دڵشاد شێخان حوسێن: ژیان مردنه یا مردن ژیانه؟
له میانی قسه کردن له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌م بابهته٬ هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدهمهوه٬ ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر بتوانم.
هه‌میشه وا وتراوه؛ له‌و کاته‌وه‌ی مرۆڤ دێته دنیا شینی مردن دهگێڕێ٬ مه‌گه‌ر مرۆڤ له کوێوه دێته دنیا! ژیانی ئاده‌م و حه‌وا هه‌ر لێره نه‌بوو! مه‌گه‌ر ئێمه‌ش هه‌ر لێره له دوای ئه‌وانه‌وه قووڕ ناپێوین٬ ئه‌ی چ باس و خواسی ئه‌وه‌تانه؛ هه‌رکه مرۆڤ دێته دنیا و…٬ که‌واته؛ مرۆڤ هه‌ر لێرهیه٬ وه‌لێ پێشتر لێمانه‌وه دیار نهبوو٬ هه‌نووکه له‌گه‌ڵمان به‌شداره و دواتر که ماوه‌ی گرێبه‌ستی به‌شداربوونه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێ جارێکی دیکه دیار نامێنێ و ته‌نی جه‌سته‌یی ئه‌و به چاوی سه‌ر نابینرێ٬ به‌ڵام له هه‌ست و نه‌ستماندا وجودی هه‌یه بۆ هه‌میشه.
دیار نه‌مانی ته‌نی جه‌سته‌یی حه‌تمییه و هه‌ر ده‌بێ وا بێ٬ ئه‌و ڕاستییه‌ی که هیچ گیاندارێ لێی ڕیزپه‌ڕ نییه بریتییه له مردن٬ به‌شداربوونیش ڕاستییه‌کی دیکه‌یه به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ملکهچێکی وه‌ک مرۆڤ٬ مرۆڤبوون دیارده‌یه‌که هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌وه نهکراوه٬ چونکه له ڕیسای خه‌سڵه‌ته‌کانی دیاردهبووندا وه‌ک پێویست جێگه‌ی نابێته‌وه یا ڕوونتر بڵێم: ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مرۆڤ وتراوه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیه‌تی و تا به ئه‌مڕۆش زانیارییه‌ک نه‌خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ههبووه٬ واته؛ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ زانراوه له‌ودیو سرووشت (میتافیزیکیا)ەوه هاتووه٬ له ڕاستیدا مرۆڤ خۆی نهناسیوه٬ به‌ڵکو ناسێنراوه.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیرکۆی بخه‌مه سه‌ر و وشه‌کانمی ئاراسته بکه‌م بریتییه له چه‌مکی «ترس» له ژیان٬ وه‌لێ دیسان ناچارم به‌بیر زمانزانانی بهێنمه‌وه که ئه‌و پیته (ی) دزه‌ی کردووه و خۆی خزاندۆته نێو وشه‌ی (ژان) که 100% مانای وشه‌که‌ی گۆڕیوه٬ بۆیه مانه‌وه و به‌کارهێنانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه زیانمان پێ دهگهیهنێ٬ ئه‌گه‌ر بزانم نانی به‌یانیم نییه ئه‌وا ئه‌مڕۆ له دوێنێ که‌متر ده‌خۆم بۆ ئه‌وه‌ی به لایه‌نی که‌مه‌وه به‌یانی نه‌مرم له برسان٬ تکایه وشه‌ی ژیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ چاوگه‌که‌ی که ژان ـە٬ من ده‌مێکه ده‌رکم به‌و ڕاستییه کردووه٬ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه که‌متر گله‌یی له‌م واقیعه ده‌که‌م به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه که هێشتا نازانن ئه‌سلی ژیان ژان-ه..
ترس له ژیان په‌تایه‌که هه‌موومانی گرتۆتهوه٬ تاکه که‌سێ چییه نییه لێی ده‌رباز بێ٬ ئه‌وه نییه که پاره‌داری یا ڕووت و ڕه‌جاڵی و..٬ به‌بێ جیاوازی یه‌ک به یه‌کی پێکاوین٬ وه‌لێ له ڕووی چۆنیه‌تی پێکانه‌که جیاوازی ههیه٬ ئه‌وانه‌ی سه‌نت-ێکیان له‌وانی دیکه زیاتر ههیه٬ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و زیاده‌یه زیاتر ده‌ترسێن له ژیان٬ زۆر به ده‌گمه‌ن که‌س-م بینیوه که بڵێ: له مردن ده‌ترسم مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه نه‌خۆش بووبێ٬ مه‌سه‌له‌ی مردن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بریاری لێدراوه و چووه‌ته بواری جێ به جێ کردن و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ تا…٬ جا کاتێ به لێڤڵێکی درشت دهڕوانین٬ بۆمان دیار ده‌که‌وێ که به‌شێ له تاکه‌کان له ترسی ژیان دهمرن٬ به‌ڵێ له ترسی ژیان دهمرن٬ گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕاستگۆبم ئه‌وا ده‌توانم بڵێم ئه‌و به‌شه له خه‌ڵک ژیان بۆته خودایان و له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و خودایهیاندا دواجار ده‌مرن و ئه‌و ژیانه‌ش له دوای ئه‌وان وجودی ههیه٬ ئه‌وان له ترسی خودا دهمرن٬ واته؛ ئه‌م مردنه ئه‌و مردنه نییه که هه‌موان ده‌گرێته‌وه.
باشه..٬ ئه‌و ژیان و مردن ـەی هاوکات بوونیان ههیه٬ مرۆڤ له زیاد کردنی تۆماری هه‌ژماری هه‌ر یه‌که‌یان ڕۆڵی ههیه٬ ئه‌وه‌تا مرۆڤه‌کان له ترسی ژیان سکی یه‌کتر ههڵدهدڕن٬ نانی خه‌ڵک بۆ خۆیان دهقاچێننهوه و خوانی خۆیانی پێ دهڕازێننهوه٬ چه‌ک ده‌ده‌ن به خه‌ڵکێک بۆ کوشتنی ئه‌وانی دیکه و گیرفانی خۆیانی پێ گه‌رم ده‌که‌ن و بازاڕی وه‌به‌رهێنان زیاد ده‌که‌ن٬ زه‌رده‌خه‌نه‌ی منداڵه‌کانیان له فرمێسکی منداڵه‌کانی تر دروست ده‌که‌ن٬ لێره ئاهه‌نگی ساڵڕۆژی له دایکبوونی که‌سێکه و له‌وێ یه‌کێک له برسان دهمرێ٬ لێره منداڵه‌که‌ی له باوه‌ش گرتووه و له‌وێ منداڵێکی بێ باب کردووه٬ لێره…و له‌وێ…٬ تف.. له ته‌کنه‌لۆژیا که شه‌وی ڕابردوو٬ گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵی له‌ژێر قادرمه‌ی بینایه‌یه‌کی ته‌واو نه‌کراو له شاری سلێمانی له سه‌رمان مرد و ئه‌وانی دیکه‌ش له‌به‌ر سپلیت٬ هه‌ر خوا ده‌زانێ خه‌ونیان به چییه‌وه ده‌دیت. ئه‌م ژیان-ه چ خودایه‌که ئه‌وه‌نده لێی ده‌ترسن و ته‌نانه‌ت بۆی ده‌مرن و دەكوژن..!
به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه که له سه‌ره‌وه ورووژاندم.