دانا حەمەعەزیز: بۆ مێژوو، نەوشیروان مسته‌فا چۆن بارزانی هێنایه‌وه بۆ کوردوستان؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
مەلا بەختیار بەیاننامەی دژی ڕاپەڕین دەرکرد.
– له‌گه‌ڵ که‌م دهرامهتیشدا، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دوو ده‌زگای ڕادیۆی هه‌بوو. یه‌کێکیان توانای ناردنی 5000 وات و ئه‌وه‌ی تریان 2000 واتی هه‌بوو. ڕادیۆ 5 کیلۆ واتیهکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی ئه‌گرته‌وه، به‌ده‌ست ته‌شویشی به‌عسه‌وه واوه‌یلای بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ سره‌واندنی گورزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان له عێراق له 17/01/1991 دا، پارازێتهکانی ڕژێمی به‌عس له‌کار که‌وتن، به‌وه‌ش ته‌شویش له‌سه‌ر ئیزگه نه‌ما، نه‌وشیروان مسته‌فا تواناکانی ڕاگه‌یاندنی له ئیزگه‌دا کۆکرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رکردنی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی ( ڕێبازی نوێ و الشراره )ی به شێوه‌یه‌کی کاتیی ڕاگرت، خۆشی ڕۆژانه له باره‌گا قوڕهکهیهوه له ( زه‌ڵێ)، وتاری ( ئاخاوتنی ڕۆژ)ی ئه‌نووسی و له ڕێگه‌ی بێسیمه‌وه ئه‌ینارد بۆ سه‌قز و له ئیزگه ئه‌خوێنرایه‌وه، ئاخاوتنی ڕۆژ، ئاخاوتن بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕین. له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی هێرشی زه‌مینی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر سوپای عێراق له کوه‌یت و عێراق، نه‌وشیروان مسته‌فا ئیزگه‌ی کرد به دوو ستاف، ستافێكی له‌گه‌ڵ ڕادیۆ 2000 واتیهکه برده لای خۆی بۆ زه‌ڵێ ( ده‌زگا 5 کیلۆ واتیهکه به موه‌لیده ی ئاسایی کاری پێنه‌ئه‌کرا و له‌سه‌ر پشتی وڵاخ نا ئه‌گوازرایه‌وه).
– ئاماده‌کاریه‌کان ته‌واو بووبوون بۆ ڕاپه‌ڕین و بۆ په‌له‌ماردانی ڕژێم. ئه‌وکاته هیچ حیزبێکی ناو به‌ره‌ی کوردستانی ئاماده نه‌بوون به‌شداریی ڕاپه‌ڕین بکه‌ن و، ڕاپه‌ڕینیان به خۆکوژیی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دا. ئه‌م حیزبانه له‌ڕاستیدا هیچ که‌رسته‌یه‌کی سه‌ربازیی و سیاسی و ڕاگه‌یاندنیان نه‌بوو، پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان ملیۆن دۆلاری شۆڕشی ئه‌یلولی بۆخۆی بردبوو، به‌ڵام هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕیی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ڕادیۆیه‌کی وای نه‌بوو که خه‌ڵك گوێبیستی بێت، زۆر که‌س ئیزگهکهی یه‌کێتی (ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستان) یان به ئیزگه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌زانی.
– مام جه‌لال له سوریا بوو، هه‌وڵیدا به هێزێکه‌وه به قاچاغ بچێته تورکیا و له‌وێوه داخڵی کوردستانی عێراق ببێت، به‌ڵام پلانه‌که جێبه‌جێ نه‌بوو. مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا به بێ‌سیمی ڕاکاڵ ڕۆژانه گفتوگۆیان ئه‌کرد. وتوێژه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رکردایه‌تی یه‌كێتی بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردنی لایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ به‌شداریکردن له ڕاپه‌ڕین، بێ ئه‌نجام بوو، هیچ کام له‌لایه‌نه‌کانی به‌ره ئاماده نه‌بوون به‌شداری ڕاپه‌ڕین بکه‌ن، به‌ڵکو دژی بوون و خه‌ڵکیان سارد ئه‌کرده‌وه، سه‌رکردایه‌تی حسك ئه‌یانووت ئێمه خۆمان توشی ئه‌م مهعمهعهیه ناکه‌ین، هه‌ندێك گروپ و تاقمی بچوکیش به‌یانیان له‌دژی ڕاپه‌ڕین ده‌رکرد، مه‌لا به‌ختیار به‌ناوی ئاڵای شۆڕشه‌وه چه‌ند ڕۆژێك دوای هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر عێراق، به‌یاننامه‌ی دژی ڕاپه‌ڕین ده‌رکرد، له به‌یانه‌که‌دا مه‌لا به‌ختیار یه‌کێتی تۆمه‌تبارکرد که که‌وتۆته شوێن هاش و هوشی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا و به‌ته‌مایه گه‌له‌که‌مان دوچاری کاره‌سات هه‌ڵدێر بکاته‌وه.
