عه‌تا قه‌ره‌داخی: مه‌سعود محه‌مه‌د و گوتارى ناسیونالیزمی کوردى!
برگه‌یه‌کی کورت له به‌رگی سێیه‌می گوتارى ناسیونالیزم
ئایا له روانگه‌ى ئه‌م نووسه‌ره‌ى ئێمه‌وه کورد خاوه‌نی مێژووه؟ ئایا کورد خاوه‌نی ئاماده‌بوونه؟ بێگومان ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌ن ره‌نگه ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و مێژووى کورد به هاوشێوه‌کردن له‌گه‌ڵ مێژووى نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگه‌کانی تردا بخوێندرێته‌وه(1)، ئه‌وا له‌به‌ر له‌به‌رگرتنی میتۆدێکی نادرووست، به ئه‌نجامێکی نادرووست یان هه‌ڵه بگه‌ین که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێمان وابێت به‌ڵێ کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاماده‌و خاوه‌ن مێژووه له پاڵ نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگه ئاماده‌و خاوه‌ن مێژووه‌کانی تردا. به‌ڵام له راستیدا جێگاى خۆیه‌تی به وردى سه‌یرى ئه‌وه بکه‌ین بزانین ئایا کامه‌یه ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ى کورد که له مێژوودا هه‌یبووه‌و کامه‌یه به‌شدارى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له بنیادنانی شارستانێتی جیهانیدا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یرمان کرد ئه‌وا خۆمان له خه‌یاڵ و وههم رزگار ده‌که‌ین و به‌واقیعی ده‌زانین و تێده‌گه‌ین که کورد له کوێدا بووه‌و ئێستاش له کوێدایه. ئاماده‌بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌یه‌کی ئیتنیکی به‌نده به‌وه‌ى که ئایا خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ى سهربهخۆو دانپێدانراوى خۆیه‌تی بان نا. ئه‌و دانپێدانانه‌ش هه‌م به‌نده به ئاماده‌بوونه‌وه، هه‌م به‌نده به شووناسى دانپێدانراوه‌وه له دوو ئاستدا، ئاستی یاسایی که مه‌به‌ست یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و بوونه ئه‌ندامه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا. ئاستی دووه‌م بریتیه له به‌شداریکردنی کورد له بنیادنانی شارستانێتی مرۆڤایه‌تیدا. له‌م رووه‌وه کورد تاوه‌کو ئێستا له په‌راوێزدایه ماده‌م نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌و دامه‌زراوه دانپێدانراوه که ده‌وڵه‌ته. له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌له‌ى به مافه بنجیهکهى نه‌ته‌وایه‌تی نه‌گه‌یشتووه جارێ پێی نه‌ناوه‌ته مه‌یدانی گۆڕانی مێژوویی وه‌ک ئه‌و منداڵه‌ى جارێ له پزدانی دایکی نه‌هاتۆته‌ده‌ر(1).
