شه‌ریف هه‌ژاری: شه‌ڕ پێ فرۆشتنه‌كه‌ی یه‌كگرتوو به گۆڕان و، كاردانه‌وه ناسیاسیهكهی میدیای گۆڕان!
چه‌ند ڕۆژێكه هه‌موومان شاهیدی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوو و گۆڕانین، بۆیه كورتوپوخ پێویسته مه‌سه‌له‌كه شی بكه‌ینه‌وه و هۆكاره‌كانی بخه‌ینه‌ڕوو.
1- ئه‌وكاته‌ی یوسف محه‌مه‌د ده‌یوت: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌كه‌م، ئه‌وا مرۆڤ هه‌ق بڵێت: ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانی سه‌ر به (یه‌كگرتوو) هانده‌ری یوسف محه‌مه‌د بوون، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌رزوو ڕوون بوویه‌وه كه پشتیان تێ كرد!!
2- یه‌كگرتووی ئیسلامی غیره‌تی سیاسیی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه به ئاشكرا ڕه‌خنه له گۆڕان بگرێت، هه‌تا مه‌لا به‌ختیار (ئه‌ندازیاری تێكدانی ڕێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی) له دیبه‌یته‌كه‌ی میری دا، به‌بێ هۆ كارێكی لۆژیكی و سیاسیی!! هێرشی توندی كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه: ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێت قازی حیزبه‌كانیان بن!!
له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌مان وڵاتانی پێشكه‌وتووی په‌رله‌مانیمان دیبێت و بڕوانامه‌مان له‌سه‌ر مێژوو و سیاسه‌تیان هێنابێت، به ئاشكرا دیوومانه و لێی توێژینهتهوه كه: زۆرجار ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی حیزبه ئه‌وروپیه‌كان دژی پرۆژه‌ی حیزبه‌كانیشیان وه‌ستاونه‌ته‌وه هێنده سه‌ربه‌خۆییان هه‌بووه له هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی‌یان دا.
بۆ نموونه كاتێك ده‌یڤد كامیرۆن پێشنیاری لێدانی ئه‌سه‌دی بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانی كرد، ئه‌وا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كانی حیزبه‌كه‌ی (حیزبی كۆنسێرڤاتیڤ) دژی پێشنیاره‌كه‌ی كامیرۆن وه‌ستانه‌وه و، ده‌نگیان به پێشنیاره‌كه‌ی (له‌یبه پارتی) دا كه هێرشی سه‌ربازی نه‌كرێته سه‌ر ئه‌سه‌د.
بۆیه له ئه‌وروپا و سیستمی سیاسیی پێشكه‌وتوو دا، به‌هیچ جۆرێك په‌رله‌مانتار به‌ته‌واوی وابه‌سته‌ی حیزب نابێ و ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه مه‌لا به‌ختیار دایهێنا كه: په‌رله‌مانتار ده‌بێت (قازی) حیزبه‌كانیان بن.
ئێستاش ئه‌بینین ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران و نوێنه‌رانی ئه‌مریكای سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان، بۆ هه‌ندێ پرس ده‌نگ به پرۆژه‌ی ترامپ و پارتی كۆمارییه‌كان ناده‌ن و، ده‌نگیان ده‌خه پاڵ ئه‌ندامانی پارتی دیموكراته‌كان.
كه‌وابوو ئه‌وه‌ی غیره‌تی به سه‌لاحه‌دین به‌هادین و پێشتریش حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود دا، ئه‌وا مه‌لا به‌ختیار بوو، كه به به‌رچاوی نوێنه‌رانی وڵاتانی دونیاوه له دیبه‌یته‌كه‌ی میری دا له هه‌ولێر به‌بێ هۆكارێكی لۆژیكی هێرشی كرده سه‌ر (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان).
3- مه‌سه‌له‌ی ئه‌م هرش و بڕیارانه‌ی یه‌كگرتوو سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی له‌وێوه هه‌ڵ دهقووڵێت كه: حیزبه‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر گوتاری (ئێرانیزم و ئه‌ردۆغانیزم)، (كۆمه‌ڵ و یه‌كێتیی و هتد سه‌ر به ئێرانیزم)ن و، (پارتیی و یه‌كگرتوو و توركمانه‌كان و هتد سه‌ر به ئه‌ردۆغانیزم)ن.
