موراد محەمەد موراد: حکومەتى دوو حیزبى یان بنکە فراوان.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا خاوەنى سیستەمێکى سیاسى جێگیر نیە چەندین راو بۆچونى جیاواز هەیە لە سەر ئەوەى، کە ئەم هەرێمە خاوەنى سیستەمى سیاسیە یان نا بەلام فەرمانرەوى لەم هەرێمە لە زۆر بەى قۆناغەکان لەلایەن دووپارتى دەسەڵاتدارەوە بەرێوەبراوە.
لەووڵاتانى رۆژئاوا لە رێگەى دەستورە وە سیستەمە سیاسیەکانیان دیارى دەکرێت بەڵام ئەم هەرێمەى ئێمە لەبەر ئەوەى دەستورى نیە تا ئێستا جۆرى سیستەمەکەى دیار نیە بۆیە هەمیشە ململانێیەکى بەردەوام هەیە لە نێوان ئەو دەسەڵاتانەى کە حکومەتى هەرێم پێک دەهێنن.
فرە حیزبى وەک یەکێک لە دیاردە پەیوەستەکانى دیموکراسى ئەگەر بە شێوەیەکى عاقلانە مامەلەى لەگەڵدا بکریت ئەوە بیگومان دەبێتە هۆى پێش کەوتنى کۆمەڵگا بەڵام بە داخەوە ئەم فرە حیزبیەى کە لە هەرێمى کوردستان هەیە بۆتە هۆى دروست بوونى پشێوى لەناو کۆمەڵگادا و لایەنەکان لە ململانێدان لەگەڵ یەکترى وهەموو هەوڵێک دەدەن بۆسرینەوەى یەکترى.
ئەم کابینەیەى حکومەتى هەرێم کە تاکە کابینە بوو لە مێژووى هەرێمى کوردستان کە سەرجەم لایەنەکان بە تەواوى رەنگەکانەوە بەژداریان تیادا کرد، لەسەرەتادا هیوایەک لە لاى هاوڵاتیان درووست بوو کە ئەم کابینەیە کابینەیەکى تایبەت ئەبێت بۆیان بەوپێیەى هەموو لایەنەکان بەژداریان تیادا کردووە ئەوە ئەکرێت خۆش گوزەرانى بۆ هاوڵاتیان بیەنێت.
بەڵام بەتێپەڕبوونى کات ئەم کابینەیە ئەوەى بۆ سەلماندین کە ئەگەر هەردوو پارتى دەسەڵاتدار کە یەکێتى و پارتیە لە دەسەلاتدا بوونایە باشتر بوو لە برى ئەوە کە ئەو هەموو پارتە بەژدارى تیادا بکەن و نەتوانن پێکەوە کاربکەن.
لەکاتى دەسەڵاتدارى دوو حیزبیدا هاوڵاتیان زیاتر خۆشگوزرەران بوون بەبەراورد بە ئێستا چونکە زۆرى قەیرانەکان تەنگى بە هاوڵاتیان هەڵچنیوە. هاوڵاتیان ماندوو بوون لەو هەموو قەیرانەى کە هەیە ئەو تێڕوانینە لەناو کۆمەڵگادا دروست بووە کە پێویستە جارێکى تر یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان حکومەتێکى نوێ دروست بکەنەوە لە بەر ئەوەى ئەو واقعەى کە حکومەتى بنکە فراوان پێشکەشى کرد لەماوەى حکومرانیدا پێى وتین: کە هۆشیارى سیاسی لایەنە سیاسیەکان نەگەشتۆتە ئەو ئاستەى کە یەکترى قبوڵ بکەن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە