لێیان پرسیم ئەرێ كوردستان بۆتە دوبەی؟
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی
لە ڕۆژی یەکشەممە تا 3 شەممە 12-2 تا 14-02-2017 كۆبونەوەی لوتكەی حكومەتەكانی دونیا لە شاری دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو سازكرا و دەستی بەكارەكانی كرد. ئەم كۆبونەوەیە ساڵانەیە و گرنگیەگی زۆری هەیە لە هەڵسەنگاندنی حكومەتەكانی دونیادا و پلانی نوێش بۆ ئایندە.
ئەم كۆبونەوەیە وەفدی لە 139 وڵاتەوە بۆ هاتوە كە 4000 كەسایەتی بەشدارن و 114 دانیشتن دەكەن و 150 قسەكەر یش هەیە. 3 تەوەری سەرەكی لەخۆی دەگرێت ئەوانیش:
1. گەنج
2. گۆڕانی كەشوهەوا
3. خۆشبەختی
لەم كۆبونەوەیەدا ( شێخ محمد ڕاشد ئال مەكتوم ) حاكمی دوبەیی و سەرۆك وەزیرانی ئیمارات قسەی كردو وتی:
• پێش 12 ساڵ بەسەرۆكە عەرەبیەكانم وت ( خۆتان بگۆڕن ئەگینا دەتانگۆڕن )
• گەندەڵی و ڕەشوە بۆتە هۆی ڕووخاندنی حكومەتەكان
• سەرۆكەكان ،ئەوانەی دەوروپشتیان هەموو شتێكی لاجوان کردوون، هەرئەوەشە لەداواكاری و خەمەكانی گەلەكانیان تێناگەن.
• عەرەب، ئیدارەی فاشیل و سەرنەكەوتووی هەیە، ئەگینا توانای مادی و مرۆیی و ئیڕادەشی هەیە.
• ئەو دەڵێت: لە ئیمارات مرۆڤ گەورەترین سەرمایە و دەسكەوتمانە.
• دەڵێت: لە ئیدارەی وڵاتدا تەنها تێڕوانین و بینینەكان بەس نیە، بەڵكو دەبێت پلانی سەردەمیانەش هەبێت.
• دەڵێت: ئیمارات پەیوەندیەكانی لەگەڵ حكومەتەكاندایە نەك كەسەكان.
• هەموو پەیوەندیەكانیشمان لە پێناو خۆشبەختی و خزمەتی گەلەكەماندایە.
• ئەو دەڵێت: لەساڵی 1971 كە سەربەخۆیمان ڕاگەیاند تەنها 70 دەرچووی كۆلێژمان هەبوو، بەڵام ئێستا دوای 45 ساڵ 40 زانكۆمان هەیە.
• وتی : ماوەی ساڵێك چاودێری سەرۆكی شارەوانیەكانی دوبەیم كرد، بەڵام هەستم كرد كە حەز بە گۆڕانكاری ناكەن هەربۆیە بڕیارمدا كە بیانگۆڕم.
• دەڵێت: شانازیە كە حكومەتی دوبەی 50% ژنە و باشترین حكومەتی دونیاشە.
• لەم كۆبونەوەیەدا خەڵاتی باشترین وەزیر دەبەخشن بەو وەزیرانەی توانیویانە پلان و كار و پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی و ئایندەیی جێبەجێبكەن.
• من دەپرسم: ئەرێ هەرێمەكەی خۆمان كە لەئیمارەتی دوبەی گەورەتر و دەوڵەمەنتریشە، بۆتە دوبەی یان گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتێكی دواكەوتوی ئەفریقی؟
• ئەرێ سەرۆك و سەرۆكی حكومەتەكەمان توانیویانە ئەو ئامۆژگاریانەی شێخ محمد جێبەجێبكەن و بیكەنە دەرس و عیبرەت و سوودی لێوەرگرن بۆ خزمەتی گەل و نەتەوە و نیشتیمانەكەمان، یان تەنها بۆ خۆیان و بنەماڵە و دەستوپێوەند و حیزبەكەیان بوە؟.
• ئایا هیچ وەزیرێكی ئەم هەرێمە لەماوەی 25 ساڵدا هیچ پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژیان پێشكەش بەگەلەكەمان كردوە؟
• ئاشكرایە هەموو وڵامەكان نەخێرە، هەربۆیە ئەم هەرێمە بەش مەینەتەمان هەرگیز نابێت بە دوبەی لەسایەی ئەم حكومڕانی و عەقلێەتی بەڕێوەبردنەوە.
نەوزاد موهەندیس
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی
- بابەتەکانی تری نەوزادی موهەندیس
نەوزادی موھەندیس: سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەنێوان ترس و دڵەڕاوکێدا.!
-نەوزادی موھەندیس: پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە نێوان ڕاستگۆیی و فێڵ و فریوداندا.
-نەوزادی موھەندیس: سیناریۆکانی بەردەم پێکھێنانی کابینەی دەھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چین؟
- All Posts