دکتۆر سالار باسیره: ترس له ژیان یان ترس له‌مردن.
مردن هاوه‌ڵێكی هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌و له‌كاتی له‌دایك بونمانه‌وه چالاكه له‌گه‌لماندا، هه‌ربۆیه ژیان و مردن دوو دیوكی هه‌مان دراون. هه‌ندێكجار ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤ له‌ژیانی ناڕه‌حه‌تیدا ترسی له‌ڕۆژه ناخۆشه‌كانی ژیان هه‌یه ئه‌ونده ترسی له‌مردن نیه. ئه‌و ژیانه‌ی كه‌زۆربه‌ی كات هه‌مووی مردنه. ئه‌وانه‌ی ته‌نیا له‌مردندا له‌وانه‌یه پشووی ناخ بدۆزنه‌وه چونكه ئه‌وانه‌ی هه‌یانه بۆ ژیان كه‌مه به‌ڵام بۆ مردن زۆره. جاریش هه‌یه كه ئه‌وه‌ی مرۆڤ لێی بترسێت مردن نیه، به‌لكو له‌وه بترسێت هه‌رگیز ده‌ست به ژیان نه‌كات به‌لام زۆر جاریش گه‌وجانه ملمانداوه‌ته ژیانێك كه به‌كه‌لكی مرۆڤ نایه‌ت.
له‌مردندا ته‌واوی چیرۆكی ژیان كۆده‌بێته‌وه
له یه‌كه‌م چركه‌ی له‌دایكبونه‌وه ڕوبه‌روی مردنیش ده‌بینه‌وه. له‌مردندا ته‌واوی چیرۆكی ژیان كۆده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر وابێت كه‌ئه‌مرۆ ده‌بێت بمریت و تۆ ئاوڕێك بۆ دواوه بده‌یته‌وه بۆ ژیان كامانه‌ن هه‌ست و فكره ڕاسته‌قینه‌كانت ده‌رباره‌ی ژیان كه جێت هێشتوون و چی‌یان تیدا ده‌دۆزیته‌وه؟ خۆشه‌ویستی ومردن ده‌توانیت له‌مردنی كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویستیشدا ڕوبه‌روی بیته‌وه.
مرۆڤ له ئه‌زه‌له‌وه له‌مردن ترساوه، چونكه ده‌زانێت ڕۆژێك دێت ده‌بێت بمرێت و ئه‌مه‌ش یاسای ژیانه جونكة زيان خؤشةويستة. هه‌روه‌ك چۆن ژیان هه‌یه هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش مردن هه‌یه. مردن پڕۆسه‌یه‌كی حه‌تمیه له ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێكدا. مرۆڤ حوكمی ژیان وحوكمی مردنیش دراوه به سه‌ریدا، هه‌ربۆیه قورسترین چركه له‌ژیانی مرۆڤدا ئه‌و چركه‌یه‌یه كه له‌دایك ده‌بێت چونكه له‌م ساته ژیانه‌وه ئیتر ڕوبه‌رووی زۆرانبازی ده‌بێته‌وه له‌گه‌ل ژیان و له‌گه‌ل مردنيشدا. هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌ژی ڕۆژگارێك دێت ده‌بێت بمرێت. گووڵ به‌و جوانیه‌ی خۆی هه‌ر هه‌لده‌وه‌رێت، دایك له گوول زۆر جوانتره كه‌چی هه‌ر ده‌بێت بمرێت و خۆراكی خاك بێت. به‌لێ ئه‌و فرمێسكانه‌ی مرۆڤ قوتیان ئه‌دات زۆر تاڵتره له‌وانه‌ی ته‌نیا به‌ڕومه‌تدا دێنه خوارێ.
مرۆڤ فێر بێت به‌هیوا بژی
مرۆڤ پێویسته فێريش بێت به‌هیوا بژی. ئه‌وه‌ی به‌هیوا ده‌ژی به‌واتا ڕۆژگاری له‌ده‌ستدایه. هه‌وڵ بدات له‌و ئیمكانیه‌ته كه‌مه‌ی كه هه‌یه‌تی باشترین شتی لێ‌دروست بكات. ژیان به هیواوه به‌نده. بێ بوونی هیوا ژیان چ واتایه‌كی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ژیان هیچ نیه ئه‌ی بۆچی مرۆڤه‌كانی شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و زگی یه‌كتری بۆ هه‌ڵده‌دڕن؟ بینیشم زۆرێك له‌وانه‌ی ده‌وله‌مه‌ندن به‌لام به ڕۆح هه‌ژارن و بگره به به پاره‌ش هه‌ژارن چونكه هه‌میشه له خه‌می زیاد كردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یانن ، به‌لام نازانن ڕه‌وشت و خۆشه‌ویستی به پاره ناكردرێت و كفنیش گیرفانی نیه. به‌لی زۆرێكیش هه‌ن به‌هه‌ژاری ده‌ژین به‌لام به‌ده‌وله‌مه‌ندی ده‌مرن.