رێبین عومه‌ر: جیهان له‌سه‌رده‌می تره‌مپدا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
جیهان به‌وه سه‌رقاڵ بوو كه كێ ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا ؟ له ماراسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا سوێند خواردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه گرنگه بوو ، چونكه له ده‌ركه‌وتنی هه‌ژموونی دیموكراسی و ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی له‌ساڵی 1941 له‌سه‌رو به‌ندی جه‌نگی دووه‌می جیهان مۆدێلێكی نوێی سیاسه‌تكردن له ئه‌مریكاوه گواسترایه‌وه بۆ جیهان به‌گشتی ، چونكه تا پێش ده‌ركه‌وتنی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری ئه‌مریكا سیستمی فاشیزم و كۆیله كردنی مرۆڤه‌كان زاڵ بوون به‌سه‌ر مۆدیل سیستمی جیهانیدا به‌جۆرێك له وڵاًتانی ئه‌وروپدا له‌سه‌ده‌ی ناوه‌راسته‌وه تا له‌باربوون بۆ گه‌شه سه‌ندنی بیری ره‌كه‌ز په‌رستی جیهان له‌ساییه‌ی فاشیه‌ت به‌ره‌و تۆماركردنی دووجه‌نگی جیهانی كاولكارو خوێن رێژ چوو.
بۆ ئه‌مریكا گرنگه ؟
ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتێكی به‌هێز له سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه له ئاراسته‌كردنی كیشهوهرهكان ، چونكه جۆری عه‌قڵیه‌تی ئه‌و سیستمانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستمی سیاسی ئه‌مریكادان به‌جۆرێكن كه كۆمڵگهكان بچووك ده‌كه‌نه‌وه و له قاڵبی ده‌ده‌ن و له‌ناو چوار چێوه‌یه‌كی داخراوی سیاسی و فكری و ئایینی‌دا كۆمه‌ڵگه ده‌هێڵنه‌وه .
به‌ڵام تێفركین و قوڵ بوونه‌وه بۆرهههندهكانی ژیانكردن خه‌ون بۆ ئه‌و مرۆڤانه دروستده‌كات كه غه‌یره ئه‌مریكین و ده‌یانه‌وێ به‌ڕێگه‌ی سیستمی سیاسی ئهرمیكادا بڕۆن و له‌به‌رده‌م ماف و ئه‌رك له چوار چێوه‌ی یاسا وه‌ك یه‌كبن ، یاخود ده‌وڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان هه‌بێت ، هه‌ر ئه‌و تێڕوانینه دنیا بینین دروست دهكاو ئه‌مریكای له هزری نائایدیالیستهكان كردۆته ئه‌و هێزه‌ی مرۆڤایه‌تی رزگار ده‌كات ، بۆكورد هه‌میشه ره‌نگه ئه‌و دیده راست بێت چوونكه تاقانه‌ترین گه‌لی سه‌ر رووی ئه‌م زهمیینهیه كه بێ واژوو كردنی گرێبه‌ست ده‌یه‌وێت هێلكه‌كانی له‌نێو سه‌به‌ته‌ی ئه‌مركییه‌كان بێت ، شه‌ڕی داعش راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ئه‌م نزیك كردنه‌وه‌ی دروستكردووه ، به‌ڵام تا ئێستا نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی درێژ خایه‌ن نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌مركییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌ناو دڵی عه‌ره‌ب هه‌یانه ، ساڵی 2003 له‌سه‌رو به‌ندی پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا ئه‌مریكییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌ك توانیان ، ئه‌فسانه‌ی فاشیزمی سه‌دامی له‌كه‌سێتی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام له‌نێوه‌ندی به‌غداد بشكێنن ، بۆ عێراقییه‌كان رووخاندنی سه‌ده‌م خه‌ون بوو كه ئاسته‌م بوو به له‌ده‌شت و هۆره‌كان ئه‌و خه‌ونه بێته‌دی و ببێته راستی ، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان وه‌ك چۆن وڵاتانی كه‌نداو كۆیتیان له جه‌نگی كه‌نداو له 1990 سه‌ربه‌ستكرد ئاوا به‌هه‌مان شێوه عێراقیان سه‌ربه‌ستكرد و توانیان گه‌لانی جیاوازی عێراق له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆبكه‌نه‌وه و حكومڕانی وڵاتیان راده‌ست بكه‌ن ، له گه‌شانه‌وه‌ی تێرۆر له دوای شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی له ساڵانی 2010 و 2011 ، زه‌مینه‌ی گۆرینی سیستمه‌كان له سایه‌ی هێزی ته‌كنه‌لۆژیاو چه‌كی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاته‌دی ، به‌ڵام بۆشای سیاسی و ئابوری یه‌ك ره‌تكردنه‌وه و لاوازی فه‌رهه‌نگی دیموكراتی دووباره وڵاتانی ئازاد له‌ده‌ست سیستمه دیكتاتۆره‌كانی به‌ره‌و قۆناغی گه‌شانه‌وه‌ی تێرۆریزم برد ، له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له دوای نۆساڵ و له ساڵی 2011 عێراقی دوای سه‌دام و ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و رابروونی فكره‌ی ئیسلامی توند ره‌وی چهكداربرد له عێراق و ناوچه‌كه سه‌ره‌تا قاعیده و پاش ئه‌وه داعش و نوسره‌و سه‌له‌فییه توند ره‌وه‌كان ، له نائاماده‌بوونی ئه‌مریكا بوونه خاوه‌ن خه‌لافه‌تێك له‌زه‌وی عێراق و سوریا ، له‌شه‌و رۆژێكدا بوونه خاوه‌ن خاك ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌مریكا له رێگه‌ی هاوپه‌یمانێك دژ به‌داعش گه‌ڕایه‌وه بۆناوچه‌كه ، وایكرد كه دووباره ئه‌مریكا به‌ناچاری له پێناو پاراستنی هه‌یمه‌ن و هه‌ژموونی سه‌ربازی و ئابوری سیاسی خۆی بگه‌ڕێته‌وه ئاڵۆزترین ناوچه له رۆژ هه‌ڵاتی نا‌ویین ، هاتنی رووسه‌كان و نزك بوونه‌وه‌ی توركیا‌و ئێران و سوریا و رووسیا ، ئه‌مریكییه‌كان خێراتر كرد ، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆرێك چاوه‌ڕێن كه ئیداری نوێی ئه‌مریكا به رێبه‌ری تره‌مپ و كۆمارییه‌كان جارێكی تر به دیدی هێز بۆ چاره‌سه‌ری بردووه ئێستا كه هیچ دیارنهكهوتووه باس له‌وه ده‌كرێت كه كۆمارییه‌كان رێگه به‌لاوازی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری خۆیان ناده‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا ، رێگه به وورچهكان ناده‌ن كه به‌هێز هه‌ژموونی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بسه‌پێنن ، وه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت كه سیستمی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌ره‌و سه‌ره‌تایی دێره‌كانی جه‌مسه‌رگیری به رێبه‌ری رووسیا و ئه‌مریكا بچێته‌وه دووباره سوڕی نائاسای ده‌ستپێبكاته‌وه و جیهان به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی دی به‌ركه‌وتنه‌كانی بهژهوهندییهكان بچێته‌وه .
گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسه‌كان ؟
رۆژی 30 سێپته‌مبه‌ری 2015 سه‌ره‌تای ده‌ستێوه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ی رووسیابوو له دۆخی ئاڵۆسكاوی سیاسی سوریا ، كه‌داوای به‌شداری و به‌هاناوه‌چوونی سیستمی به‌عس له سوریا له‌سه‌ر داوای به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته پارچه‌پارچه‌یه بوو ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌وژم و هه‌ژموون رووسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین له كاتێكدا بوو كه دۆخی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و ئارامی رۆژهه‌ڵات له لوتكه فشه‌ڵی و ههرسدابوو ، بۆرووسیا ده‌ستێوه‌ردانێكی له‌و چه‌شنه له كێشه‌یه‌كی هه‌م سیاسی هه‌م ئابوری هه‌م جوگرافی هه‌م نه‌ته‌وه‌ی هه‌م هه‌رێمی و هه‌م جیهانی پاش ئه‌وه مه‌زهه‌بی و ئایینی ، بڕیارێك بوو كه وه‌ها خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كرا كه رووسیا پێكانی خستۆته نێو لیته‌ی زه‌لكاوێكه‌وه كه ره‌نگه ئاسان به‌ساخی لێی ده‌رباز نه‌بێت . ( رووسیای پۆتنی ) له ههلو مه‌رجێكدا به‌هانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د چوو كه‌داعش و گروپه توندره‌وه ئیسلامییه‌كان له لوتكه‌ی به‌هێزی و فراوان بوونی هه‌ژموونی خۆیان بوون ، به‌ڵام له‌نیوه‌ی دووه‌می 2015 تا كۆتیای 2016 رووسیا توانی هاوكێشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی له جه‌نگ له دژی داعش و نوسره‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بهلادابخات ، پاش ئه‌وه‌ش رووسیا توانی له‌سه‌ركه‌وتنی حه‌له‌ب بانگی سه‌ركه‌وتن له جه‌نگ له سوریا بدات به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و باسه ئه‌وه‌یه كه رووسه‌كان جۆرێك هاوپه‌یمانی نهێنیان هه‌م له ئاستی جیهانی هه‌م له‌ئاستی هه‌رێمی له‌سه‌ر ئایندهی مانه‌وه‌ی خۆیان له سوریا ئیمزاكردووه كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنانه روون نییه ، زۆرێك پۆتن به‌سه‌رۆكێكی قایم و پته‌و قهیسهرانه ده‌ناسێنن به‌ڵام له بنچینه‌دا رووسیا وڵاتێكه كهههژموونێك و ناوبانگێكی زه‌نگینی هه‌یه به‌ڵام له ئاستی ناوخۆی و جیهانی گیرۆده‌ی گه‌لێك قه‌یرانه كه سه‌رئێشه‌ترین قه‌یران بۆ رووسه‌كان ئه‌وه‌یه كه ناتۆ به‌رێبه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هه‌نگاو هه‌نگاو له رووسیا نزیك ده‌بنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه ، جه‌نگی ئۆكرانیا و داگیركردنی دوورگه‌ی كریماو گه‌ڕاندنه‌وی بۆسه‌ر خاكی رووسیا كێشه‌ی رووسیا و ئۆكرانیای برده لوتكه ، به‌جۆرێك سه‌رباری كێشه ناوخۆییه‌كان و كێشه‌ی وڵاتانی بلكان گرفت و كێشمه كێشی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری له‌گه‌ڵ ئۆكرانیاشی چووه سه‌ر ، بۆیه پێم وایه رووسیا ره‌نگه توانستێكی به‌هێزی سه‌ربازی هه‌بێت به‌ڵام ئابوری لاواز له ئاستی ناوخۆی و خراپی ژیانی تاك له رووسیا دووباره رووسیای ده‌وره‌دراو به نه‌یاره‌كانی ده‌باته‌وه بۆ دووباره سه‌رده‌می لاوازی و نه‌خۆش كه‌وتنی سیستمی بلۆكی سۆڤییه‌تی ، ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆسه‌ر تره‌مپ و باس له هاتن ئه‌و بكه‌م بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له راستی زۆر باس له‌وه ده‌كرا كه تره‌مپ دۆستی پۆتنهو ئه‌و هاوكاری بووه تا به‌سه‌ر هیلاری سه‌ربكه‌وێت ، راپۆرتی CIA هه‌ربه‌و شێوه‌یه بووكه رووسیای تۆمه‌تبار ده‌كرد به ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری نێوخۆی ئه‌مریكا ، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد كه سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بڕیاری ده‌ركردنی 35 دیپلۆماتی رووسی له‌سه‌ر خاكی خۆیی بدات و به‌وه تۆمه‌تباریان بكات له رێگه‌ی چه‌ته‌كانی ناو تۆڕه ئه‌لكترۆنییه‌كان ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان گۆڕیوه ، له راستیدا ره‌نگه ئه‌وه چیرۆكێك بێت بۆ ئه‌زموونی ئه‌مریكیه‌كان یاخود پێشبینی ده‌زگای هه‌واڵگیری ئهرمیكابێت بۆ گه‌ڕی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ، ئه‌گه‌ر گومان له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی دروستبكات ئه‌وا هاوشێوه‌ی هیلاری له ساتێكی چاره‌نوساز كه دووباره هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕی دووه‌مه CIA بڕیاری خۆی ده‌دات ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م شرۆڤانه له سات و چاره‌نوسازه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه راستینه‌یان چۆنه ، تره‌مپ له ژێر ووردبینی سیاسییه‌كانی ناو كۆنگرێس و چاوی تیژی دیموكراته‌كان له رووسیا نزیك ده‌بێته‌وه ، واشیمانه ده‌كرێت كهلهسهرهتا له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و له‌و چوار چێوهییه سه‌ردان هه‌بێت به‌ڵام راستینه‌ی مێژووی دوو بیری جیاواز پێناچێت كهسهردهمێكی جیاواز له سه‌رده‌می پێشخۆی له په‌یوه‌ندی سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماتی له نێوان رووسیا و ئه‌مریكا بهێنێته گۆڕێ ، رووسه‌كان وه‌ها خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه رۆڵی ئه‌وان ده‌ستی پێكردووه له جیهانداو كۆتاییان به‌رۆڵی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له دنیادا هێناوه به‌ڵام ئه‌و جۆره له تێڕوانین پڕشاشییه چوونكه به‌یه‌ك چركه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له بۆرسه‌ی نه‌وت و نزمكردنه‌وه‌ی نه‌وت ئابوری رۆبڵ مایه‌پوچ ده‌بێت ، به‌و جۆره ده‌ڕوانم كه په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا به سه‌ر دووقۆناغ دابه‌شده‌بێت قۆناغی كورتخایه‌ن له نزیك بوونه‌وه و په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش ، به‌ڵام نه‌بوونی متمانه كۆتای به‌قۆناغی یه‌كه‌م ده‌هێنێ و سه‌رده‌می كێشمه‌كێشی سه‌ربازی تا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی دروستده‌بێت ، ئه‌وه‌یتریش بۆ كات به‌جێده‌هێڵین .
