زه‌به‌نگ به‌هادین: دونالد تره‌مپ به یه‌ك چاو سه‌یرى شیعه‌و سوننه‌و كورد ده‌كات.
پیش‌تر له ناو ئه‌مریكادا سیاسه‌تى ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتان و خاوه‌ن زه‌وى باڵاده‌ست بوو , هه‌میشه ئه‌مریكا ده‌یویست به ته‌نها خۆى خاوه‌ن بریار و خاوه‌ن هێز بێت له جیهاندا. هێنده‌ى خۆى سه‌رقاڵ كردبوو به ده‌ستخستنه سیاسه‌تى وڵاتانى ده‌رەوه به تایبه‌تى رۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌راست، هه‌ول بۆ گۆرینى ده‌سه‌ڵاتدارانى دیكتاتۆرى ناوچه‌كهی دەدا, هێنده خه‌ریكى دۆخى ناوخۆى ئه‌مریكى نه‌بوو هێ. سه‌رقاڵى بارى ئابورى تاكى ئه‌مریكى و سیاسه‌ته‌كانى ناوخۆى ئه‌مریكا نه‌بوو , له پێش تره‌مپ ئه‌مریكا برواى ته‌واوى به به‌دیهێنانى دیموكراسى و مافى مرۆڤ هه‌بوو له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست , هه‌میشه له هه‌وڵى دابینكردنى پێگه‌یه‌كى ستراتیژى بوو بۆ خۆى له ناوچه‌كه وه ته‌نانه‌ت ولاتانى كه‌نداو زۆر سوودمه‌ند بوون له‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه داینابوو بۆ پارێزگارى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناوچه‌كه .
له به‌رێوه‌بردنى كاروباریى سیاسه‌تى ده‌روه‌دا سێ جۆر سیاسه‌ت هه‌یه: …
یه‌كه‌م سیاسه‌تى: ته‌نهایى به واتا ئه‌و ووڵاته به ته‌نها سه‌رقاڵه به بارى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى و په‌یوه‌ندى نییه به وڵاتانى تره‌وه ناچێته ناو كێشه‌و سیاسه‌تى هیچ وڵاتێكى تر.
دووه‌میان سیاسه‌تى بێ لایه‌نى: به واتا به‌شێوه‌یەكى راسته‌خۆ ناچێته ناو سیاسه‌تى وڵاتانى ده‌روه‌و ته‌نها له رێگه‌ى به‌شدارىیه‌كى عه‌سكه‌رى یان سیاسى كه‌م به‌شدار ده‌بێت، یان به شێوه‌یه‌ى هاوكارى دارایى و ئابوورى پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌پارێزێت له‌و وڵاته‌دا.
سێهه‌م ده‌ستێوه‌ردانى راسته‌وخۆ: به دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى بۆچونه راسته‌وخۆى ناو سیاسه‌تى وڵاتانى تر و ده‌ستخستنه كاروبار‌و سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتى وڵاته‌كه و ته‌نانه‌ت گۆرینى حاكمى وڵاته‌كه‌و سیاسه‌تى ناۆخۆى ئه‌و وڵاته‌ش.
سیاسه‌تى ئه‌میركى به‌رامبه‌ر رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست له مێژوودا گۆرانكارى به‌سه‌ر هاتووه , به شێوه‌یه‌ك له ساله‌كانى 1776 تا 1796 سیاسه‌تێكى ته‌نهایى بووه , به‌ڵام له 1798 تا 1824 گه‌رایه‌وه ناو سیاسه‌تى چوونه ناوه‌وەـــــــ راسته‌خۆى ناوخۆیى , پاشان گه‌رایه‌وه بۆ سیاسه‌تى ته‌نهایى تا سالأنى 1844.
ئێستا له به‌رێوه‌به‌ردنى سیاسه‌تى ئه‌مریكادا ترامب جارێكى تر ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا بگێرێته‌وه بۆ سیاسه‌تى ته‌نهایى , به جۆرێك تره‌مب هێنده‌ى برواى به به‌رژه‌وه‌ندى ناوخۆیى هه‌یه، هێنده برواى به ده‌ستێوه‌ردانى ووڵاتانى تر نى یه، یان بڵێین ئه‌و برواى به‌وه نىیه كه ئه‌م كارە بكات و به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى تر تێیدا سوود مه‌ند بن. تره‌مب برواى وایه كه پارێزگارىكردن له ناوخۆى وڵات و هاوڵاتیانى ووڵاته‌كه‌ى زۆر گرنگتره له پارێزگارى كردن له وڵاتانى تر و هاوڵاتیانى وڵاتانى تر.
ته‌نانه‌ت له پارێزگاریى په‌یوه‌ندى یه‌كانى له ئه‌وروپا برواى به‌وه نى یه كه ئه‌م بنكه‌ى سه‌ربازى دابنێـت و پارێزگارى له ئه‌وروپى یه‌كان بكات به پاره‌ى ئه‌مریكى , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكات برواى به به‌شدارى ئه‌ورپى یه‌كان هه‌یه له تێچووى ئه‌و پاریزگارى كردنه. ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل روسیا سیاسه‌تى ترامب زۆر جیاتره له‌وانى تر، ئه‌م برواى به دروستكردنى په‌یوه‌ندى یه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه كه سوودى هه‌ردوو لاى تێدا بێـت.
له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق ترامب به شێوه‌یكى زۆر یه‌كسان سه‌یرى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كات به‌م بریاره‌ى ئه‌مجاره‌ى كه سه‌فه‌ركردنى له هه‌موو عێراقى یه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه ترامب به چاوى رێزه‌وه سه‌یرى عێراقىیه‌كان ناكات ته‌نانه‌ت كورده‌كانیش, به‌ڵكو ئه‌و ترسى له هه‌موو عێراقى یه‌كان هه‌یه بۆ چوونه ناو ئه‌مریكا به كوردیشه‌وه. ترامب ئێستا برواى به‌بردنى نه‌وتى عێراق هه‌یه، چونكه ئه‌و برواى به بوونى حكومه‌تى عێراقى نى یه ج چاى حكومه‌تى هه‌رێم, ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه هه‌تا ئه‌م ساته‌ى ئێستاش نه‌حكومه‌تى عێراقى نه‌حكومه‌تى هه‌رێم، هیچ كامیان نه‌یانتوانیوه ستراتیژیه‌تێكى روون بۆ خۆیان بنیات بنێن بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، وه به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئیداره نوێیه‌كى تره‌مب، به‌ڵكو ئه‌وه تره‌مبه به‌ئاشكرا ده‌ڵێت: ده‌بێت ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر نه‌وتى عیراقدا.
ئه‌وه‌ى لاى گه‌لى عێراقى هه‌میشه كێشه بووه كه شیعه‌و سوونه‌و كورده، ترامب یه‌كسانى خسته نێوانیانه‌وه به‌وه‌ى كه بۆى سه‌لماندن ئه‌مان هه‌رچى بن له سه‌درى و حه‌كیمیى و سوونى تاڵه‌بانى و بارزانى هه‌موویان هاوڵاتى یه‌كى نه‌خوازراوان له سیاسه‌تى نوێ ى ئه‌مریكادا، وه چونه ناو ئه‌مریكا بۆ هه‌موویان قه‌ده‌غه كراوه, ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رپرسه گه‌ورانه‌ى ئه‌م ووڵاته ئه‌یبەن به‌رێوه‌و پاره‌كه‌ى به‌ش ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ قاچاخچى نه‌وته‌كانى ئه‌مریكا، ئێستا ئه‌وانیش بۆیان نى یه بچنه ناو ئه‌مریكاوه, ئه‌مه ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه سیاسه‌تى نوێى ئه‌مریكا، ناوچه‌كه به‌روه گێژاوێكى ترستناك و نادیار ئه‌بات كه چیتر ئه‌و پشتگیر و هاوپه‌یمانێتى یه‌شى نامێنێت بۆ ناوچه‌كه‌و ره‌نگه ناوچه‌كه به‌رەوه ئاقارێكى خراپتر به‌رێت.