محه‌مه‌د عه‌بدوڵا: سوڵتاننشین یان پیاوه نه‌خۆشه‌كه.
مارك ئالمۆند، مێژوونووس و مامۆستای زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌وتارێكیدا كه لهدهیلی ته‌له‌گرافی لهندهنیدا بڵاویكردبووه‌وه، پرسیارێك ده‌وروژێنێت و ده‌پرسێت: (ئایا توركیا ده‌بێته‌وه به پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌ی ئه‌وروپا؟)
له‌ئه‌نجامی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی، ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ ناوچه‌كه‌ی له نێوان فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ڕووسیا دابه‌شكرد، دواتر له ساڵی 1920 له سیڤه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنرا، به‌ڵام كاتێك له‌ساڵی 1923دا ناسیونالیسته توركه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت، به‌م ڕێكه‌وتنه ڕازینه‌بوون، بۆیه ده‌وڵه‌ته براوه زلهێزه‌كان ناچاربوون له‌هه‌مان ساڵدا له‌لۆزان ڕێكه‌وتنێكی دیكه ئیمزا بكه‌ن، ئه‌م ڕێكه‌وتنه بووه هه‌وێنی دروستبوونی كۆماری توركیای نوێ.
لهوساكهوهو ماوه‌ی سه‌د ساڵه تور‌كان ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزان به ده‌ستكه‌وت ده‌زانن و به به‌ڵگه‌نامه‌ی دروستبوونی كۆماری توركیای ناوده‌به‌ن. هه‌ر ئه‌وسا ئه‌تاتورك دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ئاشتی له‌ناوخۆ، ئاشتی له‌ده‌ره‌وه)ی به‌رزكرده‌وه‌و گفتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی تۆكمه‌ی دا، ڕاستییه‌كه‌شی هه‌روابوو. به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌ردۆغان له‌چه‌ند شوێنێك باس له‌وه ده‌كات كه له‌لۆزان غه‌دری گه‌وره‌یان لێكراوه‌و ئێستاش له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ڕه‌ققه موسڵدا لۆزانێكی نوێ به‌ڕێوه‌یه‌و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیایه.
ئاكه‌په دوای چه‌ند ساڵێك له‌حوكمڕانی، چه‌ند جارێك باسی له‌پرۆژه‌ی توركیای 2023 ده‌كرد و ده‌یگوت له‌و ماوانه‌دا توركیا ده‌بێته یه‌كێك له زلهێزه‌كانی جیهان. به‌دڵنیاییه‌وه له‌دوای ئه‌تاتورك، ئه‌ردۆغان به‌هێزترین سه‌رۆكه توركیا به‌خۆیه‌وه بینیبێت و ئێستا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه خوازیاره شوێنی ئه‌تاتورك له‌زاكیره‌ی توركاندا بگرێته‌وه.
ئه‌ردۆغان باش ده‌زانێت به‌هۆی پارچه‌بوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، دابه‌شكاریی سایكس پیكۆ هاته‌گۆڕێ، ئێستاش ئه‌گه‌ر سایكس پیكۆ هه‌ڵوه‌شێته‌وه بڕوای ته‌واوی هه‌یه كه ده‌بێت ده‌رهاویشته‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان، یان ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عوسمانی دروست بێته‌وه، یانیش چۆن ئه‌تاتورك توانی خۆی بسه‌پێنێت و زلهێزه‌كانی ناچار كرد سیڤه‌ر بگۆڕن به لۆزان، ئاوا ئه‌میش ده‌بێت خۆی بسه‌پێنێت، به‌وه‌شدا كه باسی لۆزانێكی نوێ ده‌كات دیاره ده‌زانێت خه‌ونی دروستبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی یان ئه‌ردۆغانی له باربراوهو ئێستا كاری ئه‌م ئه‌وه‌یه غهدرهكانی لۆزانی كۆن له‌سه‌ر تورك لابه‌رێت.
به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی باكوور‌و باشووری وڵاته‌كه‌ی له ده‌ستدا، زۆربه‌ی زه‌ویه‌كانی له ئه‌وروپا و ده‌وروبه‌ری ئیجه‌ی له‌ده‌ستدا. زۆربه‌ی جوگرافیای وڵاته‌كه دابه‌شبوو كه ئه‌وسا به له‌سه‌دا هه‌شتای مه‌زه‌نده ده‌كرا، ئه‌تاتورك كردی به هه‌ڵاو لۆزانی به‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام هه‌موو شه‌ڕی ئه‌تاتورك بۆ ئه‌وه‌بوو كه به‌ر به‌و ئۆتۆنۆمییه بگرێت كه بۆ ناوچه كوردییه‌كان گفتی درابوو، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو چونكه زۆربه‌ی ههرهی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی له سیڤه‌ر لێسه‌ندرابوو له لۆزانیش بڕیاری لێدرایه‌وه.
ئێستاش دوور له‌و هه‌ڵایه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ینێته‌وه، ده‌بێت چی بوێت؟ له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی سووریادا به هێزه‌وه خۆی خسته ناو ڕووداوه‌كانه‌وه، پاشان ئه‌وه‌ی ده‌یویست به ناچاریی له حه‌له‌ب كۆیكرده‌وه، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هێزی سه‌ربازی به‌قاچاخ برده ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و شه‌ڕی ئه‌سه‌دی پێده‌كرد، ده‌ستی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان تێكه‌ڵ كرد، به‌ڵام دواتر شته‌كان به‌جۆرێك كه‌وته‌وه حه‌له‌بیشی له‌ده‌ستدا. بۆیه ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یبوو بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی باكووری سووریا له بارچوو، ئێستا تاكه شتێك كه مابێت و له‌سه‌ره‌تاشه‌وه هه‌ر ئه‌وه مه‌به‌ستی بووه ئه‌وه‌یه به‌ر به هه‌ر كیانێكی كوردی بگرێت له ڕۆژئاوای كوردستان.
ئه‌ردۆغان له‌ناوخۆدا حكومه‌تێكی تاكلایه‌نه‌ی دروستكردووه‌و ته‌واو ده‌ستی به‌سه‌ر سوپادا گرتووه. ته‌نیا ماوه‌ته‌وه بڵێت ئه‌و هیوایانه‌ی ئه‌تاتورك نه‌یتوانی به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت من ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌م. له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووریش هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته هاوپه‌یمانی ستراتیجی تا له هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا به‌شێك له كورد پشتگیریی بكات.
ئه‌تاتورك كه‌سێكی به‌هێز بوو، توانی له ناوه‌وه خۆی كۆبكاته‌وه‌و ناوكی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له ناوخۆدا زۆر شپرزه‌یه‌و وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م ساڵدا كاره‌ساتی قورس بۆ حكومه‌تی توركیا له‌ناوخۆیدا و له سه‌رده‌ستیی كورد دروست ببێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته خاڵی وشككردنی ئه‌ردۆغان.
به‌ڵێ توركیا ئه‌مجاره‌ش ده‌بێته‌وه به پیاوه نه‌خۆشه‌كه، به‌ڵام نه‌خۆشیی ئه‌مجاره جیاوازتر ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر توركیا سه‌ركه‌وتووش بێت ئه‌مجاره هیچ ناباته‌وه، ڕه‌نگه بتوانێت هاوپه‌یمانان ناچار بكات ڕێ له بوونی پێگه‌ی كورد بگرن له ڕۆژاوا، به‌ڵام ئاسته‌مه بتوانێت ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی خۆی نه‌دۆڕێنێت.
- بابەتەکانی تری محەمەد عەبدوڵا
محەمەد عەبدوڵا: ئەنفال لە ڕوانگەیەکی دیکەوە.
-محەمەد عەبدوڵا: هەڵەبجە، شەڕی کۆتایی.
-محەمەد عەبدوڵا: گەمەی حوکمڕانی.!
- All Posts