شه‌ریف هه‌ژاری: ڕامێنن| سمكۆی شكاك و خیانه‌ت له مێژووی (ئه‌م بابه‌ته و ده‌ستنووسه‌كه‌شی بخوێننه‌وه)!
زیاد له چوارده ساڵه، به وردی شه‌ن و كه‌وی مێژووی مۆدێرن و هاوچه‌رخ ئه‌كه‌م، نه‌مدیووه له نێو مێژووی هیچ گه‌لێك دا، به قه‌د مێژووی كورد خیانه‌ت بۆ مێژووی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانیان دروست كرابێ و، به پێچه‌وانه‌شه‌وه: خیانه‌تی هه‌ندێكی دیكه‌ش له ڕێبه‌رانیان كرابێته (سه‌روه‌ری!).
یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه (خیانه‌ت و تاوانێكی گه‌وره) له مێژووه‌كه‌ی كراوه (شه‌هید: سمكۆی شكاك) ـه.
هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی باشوری كوردستان، له بیره‌وه‌رییه‌كانیان دا، به‌بێ ڕۆچینێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی- مێژوویی و، به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی مێژوویی، چه‌ندان تانه و توانج له سمكۆی شكاك ده‌گرن و، مێژووه‌كه‌یان زۆر خراپ شێواندووه. به‌جۆرێك كه زۆرینه‌ی كادیر و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حیزبانه به فه‌ڕمی له كۆڕ و سیمیناره‌كاندا ده‌ڵێن: نابێت په‌یكه‌ر بۆ سمكۆ دروست بكرێت! یاخود ده‌ڵێن: نابێت له هه‌ولێر یا هیچ شارێكی دیكه‌ی كوردستان ناوی هیچ (ناوچه و ناوه‌ند و شه‌قام) ێك بكرێت به‌ناوی سمكۆی شكاكه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده و كادیرانه بۆ ئه‌م ئایدیا ته‌نگه‌تیله نا- قاڵبووهیان، دوو هۆكار له بیره‌وه‌ریی و كۆڕه‌كانیان دێننه‌وه:
1- به‌شێكیان ده‌ڵێن: سمكۆی شكاك خێڵه‌كیی بووه.
2- هه‌ندێكی دیكه‌شیان ده‌ڵێن: سمكۆی شكاك خیانه‌تی كردووه و مارشه‌معونی كووشتووه!
خراپتر له‌م ده‌ربڕینانه‌ی ناو بیرهوهرییهكانیشیان، ئه‌وه‌یه: زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كانی فارسه فاشیسته‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان، كاتێك باس له جوولانه‌وه‌ی سمكۆی شكاك ئه‌كه‌ن، بیره‌وه‌ری ئه‌م سه‌ركردانه‌ی كورد له‌سه‌ر سمكۆ ئه‌خه‌نه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن زیاتر سمكۆ له‌كه‌دار بكه‌ن و له گێڕانه‌وه‌كانی خودی سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه ( مێژووی سمكۆ) بشێوێنن!!
بۆنموونه: نووسینه‌كانی حیزبی توده، به‌تایبه‌ت له كتێبی: بزووتنه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی كوردستانی ئێران 1967- 1968 دا، زۆر به ڕوونی حیزبی توده هاتووه سودی له زانیارییه‌كانی ناو بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی باشوری كوردستان وه‌رگرتووه له (ناشیرینكردنی سمكۆ) دا، كه داگیركه‌رانی كورد به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م ههولهیان داوه و ئه‌ده‌ن.
بۆ وه‌لامی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كورد و شێواندنی ڕاستیه‌كان، ته‌نها ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه ئه‌خه‌مه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوناكبیر و توێژه‌رانی كورد وردتر له بیره‌وه‌ری سه‌ركرده‌كانیان و سه‌رچاوه فارسی و عه‌ره‌بییه‌كان بڕوانن له باره‌ی مێژووی كورده‌وه.
1- سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌ریی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كورد كه ڕه‌خنه له‌وه ئه‌گرن كه جوولانهوهكهی (سمكۆی شكاك) خێڵه‌كی بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سمكۆ له پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی و زیاتر له سه‌ده‌یك پێش ئێستا، ڕۆشتووه په‌یوه‌ندی به ڕوناكبیره (به‌درخانییه‌كان) كردووه و هێناونیه‌ته ناوچه‌كانی (ورمێ) و بڵاوكراوه‌یان به زمانی كوردی ده‌ركردووه، ئه‌وا: ئه‌م سه‌ركردانه‌ی كورد كه به سمكۆ وا ئه‌ڵێن، كه‌چی خۆیان پاش زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك خێڵه‌كین و، بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دا و، هه‌رچی خێر و بێری باشوری كوردستانه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه تاڵان ده‌كرێت.
2- جوولانه‌وه‌ی سمكۆ ئه‌گه‌ر خێڵه‌كی بووایه، نه ده‌چوو ڕوناكبیرانی به‌درخانییه‌كان بێنێت كه بلاوكراوه و ڕۆژنامه له‌سه‌ر دۆزی كورد و هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكهكانیی و، گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به دونیا، بڵاوبكاته‌وه.
3- جووڵانه‌وه‌ی سمكۆ ئه‌گه‌ر خێڵه‌كی بووایه، ئه‌وا به‌پێی ئه‌م نامه ده‌ستنووسه‌ی خودی سمكۆ و چه‌ندان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی به‌ریتانیی كه له‌لامه، سمكۆ ڕێنوێنی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی نه‌ده‌كرد، به‌وه‌ی كه سمكۆ هه‌میشه به شێخ مه‌حمودی وتووه: تكایه یا شێخ هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ڕێك بكه‌وه و ئێمه‌ی كورد به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان هیچمان بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ست ناكه‌وێت!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان ئیمپراتۆریه‌تی سه‌ر زه‌وین و، ئێمه‌یش گه‌لێكی مافخوراوی ستهملێكراوین و، نابێت ئینگلیزه‌كان بكه‌ینه دوژمنی خۆمان. چونكه (به قسه‌ی سمكۆ): به دۆستایه‌تی كردن له‌گه‌ل ئینگلیز ئه‌وا كورد ده‌توانێت سودمه‌ند بێت، نه‌ك به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كردنی.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كورد بۆ هێنده قاڵ نابنه‌وه له ته‌واوی ئاراسته مێژووییه‌كانی جوولانه‌وه‌ی سمكۆ و لایه‌نه‌كانی ناخه‌نه‌ڕوو!؟، زیاتر له‌وه‌ش، ئینگلیزه‌كان بۆ خۆیان له به‌ڵگه‌نامه‌كانیان دا ئه‌ڵێن: كاتێك له‌گه‌ل شێخ مه‌حمود داده‌نیشتین، شێخ مه‌حمود وای ده‌زانی ئێمه ئاگامان له‌و نووسراو و نێردراوانه نییه كه شێخ مه‌حمود ڕۆژانه ده‌یناردن بۆ لای (ئۆزده‌میری نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕوخاوی عوسمانیه‌كان كه له ڕه‌واندز بوو) كه شێخ مه‌حمود وه‌لائی خۆی بۆ ده‌سه‌لاتی ڕوخاوی عوسمانییه‌كان دهردهبڕییهوه!!
ئه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كورد له بیره‌وه‌ریی و سیمیناره‌كانیان دا، هه‌ر هیچ نه‌بێت باس له‌وه ناكه‌ن كه: ئه‌گه‌ر سمكۆ جوولانهوهكهی له (خێڵێك) دا قه‌تیسی بكرێت، ئیدی چۆن له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی (ڕوسه‌كان، عوسمانییه‌كان، ئینگلیزه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان) دا نووسراو و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سمكۆی تێدایه كه باسی داواكردنی ده‌وله‌تی كوردی و مافی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات!؟
ئه‌گه‌ر جوولانهوهكهی سمكۆ خێڵه‌كی بووه، ئیدی چۆن سمكۆ ئه‌هاته سلێمانی بۆلای شێخ مه‌حمود و بانگی بۆ یه‌كگرتووی ڕیزه‌كانی گه‌لی كوردی ده‌كرد و، تكای له شێخ مه‌حمود ده‌كرد كه هه‌وڵی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان بدات!!
4- سه‌باره‌ت به كووشتنی مارشه‌معون، كه گووایه به‌پێی بیره‌وه‌رییه‌كان و سیمیناره‌كانی ئه‌و سه‌ركردانه: ئه‌و كووشتنه وای كردووه زلهێزه‌كان هیچ بۆ گه‌لی كورد نه‌كه‌ن و كوردی له به‌رچاوی جیهان ناشیرین كردووه!! ئه‌وا به‌ڕاستی بیركردنه‌وه‌یه‌كی (زۆر سانا و كرچ و كالانهیه!).
چونكه مارشه‌معون ده‌یویست به هاوكاری ڕوسه‌كان و ئینگلیزه‌كانیش له‌سه‌ر حسابی خاكی كورد ده‌وڵه‌تێك دامه‌زرێنێت. به‌ڕاستیش مارشه‌معون پشتیوانی ڕوس و ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دابوو. بۆیه سمكۆ به‌ناچاری ته‌ڵه‌ی بۆ مارشه‌معون دانا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بگرێت له‌وه‌ی (مارشه‌معون)یش به‌شێكی خاكی كوردستان بۆ خۆی بچڕێت. به‌ڕاستیش سمكۆ به‌كرده‌وه ڕێگری له‌و هه‌وڵه كرد.
ڕاسته ڕه‌نگه زۆربه‌مان له چۆنیه‌تی كووشتنه‌كه‌ی (مارشه‌معون) جۆرێك ڕه‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام سمكۆ ڕێگه‌ی دیكه‌ی له‌به‌رده‌م دا نه‌بوو!! خۆ ئه‌گه‌ر سمكۆ به هه‌مان ئه‌و هه‌له‌ی بۆی هه‌ڵكه‌وت ڕه‌زا خان ( ڕه‌زا شا) شی بكووشتبایه، ئه‌وا ڕه‌نگ بوو چاره‌نووسی كورد به‌م هه‌موو ڕۆژه ڕه‌ش و تراژیدیایانه نهگشتبایه، به‌ڵام سه‌ركرده (قهبهكراوهكانی كورد) هه‌ر ڕه‌خه‌یان لێ ئه‌گرته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بكردبایه!!
5- به‌ڕاستی سه‌یر ئه‌وه‌یه: سمكۆ دوژمنی كوردی كوشتووه به خیانه‌تكردن و خێڵه‌كییانه مێژووه‌كه‌ی ئه‌شێوێنن، كه‌چی هه‌ر له ژێر ده‌ستی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كورد و حیزبه‌كانیان (سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ری كوردی خۆرهه‌لات و باكور) نه‌ماوه كه ته‌سلیمی فارس و توركی نه‌كه‌نه‌وه!! كه‌چی خۆیان سه‌روه‌ری تۆمار ده‌كه‌ن!!
له كاتێك دا، له‌ڕووی كات (زه‌مه‌ن)یشه‌وه، كاتێك سمكۆ باسی دۆزی میلله‌تی كوردی كردووه و به‌پێی بڵاوكراوهكهشی، ئه‌وا سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا سمكۆ له ئاست بیركردنه‌وه‌ی ئێستای (ئه‌م سه‌ركردانه‌ی كه مێژووه‌كه‌ی ئه‌شێوێنن) پێشكهوتووخوازتر و نه‌ته‌وه‌یی تر بووه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم: سمكۆی شكاك جوامێرترین سه‌ركرده‌ی ناو مێژووی كورده، كه داگیركه‌رانی وچان لێ بڕی بوو.
به‌ڵگه‌كانیش هه‌مووی به‌رده‌ستن و مێژووی كورد له لایه‌ن خودی سه‌ركرده و حیزبهكانیی و قبول خاسه شه‌هاده پێ دراوه‌كان (به‌سانایی) شێوێنراوه.
ئه‌مه‌ش نامەیەکی ئیسماعیل ئاغای شکاک ‘سمکۆ’یە بۆ شێخ مەحموود لە 28-01-1923، كه به ئاشكرا سمكۆ هێنده بیریی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بووه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: (بۆ حه‌زره‌تی حوكمداری ئه‌عزه‌می كوردستان جه‌نابی شێخ مه‌حمود…، ئێمه بێ ئه‌مری تۆ ناكه‌ین و هه‌ر شتێكی بفه‌رموویت كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردی تێدابێت، ئێمه حازرین ده‌یكه‌ین… كوردستان پێویستی به براده‌ریی و دۆستی ئینگلیزه به زه‌روری). دڵسۆزی حوكمهتهكهت (ئیسماعیل شكاك).