هیوا ناسیح: چیرۆکی کچێکی سویسری – کورد له باشوری کوردستاندا.
(Die Schwalbe)فیلمی په‌ڕه‌سێلکه
فیلمی سینه‌مایی په‌ڕه‌سێلکه (Die Schwalbe)، که له سیناریۆ و ده‌رهێنانی (مانۆ خه‌لیل)ه، ده‌رهێنه‌ری سویسری – کورد، که خه‌ڵکی شاری قامیشلوی رۆژئاوای کوردستانه و بیست ساڵێک ده‌بێت له سویسرا داده‌نیشێت. ساڵی 2016 له سویسرا به‌رهه‌مهێنراوه، کاته‌که‌ی 102 ده‌قه‌یه، له زۆربه‌ی سینه‌ماکانی ئه‌وروپا نمانیشکراوه. له ئێستادا به شێوه‌ی سیدی له بازاڕ و کتێبخانه‌کانی ئه‌وروپادا ده‌ستده‌که‌وێت. فیلمه‌که به زمانی ئه‌ڵمانییه و به زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی، ئیتالی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بیش ژێرنوسی بۆ ئاماده‌کراوه.
مانۆ خه‌لیل له شام یاسا و مێژوو له چیکۆسلۆڤاکیا به‌شی ده‌رهێنانی فیلیمی سینه‌مایی خوێندوه. ساڵانێکه له سویسراش به فیلمی دۆکیۆمێنتی ئه‌نفال(Al Anfal) ، که له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌نفال، هه‌روه‌ها، فیلمی مێشه‌وان (Der Imker) و پاشانیش فیلمی باچهکهمان عه‌ده‌ن (Unser Garten Eden,) ناوبانگێکی باشی په‌یداکردوه و به‌تایبه‌ت به‌م فیلمه‌یان چه‌ند خه‌ڵاتێکی جیهانی بۆ خۆی بردوه.
فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ جان لۆک نانسی له باره‌ی ئه‌م فیلمه‌وه ده‌ڵێت: به‌لای منه‌وه گوزاره له (لهگهڵیهکبوون یان پێکه‌وه‌بوون) وه‌ک ئاسۆیه‌ک، که مرۆڤ نه‌توانێت تێیبپه‌ڕێنێت، ده‌کات، له‌کاتێکدا به هۆی تیرۆره‌وه ده‌ستی گهیهنراوهتێ و دهگهیهنرێتێ. کردار و تاوانه خوێناوییه‌کان مرۆڤ هه‌ڵده‌داته‌وه ناو ئه‌و جێگایانه‌ی، که شوناسی ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتوری تری لێن و رێگریمان لێ ده‌که‌ن، له‌وه‌ی که ئێمه ببینه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هاوبه‌شی (راستی – بوویه‌ری) ، که هه‌ڵگر و دیاریکه‌ری (پێکه‌وه‌بوون) بێت.
فیلمی په‌ڕه‌سێلکه چیرۆکێکی کاریگه‌ره، ململانێی دوو کولتور، یان راستتر، خۆشه‌ویستی و قین و تۆڵه‌یه، که
تۆڵه له که‌لتوری ئه‌وروپادا سه‌رده‌مێکی زۆره بۆته شتێکی نامۆ.
میره (مانۆن پفوندهر) که له دایکێکی سویسری و باوکێکی کوردی خه‌ڵکی باشوری کوردستانه به ناوی عوسمان، له شاری (بێرن)ی پایته‌ختی سویسرا گه‌وره بووه و ده‌ژیت، ته‌مه‌نی بیست و هه‌شت ساڵه و زانکۆ به‌شی وێنه‌گریی ته‌واوکردوه. پێش له دایکبوونی ئه‌م، واته پێش زیاتر له بیست ساڵ عوسمان هاوسه‌ره سویسرییه‌که‌ی، واته دایکی ئه‌م به‌جێدێڵێت و ده‌چێته‌وه باشوری کوردستان، وا له هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌م خه‌بات دژی دیکتاتۆری و رژێمی خوێنرێژی سه‌ددام ده‌کات. پاشتر بێسه‌روشوێن ده‌بێت و هیچ هه‌واڵێکی نابێت. ئه‌م راستیه‌ش پاش بیست و هه‌شت ساڵ، به‌رێکه‌وت کاتێک میره هه‌ندێک نامه‌ی ئه‌و کاتی باوکی له بنمیچی خانوهکهیاندا ده‌دۆزێته‌وه، بۆی ئاشکرا ده‌بێت، به‌ڵام دایکی لێی شاردۆته‌وه!
