زه‌به‌نگ به‌هادین: خود خه‌مۆك بوونى تاكى كوردى.
به‌حیزبی کردنی هه‌موو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه‌ى هه‌موو كارێكى رۆژانه‌و خزمه‌تگوزارى و ته‌نانه‌ت بژێوى خه‌ڵك و قوتى رۆژانه‌یان به سیاسه‌تی حیزبەوە، كارێكى واى كردووه له جێگه‌ى ئه‌و ره‌شبگیریه‌ى كه له‌ناو كومه‌ڵگا سه‌ركوتكراوه‌كاندا پیاده ده‌كرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كانه‌وه, لێره ره‌شبینى و بێهواى بڵاو ده‌كرێته‌وه له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ى ئێمه‌دا.
كاراكته‌ره سیاسى یه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كانى كه له‌م هه‌رێمه‌دا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، وایان له تاكه‌كان كۆمه‌ڵگا كردووه توشى سه‌رخه‌مۆكى سیاسى و خه‌مۆكى كۆمه‌ڵایه‌تیشیان كردوون, به جۆرێك هێنده‌ى كار ده‌كه‌ن بۆ كوشتنى خه‌ونه‌كانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا، بۆ دواخستنى بیر و هۆش و هزرى رووناكى له ناو تاكدا، هێنده هه‌وڵ ناده‌ن خۆیان هوشیار بكه‌ن بۆ تێگه‌یه‌شتن له‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى تاك به‌نده به به‌خته‌وه‌رى كۆمه‌ڵگه‌وه, به‌خته‌وه‌رى ئه‌وانیش به‌نده به روناك بینینیان بۆ ئاسۆكانى كۆمه‌ڵگا به‌خشینه‌وه‌ى ئارامى و تێگه‌یشتن له‌ناو تاكه‌كاندا, یان وازهێنانیان له‌مجۆره له‌به‌رێوه‌بردنى وڵات كه به‌رێره‌وىكردنى سیاسه‌تى چه‌واشه‌كارى و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
تێكشكانى كایه‌كانى ده‌ووڵات بوون و بنیاتنان و پێگه‌یشتن له‌م هه‌رێمه‌دا یه‌ك له‌دواى یه‌ك، ده‌ستى پێكردووه به نمونه له سیسته‌مى خوێندن كه ئێستا گه‌یشتۆته ئاستى داپچران له خوێندنى سیستامیكی زانستى بۆ بایكۆت و دواخستنى ده‌وام و كه‌ڵه‌كه‌بوونى وانه‌كان، هه‌روه‌ها له پێنه‌دانى مووچه به ته‌واوى به مامۆستایان كه كارێكى واى كردووه نیوه‌ى ده‌وامى خوێندن په‌كى كه‌وێت و به‌م شێوه‌یه‌ش خوێندن له ئێستاوه ئیفلیجى پێوه دیاره, هه‌روه‌ها له برینى نیوه زیاترى مووچه‌ى مووچه‌خۆران كه ئه‌مه‌ش كارى كرۆته سه‌ر به‌رێكاریى دیاریكراوى كارى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان, له پاش ئه‌وه داخستنى په‌رله‌مان و نه‌هێشتنى گه‌وره‌ترین ده‌زگاى یاسا دانان و ته‌شریع له كوردوستان دا, نه‌هێشتنى به‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگى تاك و مافى كه‌سێتى خۆى له ناردنه ماڵه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى. هه‌رچه‌نده نوێنه‌ره‌كانیش زیاتر وابه‌سته‌ى حیزبه‌كانن بۆیه له دوا كۆبونه‌ى په‌رله‌مان دا ئه‌وه به ده‌ركه‌وت كه ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ت بۆ بسه‌لمێنن كه ئه‌ندام په‌رله‌مان له بوكه‌له‌یه‌ك زیاتر هیچى تر نى یه كه ئه‌بێت هه‌میشه ئه‌ڵقه له گوێ ى حیزبه‌كه‌ى و دار ده‌ستى حیزبه‌كه‌ى بێت چۆنى بوێت ئه‌و حیزبه ده‌بێت ئه‌و به و ئاراسته‌یه بجوڵێت ئیتر با ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش هه‌ڵه بێت, ئه‌م ئاراسته كردنه بێهواى ده‌دات ئه‌ندام په‌رله‌مان و ده‌نگده‌ره‌كه‌شى گه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنینه‌ته‌وه. ئه‌و سیاسى یه به‌رژه‌وه‌نخوازانه لێره ده‌یانه‌وێت تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌ننه ئه‌و بروایه‌ى كه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هیچ سوودێكى نى یه, ئه‌وه‌ى حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بیانه‌وێت و ئه‌وه‌ى ئه‌وان ویستیان له‌سه‌ر بێـت ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێبكرێـت كه ئه‌مه جۆرێكه له دیكتاتۆریه‌تى شاراوه به دیموكراسى رووكه‌ش, هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناوى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى خۆیان دا.
كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى تاكه‌كان و فرۆشتنى نه‌وت به دیار چاوى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى مووچه‌ى براوه كه‌م بوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارى یه‌كان و وورده وورده زیادبوونى قورسایى له سه‌رشانى تاكه‌كان, به رێككردنى هه‌ڵه‌ى سیسته‌مى دارایى و كشتو‌كاڵى و كارگێرى واى كردووه رۆژ له دواى رۆژ زیاتر به‌ره‌و كومه‌ڵگه‌یه‌كى خۆره بچین وه‌ك له‌وه‌ى ببینه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێن, كه‌ئه‌مه‌ش به دڵنیایى بێ به‌رنامه‌ى و بێباكى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ند خوازانه‌یه واى كردووه كه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى ئێستا له كوردوستان زۆرینه‌ى زۆرى كاڵاكان له ده‌ره‌وه ى ووڵات ده‌هێنرێت, ئه‌و هه‌موو ساڵه نه‌توانراوه چوار كارگه‌ى به‌رهه‌م هێنى باش بنیات بنرێـت, تا ئێستا سوودى لێ وه‌رگیرایه بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه له ئه‌مرۆى ئاڵۆزاوى به بارى ئابوورى, به‌ڵكو هه‌مووى كرا به باڵه‌خانه‌ى به‌رز و بى َبه‌رنامه كه ئێستا زۆرینه‌ى به به‌تاڵێ ئه‌بینرێت و هیچ سودێكى نى یه بۆ ژێرخانى ئابوورى هه‌رێم.
هه‌موو ئه‌مانه بۆته هۆى دروست بوونى خودى خه‌مۆك لاى تاكه‌كان, كارێكى واى كردووه تاك هه‌ست به نیشتیمان په‌روه‌رى نه‌كات, هه‌ست به ئارامى و به به‌خته‌وه‌رى نه‌كات له ناو نیشتیمانه‌كه‌ى خۆێدا و هه‌موو خه‌ونى رۆیشتنه ده‌ر بێت له‌م ووڵاته‌ى كه رۆژانێك بوو ئاواته خواز بوو هه‌ناسه‌یه‌كى ئازادى تێدا هه‌لمژێت خه‌ونى بینینى ئاڵاى وڵاته‌كه‌ى بوو به‌سه‌رگوێسه‌بانه‌كه‌ى ماڵێ خۆیانه‌وه, ئێٍستاش خه‌ریكه به‌ره‌و بێهواى له به‌ره‌و داروخانى ناوه‌كیش ده‌چێت گه‌ر رازى بێت به‌م دۆخه.
خود خه‌مۆكى بوون له تاكه‌كان به شێوه‌یه‌ك زیادىكردووه ته‌نانه‌ت له میدیاكانیشدا به ته‌واوى ره‌نگیداوه‌ته‌وه به جۆرێك زۆرینه‌ى میدیاكان ده‌بینرێ یان ده‌خوێنرێنه‌وه زیاتر بریتین له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناخۆش و پر غه‌م زیاتر به‌ره‌و ره‌شتر كردنى كۆمه‌لأگا ئاراسته ده‌گرن زۆر جار بێ ئه‌وه‌ى خۆشیان هه‌ستى پێبكه‌ن.
بۆیه پێویسته لێروه میدیا رۆڵ ببینێ له هوشیار كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا به ئاراسته بردنى به‌روه خود گه‌ش بوون وه ده‌رهێنانى تاكه‌كان له‌و خود خه‌مۆكى و غه‌گین بوونه به‌رده‌وامه‌ى یه‌ى خراونه‌ته ناوى, ئه‌ویش به هۆشیار كردنه‌وه‌و رۆشنبیر كردنى كۆمه‌ڵگا بۆ ئاراسته كردنیان به ئاراسته‌یه‌كى زانستى و گونجاو, به‌رچاو روونیان له‌و دۆخه‌ى ئێستا تێیدا ده‌ژین و وه نیشاندانى سه‌ره‌نجام و كارلێكه‌كانى كه له داهاتوو تێیده‌كه‌ون گه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه هه‌روه ها به دیارى كردنى هێڵه‌كانى رزگار بوون له‌م دۆخه‌ى تێ ى كه‌وتون, كه ئه‌مه ئه‌مرۆ كارى سه‌ره‌كى میدیا و رۆشنبیرانه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه بگاته ئاراسته‌ى ره‌واى دژ به ئاراسته‌ى سیاسى یه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان كه زیاتر بوونه‌ته هۆى دروست بوونى خوود خه‌مۆكى بوونى تاكه‌كان, ده‌بێت میدیا به تایبه‌تى میدیاى ئازاد ئه‌و خود خه‌مۆكى یه بگۆرێت بۆ خود گه‌شبینێكى زانسیتى رۆشنبیر و خاوه‌ن بروا هیواو هێز ببه‌خشێته‌وه بۆ تاك بۆ نیشان دانى ناره‌زایه‌تى له‌م دۆخه‌و دیاریكردنى ئاسۆى چاره‌سه‌رى راسته‌قینه.