پشتیوان ئه‌حمه‌د: ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم تێكشكاوه!
چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی تا جه‌نگی جیهانی دووه‌م بریتی بوو له‌و ڕێگریانه‌ی ده‌وڵه‌ت له هەمبەر هێرش و هەڕەشەی سەربازیی دەرەكی بۆ پارێزگاریكردن لە سەربەخۆیی نیشتمان، به‌ڵام تێڕوانینی ئێستا بۆ ئه‌م چه‌مكه بریتیە لە توانای دەوڵەت یاههرێم بۆ پاراستنی ئاسایشەکەی لە هەڕەشەی دەرەكی وناوخۆیی له‌ڕووی” سه‌ربازی، سیاسیی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و… هتد.
له‌مه‌وه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر ده‌وڵه‌ت وههرێمك پێویسته پارێزگاری بكات له‌و مه‌ترسیه ده‌ره‌كی وناوخۆیانهی ده‌كه‌ونه سه‌ری، ئاماده‌كردنی پلانی ستراتیژی پیشوه‌خته وبهرپێگرتنی هه‌رمه‌ترسیه‌ك كه ئه‌گه‌ری ڕوودانی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ تێكدانی وڵات ونانه‌وه‌ی نائارامی.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێم ڕووده‌دات، نه‌ك سنووری مه‌ترسی به‌زاندوه، به‌ڵكو ته‌واو مه‌ترسی داره وچاوه‌ڕێی داڕمانی ته‌واوه‌تی وڵات ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی هه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی و بێباكی ئه‌و نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره حیزبیه‌ی كه هه‌میشه پێی وایه ده‌وڵه‌تداری وحوكمڕانی به‌فه‌وزا ده‌ڕوات به‌ڕێوه، نه‌ك حوكمڕانی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن بێت.
له‌و مێژووه دورو درێژه‌ی هه‌رێم به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی خاوه‌نی حوكمڕانیه‌كی گوێ ڕایه‌ڵ وپلان بۆداڕێژراو سیسته‌ماتیكی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی بوونی هه‌یه ته‌نها چه‌ند تاقم وگروپێك مۆنۆپۆڵی گشت سێكته‌ره‌كانی وڵاتیان كردووه، به‌و په‌ڕی بێباكی وهه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی ئیدامه‌یان به‌ژیانی سیاسی وحوكمڕانی خۆیان داوه، بۆیه هه‌رگیز بیر له ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئاسایشه نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه‌باس له‌بوونی ده‌كرێت ته‌نها بۆ پارێزگاری كردنه له ئاسایشی حیزبی و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستووی سیاسی، هه‌میشه‌ش خه‌مخۆران پێشبینی داڕووخانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان خستۆته ڕوو بێ ئه‌وه‌ی گوێیان لێ بگیرێت، به‌گرینگ سه‌یر نه‌كردنی ئه‌م چه‌مكه، وڵات نه‌ك گه‌شه له‌هیچ بووارێك به‌خۆیه‌وه نابینێت، به‌ڵكو تێكشكانی ته‌واوه‌تی له‌هه‌موو ئاسته‌كانی نیشتیمان ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوان كراوه.
ئێستا جگه له‌وه‌ی گشت ئه‌و چه‌مكانه‌ی پێكهێنه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یین داڕووخاوه، ده‌سه‌ڵاتداران ههربێباكن، حه‌وسه‌ڵه‌ی قۆرغكاری زیاتر‌و بێئرادهكردنی زۆرتری هاونیشتیمانیانن، وڵات داڕوخاوه، شتێك وجودی نه‌ماوه له‌مه‌ڕ ئینتیمای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ڵبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی پاوانخواز وسته‌مكار ئه‌مه‌ی گه‌ره‌كه كه له‌هه‌رێم ڕووده‌دات، تا بتوانێت له‌م ڕێگه‌وه چۆن ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر گشت سێكته‌ره‌كان، ئاوه‌هاش ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌ت وبوونی تاكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش، پێشی وایه ئه‌گه‌ر به‌م جۆره ئه‌قڵیه‌ته ده‌ست نه‌گریت به‌سه‌ر ئیراده‌و بوونی تاك ئه‌وا ناتوانێت كۆنتڕۆڵی وڵات مسۆگه‌ر بكات، بێخهبهر له‌وه‌ی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه مه‌ترسی داره‌و ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌دواتر په‌ڵ ده‌كێشێت بۆ شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیته كارێكی حه‌قیقی، بۆیه له‌ڕێی برسی كردن و به‌حیزبی وخێڵهكی كردنی كۆمه‌ڵگه ده‌ست هه‌ڵناگرێت وهه‌میشه میكانیزمی تازه به‌كار دێنێت بۆ ئه‌م كاره‌ی.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێم چۆن هه‌ره‌سی هێناوه؟
وه‌ك له‌پێشه‌كی باسم كرد، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی چه‌مك بونیاد نراوه، له‌خواره‌وه ئاماژه به‌و چه‌مكانه ده‌كه‌م كه چۆن خراونه‌ته خزمه‌تی چه‌ند حیزبێكی كلاسیكی، كه‌ده‌بوو له‌خزمه‌ت كۆمه‌ڵگه‌بێت.
1- ئاسایشی سه‌ربازی: بە یەکێک لە گرینگ‌ترین ڕەگەزەکانی هێنانەدی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت، به‌ڵام تا ئه‌م ساته هێزێكی سه‌ربازی ڕێكخراو وبێلایه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان وجودی نیه، بۆیه هه‌میشه هێزه ئیقلیمیه‌كان به‌ئاسانی داخیلی قوڵایی هه‌رێم ده‌بن، له‌هه‌موو كاتێك حیزبه‌كان ڕێنیشاندهریانن، جگه له‌وه‌ی هه‌رێم به‌هۆكاری شه‌ڕێكی ناوه‌خۆی حیزبی وێران كرا، له‌هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی تری ناوه‌خۆ بوونی هه‌یه، بۆیه ده‌كرێ بڵێین ئاسایشی سه‌ربازی هه‌رێم ته‌واو مۆنۆپۆڵی حیزبی كراوه، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت تانهتوانرێت هێزێكی سه‌ربازی نیشتیمانی بونیاد بنرێت، ئه‌سته‌مه چاو بپۆشرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، چونكه مێژوو سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیه‌یه كه‌هه‌ر وڵاتێك خاوه‌نی هێزی چه‌كداری حیزبی بێت به‌دوور نابێت له پێكدادانی چه‌كداری له‌ترسی له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵات وهه‌یمه‌نه‌ی حیزبی وئیدامهدان به‌حوكمڕانی نامه‌شروعیان، زۆرجاریش بووه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆدهوڵهتێك بوونی هه‌بووه له‌سه‌ر حسابی ڕۆڵه‌ی بێگوناهو پیشمه‌رگه‌ی بێلانه‌و گیرفان به‌تاڵ، ئه‌گه‌ر بهاتبایه هه‌رێم خاوه‌نی هێزێكی ڕێكخراوی ناحیزبی بوایه، هێزی ده‌ره‌كی سڵی ده‌كرده‌وه‌و جورئه‌تی هاتنه سه‌رخاكی هه‌رێمی نه‌ده‌كرد له‌ترسی به‌هیزی وتۆكمهیی هێزه نیشتیمانیه‌كه‌ی، كه وجودی نیه، هه‌رێم بۆته جێگای ته‌راتێنی هێزه ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
2- ئاسایشی سیاسی: بریتیە لە ئاسایشی قەوارە سیاسیەکان، بە بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتیمانی و دابین کردنی ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە بواری سیاسی‌دا. هه‌مدیسان ئه‌و چهمكهشمان له‌ده‌ست داوه، ئه‌وه‌ی بوونی نه‌بێت یه‌كڕیزی سیاسی پارته‌كانی هه‌رێمه، ئه‌وان یه‌كگرتوویان له‌ده‌ست داوه له‌مه‌ڕ پارێزگاری كردن له‌ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت زۆرێك له پارته‌كان ئه‌جێندای وڵاتێكی ئیقلیمی وبه‌رژه‌وه‌ندخوازی حیزبی پیاده‌ده‌كه‌ن، بۆیه له‌هیچ زروفێك پارته‌كانی هه‌رێم نه‌بونه‌ته فاكته‌رێك بۆ پاریزگاری له‌سه‌روه‌ری وڵات، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌رێكی باش بوونه به‌ده‌ست وڵاتانی نه‌یار بۆلێدان لهیهكڕیزی سیاسی، ویه‌ك گوتارنهبوونی له‌مه‌ڕ هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كه له‌سه‌ر ئاسایشی سیاسی هه‌رێم بوونی هه‌بێت.
3- ئاسایشی ئابوری: به‌دابینكردنی ئه‌م چه‌مكه بۆوڵات، ده‌توانرێت ئابووریه‌كی سه‌قامگیر بونیاد بنرێت بۆ پارێزگاری له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. لێره‌شدا ئابووری وڵات ته‌واو له‌ژێر ده‌ستی حیزب دایه، ئه‌گه‌رچی حیزب گشت ئه‌و سێكته‌رانه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه كه بۆ بونیادنانی ئابووریه‌كی به‌هێز پێویسته، له‌هه‌مان كات ده‌بینین ئابووری حیزبه‌كان باڵاده‌ست تره له ئابووری وڵات، بۆیه ئاسایشی ئابووری هه‌رێم نه‌ك نه‌یتوانیوه ببێته فاكته‌ریك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی گشت سێكته‌ره‌كانی تر، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێك دراوه سێكته‌ره‌كانی تر بخرێنه خزمه‌تی بۆ به‌هێزبوونی ئابووری حیزبی.
هه‌ڵبه‌ت له‌ئاسایشی ئابووری یه‌كێك له ژیرخانی(ئاوه)، ده‌بینین هه‌رێم ده‌وڵه‌مه‌نده به‌م ده‌رامه‌ته سروشتیه، به‌ڵام هیچ كات نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه بۆ سود لێوه‌رگرتنی، ئه‌وه له‌كاتێك دایه هێزی ئاو له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچی كه‌متر نیه له‌هێزی سه‌ربازی.
4- ئاسایشی کۆمەڵایەتی: ئەمە پەیوندی بە هۆشیاری وهەستی نیشتیمانیەوە هەیە، کە بریتیە لە دورکەوتنەوەی هەموو چین و توێژەکان لە توندوتیژی و هەوڵدانی هەموان بە یەکەوە بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای نەتەوە وگەل. ئه‌م چه‌مكه جگه له‌وه‌ی گرینگی پێ نه‌دراوه، به‌ڵكو سیاسه‌تی حیزبه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه زیاتر ناته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌ست نه‌كردن به ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی له‌ئاستێكی به‌رزدایه، تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هینده‌ی ولائی بۆ پارته سیاسیه‌كان هه‌یه، هیچ كات ئه‌م ولائه نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان، بۆیه بونیادنانی تاكی كوردی له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی وهه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی بونیاد نراوه، حیزبه‌كان بوونه‌ته خاوه‌نی تاكی كۆمه‌ڵگه، له‌جیات ئه‌وه‌ی تاكه‌كان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بن، بۆیه یه‌كه‌م شت كه پیویسته بكرێت له‌هه‌رێم، داشۆرینی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته حیزبیهیه بۆ عه‌قڵیه‌تێكی كامڵی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌شۆڕشێكی فكری هه‌یه، تا بوتوانرێت تاك سه‌رله‌نوێ درووست بكرێته‌وه، بۆیه له‌ئیستادا توندوتیژیه‌كان به‌ڕاده‌یه‌كه هیچ تاكێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناخوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتووی بیروڕای حیزبی هاته‌ریب نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، جگه له‌وه‌ی شارچیه‌تی وبه‌رائه‌تی معصوم بوون بۆخۆم وتهخوین كردنی به‌رامبه‌ر بۆته دیارده.
دواجار ئه‌وه‌ی له‌م فه‌وزایه سودمه‌ند ده‌بێت، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه نیه، به‌ڵكو هه‌ندێ پارتی سیاسین، له‌سه‌ر وڵاتێكی كه‌لاوه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌گیان، ئیدامه به‌حوكمڕانی نامه‌شروعیان ده‌ده‌ن، قوربانی یه‌كه‌میش هاوڵاتیانن، ودهسبهسهرا گرتنی ئه‌جێندای كۆمه‌ڵێ وڵاتی ئیقلیمیشه، تا له‌م سۆنگه‌وه ئاسته‌نگ بۆ ههرگهشهیهك درووست بكه‌ن كه چاوه‌ڕوانی ڕوودانی بكرێت وبه‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن له بونیادنانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك له‌ئێستا به‌ڕوونی دیاره.
- Latest Posts by All Posts