لێره‌دا بۆچوونی نووسه‌ر له شێوه ده‌ربڕینێکی تردا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ر گه‌لێک مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌ده‌ست نه‌هێنابێت ماناى وایه هێشتا بوونی بۆ تۆمار نه‌کراوه. مه‌به‌ست له مافی نه‌ته‌وه‌یش گومانی تێدا نیه درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. که‌واته ئێستا ئه‌وه ئاشکرایه که نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بڵێت به بێ بوونی ده‌وڵه‌ت گه‌ل یان نه‌ته‌وه ناتوانێت بوون و ئاماده‌بوونی خۆى بسه‌لمێنێت. ئه‌مه‌ش له بارێکی تردا به‌ره‌و ئه‌و بۆچوونه‌مان ده‌بات که نه‌ته‌وه کاتێک بوونی هه‌یه که ده‌وڵه‌تی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش هیچ جیاواز نیه له‌و تێڕوانینه که پێیوایه ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه درووست ده‌کات. یان ته‌نانه‌ت بۆچوونی له‌وجۆره‌ش هه‌یه که به‌بێ بوونی ناسیونالیزم نه‌ته‌وه پێکنایه‌ت. له‌م رووه‌وه ئیرنیست گیله‌ر ده‌ڵێت: ناسیونالیزم نه‌ته‌وه درووست ده‌کات، نه‌ک نه‌ته‌وه ناسیونالیزم درووست بکات(2). هه‌روه‌ها ئاشکرایه که ئێریک هۆبزباوم پێناسه‌ى ناسیونالیزم له بنیادنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌کات، کاتێ ده‌ڵێت: ناسیونالیزم به بێ درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه هیچ مانایه‌کی نیه(3). کاتێ ده‌گوترێت ناسیونالیزم نه‌ته‌وه درووست ده‌کات و ناسیونالیزمیش به بێ ده‌وڵه‌ت هیچ مانایه‌کی نیه، ده‌گه‌یه‌ن به ده‌رئه‌نجامه‌ى که ئه‌وه ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه درووست ده‌کات. ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌یه که پێیوایه ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می مۆدێرنێـتهیهو نه‌ته‌وه‌ش به‌رهه‌می ئه‌نجامی پرۆسێسی بنیادنانی ده‌وڵه‌ته. کاتێ نووسه‌ر ده‌ڵێت کورد تا نه‌گات به به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی که ئه‌ویش له ده‌وڵه‌تدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ماناى وایه تا ئێستا کورد پێی نه‌ناوه‌ته قۆناغی گۆڕانی مێژووییه‌وه‌و ده‌یشوبهێنێت به‌و منداڵه‌ى که هێشتا له دایک نه‌بووه، ماناى وایه ئه‌ویش پێی وایه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته که کورد ده‌گوازێته‌وه بۆ گۆڕانی مێژوویی که ئه‌وه‌یش قۆناغی فۆرمه‌له‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه، هه‌مان شێوه‌ى قۆناغی له دایکبوونی کۆرپه‌له‌و به‌جێهێشتنی هه‌ناوى دایکی. واته له هه‌ناوى ده‌وڵه‌تدا نه‌ته‌وه ده‌پیتێ و له‌وێوه گه‌شه ده‌کات و ده‌که‌وێته سه‌رپێی خۆیی و پێده‌گات و به‌شدارى گۆڕانی مێژوویی ده‌کات و ده‌بێته بکه‌رى سه‌ر ئه‌و زه‌مینه یان جوگرافیایه‌ى که تیایدا له دایک ده‌بێـت و گه‌شه ده‌کات که ئه‌ویش بریتیه له نیشتیمان. لێره‌وه گوتارى مه‌سعود محه‌مه‌د سیماکانی روونتر ده‌رده‌که‌ون که گوتارێکی عه‌قڵانی هاوچه‌رخه‌و به کۆى ره‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه عه‌قڵانی و واقیعیه‌کان بارگاوى کراوه‌و به بێ ئه‌وه‌ى له رووکه‌شدا باسی گوتارى رووکه‌ش و ته‌نک و توێژاڵ ئاسا‌و ئایدیۆلۆجیانهى بێ گه‌وهه‌ر بکات، گوتارى ئه‌و ده‌بێته گوتارى مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردى و ده‌بێته گوتارى ناسیونالیزمی کوردى.
1- عه‌تا قه‌رداخی، ستراتیژ‌و که‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی کورد، سلێمانی، 1998
2- مه‌سعود محه‌مه‌د، بۆ ئه‌مینی حه‌سه‌ن پوور له هه‌رکوێیه‌ک بێت، دارالحریه للطباعە، بغداد، 1984، ل 69..
3- القومیه مرض العصر او خلاصه،دارالساقی، الطبعة الاولى، 1995، ێ37
4- القومیه مرض العصر او خلاصه، ێ55.