شه‌ریف هه‌ژاری: دیسانه‌وه، سه‌باره‌ت به سمكۆ و شێخ مه‌حمود و، تێڕوانینی جیای سمكۆ!
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، بابه‌تێكم نووسی به‌ناونیشانی: ڕامێنن: سمكۆی شكاك و خیانه‌ت له مێژووی(ئه‌م بابه‌ته و ده‌ستنووسه‌كه‌شی بخوێننه‌وه)!
دیاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له بابه‌ته پڕ-خوێنه‌ره‌كان بوو، به‌ڵام چه‌ندین مه‌سیجم بۆ هاتووه و پرسیاریان كردووه ئایا بۆ سمكۆ ڕینمایی شێخ مه‌حمودی كردووه كه هه‌رچۆنی كردووه دۆستایه‌تی ئینكلیز بكات! بۆ مه‌گه‌ر ئینگلیز ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر نه‌بوو!!
له ڕاستیدا، سمكۆ پێی وابووه: داگیركه‌ری سه‌ره‌كی خاكی كوردستان توركه عوسمانییه‌كان و فارسه‌كانن و، كورد ئه‌توانێت به دۆستایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان دا ئه‌وا سودمه‌ند بێت، به‌تایبه‌ت سمكۆ پێی وابووه كه: ئه‌و ده‌رفه‌ته ئه‌گونجێت بۆ شێخ مه‌حمود لوا بێت!!
چۆن ئه‌وه باوه‌ڕی سمكۆ بووه!؟ چونكه سمكۆ له ئه‌زموونی كۆشش و جووله و ته‌راتێنه شۆڕشگێڕییه‌كانی له نێوان سنوره ده‌ستكرده‌كانی چالدێران دا ئه‌وا بۆی سهلمابووه كه: دوژمنی سه‌ره‌كی كورد به‌تایبه‌ت فارس و توركه عوسمانیهكانن.
سه‌باره‌ت به ڕێنماییه‌كانی سمكۆ بۆ شێخ مه‌حمود به‌وه‌ی كه شێخ ببێته دۆستی ئینگلیز هه‌تا شه‌ڕی ئینگلیز بكات ئه‌وا، له بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕه‌فیق حیلمی و عه‌لادین سه‌جاد و زۆر بیره‌وه‌ری كه‌سانی نزیكی شێخ مه‌حمود و كوردناسهكانیش دا هه‌یه كه: سمكۆ پێی وابووه كورد نابێت بكرێته دوژمنی ئینگلیز و، گه‌ر كورد شه‌ڕی ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره‌ی ئینگلیز بكات ئه‌وا زه‌ره‌ری تێدا ئه‌كات.
له ساڵی 1908 دا ڕیك شه‌ش ساڵ پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حمود و خودی شێخ مه‌حمود له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه گیران و بران بۆ موسڵ، له موسڵ عوسمانییه‌كان هه‌ستان شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حمودیان له‌سێداره دا.
له‌و كاته‌دا مه‌حمودی خدر ئاغای هه‌مه‌وه‌ند (مه‌حمود خدر ناسراو به خله په‌زه) كه سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ند بووه و نه‌وشیروان مسته‌فاش له دوواین كتێبی دا باس له ئازایه‌تیی ده‌كات (كه مه‌حمود خدر باپیری خێزانه‌كه‌مه)، ئه‌وا هه‌ڵ ده‌ستێت به خۆی و چه‌ند سواره‌یه‌كی هه‌مه‌وه‌ندی له داستانێكی ده‌گمه‌ن دا شێخ مه‌حمود به برینداری له‌ده‌ست عوسمانییه‌كان ده‌رباز ئه‌كا و، ئه‌یباته دیوه‌خانه‌كه‌ی خۆی له موسڵ دا و، دواتریش به‌خێرایی ئه‌یهێنیته‌وه بۆ سلێمانی. به‌مه‌ش مه‌حمود خدری سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند هه‌م شێخ مه‌حمود له سێداره‌دان ڕزگار ئه‌كا و، هه‌م عوسمانییه‌كانیش فه‌رمانی گرتنی خێرا بۆ (مه‌حمود خدری سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند) ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌حمود خدر و سواره‌كانی خۆیان ناده‌نه ده‌ست عوسمانییه‌كان، تا چه‌ند ساڵی دواتر جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌رپا ئه‌بێ و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌ڕوخێت.
شیاوی لێ وردبوونه‌وه‌ی ته‌واوه كه كاتێ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌رپا ئه‌بێت، له بری ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود پاشخانی پێشووی عوسمانییه‌كانی له یاد بووبێ كه چیان به‌سه‌ر میلله‌تی كورد و خودی باوكی خۆی دا هێناوه!! كه‌چی ئه‌بێته هاوپه‌یمانی عوسمانییه‌كان و، هێز كۆ ئه‌كاته‌وه و ئه‌چێت له‌گه‌ڵ له‌شكری عوسمانییه‌كان دا له لای به‌سره (كه ئه‌و كات ده‌وله‌تی عێراق بوونی نه‌بووه) ئه‌وا (شه‌ڕی شوعه‌یبه) دژ به ئینگلیزه‌كان ئه‌كات، كه تێیدا سوپای عوسمانییه‌كان (كه شێخ مه‌حمود و سوپاكه‌شی هاوپه‌یمانی عوسمانییه‌كان ئه‌بن) تێك ئه‌شكێن و، به‌مه‌ش ئینگلیز ڕووه‌و ویلایه‌تی به‌غدای عوسمانییه‌كان پێشڕه‌وی ئه‌كه‌ن. (ئه‌م باسه دورودرێژه و خوێنه‌ر ئه‌توانێت به وردی سه‌رچاوه مێژووییه ڕه‌سه‌نه‌كان بخوێنێته‌وه له‌سه‌ری).
پاش ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆ-سازانۆف (ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاسیای بچوك) و پارچه‌كردنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و، دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ئێستا پێی ئه‌وترێت (عێراق).
سمكۆی شكاك چه‌ندین جار چ به نووسراو (كه چه‌ند نووسراوێكیم لایه) و چ به‌وه‌ی خۆی دێته لای شێخ مه‌حمود بۆ سلێمانی و، به شێخ مه‌حمود ڕائه‌گه‌یه‌نێت كه: وه‌كو كورد گرنگه له بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئینگلیز بكه‌ن، ئه‌وا دۆستایه‌تی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئینگیز دا، چونكه به بڕوای سمكۆ: شه‌ڕكردنی كورد له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆریه‌تێكی وه‌كو ئینگلیز له قازانجی كورد دا نیه و نابێت!!
هه‌روه‌ها، ته‌نانه‌ت عادیله خانمی حوكمڕانی هه‌ڵه‌بجه كه له به‌گزاده‌كانی شاری سنه‌یه ئه‌وا ناكۆكی هه‌بووه له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود دا، به‌تایبه‌ت عادیله خان باوه‌ڕی وابووه كه ده‌بێت كورده‌كان و ئینگلیزه‌كان دۆستایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ململانێی ده‌سه‌لات كه له مێژوو دا له‌ناو كورد دا هه‌بووه و كورد په‌ندی لێ وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌رچه‌نده، شێخ مه‌حمود و ئینگلیزه‌كان چه‌ندین جار دانیشتنیان ئه‌بێت، به‌ڵام مێژوو ئه‌یسه‌لمێنێت كه دانیشتنه‌كانیان سودی نابێ و چه‌ندین جار شه‌ڕ درووس ده‌بێته‌وه.
بیره‌وه‌ری و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیزیش ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه: به وردی ئینگلیزه‌كان ئاگایان له‌وه هه‌بووه كه به به‌رده‌وامی شێخ مه‌حمود نوسراو و نێردراوی ناردۆته لای (ئۆزده‌میری نوێنه‌ری ده‌سه‌لاتی ڕوخاوی عوسمانییه‌كان كه له ڕه‌واندوز دا بووه) به‌وه‌ی شێخ مه‌حمود هه‌میشه وه‌لائی بۆ ده‌سه‌لاتی ڕوخاوی عوسمانییه‌كان ده‌ربڕیوه‌ته‌وه، كه به پێی گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌فسه‌ره ئینگیزهكان هه‌ندێ جار له خودی كه‌سانێك ئه‌و هه‌واڵانه‌یان پێدراوه كه له‌ناو دیوه‌خانه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دا بوون!!
هیوادارم تاڕاده‌یه‌ك وه‌ڵامی مه‌سیجه زۆره‌كانی هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕیزم دابێته‌وه