رزگار شێخ حه‌سه‌ن: موسه‌نا ئه‌مین له شه‌قام چى ووت؟
هه‌رێمی كوردستانی عێراق له یه‌كێك له قۆناغه هه‌ره سه‌خته‌كانی ژیانیدایه، قۆناغێك كه تیایدا هه‌موو ره‌هه‌ند و بنه‌ماكانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه بۆ مرۆڤ وێرانكراوه، سه‌رخان و ژێرخانی كۆمه‌ڵگا دووچاری شكستی گه‌وره بۆته‌وه، ئه‌مه شكسته‌ش به‌رهه‌می شكستی سیاسیه‌كان و حزبه‌كانه به پله‌ی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌م شكست و ئه‌م توره‌ییه‌ی زۆره‌ی هاوڵاتیاندا، كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى له پرۆگرامێكى هه‌فتانه‌دا هه‌ر جاره‌و به‌رپرسێك ده‌هێنێته نێو شه‌قام، تا راِستهو خۆ هاوڵاتیان پرسیار‌و سكاڵاكانیان ئاڕاسته بكه‌ن ، له دوا پرۆگرامیدا، به‌رنامه‌ى هاوڵاتى و ده‌سه‌ڵات تایبه‌ت بو به میواندارى كردنى دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌غدا، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ى له‌م به‌رنامه به‌دیم كرد له‌ده‌ست دانى په‌یامه گرنگه‌كه‌ى خۆى بوو، كارى ئه‌م به‌رنامه هێنانه ده‌ره‌وه‌ى به‌رپرسه بۆ سه‌ر شه‌قام له پێناو لێپرسینه‌وه‌و بهدوادهچون بۆ كاره‌كانى ڕابوردوی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت به پاڵه‌وان كردن و هاوار هاوارى به‌ر پرسه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، واتا به‌رپرس به بێ چاودێر‌و، به و په‌ڕى له خۆباییبون و بێباكی به‌رانبه‌ر به هاوڵاتی و ده‌نگده‌رانی خۆیان و پارته‌كانیان قسه ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی پرسه‌كان ده‌داته‌وه، ده‌كه‌وێته بڵاو كردنه‌وه‌ى داتا‌و زانیاری ناراست و لێدوانی پر له بوغرایی و گفتاری نابه‌رپرسانه ، وه له‌به‌رامبه‌ریش كۆمه‌ڵه هاولاتیه‌ك كه جگه له بێده‌نگى دهسهلاتیهكى تریان نیه، هه‌ر له‌به‌ر نه‌بونى زانیارى و یان هه‌ندێك جار به‌هۆى توشى شۆك بون له‌به‌رامبه‌ر كامێرادا .به پێچه‌وانه‌وه، به‌ر پرسی پارێزراو به پاسه‌وان و تێر له موچه‌و ، ده‌رون ئارام له سه‌یاره‌ى باشترین مۆدێلى ساڵ، وه‌ك پاڵه‌وان ده‌چێته‌وه به ڕووى پرسیار لێكهران، وا نیشانى ده‌دا ئه‌وه ئه‌وه، پارێزه‌ره سهرسهختهكه له نان و ژیانى هاوڵاتیانوهزۆر جاریش به منه‌ت بارى لێى ده‌رده‌چن، به‌ڵام من به‌لامه‌وه گرنگه له دوا پرۆگرام و له به‌ڕێز موسه‌نا امینهوه ده‌ست پێبكه‌م به هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ وه‌ڵامه ئینتیهازى و توڕهییهكهى كه پڕ بوو له منه‌ت بارى و ئازایه‌تى به‌ڕێزى كه بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌ى به‌ئه‌نجامى گه‌یاندوه..
یه‌كه‌م : به‌ڕێز دكتۆر موسه‌نا ئەمین له وه‌ڵامى هاوڵاتیه‌ك بۆ ڕ‌ازى بون له ئه‌داى خۆى و فراكسوێنهكهى له به‌غداد، بێ گوێدان و شه‌رمكردن، به داتایه‌ك وه‌ڵامى دایه‌وه كه جگه له‌خۆى هیچ كه‌س بڕوا به‌و داتایه ناكات ، 70% ڕ‌ازى بوون له خۆ، بڕوام وایه خۆشى بڕواى به وه‌ڵامه‌كه‌ى نیه، گه‌ر به‌م شێوه شیكارى بۆ كار‌و داواكاریه‌كانى كورد كردبێت، ئایا دكتۆر موسه‌نا پرسى وا ئه‌ونده راِزیه له كاره‌كانى، توانیوێتى بودجه‌یی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر بكات یان بودجه‌ى هه‌رێم بگه‌رێته‌وه یان كه‌ركوك و ناوچه جى ناكۆكه‌كان بگه‌رێته‌وه یان په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و به‌غداد ئاسایی بێته‌وه، ئه‌مه‌و ده‌یان كێشه‌و كێشه‌ى تر، ئیتر نازانم چۆن و به چ پێوه‌رێك رێژه‌ی 70% له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، یان پێوه‌ری سه‌ركه‌وتن لای دكتور موسه‌نا پێوه‌رێكی جیاوازه، ئه‌گه‌ر پێوه‌ری سه‌ركه‌وتن وه‌رگرتنی مووچه‌ی زه‌به‌لاح و كڕینی شووقه و ڤێلاو سه‌فه‌ری وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بێت، به‌ڵی به‌م پێوه‌ره موسه‌نا ئه‌مین 70% سه‌ركه‌وتوو بوه.
دووه‌م : دكتۆر له وه‌ڵامى به‌شدارى نه‌كردنى یه‌كگرتوو له دانیشتنى په‌رله‌مان به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی و پشت به‌ستوو به لوجیك قسه‌كانی خسته روو ، دیسانه‌وه به‌و نهزعه كۆن و بێ بایه‌خه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌وته شیكاركردنی بارودۆخه‌كه كه خۆی وه‌ك پیاوماقوڵێكی خێرخواز و سوڵحكهرێكی دیوه‌خانی عه‌شایه‌ری ئه‌بینیت و گوایه یه‌كگرتووی ئیسلامی بوه به خه‌یری زینه و كوردستانی له شه‌ری ناوخۆ پاراستوه ، هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كان ئه‌دات وه‌ك بلێى مێژویه‌كى دوربێت ، هه‌موو هاوڵاتیان له دوو پارچه بونى فراكسوێنى یه‌كگرتوو حاڵى نه‌بوو بون كه پارتى توانى ده‌نگى بادینیه‌كان بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات ، تائاستى به پارتى بون و اعلانكردن و واز هێنانى دیندار دۆسكى سه‌ریكێشا ، به‌ڕێزیان له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتى و له شه‌قامێكى بێكه‌س و بێ زماندا به ئاره‌زوى خۆى خه‌ریكى به خشینهوهى تۆمه‌تى ، هۆكارى تێكدانى ئه‌م دۆخه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م هێزو ئه‌و هێزدا ، به‌ڕێز دڵنیابه ، به‌م جۆره سیاسه‌ت كردنه هێنده‌ى تر بچوكتان ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م : نزیكی له پارتی و به‌شداری كارا له حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی ، موسه‌نا ئه‌مین ئه‌مه‌ی به‌وه لێكدایه‌وه كه بۆ پاراستنی یه‌ك ئیداره‌یی و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری دێگه‌ڵه‌یه به یه‌كه‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه روون بكاته‌وه نزیكی ئه‌وان له پارتی چ شتێكی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان گۆڕیوه ، ئایا یه‌كگرتوو برا بچووك و ملكه‌چی پارتییه یان شه‌ریكی حوكمرانییه؟ ئه‌گه‌ر ملكه‌چ و برا بچووكه با ئیعلانی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شهریكیشن فه‌رموو پێمان بڵین مه‌له‌فی نه‌وت چۆنه؟ گرێبه‌سته په‌نجا ساڵیه‌كه به‌نده‌كانی چین و چۆنن؟ خێره هه‌ركات بارزانی بیه‌وی كورد شوێنی خۆی ئه‌خات و ئه‌چێته‌وه به‌غدا و هه‌ر كات نه‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوانه و نابێت بكرێت؟ یه‌كگرتوو چ رۆڵێك ئه‌بینیت؟ راستیه‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كگرتووی ئیسلامی ئینتیهازیانه سه‌رقاڵی پاراستنی بهرژهوهندیهكانێتی یان راستر وایه بڵێین سه‌رقاڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سهركردهكانێتی نه‌ك قاعیده و جه‌ماوه‌ری خواره‌وه‌یان.