كورد هێلكه‌كه‌ی له‌كام سهبهتهیهبێت ؟
كورد له ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م دوو ریانێكدایه به‌ڵام تا ئه‌م ساته كورد له 2014 كه‌شه‌ڕی داعش و تێرۆردهكات ته‌نها وه‌ك شه‌ڕكه‌رێك سه‌یركراوه و چونكه په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌یوه‌ندی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی ، به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌جێندای كورد له باشور چلۆنه و له رۆژئاواش چۆنه كه ئه‌مریكییه‌كان وه‌ك كارتی فشار له‌به‌رامبه‌ر به توركیا و روسیا و ئێران و سوریا به‌كاری ده‌هێنن ، ئه‌مركییه‌كان چاویان له ده‌ریای سپی ناوه‌راست و خاكێكی ئارام هه‌یه له نێوجه‌رگه‌ی رۆژوههڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێوان دوو دنیاش كه بریتیه له دنیای عه‌ره‌بی ئیسلامی و دنیای مه‌سیحی كه رێره‌وه‌كه‌ی به ده‌ریای سپی ناوه‌راست و بهتوركیا له‌زه‌مین تێپه‌ڕده‌بێت ، ئه‌وان له‌قوڵای ستراتیژی كوردستان گه‌یشتون ده‌یانه‌وێ پێگه‌ی خۆیان له‌م ناوچه‌ییه به‌هێز بكه‌ن له باشور رۆژئاوای كوردستان به‌ڵام هه‌ردوو په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ كورد له‌چوار چێوه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی و ستراتیژی دوورمه‌ودا نییه ، به‌ڵام خاڵی ئه‌رێنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئه‌وه‌ییه كه له‌ماوه‌ی كاركردن جۆرێك له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه له‌نێوان كورد له باشور و رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ناوهاوپهیمانی دژی داعش دروستبووه كه ئه‌و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه‌ش زه‌مینه سازی ده‌كات بۆ هه‌نگاو نان بۆ قۆناغی په‌یوه‌ندی ستراتیژی ، كورد ده‌بێت چاو له‌و قۆناغانه بكات كه ئیسرائیلی وه‌ك ده‌وڵه‌ت پێتێپهڕیوه ئه‌گه‌ر سه‌ری ستراتیژی بریاردان هه‌بێت ئه‌وا له‌دوای داعش ئهمریكاو ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵیدان له‌گه‌ڵ كورد ده‌مێننه‌وه ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندیش له‌ئاستی هه‌رێمی و جیهانی زامنی به‌هێزی كورده له‌م ئاگره گه‌وره‌ییه‌ی كه ئێستا رۆژهه‌ڵات ده‌سوتێنێت .
