‌وه‌ی سالی 1988 دوباره بكه‌نه‌وه و ڕه‌نگه وه‌ك ئه‌وانیش تا سێ سكرتێر بگۆڕن!!)، ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی و پاشان پارتیی هان و كۆمه‌كیان نه‌كه‌ن، ئیدی گۆڕینی سكرتێر له‌ناویاندا هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت، چونكه بڕیارده‌ریان دوو كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كیی و خاوه‌ن نفوزن (حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار و عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده).
هه‌روه‌ها به خوێندنه‌وه‌ی ورد له مێژوو دا و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌وا پێموایه: تا ئێستا كۆمه‌ڵه‌كان سودێكی ئه‌وتۆیان بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردی خۆرهه‌لات نه‌بووه، بگره یه‌كێتیی بۆ ئه‌جێندای خۆی دروستی كردوون و فه‌قه‌ت، له قۆناغێكی مێژوویش دا بوونه به‌شێكی حیزبی كۆمۆنیستی مه‌نسور حیكه‌مه‌ت و به تلاقی كرێكارێكی فارس سوێندین ئه‌خوارد. ئێستاش هه‌ندێ گروپی كۆمه‌ڵه‌كان خۆیان له پارتیی یاخود په‌كه‌كه نزیك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیی و گروپبهندییه.