شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا حیزبه‌كانی باشور به‌م خیانه‌ته ترسناكه‌ی دیكه‌ش دژ به (جوولانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان) تێوه‌ده‌گلێن!؟
له ئێستادا كه هێزه‌كانی باشوری كوردستان به‌ته‌واوی سامانی ژێر- زه‌وی و سه‌ر- زه‌وی باشور چهپاولگهری ئه‌كه‌ن، هیچ (بیانوویه‌ك)یان نییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خیانه‌ته مێژووییه‌كانی دیكه‌یان بیهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به خیانه‌تێكی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له دژی جوولانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بگلێن.
هه‌روه‌ها، ئێستا نه له‌ناو یه‌كتر شه‌ڕیانه و، نه پێویستیشیان به فیشه‌ك و بیكه‌یسی و دۆشكه‌ی (توركیا و ئێران)ه كه له پێناوی دا به‌خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بگلێن و (سه‌ركرده و كادیرانی په‌كه‌كه و دیموكرات و هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان) به داگیركه‌ران بفرۆشن.
چونكه له مێژووی پارتیی و یه‌كێتیی و هێزه‌كانی باشوردا، خۆیان و شه‌هاده قبول خاسه حیزبیه‌كانیان (دوو بیانوو) بۆ زۆرینه‌ی خیانه‌ته‌كانی حیزبه‌كانیان دێننه‌وه، كه به هیچ جۆرێك (ئه‌و دوو بیانووه) لۆژكیی و سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی نین، كه بریتین له: هاوكاری مادی (ئێران یا توركیا) بۆ هێزێكیان.
یاخود پێدانی ته‌قه‌مه‌نی بچووك به پارتیی و یه‌كێتیی له لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو بیانووه‌دا، زۆرجار (براكانی جوولانه‌وه‌ی باكور و خۆرهه‌لات) كراونه‌ته قوربانی خۆشخزمه‌تیی كردن بۆ داگیركه‌ران!
كه‌وابو: ئه‌م خیانه‌ته ترسناكه‌ی ئێستا چیه كه بۆی هه‌یه حیزبه‌كانی باشور وه‌ك كرده‌وه‌ی ده‌یان جاری ناو مێژوویان ئه‌نجامی بده‌نه‌وه!؟
1- سه‌باره‌ت به باكور و خۆراوای كوردستان: هاوكێشه‌كان بۆ سازكردنی گه‌له‌كۆمه‌كی توركیا ئه‌چن كه به‌تایبه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دژ به په‌یه‌ده له خۆراوا ئه‌نجامی بدات. هه‌ر هێزێكی باشور به هه‌ر ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك تێوه‌بگلێت كه له‌گه‌ڵ توركیادا ئه‌نجامی بدات، بۆ لێدانی په‌یه‌ده له خۆراوا یاخود لێدانی په‌كه‌كه، ئه‌وا هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵ ناگرێ و، هیچ كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌ییش نابێت ئه‌و خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه قبووڵ بكا و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی به‌كرده‌وه نه‌نوێنێ.
2- سه‌باره‌ت به جوولانه‌وه‌ی خۆرهه‌لاتی كوردستان، له ئێستادا وه‌خته به هۆی جوولانه‌وه‌ی (ڕاسان)ه‌وه، ئیراده بۆ هێزه‌كانی دیكه‌ی خۆرههلاتیش په‌یدا ئه‌بێ و، دیسانه‌وه جووڵانه‌وه‌ی دژه داگیركاری ئێران تهشهنهپێ بده‌نه‌وه.
له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش دا، ده‌سه‌ڵاتی ئێران به خراپترین دۆخی سیاسیی خۆیدا تێ په‌ڕ ئه‌بێت، ئیدی با دۆخی بێ كاری و قه‌یرانه ئابوریه‌كانی بووه‌ستێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری فشاره سه‌نگینه‌كانی ترامپ- ئیسرائیل له‌سه‌ری، ئه‌وا فشاری سعودیه- قه‌ته‌ر- ئیمارات (ناتۆی ئیسلامی)ش له‌سه‌ری زیاد ده‌كات.
له ناوخۆی ولاتیش دا ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان له كڵپه‌سه‌ندنی شۆڕشگێڕیی دان و، دۆخی ناوخۆشی وه‌ك پووشی وشكه‌وه‌بووی چه‌ندین ساڵه وایه كه ته‌نها به ده‌نكه شقارته‌یه‌ك كڵپه ده‌سه‌نێت.
ده‌سه‌لاتی ئێران كه ئێستا بۆی سه‌لماوه سه‌ره‌تا (ئه‌مریكا و ولاتانی عه‌ره‌ب) ده‌یانه‌وێت ئه‌جێنداكانی له سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق بپڕوكێنن و، دواتریش ئاگره‌كه‌ش ناوخۆشی بته‌نێته‌وه.
بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی كردۆته‌وه به حاكمی موتڵه‌قی شاره‌كان (به‌تایبه‌ت شاری تارانی پایته‌خت) و به ته‌واوی له پرۆسه‌ی به‌سه‌ربازی كردنی شاره‌كانی دایه، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌شی دا چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌نێت بۆ گورزدان له ئۆپۆسیۆنی دژ به ده‌سه‌لاته‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت دژ به حیزبه كوردیه‌كانی خۆرهه‌لات كه به‌رجه‌سته‌ترین هێزی دژ به دهسهلاتهكهین.
به‌م پێیه، ئێران له هه‌وڵی ده‌ركردنی (به‌ناو) یاسایه‌ك دایه له په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ركاغه‌ز (عێراقی كۆڵۆنی ئێران)، كه دژ به مانه‌وه و هه‌موو جموجولێكی هێزه دژبه‌ره‌كانی بێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێران به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه: پاش ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه له په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ركاغه‌ز دا، ڕه‌وایه‌تی بدات به هێرش كردنه سه‌ر هێزه كوریه‌كانی خۆرهه‌لات له خاكی باشور دا و، ته‌واوی جموجۆلهكانیشیان قه‌تیس و گه‌مارۆ بدات.
هه‌ربۆیه هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هێزه‌كانی باشور له (پارتی، یه‌كێتی، گۆران، یه‌كگرتو و كۆمه‌ل) به‌م (خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌یی)ه‌وه بگلێت له په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ركاغه‌ز دا، ئه‌وا به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌كه‌دار ئه‌كا و، جاشایه‌تییه‌كی زۆر زه‌ق تۆمار ئه‌كات.
هه‌ر هێزێكی باشور، كه تاكه یه‌ك په‌رله‌مانتاری ده‌نگی به‌ڵێ بۆ یاسایه‌كی ئاوها له دژی كوردانی خۆرهه‌لات بڵێت، سه‌ره‌رای خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، ئه‌وا سه‌ر به هه‌ر فراكسیۆنێكیش بێت حیزبه‌كه‌ی ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ئه‌و خیانه‌ته مێژووییه بگرێته ئه‌ستۆ و، بێ گومانیش ئه‌وه حیزبه‌كه‌ی بووه كه گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ل كردووه كه (به‌ڵێ) بۆ خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی دژ به براكانی ئه‌نجام بدات.
دو‌ریش نیه، پاش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران، ئه‌وا توركیاش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی عێراقی سه‌ركاغه‌ز دا ڕێك نه‌كه‌وێ و، ئه‌ویش هه‌مان هه‌نگاوی ئێران له عێراق دژ به په‌كه‌كه‌ش بگرێته‌به‌ر، چونكه مێژوو ده‌یانجار سه‌لماندوویه‌تی كه: داگیركارانی تورك و فارس و عه‌ره‌بی له‌و ساتانه‌شی كه به ته‌ور یه‌كتر قهلهپاچه ئه‌كه‌ن، ئه‌وا ئاماده‌ن دژ به جوولانه‌وه‌ی ئازادیویستی كورد ڕێك بكهوون.
بۆیه ته‌نها یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌ر فراكسیۆنێك به‌ڵێ بۆ یاسایه‌كی خیانه‌تكارانه‌ی ئاوها بكات، به فه‌رمی ئه‌وه حیزبه‌كه‌ی بووه كه پێی ڕاگه‌یاندووه و له‌به‌ر خاتری ئێرانی داگیركا‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆی دابه‌ش كردووه.
حیزبه‌كانی خۆرهه‌لات یا باكوریش، ده‌بێت ناوی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانه‌ی كه به‌ڵی بۆ یاسایه‌كی واده‌كه‌ن و سه‌ر به هه‌ر هێزێكی سیاسیی باشور بن، بخه‌نه لیستی خیانه‌تكارانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و، تاهه‌تایه خۆرهه‌لات یا باكوری كوردستانیان لێ قه‌ده‌غه بكه‌ن و، له داهاتوودا له ئه‌گه‌ری چوونی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكیان بۆ باكور یا بۆ خۆرهه‌لاتی كوردستان، ئه‌وا به ڕقی پیرۆزی تۆفانی شۆڕشگێڕیی ڕێكخستنه نهێنییهكانیانی بسپێرن!!
چونكه هیچ ئه‌خلاقێكی نه‌ته‌وه‌یی تێدا نییه، كه په‌رله‌مانتارێك ده‌نگی به‌لێ بۆ (به‌ناو) پرۆژه یاسایه‌ك دژی برا كورده‌كانی خۆرهه‌لات یا باكور بڵێ و، له داهاتووش دا بتوانێت بچێته خاكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان یا باكوری كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن، زه‌مه‌نێكی كورت له‌و پهرپرسیارێتییه مێژووییه‌دان، بۆیه گه‌ر حیزبه‌كانیشیان شتێكی واشیان پێ بڵێت، ئه‌وا نابێت به خیانه‌تێكی ئاوها زه‌قی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تێوه‌بگلێن و، تاهه‌تایه ڕووی خۆیان و كه‌سوكاریان له به‌رچاوی ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا ڕه‌ش بكه‌ن و، لای نه‌وه‌كانی داهاتوو به (خیانه‌تكار) بناسرێن!!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی باشور، هیچ سیقه‌یان پێ ناكرێ و، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران ته‌نانه‌ت به تاك-تاكیش به‌رپرسه‌كانی كڕی بێتن، بۆیه هه‌ق وایه (په‌كه‌كه و دیموكرات)یش زیاتر له یه‌كتر نزیكترببنهوه.
ده‌بێت هێزه‌كانی باكور و خۆرهه‌لات، به باشی تونێلی قوول له قه‌ندیل و شوێنگه شاخاوی و نهێنییه‌كانی خۆیان لێ بده‌ن و، له ئێستاوه به وردی خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكه‌ن، چونكه ڕێی تێ ئه‌چێت، توركیا یا ئێران (به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان یان به موشه‌ك) هێرش بكه‌نه سه‌ر شنگال و كۆیه و هتد.
به دڵنیاییه‌وه، دیموكرات ئه‌شتوانن له ڕووی دبلۆماسیشه‌وه ئیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته ئێرانیستییهكانی ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی باشور بكه‌ن كه هاوشانی ده‌سه‌لاتی ئێران دژ به ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئه‌وه‌ستنه‌وه!!
وه‌ك لێكدانه‌وه‌كانی چوار مانگ پێش ئێستام (كه به‌رده‌ستن)، دڵنیام ده‌سه‌لاتی ئێران ئه‌ڕوخێت و، كه‌مێك نه‌فه‌س درێژی ئه‌وێت، مریشك چۆن سه‌ری ئه‌بڕیت دواین پهلهقاژێكانی زۆر پڕ-جووڵه‌ن، دۆخی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی ئێستاش وا ده‌بینم!!!!! به‌س بۆ سیاسه‌تكردن كه‌مێك نه‌فه‌سی درێژی ئه‌وێت!!
داهاتوو ئهیسهلمێنێتهوه، كه كام په‌رله‌مانتار و هێزانه‌ی باشور (به‌بێ هیچ بیانوویه‌كیان) به ڕوونی به‌م خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تێوه ئهگلێتهوه و، نه‌وه‌كانی داهاتووی بنه‌ماڵه‌كه‌شیان سه‌ركز ئه‌كات و، تاهه‌تایه خۆیان و نه‌وه‌كانیان به‌ر نه‌عله‌ت لێ كردنی هه‌موو كوردێكی شه‌ره‌فمه‌ند ئه‌بنه‌وه!!
سه‌یره، هێزه‌كانی باشور هیچ حسابێك بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا و پرۆژه یاساكانی ناكه‌ن به‌تایبه‌ت له تالانكردنی نه‌وتی باشور دا، كه‌چی له ده‌ركردنی (به‌ناو) یاسایه‌كی دژ به جوولانه‌وه‌ی پارچه‌كانی دیكه تێوه ده‌گلێن!!
پێویسته له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی یاسایه‌كی دژ به (برا كورده‌كانی خۆرهه‌لات یا باكور) له په‌رله‌مانی عێراقیسهركاغهز، ئه‌وا ئه‌و كۆكتێله عهجیبهش كه پێی ئه‌وترێت (حكومه‌تی هه‌رێم) هه‌ڵوێستی هه‌بێ و، به فه‌رمی ڕایگه‌یه‌نێت كه ئه‌و (به‌ناو) یاسایه له خاكی هه‌رێم كاری پێ ناكرێت، وه‌ك چۆن ده‌یان پرۆژه یاسای نێوان په‌رله‌مانی به‌غدا و په‌رله‌مانی كوردستان دژ به یه‌كن (وه‌كو یاسای فره‌ژنی و جێنده‌ر و هتد)، ئاوهاش ده‌بێت هێزه‌كانی باشور هه‌رگیز مل به خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی وا نه‌ده‌نه‌وه!!
نابێت چیتر، هێزه‌كانی باشور، به‌هۆی ململانێی نێوخۆیانه‌وه، خیانه‌ت له براكانی به‌شه‌كانی دیكه بكه‌نه‌وه، نابێت میلله‌تیش به‌هیچ جۆرێك قبوولی بكا و، ده‌بێت له ئه‌گه‌رێكی وادا دژ به داگیركاران: ئێران یاخود توركیا خۆپیشاندان بكرێت.
خۆ چ په‌كه‌كه و چ دیموكرات، بژارده‌ی دیكه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌وانیش دژ به (پرۆژه بازرگانیی و شوێنكهوتهییه سیاسییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی باشور) له ته‌كتیك و ستراتیژیش دا كاردانه‌وه‌ی تۆفانیان هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارم هیچ په‌رله‌مانتار و هێزێكی باشور به‌م خیانه‌ته ترسناكه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نهگلێتهوه!! چونكه هیچ قسه‌یه‌ك جگه له تۆماركردنی سهركزییهكی دیكه نه‌بێت، هه‌ڵ ناگرێت!!