چواره‌م: بێمنه‌تى دكتۆر موسه‌نا ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگى هاوڵاتیان زۆر به توڕه‌یی ، به هاواره‌وه ده‌ڵێت ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو له‌وه باشتر ناكه‌ین ده‌نگمان مه‌یه‌نێ ، ئاخر براى دكتۆر ، به‌س بیر له‌و ده‌نگانه بكه‌ره‌وه كه به به‌رێزت دراوه تا پێیچویته په‌ڕله‌مان ، ده‌نگى هه‌موو ئه‌و فێڵ لێكراوانهى كه پێت ده‌وتن ده‌نگ دان شایه‌تى دانه ، له قیامه‌تدا به‌رپرسی له به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كه‌ت و ده‌یان سیناریۆى وا ، تا هه‌ژارو نوێژ خوێن راِزی كرد به ده‌نگ دان به خۆت و حزبه‌كه‌ت ، بیرت چووه ، ده‌توت پارێزه‌رى ده‌نگه‌كانتان ده‌بم ، به‌ڵام له ئێستایه به شایه‌تى هاوڕێكانت هه‌ر ڕۆژه‌ى له ولاتێكى به بیانوى جیا ، موچه‌ی چه‌ندی ملیونی و ده‌یان پاسه‌وان و پاسپۆرتی دیبلۆماسی و دنیایه‌ك ئیمتیازات ، بێگومان كارت به ده‌نگده‌ر نه‌ماوه ، گرنگیش نییه قاعیده داماوه‌كه‌ی یه‌كگرتوو چۆن ئه‌ژین ، بۆ تۆ گرنگ ئه‌وه‌یه چنگت گیر بوه له خه‌زێنه‌كه و ئیتر ئاساییه بێ منه‌ت بیت به‌رانبه‌ر هاوڵاتی و ده‌نگده‌ر .
پێنجه‌م: هاوارى بڕوانامه‌و ، منه‌تى ئه‌وه‌ش به‌لایه‌ك ، كه به‌ڕێزى ، به به‌ر چاوى هه‌موو ئه‌و هاولاتى و بینه‌ره‌وه ، كه‌وته‌وه داتاى ناڕاست له‌سه‌ر بڕوانامه‌كه‌ى ، كه گوایه به‌ڕێزیان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه ، گه‌ر په‌ڕله‌مانیش نه‌بێت ، له هه‌ر زانكۆیه‌ك وانه بێژ بیت مانگانه‌ى 5000 دۆلار وه‌ر ده‌گرێت ، به‌ڕێزت تۆ میلاكى زانكۆى سلێمانى بویت هاوڕێ كانى به‌ڕێزت كه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆران له ساله‌كانى 70 له باشترین زانكۆ خوێندویانه ، ئێستا بایكۆتى ده‌وامیان كردوه تا موچه 900 ههزاریهكهیان بۆ زیاد بكرێت ، جا نازانم ئه‌م ژماره‌ت له كۆی هێنا ، وه‌هه‌رچى سه‌باره‌ت به شوێنى شه‌هاده‌و نوعێتى توێژینهوهكهشته پێویستى به ڕونكردنهوه نیه كه چه‌نده زۆره ئه‌و پسپۆڕیه ، وهبه ده‌یان په‌یوه‌ندى تا جێگه‌ت كرایه‌وه له زانكۆى سلێمانى