ڕزگار حەسەن: له سیسته‌مى سویدیه‌وه بۆ ! به ئینگلیزیكردنى پرۆگرامه‌كانى خوێندن!
گۆڕانكاری كردن له هه‌ر پرۆگرامێك به‌مه‌به‌ستى نوێكارى, پێویستى به سیسته‌مێكى په‌روه‌رده‌یی په‌یڕوكراوه, به ڕه‌چاوكردنى میكانزمى كار و پلان و ڕیكخستنى په‌یوه‌ندى كارگێرى و فه‌رهه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و پێكهاته و ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و ئه‌كادیمیه‌كانه, به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ئامانجى دیاریكراو, گۆڕانكاری و نوێكارى ده‌بێت به‌رهه‌م داربێت به‌و ئه‌نجامه‌ى كه بۆی دیاریكراوه، بانگه‌شه‌ى چاكسازى یان گۆرانكارى له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى به شێكى دانه‌بڕاو ده‌بێت له بانگه‌شه‌یه‌كى فراوانتر بۆ گۆڕانكارى و چاكسازى له سیاسه‌تى گشتیدا, گرنكه بزانرێت گۆڕان یان چاكسازى, له كوێى پرۆسه‌كه‌دا ده‌كرێت, ئایا مه‌به‌سته‌كه گۆڕانكاریه له ئه‌نجامه‌كان, یا پڕۆگرامه‌كان یا میكانیزمى كاركردن و به‌دوادا چون, یا له یاسا‌و ڕیاساكاندا, یا له توند‌و تۆڵكردنى كارگێرى , یا خۆئهمادهكردنه بۆ هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و ده‌رهاویشته‌و ئه‌گه‌رێكى نوێ, له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ گۆڕانكارى خاڵیه له دیاریكردنى سیاسه‌تى زانستیانه و ڕوون به له‌به‌ر چاوگرتنى دۆخه جیاوازه‌كانى گۆمه‌ڵگا, هاورده‌كردنى سیسته‌مه په‌روه‌رده‌ییه‌كان, له ووڵاته دوور و خۆش ژیاوهكان, یان سه‌قامگیر له‌دۆخى سیاسی و ئابورى, ئایا ده‌توانین له ڕێى گواستنه‌وه‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ییه‌وه به‌ته‌نها, بگه‌ینه ئاست و ژیانى ئه‌وان.
چاكسازى یا گۆڕانكارى له‌كوردستاندا هه‌ر لایه‌نه‌و مه‌به‌ستێكى دیاریكراوى له گۆڕنكاریهكهدا هه‌یه, واتا ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ى به‌لاوه‌گرنگه كه په‌یوه‌ندى به خواست و دونیا بینى و به‌رژه‌وه‌ندى ڕاسته‌وخۆى خۆیه‌وه هه‌یه, واتا ڕاسپارده‌و كۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌كان, ناتوانێت به‌دواداچون یان میكانزمى لێپرسینه‌وه‌و سزادان جێبه‌جێ بكات, چاكسازى و گۆڕان به بێ له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌نجام, یا له‌یه‌كگه‌یشتن و هاوبه‌شى له‌نێوان سیسته‌مه‌كاندا, ته‌نها به‌ڕێكردن و له‌بیربردنه‌وه‌ى خواسته بنهڕهتیهكانه, به ئاڕاسته‌ى له باربردنى پرۆسه‌ى چاكسازى, به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یی گوێنه‌گرو به‌هه‌ده‌ر ده‌رن, له‌به‌رامبه‌ر سامانى دارایی و مرۆى ئه‌م گۆمه‌ڵگایه, به سویدى كردنى خوێندن, به بێ له‌به‌ر چاوگرتنى مێژوو ژیانى سویدیه‌كان, هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده بوو, مێژوى دامه‌زراندنى قوتابخانهله سوید ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى 1085 چۆنه ده‌توانین هه‌مان سیسته‌میان كۆپی بكه‌ین بۆ وڵاتێك كه مێژوى خوێندن وه‌ك قوتابخانه ده‌گرێته‌وه بۆ ساڵى 1927 ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى له ڕ‌وى سقامگیرى ئابورى و ژێرخانى په‌روه‌رده‌یی و سیسته‌مى حوكمڕانى جیاوازى گه‌وره‌مان هه‌یه, واتا هه‌رێمێك خاڵى له هه‌موو ئه‌و بنه‌ما گرنگانه‌ى كه پێویسته بۆ گه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌یی, بێگومان جگه له بارگرانى هێچى لێ به‌رهه‌م نایه‌ت, گۆڕینى ناو, وه‌رگرتنى ڕواڵه‌تى سیسته‌مى سویدى, چ سودێك به مندالێك ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێستا له‌به‌ر كه‌مى جێگا‌و نه‌بونى كه‌لوپه‌لى خوێندن یان په‌رتوك, ته‌نها قوتابخانه به به‌ندیخانه ده‌بینێت, له نێو سیسته‌مێكى داروخاوى ئابورى و حوكمێكى خۆسه‌پێن ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كانمان سویدى بن, واتا له حوكمدا سیكۆلاریزم له پراكتیكدا داعش له سیسته‌مدا سویدى له فكردا ئیسلامى, هه‌ر سورین له به خوێندن كردنى سویدى ,جا هه‌رێمیك كه خاوه‌نى هیچ كام له‌م پێویستیانه‌ى خواره‌وه نه‌بێت چۆنه به‌رپرسانى په‌روه‌رده بانگه‌شه‌ى به ئینگلیزى كردنى خوێندن ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: له ڕووى كاته‌وه جیاوازیه‌كى گه‌وره ده‌بینین له نێوان مانه‌وه‌ى قوتابى له‌قوتابخانه‌ى سویدى و قوتابخانه‌كانى كوردستاندا, واتا زیاتر له 12 كاتژمێر مناڵان له قوتابخانه‌دا وانه و ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆ فێربون, ئه‌مه جگه له پێدانى پێداویستیه خۆراكیه‌كان به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و له ژێر ڕێنمایى و چاودێریدا. هه‌ر چى سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌كانى خۆمان, ته‌نها 4 كاتژمێر قوتابیان له قوتابخانه‌دان, بێگومان جیاوازیه‌كى گه‌وره ده‌بینى, كه به ڕاستى ئه‌سته‌مه بێ هاوكارىو به‌شدارى خێزان فێربون ئاسانبێت.
دووه‌م: ژماره‌ى قوتابیان له قوتابخانه‌كانى سوید ته‌نها 25 خوێندكاره, به‌ڵام به پێى ڕێنماییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان, قوتابخانه بۆى نیه هیچ خوێندكارێك ڕه‌تبكاته‌وه به بیانوى نه‌بونى شوێن, ئه‌گه‌ر له سنورى قوتابخانه‌كه‌یدا بوو, كه بێگومان له هه‌ندێ قوتابخانه ژماره‌ى قوتابیان له پۆلێكى خوێندندا 50 قوتابیه، گرنگه بپرسین فێركردن له دۆخێكى وادا چه‌ند ئه‌سته‌مه, ئایا ئه‌مه ته‌نها ناو ڕواڵه‌ت نیه به بێ ناوهڕۆك؟
سێیه‌م: باڵه‌خانه په‌روه‌رده‌ییه‌كان, كه ده‌بینین زۆر كۆن و بێ خزمه‌تن واتا خاڵیه له هه‌موو پێداویستى, فێنككه‌ره‌وه‌و گه‌رم كه‌ره‌وه پێداویستی و ئامێره نوێكانى فێركارى, ئه‌مه به‌به‌راورد به قوتابخانه‌و باڵه‌خانه سویدیه‌كان كه زۆر به كوالێتى و پڕۆفیشناڵ دروستكراون, نوێترین ئامێرى فێركارى ئاماده‌كراوه بۆ وانه وتنه‌وه, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زۆر ترین بڕی پاره‌ى ته‌رخانكراوى ساڵانه بۆ سیسته‌مى په‌روه‌رده, بۆ جوانكارى پۆل و ئامێر‌و هۆیه‌كانى فێركارى و ڕاهێنانى مامۆستایان به‌كاردێت.
چواره‌م: مامۆستا شاره‌زاو ڕاهێنراوه له‌ڕووى فێركردن و ده‌رونییه‌وه, تا بتوانێت به باشترین شێوه و شیواز منداڵان فێربكات, به‌ڵام له كوردستان, مامۆستاى ده‌رچوو دواى دامه‌زراندنى ده‌نێرێته گونده دووره ده‌سته‌كان تا منداڵانى گوند وه‌ك گێلگهیهك به‌كاربێنێت بۆ شاره‌زا بون له‌سه‌ر وانه‌وتنه‌وه به بێ چاودێرى و به‌دوادا چوون, پاش ته‌واوكردنى خزمه‌تى دیارىكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوشار, ده‌كرێت بپرسین تۆ بلێت سویدیه‌كان ئاگادرى ئه‌م پلانه په‌روه‌رده‌ییه بن, چونكه دڵنیام توشى شۆك ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر دهسڵاتێك كه هێنده بێ باكه به‌رامبه‌ر به‌شێك له هاونیشتمانیانى.