په‌یوه‌ندی رووسه‌كان له‌گه‌ڵ كورد له سه‌د ساڵی رابردوو تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی لاواز و سسته ، رووسه‌كان به‌مێژوو دۆستی كورد نه‌بوون ئه‌وان ستراتیژی خۆیان سه‌د له‌سه‌د له‌سه‌ر بنچینه‌ی مادییه‌ت داده‌نێن واته گیانی پاراستنی به‌رژوه‌ندی و چاوتێركردنیان كۆتایی به‌دیدی پارێزگاری له‌نه‌ته‌وه جیكان و كه‌مینه‌كان ده‌هێنێت ، سه‌رده‌می قه‌یسه‌ر رووسه‌كان دوور و نزیك پشتیوانی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كوردیتن نه‌كردووه به‌ڵكو زۆرجاریش سه‌رچاوه‌ی نه‌هاتی بوون ، بۆنموونه له‌دوای شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر له ساڵی 1917 رووسه‌كان په‌یمان نامه‌ی سایكسبیكۆیان ره‌تكرده‌وه ئه‌وه‌ش هێڤی گه‌لانی بن ده‌ستی زیاد كرد خۆرسكانه كورد له بیری چه‌پ و سۆسیالیزم نزیك بووه به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه ئه‌وه له كۆنگره‌ی گه‌لان له باكۆ له ساڵی 1922 بڕیاری پاراستن گه‌لانی بنده‌ست و كه‌مینه درا كه ( لینین ) په‌سندی كرد ، به‌ڵام هه‌رپاش ماوه‌یه‌كی كورت پشتیان له گه‌لانی بندهستكردوو بهرهوسیستمه داگیركارییه‌كان چون و نزیكبوونه‌وه ، له‌گۆڕینی په‌یمانی سیڤه‌ر له ساڵی 1920 به په‌یمانی لۆزان 1923 رووسه‌كان ده‌نگیان نهكردو یارمه‌تی ده‌ری گۆڕینی ئه‌و پهیمانهبوون چونكه په‌یمانی سیڤه‌ر وه‌ك هیوایه‌ك ده‌بینرا بۆگه‌لانی بن ده‌ستی وه‌ك كورد و ئه‌رمه‌ن و چه‌ركه‌س و سریانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ، له‌سه‌رده‌می ستالین له ساڵانی 1924 تا 1956 هیچ هه‌ڵوه‌ستێكی جدی له‌هه‌مبه‌ر به‌كورد و كوردستان نه‌بوو به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كوردانی كهفكاسی نه‌فی سیبیریاكرد یان له‌ناو ئۆردوگاسهربازییهكان ده‌ستبه‌سه‌ری كردن ، له‌سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له مهاباد له ساڵی 1946 رووسه‌كان نه‌ك گفتی پشتیوانی خۆیان نه‌برده‌سه‌ر به‌ڵكو یارمه‌تی ده‌ری سیستمی شا بوون تاجارێكی تر كه به‌به‌هێزی په‌لاماری كوردستان بدات و خه‌ڵكه‌كه‌ی قه‌تلوعام بكات ، بۆسمكۆی شكاكیش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵی 1919 – 1927 به‌هامان شێوه رووسه‌كان رۆڵی بێمتمانه‌ی خۆیان گێڕا ، سه‌رده‌می خرۆشۆفیش به‌هه‌مان شێوهیارمهتی ده‌رنه‌بووه ، دوای رێككه‌وتنی شومی جه‌زائیر له 1975 رووسه‌كان له‌چوار چێوه‌ی سۆڤییه‌ت زیاتر په‌یمانی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ سه‌ده‌م و سیستمی به‌عس ئیمزاكرد ئه‌و په‌یمانه سه‌ربازیانه‌ش وایكرد كه له‌ماوه‌ی سیوشه‌ش ساڵی فه‌رمان ره‌وای به‌عسدا نه‌هاتی له‌سه‌ر نه‌هاتی به‌سه‌ر گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌ت به‌سه‌ركورد نه‌یه‌ت به‌جۆرێك كه‌م كه‌س هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ش سۆخۆی رووسی و چه‌كه‌كانی نه‌ناسێت كه چۆن گونده‌كانی پێلهناو ده‌بران ، بۆیه ئێستاش كه رووسه‌كان ده‌یانه‌وێت له كورد نزیكببنه‌وه و دانیشت و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن پێم وایه هیچ كات ئه‌و نزیك بونه‌وانه پاكژو خاوێن نییه چونكه پانتای عه‌قڵی كاری سیاسی و ئابوری سه‌ربازی و دیپلۆماتی رووسه‌كان جیهانی عهرهببیه له‌به‌ر ئه‌وه كورد له‌گه‌ڵ رووسه‌كان به‌ئامانج ناگات ، به‌ڵام له‌هه‌مان كات ده‌بێت سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كان پلانی قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌بێت تا ئاینده به باڵه‌كانی خۆی بفڕێت نه‌ك چاوه‌ڕی فرینبێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە