زه‌به‌نگ بهاالدین: ئه‌بێـت یه‌كێتى له كۆبونه‌وه‌ى داهاتوودا چى بكات.
سلێمانى هه‌میشه جێگه‌ى سه‌ركێشى و بزێوى یە. هه‌میشه جێگه‌ى بهپهرچدانهوه نارازیبوون. هه‌میشه جێگه‌ى خۆبه‌ختكردن و خوێن به‌خشین. جێگه‌ى گریان و هاوار پێكه‌نین و قاقا. جێگه‌ى خه‌بات و رۆشنبیرى و شۆرش و تێهه‌ڵچونه‌وه بووە.
ئه‌و پێگه جوگرافیایه‌ى سلێمانى له ناو هه‌رێمى كوردوستان هه‌یه‌تى كه بۆته جێگه‌ى قوڵبونه‌وه‌و به‌رنگار بونه‌وه سیاسىیهكان به ئاراسته‌ى یه‌كتردا, واى كردووه هه‌میشه پریشكى هه‌موو نوێگهرىیهك و هه‌موو شۆرشێك له سلێمانى یه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات.
قوڵبونه‌وه‌ى كێشه سیاسىیهكانى ناو هه‌رێمى كوردهستان له‌نێوان لایه‌نه‌كان و حیزبه‌كان رۆژ له دواى رۆژ سلێمانى كردۆته قوربانى ئه‌و شه‌ره بێ بنهمایهییان, هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ سزادانى ئه‌وى تر نوقورچێك له سلێمانى ده‌گرێت, سه‌ره‌تا له ململانێكانى یه‌كێتى و پارتى و به دواى ئه‌وه‌شدا ململانێى گۆران و یه‌كێـتى و ئێستاش ململانێی باڵه‌كانى ناو یه‌كێتى, هه‌ڵبه‌ت هۆكاره‌كه‌ى ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و زیندوێتىیهى كه هه‌میشه سلێمانى هه‌یبوه له رووداوه مێژوویى و و ئاینىیهكاندا بۆ ئاستى بینینى داهاتووه‌كان له دیدى رۆشنبیران و سیاسىیهكانى ئه‌م شاره‌وه, به‌ڵام مه‌خابن هه‌میشه‌ش سزاى سیاسى دراوه به درێژاى مێژوو كه هه‌میشه باجده‌رى ئازادى و به‌ره‌و پێشچونهكان هه‌ر سلێمانى بووه.
ئێستا سلێمانى پێویستى به ئاشتهواىیهكى نیشتیمانى و سه‌ر له‌نوێ دروست بوونه‌وه‌یه, دروست بوونه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه له هه‌مو لایه‌كه‌وه سه‌ره‌تا ئه‌بێت بهرێكخستنهوهى ماڵباتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بێت, ئه‌ویش به به‌ستنى كۆنگره و رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌رك و مافه‌كان و كه‌سه‌كان و بهرژهوهندىیهكان چونكه له‌مه زیاتر یه‌كێتى به‌رگه‌ى پارچه‌پارچه بوونى زیاتر ناگرێت, ره‌نگه ئه‌مجاره گۆرانیش نه‌توانێت سوود له‌م پارچه‌پارچه بوونهى یهكێـى وه‌رگرێت, ره‌نگه ئه‌مجاره نه‌یارانى تر‌ى ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بیرى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى ناوچه‌كه‌ش بگۆرن به‌پێویستى خۆیان, وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاى په‌رت بوونى یهكێتىیهوه نه‌یارانى به دۆزینه‌وه‌ى بۆشایى دارایى توانیان چه‌نده‌ها كون بكه‌نه ناو كایه‌كانى سلێمانى له راكێشانى لایه‌نگران و دۆستان بۆ خۆیان. ترس له‌وه‌دایه كه له ئێستا به‌دوا ئه‌گه‌ر بۆشایى ئاسایش و سه‌قامگیرى دروست ببێت ره‌نگه ئه‌وه‌ش بقۆزنه‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و بۆشایى یه, هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌م حاڵه‌ى ئێستاى یه‌كێـتى یه‌وه بۆشایى سیاسیش دروست ده‌بێت گه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه, ره‌نگه ئه‌مه لاى حیزبه‌كانى تر هێنده‌ى ئه‌وه‌ى لاى یه‌كێتى گرنگى نه‌بێت چونكه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه سه‌قامگیرى سیاسى و ئاسایشی سلێمانى به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌نده به به‌پێوه وه‌ستانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان له‌ناو زۆنه‌كه‌دا له‌م كاته‌دا.
ئێستا كێشه‌كه له ناو یه‌كێتى ئه‌بێت له‌چوار چێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى و نه‌وت و ده‌سه‌ڵات بێته ده‌روه, ئه‌بێت ئه‌و ده‌رگایانه به شێوه‌یه‌كى كاتى دابخرێت تا ناو ماڵه‌كه به شێوه‌یه‌كى زانیستى و سیاسى راگیر ده‌بن, سه‌ر له‌نوێ خۆرێكخستنهویهكى ته‌واو دروست ده‌كات له ناو حیزبه‌كه‌یدا كه ئه‌مه سه‌ره‌تا له به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى خۆیه‌تى پاشان ناوچه‌كه‌ش.
به ته‌نها یه‌كێـتى به‌رپرسیار نىیه له دۆخى ئه‌م ناوچه‌یه، گۆرانیش پشكێكى هه‌یه چونكه تواناى وروژاندن و شڵه‌قاندنى ناوچه‌كه‌ى به ئاسانى هه‌یه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ئه‌وه نه له به‌رژه‌وه‌ندى گۆرانه، نه له به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێـتى یه. بۆیه به لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌م بابه‌تانه ئه‌بێت گۆران ژیرانه‌تر بروانێته ئه‌م بابه‌ته و به وریاى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات. له دنیایى سیاسه‌ت مه‌حاڵ نىیه ئه‌وه‌ى له سیاسه‌تى نوێ په‌یره‌و ده‌كرێت گرنگى مانه‌وه‌ى حیزبه له كایه‌ى سیاسى بهزیندوى ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وا له گۆران بكاته‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ستراتیجێكى تر بگرێته به‌ر به‌مه‌رجێك له سوودى سیستمى سیاسى و سه‌قامگیرى سلێمانى بێت به‌تایبه‌تى و هه‌رێمیش به‌گشتى. وه كارێكى وا نه‌كات ببێته دژه وه‌ستاوى یه‌كێتى به هه‌مان شێوه یه‌كێتیش ئه‌توانێت هاوپه‌یمانى یه‌ك له‌گه‌ل گۆران بكات كه زیندو كاریگه‌ر بێت بۆ داهاتوى خۆى چونكه ئه‌بێت هه‌ردوو لا ئه‌وه باش بزانن هه‌ر كامیان ببێت دژ به‌وه‌ى تریان ته‌نها سلێمانى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. چونكه تواناى ئیشكردنى هه‌ردوو لایان زیاتر له زۆنى سلێمانى یه, گه‌ر ئه‌م شێوه دژایه‌تیه‌ش دروست ببێت له نێوان گۆران و یهكێـى ئه‌وا ته‌نها سوود مه‌ند لێ نه‌یارى هه‌ردوكیانه كه پارتى یه.
پێویسته سه‌ره‌تا یه‌كێـتى كۆنگره ببه‌ستێت و پاشان رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گۆران به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو رێك بخاته‌وه ئه‌و كات ده‌توانن له‌گه‌ڵ پارتى رێككه‌وتنێكى گونجاو دروست بكه‌ن بۆ رزگاركردنى ناوچه‌كه له‌م چه‌قبه‌ستویه سیاسىیهى ناوچه‌كه‌ى تێكه‌وتوه, وه رزگاركردنى سلێمانى له‌م هه‌موو كێشمه‌كێش و بارگرانىیهى به به‌رده‌وامى خراوه‌ته سه‌رى, وه سه‌ر له‌نوێ پێدانه‌وه‌ى هه‌ناسه‌یه‌كى ئارامى به ناوچه‌كه.
له دونیاى سیاسه‌ت ئیحراج بوون و په‌شیمان بوونه‌وه‌و گۆرانكارى له دیدو بۆچوون مه‌حاڵ نىیه, سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه كه پێت ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌بێت چى بكه‌یت تا سبه‌ینێ یه‌كى سه‌ركه‌وتوو به ده‌ست بێنى, ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆش دۆخى كوردوستان ئه‌یخوازێ یان سپى یه یان ره‌ش، ئیتر ره‌نگى تر نىیه وه هه‌موو ئه‌مانه ئه‌بێت ئیتر نه‌خشه رێگاى بۆ دابنرێت, چونكه دڵنیا بن لایه‌نه‌كانى نه‌یارى یه‌كێـتى ئاماده‌ییان بۆ ئه‌و كاته‌ش هه‌یه بۆیه ئیتر ساته وه‌ختى بریاردانه بۆ هه‌موو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان تا بگه‌نه ئامانجه راسته‌قینه‌كانیان, هه‌ریه‌كه‌و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ى هه‌وڵى بۆ ئه‌دات ئه‌بێت رێگاى خۆى هه‌ڵبژێرێ ئایا به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و تایبه‌تى ئه‌وێت یان به‌رژوه‌ندى گشتى و زیندو كردنه‌وه‌ى یهكێـى ئه‌وێت, چیتر كاتى مناوه‌ره‌و و مفاوه‌زه‌و دانیشتنى كات بهسهربهر نه‌ماوه, ئه‌وه‌ى له نێو هه‌مویان گرنگتره له‌م ره‌ش و سپى یه تێبگات ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستانه كه ده‌بێت بچێته كۆنگره‌وه چونكه كۆنگره بۆ یه‌كێتى دیارىكردنى ره‌ش یان سپىیه, مانه‌وه‌ى یهكێـى به خۆڵه‌مێشى له كۆتایى دا بوونى خۆشى ئه‌كاته خۆڵه‌مێش.