لوقمان مصطفی: سەرسام بوون بە دیکتاتۆر.
مەخابن قەیران و کێشەو ململانێ سیاسیەکان و نایەکسانی و نادادپەروەری دەسەڵاتی سیاسی و خراپ بەکار هێنانی بەڕێوەبردنی کاروباری ئیداری، هاوڵاتیانیان بەجۆرێک توشی گرفتی قورسی و زەحمەتی ژیان کردوە، ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانیان لە ناخی تاکی ئەم وڵاتەدا کوشتوە، بێ ئەوەی ئاوڕ لە رابردوی پڕ تراژیدیای خۆیان بەنەوە، سەرسامن بە دیکتاتۆرێک کە پێشتر ئەتکی کردون.
ئەگەر گوزەرێک بە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بکەین توشی شۆک دەبیت.! کۆمەڵەکەسانێک دەبینیت، وێنەی دیکتاتۆرە ترسناکەکەی رژێمی بەعسی نەفرەتیان لە ئاکاونتنەکانیان داناوە.! وەک سیمبوڵێک لێی دەڕوانن.!
ئەم دیاردە قێزەون و بێ مانایەی بە شێک لە بەشداربوانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، ئەگەر هەندێکی وەک پەرچەکردار پەیوەندی بە بەوكێشانەوە هەبێت کە لە ئێستادا لەهەرێم دەگوزەرێت، ئەوا بەشەکەی تری پەیوەندی بەو بارگراوەندە بەعسیزمەوە هەیە کە پێشتر بەهەر هۆکارێک بوبێت لەبەرژەوەندیان دراوەو ئەم دەرفەتە نەخوازراوەی هەرێم دەقۆزنەوە بۆجوانکردنی ئاغاکەیان، خۆیان گوتەنی بابە صدام، وەک پیاهەڵدان بەسەروو گوێلاکیشیا هەندێ رستەی هەڵ بەستراوو دروست کراویشی بۆ دادەتاشن و لەسەروی وێنەکەیەوە دەی ڕازێننەوەو هەڵیدەواسن.!
ئەم جۆرە هەڵسوکەوت و رەفتارانە لەگەڵ ئەوەی نامۆن بە داب و نەریت و بەها ئەخلاقیەکان، لەهەمان کاتیشدا دەبێتە هۆی کولانەوەی برینەکانی دایکی شەهیدان و زیندو کردنەوەی تازێ باری کەسوکاری قوربانیانی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمانی لەهەرێمی کوردستان.
هەرچەندە بە پێچەوانەی هەندێ لەیاسای ووڵاتان، بەشێوەیەکی ڕوون هیچ دەقێکی مادەی یاساییمان نیە کە بتوانرێت سکاڵایان لەدژ تۆمار بکرێت و بدرێنە دادگاکان. بەڵام لەڕوی( یاسایی)ەوە دەچێتە چوارچێوەی خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە. دەکرێت لەورێیەوە بتوانرێت سکاڵایان لەدژ تۆمار بکەیت.
لە زۆربەی ووڵاتانی دونیا بۆ پاراستن و بەرژەوەندی ئاسایشی ووڵاتەکانیان یاسای تایبەتیان هەیە، هەرکەسێک هەستێت بە بەبەکارهێنانی دروشم و وێنەی کەسایەتیە قەدەغە کراوەکان، ئەوا سزا دەدرێت.
نمونەی ووڵاتی: نەمسا، ئەڵمانیا، لەساڵی 1945 هەر لە دوای ڕوخانی نازیەکان، بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی پارتی توند ڕەوی نازیەت، لەدوای بڕیارەکەوە پارتی ناوبراوبە نایاسایی ناوزەند کرا، هەر کەسێک فیکری ئەو پارتە یاخود دروشم و وێنەکانیان بەکاربێنێت و بڵاویان بکاتەوە ئەوا بە پێی یاسا دوچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.
هەروەها لە ووڵاتی ئیسرائیل هەر کەسێک نکوڵی لە هۆڵۆکۆست بکات ئەوا بە هەمان شێوە دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.
لە هەرێمی کوردستانیشدا گرنگە یاسایەکی لەو جۆرەمان هەبێت، بۆ ڕوبەڕوبونەوەو نەهێشتنی ئەو دیاردانە.
دەبێت لەگەڵ دەست بەکار بونەوەی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان، بە هەمان شێوەی وڵاتانی دونیا پرۆژەیاسایەک گەڵاڵەبکرێت و بکەوێتەکار، پاشان داواکاری گشتی دەتوانێت سکاڵایان لەدژ تۆمار بکات، تابەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنێت.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: ھەسەدە نەبنەماڵەیە و نە میرنشین.
-لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
- All Posts