پێنجه‌م: په‌یوه‌ندى خێزان له‌م سیسته‌مه‌دا كه بێگومان به هۆى نه‌بونى كاتى پێویست له قوتابخانه‌كانى هه‌رێم, دایك و باوك به‌رپرسیارى فێركردن و لێپرسینه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان, دواجار دایك باوكى نه خوێنداوار ده‌بنه خاوه‌نى مندالێكى نائامادهكراو بۆ قوتابخانه‌و, ناتوانن قۆناغه‌كانى خوێندن به‌سه‌ر كه‌وتوى تێپه‌رێنن, به‌ڵام له سیسته‌مه سویدیهكهدا منداڵى دواكه‌وت و فێرنه‌بوو نیه له‌به‌ر نه‌بونى خێزانى نه‌خوێنده‌وار, وه‌پاشان مانه‌وه‌ى قوتابى بۆ كاتێكى دورو درێژ له قوتابخانه‌دا, ده‌توانرێت له‌لایه‌ن مامۆستاى تایبه‌ت فێربكرێت.
سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌م كۆسپ و ته‌گه‌رانه له‌به‌رده‌م سیسته‌مه‌كه‌دا, به‌ڕێزان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه په‌روه‌ردییه‌كان مژده‌ى به ئینگلیزیكردنى خوێندنمان پێڕاده‌گه‌یه‌نن, له‌دواى ئه‌زمونكردن له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دیاریكراو بۆ به‌دوادا چوون له ئه‌نجامه‌كانى خۆش به‌ختانه قوتابیه ئهزمونكراوهكان ئه‌نجامى دڵخۆشهكریان نیشاندا, به‌ڵى 15 قوتابى, مامۆستاى ڕاهێنراوى سه‌ركه‌وتو, خێزانى خوێنده‌وار, بێگومان ئه‌نجامى باشى ده‌بێت, بهبڕواى من گرنگ بوو ئاماداكارى بكرێت به‌تایبه‌ت به‌له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م: گرنگه سه‌ر له نوێى هه‌یكه‌لى كارگێرى قوتابخانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى توانست و دیاریكردنى ئه‌رك و شاره‌زایی دیاری بكرێت.
دووه‌م : دابه‌شكردنى مامۆستایان به‌پێى شاره‌زایی و پێویستیه‌كانى قوتابخانه, گه‌ر هه‌وڵبدرێت ده‌رماڵه‌ى پیشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌ماى شاره‌زایی و هه‌بونى بڕوانامه‌ى نوێ له زمانه‌كان و توانسته ئینگلیزیه‌كان سه‌رفبكرێت, واتا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شدارنابن له‌سه‌ر خستنى سیسته‌مه‌كه بێبه‌ش بكرێن له‌و ده‌رماڵه.
سێیه‌م: په‌یوه‌ندن نیوان خێزان و قوتابخانه له‌سه‌ر بنه‌ماى به گروپكردن و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى هۆڵه‌كان بۆ ئاماده بون, بۆ گفت‌و گۆى نیوان مامۆستا‌و دایك وباوك, تالهیهك تێگه‌یشتن دروستببێت, ئه‌رك و دابه‌شكارى ئه‌رك له نێوان مامۆستا‌و دایك و باوك ده‌ست نیشان بكرێت.
چواره‌م: ڕاهێنانى مامۆستایان له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌كه و له‌ڕێگاى هه‌ندێك ناوه‌ندى ئه‌هلیه‌وه بكرێت, ته‌نها تاقیكردنه‌وه له ئه‌ستۆى سه‌رپه‌رشتیاران بێت, به‌هه‌مان سیسته‌مى تاقیكردنه‌وه‌كانى زمانه‌وانى وه‌ك (تۆفڵ) كه بێگومان مامۆستا تا بڕوانامه‌ى دیاریكراوى نه‌بێت, نه‌بێته خاوه‌نى ده‌رماڵه‌ى دیاریكراو.
لهكۆتاییده گرنگه بڵێین به‌ڕێزان خه‌مخۆرانى په‌روه‌رده, گرنگه بزانن له خه‌مخۆریمان بۆ پرۆسه‌كه, كه‌تا به‌هه‌مان چاره‌نوسى سیسته‌مه سویدیه‌كه نه‌گه‌یشتووه, ئاوڕێكى به‌په‌له‌و ڕێنماى گرنگ ده‌ربكه‌ن به هاوكارى شاره‌زایانى په‌روه‌رده. چونكه دڵنیام سه‌ره‌تاكانى مه‌رگى ده‌ركه‌وتوه, له ئێستادا كۆچى پێچه‌وانه بۆ قوتابخانه كوردیه‌كان ده‌ستى پێكردوه, وهجگهلهوهى ئاستى فێربون زۆر خراپه به‌هۆى نائاماده‌ى و به‌نیوه ناچڵكردنى پرۆسه‌كه‌وه.