– هه‌وڵه‌کان بۆ ڕازیکردنی پارتی بێ ئه‌نجام بوو، بارزانی نه‌ئه‌چووه ژێر باری به‌شداریکردنه‌وه، بروسکه‌ی نارد بۆ لقه‌کانی له‌ناو ئێران که وریا بن و نه‌چنه ژێر کاریگه‌ریی یه‌کێتی یه‌وه.
– ڕۆژی 24/02/1991 هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ڕژێمی عێراق ده‌ستی پێ‌کرد و ته‌نها 100 سه‌عاتی خایاند، سه‌دام داوای ڕاگرتنی شه‌ڕی کرد‌و، ڕۆژی 28/02/1991 جۆرج بوش ئازادکردنی کوێت و ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند. نه‌خشه‌که‌ی یه‌کێتی له جێبه‌جێکردن نزیك بووەوه، به‌ڵام وتوێژه‌کان بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردنی بارزانی بێ هووده بوون، یه‌کێتی گه‌ره‌کی بوو هه‌رچۆنێك بێت پارتی به‌شداری پێ بکات. مام جه‌لال له بروسکهکانیدا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ئکیدی ئه‌کرده‌وه که هه‌رچۆنێك بێت کاك مه‌سعود له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌وه. مام جه‌لال و نه‌وشیراون مسته‌فا هه‌موو ڕێوشوێنه‌کانی هاتنهخوارهوهیان بۆ بارزانی دیاری کردبوو، نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ندین جار جوابی بۆ بارزانی نارد به‌ڵام نه‌ده‌هات، بۆیه نه‌وشیروان مسته‌فا له چاوه‌ڕوانیی بارزانیدا له توڕه‌ییدا وه‌ك ئه‌ڵێن ئاگری ئه‌کرده‌وه و له بروسکه‌یه‌کدا بۆ مام جه‌لال ئه‌ڵێ: بارزانی بهمن ناچێته‌وه، هێزه‌کانمان دوا که‌وتون، من ناتوانم هیچی تر چاوه‌ڕێ بکه‌م ، ناچارم جوڵه به هێزه‌کان بکه‌م.
– سه‌عات ده‌ی ڕۆژی 01/03/1991 سه‌رداری مه‌سجیدی فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان هاته لای نه‌وشیروان مسته‌فا له زه‌ڵێ، بۆ سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆش شێخ مه‌ولای سه‌رکرده له مه‌جلیسی ئه‌علا گه‌یشت و به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد. سه‌رداری مه‌سجیدی زۆر به ڕاشکاوی به نه‌وشیروان مسته‌فای وت: ( ئێوه وه‌ك یه‌کێتی هه‌موو توانا و هێزه‌کان هی خۆتانه و ئاماده‌ن بۆ ڕاپه‌ڕین، ئیشتان به‌بارزانی چیه، ئه‌و هیچ شتێکی به‌ده‌سته‌وه نیه و له قوڵایی خاکی ئێراندایه و، ئه‌وتان بۆ چیه…؟) مام جه‌لال زۆر مه‌به‌ستی بوو بارزانی به‌شداری پێ بکات، بۆیه نه‌وشیروان مسته‌فا به ئاغای مه‌سجیدی وت: ( ئه‌بێ بارزانی بێت، ئێوه بڕۆن قه‌ناعه‌تی پێبکه‌ن و بیهێنن بۆ زه‌ڵێ، چونکه له‌م مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌دا کورد ئه‌بێ به‌یه‌که‌وه بن، به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندی باشه له‌گه‌ڵ موسته‌شار و ره‌ئیس جاشه‌کان!). دوای قسه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان، حه‌میدی سه‌فایی نارد بۆ ورمێ به‌شوێن مه‌سعود بارزانیدا و هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه هێنایه زه‌ڵێ. حه‌میدی سه‌فایی ئه‌فسه‌رێکی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان بوو، به‌رپرسی کارووباری ده‌فته‌ری سیاسی پارتی بوو.
-دوای ئازادکردنی ڕانێ و سلێمانی، نه‌وشیروان مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هینایه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبونی زیاتر لە چاره‌که سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م مێژووه‌دا، هه‌میشه ئه‌و پرسیاره ئه‌کرێت ئاخۆ بڕیاره‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، درووست بوو؟ دوای 26 ساڵ له حوکمڕانی کورد، بۆچی و کێ ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕینی گه‌یانده لێواری ئاشبه‌تاڵ؟
ئه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی لای کێیه؟!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە