شێرزاد شێخانی: حوكمەتداری لەهەولێر… بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەولێریات(22)

لەدوای ئەو مار وێرانییەی توشی خۆمان كرد بەناوی ” راپەڕینی كۆمەرانی خەركی كوردستان) لە بەهاری ساری 1991، حوكمەتۆكەیەكمان دامەزراند بەناوی ” حكومەتی هەرێم”. تەبعەن ئەو حوكمەتەش خەونەكی زۆر لەمێژەی مللەتەكەمان بو، گۆتمان بەردە با ئەمەش وەكی حەمو مللەتانی دونیا لۆ خۆمان ئیسراحەتەك بكەین و دوور لەدەستی دیكتاتۆر ژیانەكی خۆش ببەینە سەر.. بەرانەكی حەمو خەونەكانمان پووچ بونەوە، لەسایەی سەری دەسەراتە خۆماڵیەكەمان وامان لێهات رەحمەت لۆ كفندز بنێرین. ئەو حوكمەتەی هەرێم مللەتی وا بێزارو بێتاقەت كرد كە حەسرەت لۆ حوكمی بەعسو رۆژە رەشەكانی بكێشی.
هەر لەگەر یەكەم هەربژاردندا پارتی وەكی نەدیو بدی دەستی بەتەزویرو تەزویركاری كرد، كوو وەختی خۆی بەتەزویر خۆیان كردبوە حاكمی حەمو كوردستان، ئەوهاش ویستیان بەتەزویر جارەكیدی خۆیان بكەنەوە بە حاكم. ملەتەكەشمان لۆ ئەوەی وەزعە تازەكەی لێ تێكنەچی چاوپۆشی كردو قبوری بو ئەوانە بێنە سەر دەسەرات. كاتەكی پارتی ویستیشی خۆی بەتەنێ بەتەڵ ساحەكە بی، بەخسوس دوای ئەوەی پارەكی زۆری گومرگی كەتە دەست، شەڕەكی بێ ئامانی خولقاند كە هەزاران قوربانی لێكەت، لەنەتیجەشدا حوكمەتۆكەمان بو بەدو ئیدارەو چارەنوسی ملەتیش كەتە دەستی ئەژدیهاو، سومعەی مللەتە زوڵملێكراوەكەشمان بوەپەرۆی فرێدرای.
بەوەش رازی بوین، گۆتمان قەیدیناكا باهەندەكیدی تەحەمولیان بكەین، هێشتا حوكمەتەكەمان ساوایە، بەران نەمانزانی ئەو تەحەمولەی مە جەحەننەمەكمان لۆ دەهینتە سەر دونیا كە لەجەحەننەمەكەی عاسمان زۆر بەعەزابترە.
مونافەسەی حیزبی ناو حوكمەت وایكرد بەهەزاران هەزار خەرك تەعیین بكرێن، وایلێهات فەلاحەكانمان زەراعەتیان بەجێهیشت و بونە حەرەسی مەقەرە حزبیەكان. لەهەر مەكتەبەك عەددی فەراش لەمامۆستایان زیاتر بو، وەكی ئەوەی عیلم و عولوممان لەفەراشەكانەوە فێر ببین. مەعمەلەكان داخران، مۆزەفەكانی بونە كادیری حیزبی و مەسئول ناوچەو رێكخراو. فیتەرو وایەرمەنی مەنتیقەی سەناعی بونە كارگێڕی لقو معاشی مانگانەیان لەسەر حوكمەت بو. خۆریەكانی بەر دەركی سینەماكان بونە ساحیب شەریكات و یەكی دوو سێ سكرتێرەیان لۆ رابواردن دامەزراند. پیاوی شەریفو كوڕی ئەرباب لەوەزیفە دەركران، كوڕی قەسابو نەجار بونە محافزو ئەندامانی سەركردایەتیو مەكتەبی سیاسی.
گەندەلی دەستی پێكرد لەگچكەوە لۆ گەورە، مەسئولەكان بەعام بونە مشەخۆرو لەسەر خینی ملەت زگو خوار زگیان تێر دەكرد. لەو هەولێرە گەورەو گرانە یەكدو دەورەمەند هەبون وەكی ئەحمەد چەلەبیو جەلیل خەیات، كەناو بانگیان دەركردبو، ئێستا پاكەت فرۆشەك بەقەدەر دو سەروەتی ئەحمەد چەلەبی پارەی هەیە.. لەسایەی حیزب مودیر لەدزیو بەرتیل وەرگرتن ترسی نەما چونكی وەزیرەكەی خۆی دزو بەرتیلخۆرە.. وەزیر ترسی شكا، چونكی مەكتەب سیاسیەكەی دزە، مەكتەب سیاسی دەستی كرایەوە ، چونكی سەركردەكەی ئەژدیهایەو تێر ناخوا.
خەركی سادەش لەسەر دینی گەورەكانیان كەتنە سەر گەندەلی، كابرای بەنزینخانە نەفتی لەگەر بەنزین تێكەر دەكا.. بەقاڵ بەدەرزی ئاو لەپرتەقاڵ دەكا لۆ ئەوەی وەزنی زیاد بكا..دوكاندار پەتاتە تێكەری رونی تەنەكە دەكا.. ساحیب شەریكە دەیان تۆن دەرمانی ئێكسپایەر دەینیو كەس دەنگی لەگەر ناكا..كارەباچی گلۆپت لۆ دەینی لەیەك سەعات زیاتر مارەكەت روناك ناكات..سەیدەلی لەگەر دختۆر شەریكە، لۆیە پەسیویش بی دختۆر یەك تۆن دەرمانت لۆ دەنوسی..موهەندیس لەگەر مقاول شەریكە لۆیە عومری پرۆژەكان لەسەد رۆژ تێناپەری..ئەو دونیایەمان وا وێرانیان كرد هەرێمەكەمان بوە زبلخانەی وراتانی دەوروپشتمان هەرچی دەرمانو خواردنی بۆگەنو ئێكسپایەریان هەیە لێرە ساغی بكەنەوە.. خەركی وەختی خۆی هەمو ئەخلاقیان هەبو ساحێب ویژدان بون، ئێستا ئەخلاقو ویژدان خوا حافیزیانی لێكردیە..
خەركی پارەی هەبی، ناوێری بیخاتە ناو بانقەوە چونكە حوكمەتەكەمان دەستی بەسەردا دەگری، مللەت بەعام هیچ سیقەیەكی بەو حوكمەتە نەمایە.. معاشت دەبڕی، كارەبات دەبڕی.. ئاوت ناداتی.. وەزیفە نیست.. موستەقبەل نیست.. ئەوجا لەحەموش عەنتیكەتر ئەوەیە، كە دێ باسی دامەزراندنی دەورەتی كوردیت لۆ دەكا.. ئاخر هەی قورمساغینە ئەنگۆ هێشتا حوكمەتۆكەی تەمەن بیستو شەش ساریەكەتان گاگۆلكێ دەكاو نەكەتیتە سەرپێی خۆی، باسی دەورەتی تەڕەماشی چمان لۆ دەكەن.. لۆ ئەنگۆ وادەزانن حەمام بەتڕو فسینگۆ گەرم دەبی؟. باقی وەلسەلام..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت