لوقمان مستەفا سالح: قەیرانەکانی هەرێم هۆکارێکی سەرەکی زیاد بوونی خۆکوشتنن.
مروڤ یەکێکە لە بونەوەرە خوپەرستەکان، هەر بۆیە زۆر سەختە کاتێک بڕیاری خۆکوشتن دەدات لە دۆخی ئاساییدا، کاتێک کە مرۆڤ دەگاتە ئەو حاڵەتەی کە کار بۆ لەناوبردنی خۆی دەکات بەدڵنیایەوە لە دۆخێکی ناجێگیرو دەروونی ئاساییدا نیە.هەر لەم ڕوانگەیەوە هەوڵدەدەم بچمە ناو فەزای تاوان و کوشتن وخۆ کوشتن بە تایبەتی.
ڕاستە بەشێوەیەکی گشتی کوشتن تاوانێکه لهتهواوی یاسای سزاکاندا سزای بۆ دیاری کراوه، بهڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆکوشتن رهفتارێکی هۆشیارانهیه که لهلایهن خودی کهسێکهوه بۆ لهناوبردنی ژیانی خۆی ئهنجامی دهدات، بۆیه خاڵی هاوبهشی خۆکوشتنو کوشتن ئهوهیه که ههردووکیان دیاردهی کۆمهڵایهتین. بەڵام بە هۆکاری جیاواز، بۆیە بە هەردوو دیاردەکە ناوترێت تاوان..چونکە خۆکوشتن لهدهقی یاسایی دا سزای بۆ دیاری نهکراوه، ناشێ بهتاوان دابنرێت، بۆیە لەم هاوکێشهدا یاسا هیچ رۆڵێ نابینێت.
رهنگه بە پێچەوانەوە رێگرتن لهکهسێک لهئهنجامدانی خۆکوشتنەکەی پێشێلکاری یان دهستدرێژییهک بێت بۆ ئهو مافهی که ههیهتی بۆ لهژیاندابوون. ئهوکهسه خۆی مافی ئهوهی ههیه کۆتایی بهژیانی خۆی بێنێت، بۆیه ناکرێ یاسا خۆکوشتن بخاته خانهی تاوانهوهو سزای بۆ دیاری بکات، مادام مرۆڤ مافی ژیانی ههیه، ئهو مافهیش بهخۆی دهدات که خۆی کۆتایی بهژیانی خۆی بێنێت، کاتێک خۆکوشتن لهدهقی یاسایدا سزای بۆ دانەنرابێت، ئهو مرۆڤه لهمافی بڕیاردان بهسهر ژیانی خۆیهوه بێبهش دهکرێت، بهڵام هەر بۆیە سنوردارکردنی دیاردهی خۆکوشتن بەگشتی ئهرکی کۆمهڵگهیه،دەبێت دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە کاربکات بۆ کەم کهمکردنهوهی فاکتهرهکانی خۆکوشتن.بەڵام مەخابن لە ئێستادا بەپێچەوانەوە دەسەڵات بۆتە هۆکارێک بۆ زیاد بوونی ئەم دیاردەیە.!!
ئەگەر چی پێشترهەموو ئاڕاستەکان باسیان لەوە دەکرد کە کێشە کۆمەڵایەتیەکان وباری ئابوری ودارایی و نەگونجاوی پرۆسەی پەروەردەکردن لە ناو خێزان و سەرجەم دەزگا پەروەردەییەکان و و سەرجەم هەنگاوەکانی ژیانی رۆژانە هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنبن، بەڵام لە ئێستادا زیاد بوونی رێژەی خۆ کوشتن بەشێوەیەکی مەترسیداربەرەو دیاردە بوون دەچێت، هۆکارەکانیش لەو ئاراستە تەقلیدیەوە گۆڕراوە بۆ بوونی کۆمەڵێک قەیران، کە هەندێکیان بە ئامانجی سیاسی دروستکراون ،بۆیە دەتوانیین بڵێین
بەگشتی نەبوونی سەروەریی یاساو حكومەتی هاوڵاتیان وای كردوە دەسەڵاتی حزب رابەر بێت بەسەر دەسەڵاتە شەرعیە گشتیەكانەوەو ململانێ حزبیەكان و بەرژەوەندیە حزبیەكان بەشێكن لەسەرچاوەی ئەم قەیرانانە لەپێناو درێژەدان بە دۆخی هەڵپەسێراوو درێژەدان بە بەرژەوەندیە نادروستەكان. خۆ دزینەوە لە بەدەستوریكردنی دەسەڵاتە گشتیەكان و نەبوونی شەفافییەت لە ئیدارەدانی فایلی نەوت و غازو هەبوونی بێباكیش لەبەرامبەر نیگەرانیەكان، كەمی هەستی بەرپرسیارێتی لە ئاستی باڵادا دەردەخات. ئەم هۆکارانە جومگە پێكهێنەرەكانی قەیرانن لە هەرێمی کوردستان.وایان لە هزری تاکی مرۆڤی کورد کردووە لەبری هاوکاربێت بۆ خزمەتی ووڵاتی خۆی کەچی بە پێچەوانەوە هەتا بۆی بکرێت لە هەوڵدایە بۆ گۆرینی دەسەڵات ولەناوبردنی ئەم ئەزموونەی کە بە خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی هەموان بەرهەم هاتووە، هەر بۆیە لەکاتی بێ ئومێد بونیشدا دەستەوەستان و گۆشەگیر دەبن و پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن.
زۆر تاوان هەیە بە خۆکوشتن کۆتایی دێت، کاتێک ئەو کەسە توانای بەرگریکردنی نامێنێ لەڕووبەرووبونەوەی قەیران و گرفت و کێشەکان، هەر بۆیە کاتێک وڵات لە حاڵەتی شەڕدا دەبێت،ئەوا قەیران دێتە ئاراوەو بێکاری وهەژاری بەرۆکی خەڵکی دەگرێت و تاوان تیایداڕوو لە هەڵکشان دەکات، هەروەهادەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان وکەهۆکاری زیاتربن بۆ کوشتن یا خۆکوشتن.
ئێستا هەرێمی کوردستان و شوێنە هاوسنورییەکان لە شەڕێکی گەورەدان لە گەڵ چەتەکانی داعش، ئەمەش وایکردووە چەک زیاتر بڵاو بێتەوە لەناو ماڵاندا، هەربۆیە مرۆڤەکان لە ئەنجامی بێ ئەمێد بوون لە چارەسەری کێشەکانیان پەنا ببەنە بەر چەک و خۆیانی پێ بکوژن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنین”.
بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا جێگایەک نیە بۆ ئەوەی کاتێک مرۆڤێک بڕیاری خۆکوشتن دەدات پێش ئەوەی خۆی بکوژێ پەنای بۆ ببات تا چارەسەرێکی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی پەشیمان بێتەوە لەو تاوانەی کە بەرامبەر جەستەو گیانی خۆی ئەنجامی دەدا.
هەروەک لە باسەکەماندا ئاماژەمان بۆ ڕۆڵی یاساکرد بەتایبەت لە تاوانی خۆکوشتنداکە بەسروشتی خۆی هیچ ڕۆڵێکی نیە، بەکاری خۆکوشتنەکە سزاکەش کۆتایی دێت.
بۆیە لێرەدا ڕۆڵی ئاینی بەهەند وەردەگیرێت، لانی کەم بۆڕێگرتن لەکەم کردنەوەی کاری خۆکوشتن، ئەویش لەڕێی بەگوێدا هەڵدان بە ئاڕاستەی ئەوکەسانەی هەوڵی خۆ کوشتن دەدەن ئەویش بەترس خستنە دڵیانەوە لەکاتی مردنیاندا بە کافری دەمرن لەودنیا دۆزەخ شوێنیانە.
هەربۆیە ئاینی پیرۆزی موسڵمانان هەوڵی تەحریم کردنی خۆکوشتن و هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە قورئانی پیرۆزدا باس کردووە بەم ئایەتە (ولاتقتلوا أنفسكم ، أن الله كان بكم رحيما) سورِەتي نساء ، ئايەتی29 ،هەروەها فەرموودەکانی پەیامبەر ( د.خ)جەختی لەسەر دەرەنجامی خۆکوشتن دەکاتەوەو دەفەرموێت “من قتل نفسه بشيء عذب به يوم القيامة.
- Latest Posts by لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: ھەسەدە نەبنەماڵەیە و نە میرنشین.
-لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
- All Posts