عوسمان عومەر: چەند ووشه‌یه‌کی له‌یادکراو.
تۆپانێ
جاران له‌حه‌مامه کۆنه‌کانی سلێمانی سودیان له‌گڵ و قسل وه‌رده‌گرت بۆ دروستکردنی بۆڕیه‌کی ئاوی گه‌رم و سارد، که‌ئاوی پێدا تێده‌په‌ڕی ئه‌وشته‌ی ئاوه‌که‌ی ده‌گرته‌وه پێی ده‌گوترا تۆپانێ وه‌ک به‌لوعه‌ی ئێستا وابوو .
جورنه
ئه‌وشوینه بوو که‌ئاوی تێدا کۆده‌کرایه‌وه بۆ به‌خۆدا کردن وجاران تاسێکی مس یا فافۆن داده‌نرا بۆ کاتی چونه ده‌ره‌وه له جورنه‌کان ده‌درا بۆچونه ده‌ره‌وه ناتره‌کان خاولییان بۆ که‌سه‌که ده‌هێنا و هه‌روه‌ها په‌شته‌ماڵیشى بۆ ئه‌و که‌سه ده‌هێنا بۆ به‌خۆوه گرتن بۆ چونه ژووری حه‌مامه‌وه. زۆرجار له‌کاتی چونه ده‌ره‌وه پاره‌یه‌کی ڕه‌مزی ده‌درا به‌ناتره‌کان بۆ خۆیان جگه له‌وه‌رگرتنی پاره‌ی شێلان وشتنی خه‌ڵک.
ناتر
ناتری کارێک بوو پێویستی به‌سه‌لیقه هه‌بوو ناتر به‌شێوه‌یه‌کی زۆرنه‌رم و نیان خه‌ڵکی ده‌شت، ناتره‌کان شاره‌زای شێلان و مه‌ساج کردن بوون بۆ ئه‌وانه‌ی توشی پشت ئێشه ده‌بون په‌نایان بۆ حه‌مامه‌کان ده‌برد.
توون
له‌پشتی هه‌موو به‌شی حه‌مامێک خه‌زێنه‌ی ئاوه‌که‌یه وسه‌رچاوه‌ی گه‌رمکردنی ئاوبووه که دوو به‌ش بوو ئاوی سارد و ئاوی گه‌رم له‌ژوورێکی سه‌ربه‌خۆ پێک ده‌هات به‌شی پشته‌وه‌ی خه‌رینه‌ی ئاوه‌که پارچه‌یه‌ک پلێتی بازنه‌یی قه‌باره ئه‌ستوور داده‌نرا پێی ده‌گوترا مه‌نجه‌ڵی حه‌مام و پارچه ئاسنێکی پێوه‌لکا بوو پێی ده‌گوترێ چه‌مه‌ری مه‌نجه‌ڵ که ڕاسته‌وخۆ ئاگری به‌رده‌که‌وت بۆ گه‌رم کردنی ئاوه‌که.
تونچی
هه‌ر که ناوی تونچی ده‌بیستین یه‌کسه‌ر ناوی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشى خوا لێ‌خۆش بوو ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ مان دێته‌وه یاد.
کاتی خۆی تونچی ئێسقانی ئاژه‌ڵ و په‌ینی به‌کار ده‌هێنا بۆ گه‌رم کردنى ئاو، پێشتر په‌ینه‌که ووشک ده‌کرایه‌وه له‌به‌هارو هاوین دا ئه‌و په‌ینه ڕۆڵی گازونه‌وت و نه‌وتی ره‌شی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌بینی، تونچی گه‌رم که‌ری حه‌مام بوو شوێنی نانخواردن و زۆربه‌ی کاته‌کانی له‌وێ به‌سه‌رده‌برد. به‌کارهێنانی گازونه‌وت ئه‌رکی تونچی گرانتر کرد به‌پێی زانیاریه‌کان ڕۆژانه 8000 په‌مپیان لێداوه بۆ گه‌رم کردن له‌زستان دا ڕۆژانه داده‌گیرسا به‌ڵام له‌هاوین و به‌هاردا که‌متر جاران له‌حه‌مامه‌کان دا له‌زستان دوای خۆشتن چا، شیر، چای لیمۆ به‌سره، ته‌ره‌ساز، وشێلم و… هتد، هه‌بوو له‌هاوینیش سارده‌مه‌نی و شتی فێنک ده‌فرۆشرا جگه له فرۆشتنی سابون و لفکه‌و گوێزانی ڕیش تاشین و دواتر که‌شامپۆ په‌یدا بوو شامپۆش ده‌فرۆشرا.