واته ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی یه‌كگرتوو بۆ پشتیوانی (پارتیی!!) له‌به‌ر وهلائیانه بۆ به‌ره‌ی ئه‌ردۆغانیزم و فه‌قه‌ت.
ئه‌گینا گه‌ر سبه‌ینێ مه‌سعود به‌رزانی و نێچیر به‌رزانی وه‌كو ساڵانی هه‌شتاكان ببنه‌وه كه‌ره‌سته‌ی ده‌ست ئێران، ئه‌وا بێ گومان (كۆمه‌ڵ) ئه‌بێته هاوپه‌یمانی پارتیی و، (یه‌كگرتوو)ش ئه‌بێته دژیان، ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌وه‌یه كه: ئه‌م حیزبانه هیچیان سه‌ربه‌خۆیی سیاسیان نییه، به‌ڵكو ئامێری ده‌ستی ئێران و توركیان.
4- سه‌لاحه‌دین به‌هادین له به‌ر خاتری به‌ره‌ی (ئه‌ردۆغانیزم) هێرشی كرده سه‌ر یوسف محه‌مه‌د، بۆیه ده‌بوو یوسف محه‌مه‌د وه‌ڵامی ڕاسته‌وخۆی هه‌بایه، نه‌ك ڕاسته‌وخۆ میدیای گۆڕان هێرشی بكه‌نه سه‌ر!!
چونكه سیاسه‌ت-دروستكارانی گۆڕان ئه‌بووایه زۆر وردبوونایه له‌وه‌ی كه ئه‌مه ته‌ڵه‌یه‌كی ئه‌ردۆغان-پارتییه بۆیان نراوه‌ته‌وه و، نه‌ده‌بوو سیلسیله دوای سیلسیله شه‌ڕی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و سه‌لاحه‌دین به‌هادین بكه‌ن.
بێ گومان ئه‌مه ته‌ڵه‌ی (ناڕاسته‌وخۆی) به‌ره‌ی توركیایه بۆیان!! كه ده‌بوو ورتر له جووڵاندنی به (سیلسیلهیی) ئه‌م بژاردانه تێ بگه‌یشتنایه و، گۆڕان ده‌بوو نه‌فه‌سیان درێژ بایه و زۆر وه‌ڵامی توندیان بۆ سه‌لاحه‌دین به‌هادین و یه‌كگرتوو نه‌بایه تا ڕۆژی خۆی!!
چونكه ئێستا به‌تایبه‌ت پارتیی و دواتریش یه‌كێتیی پێ ئه‌كه‌نن به به‌گژدانی یه‌كگرتوو له دژی (گۆڕان). هه‌ربۆیه گۆڕان نابێت له‌م مه‌سه‌لانه‌دا (ڕۆژنامه‌نووسانه)سیاسه‌ت بكات، به‌ڵكو ئه‌بێت وردتر هاوكێشه‌كان شی بكاته‌وه…!!
له كۆتایی دا، پێموایه: گۆڕان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به وردی كاربكات، چونكه (به‌تایبه‌ت پارتیی و ئینجا یه‌كێتیی) باش ئه‌زانن كه خراپ ئه‌دۆڕێن و زۆرینه‌ی خه‌ڵك لێیان نه‌ك ناڕازییه، بگره ته‌واو دژی سیاسه‌ته برسیكارییهكانیشیانه.
بۆیه پارتیی و یه‌كێتیی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دووابخهن. گۆڕان بۆ ستراتیژ ده‌بێت خۆپیشاندان ڕێك بخات له دژی دوواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ندان به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر ساز بكات. ئه‌یڵێمه‌وه: شه‌قامی ناڕازی له كوردستان به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نابێت ئیدی زۆر گرنگی به ڕێكهوتنیشی بدات له‌گه‌ڵ ته‌نانه‌ت یه‌كێتیش دا، چونكه گه‌ر گۆڕان وردبن ئه‌وا ئه‌مجاره به‌ته‌واوی و به ئاڕاسته‌ی جیاوه ده‌نگی زۆری ناڕه‌زایی خه‌ڵك ده‌قۆزنه‌وه.