ناڕه‌زایی زۆری دایکی و هاورێ کوڕه‌که‌ی خۆی که ناوی شتیفانه، میره له بڕیاری چوون بۆ کوردستانی باشور به دوای هه‌واڵ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی باوکی‌دا، په‌شیمان ناکاته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی کوردێکی باشور به ناوی عادل له سویسرا ده‌دۆزێته‌وه و داوای هاوکاری لێده‌کات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ناوبراو نه‌ک هاوکاری ناکات، به‌ڵکو وه‌ک دواتر ده‌رده‌که‌وێت، چه‌ند که‌سێک له باشور ئاگادار ده‌کاته‌وه، که کچه‌که‌ی (عوسمان ئاغا) وا ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌گاته‌وه باشور! سه‌رده‌م ساڵی 2015 و شه‌ڕی داعش له موسڵ و ده‌وروبه‌ری و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی نێو شاره‌کانه.
میره ده‌گاته هه‌ولێر و به رێکه‌وت (دواتر ده‌رده‌که‌وێت رێکه‌وت نه‌بووه و رێکخراوه)، کوڕێک ده‌ناسێت به ناوی ڕامۆ (ئیسماعیل زاگرۆس)، که به هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆر له ئه‌ڵمانیا ژیاوه، ئه‌ڵمانییه‌کی زۆر باش ده‌زانێت. چاره‌نوس ده‌یانکات به هاورێ و ده‌بێت به شۆفێر و وهرگێری ئه‌م. ده‌ست ده‌که‌ن به گه‌ڕان به ناوچه‌کانی دهۆک و سۆران و شه‌نگال…هتد، بۆ سۆراخی باوکی ناوبراو. وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت رامۆ زانیاریی ده‌بێت و ده‌زانێت کچی کێیه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات و له درێژه‌ی گه‌ڕان و گه‌شتیاندا زیاتر لێک نزیک ده‌بنه‌وه. بۆیه سه‌ره‌ڕای رێکه‌وتن و هاندان، ئاماده نابێت هاوکاری ئه‌و چه‌ند که‌سه بکات، که ده‌یانه‌وێت میره له تۆڵه‌ی ئه‌و کهسوکارانهیاندا بکوژن، که قوربانیی ده‌ستی (عوسمان ئاغا)ن و له نێو ئه‌وانه‌شدا باوک و که‌سوکاری رامۆش! چونکه وه‌ک دواتر میره پێی ده‌زانێت، باوکی میره، که ئه‌م زۆر شانازی پێوه ده‌کرد و به قاره‌مانی دژی دیکتاتۆریه‌ت و خه‌باتگێر سه‌یری ده‌کرد، نه‌ک هه‌ر وانه‌بووه، به‌ڵکو سه‌رۆک جاشێکی تاوانبار و ئه‌نفالکه‌ره! میره به و راستییه تاڵه خه‌مێکی گه‌وره و قورس دایده‌گرێت و بڕیار ده‌دات هه‌رچۆنێکه باوکی ببینێت.
پاش گه‌ڕان و سوڕانێکی زۆر، ساردی و گه‌رمی و سه‌ختی رێگا و سه‌رکێشی زۆر، میره باوکی له کۆشکێکی رازاوه و به پاسه‌وانی زۆر و له ئه‌وپه‌ڕی سه‌ڵته‌نه‌ت و خۆشگوزه‌رانیدا باوکی، که ئه‌ڵمانییه‌کی باش ده‌زانێت و ناوی خۆشی گۆڕیوه به (غه‌فور ئاغا)، ده‌دۆزێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ناوبراو خۆی پێ ده‌ناسێنێت، باوکی زۆر هه‌وڵ ده‌دات هێمنی بکاته‌وه، که ئه‌م نیشتمانپه‌روه‌ره و کۆمپانیای ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌یه و گونده‌کانی کوردستان ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه و ….هتد. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێک له رق و توڕه‌یی میره که‌م ناکه‌نه‌وه و به هه‌موو گه‌رووی خۆی به‌روویدا ده‌ته‌قێته‌وه، که (تۆ نه‌ک جێگه‌ی شانازی من نیت، وه‌ک بیستبووم و دوای سۆراخت که‌وتبووم، به‌ڵکو تۆ ناپاک و بکوژی ده‌یان و سه‌دان خه‌ڵکی بێ‌تاوان و سیڤیلیت، تاوانبارێکی گه‌وره‌یت و پێویسته دادگایی بکرێیت و سزا وه‌ربگریت، وه من شه‌رم ده‌که‌م کچی پیاوێکی وه‌ک تۆم….هتد.).
که‌سوکاری قوربانییه‌کانی عوسمان ئاغاش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناوبراو نا‌وێرن، و رامۆش هاوکارییان ناکات، که میره له تۆڵه‌دا بکوژنه‌وه، چونکه په‌یوه‌ندی نێوانیان گه‌یشتۆته ڕاده‌ی خۆشویستن له‌گه‌ڵ میره‌دا، پاش ئه‌وه‌ی له هاوکاری رامۆ نا‌ئومێد ده‌بن، ئه‌م ده‌کوژن!!
میره پاش بیستنی هه‌واڵی کوژرانی رامۆ به دڵشکاوی، به‌ڵام بڕوا به‌خۆبوون و پێگه‌یشتویی، ده‌گه‌رێته‌وه سویسرا، له کاتێکدا واز له خۆشه‌ویسته کۆنه‌که‌شی دێنێت و ئاماده نابێت، که بێت له فرۆکه‌خانه‌وه پێشوازی لێ بکات!
دیاره من شاره‌زای بواری ته‌کینکی هونه‌ری سینه‌ما و وێنه‌گرتن نیم، بۆیه له‌وروه‌وه قسه‌یه‌کم نییه، به‌ڵام وه‌ک ره‌خنه‌یه‌ک پێم وایه ده‌بوو له‌پاڵ ئه‌و چه‌ند زمانه‌ی که ژێرنوسی دیالۆگه‌کانی فیلمه‌که‌ی پێ ئاماده‌کراون، ده‌کرا به کوردی کرمانجی خواروش ژێرنوسی هه‌بوایه، تاوه‌کو بینه‌ری کوردی ئه‌ڵمانی نه‌زانیش به ئاسانی و زمانی دایک له فیلمه‌که بگه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه فیلمه‌که به‌ڕای من زۆر سه‌رکه‌وتووه، چونکه له پاڵ په‌یامه مرۆڤایهتییهکهیدا، که سه‌رکه‌وتنی خۆشه‌ویستی و مرۆفدۆستییه به سه‌ر کینه و تۆڵه‌کردنه‌وه‌دا، هه‌ندێک راستیی له سه‌ر ره‌وشی باشوری کوردستان و ده‌سته‌ڵاتی کوردیش باسکردوه، که بریتین له:
1- به‌رێوبه‌رێتی فه‌رمانگه‌کانی کوردستان زۆر بیرۆکراتی و پاشکه‌وتوون.
2- ده‌سته‌ڵاتی کوردی نه‌یتوانیوه تاوانبارانی سه‌رده‌می سه‌ددام وه‌ک سه‌رۆکجاشه تۆمه‌تباره‌کان دادگایی بکات و سزای دادوه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
3- ده‌سته‌ڵاتی کوردی (حکومه‌تی هه‌رێم) نه‌یتوانیوه کارێک بکات که یاسا سه‌روه‌ر بێت. خه‌ڵک بیر له تۆڵه و شتی وا نه‌کاته‌وه، ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار بێت.
4- سه‌رۆکجاشه تاوانباره‌کان تا ئێستا و پاش بیست و ئه‌وه‌نده ساڵ له ده‌سته‌ڵاتی خۆیی کورد، نه‌ک هه‌ر سزا نه‌دراون، به‌ڵکو ئیمتیازات و ده‌سته‌ڵاتیان دراوه‌تێ و هه‌یه و له ئه‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانی و هایلاڤدا ده‌ژین!
تێبینی:
1- ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی ٥٦٥ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه ١٤/٢/٢٠١٦ بڵاوکراوه‌ته‌وه
2- بۆ بینینی چه‌ند دیمه‌نێکی فیلمه‌که کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن: