دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: كه‌لاوه‌یه‌ك پرِ له‌جه‌هل و گومان (پیشه‌سازى نه‌زانى و گومان).
به‌شى دووه‌م
به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان كه‌سى نه‌زانى ساده‌و نه‌زانى ته‌واو واتا بێ ئاگا له‌زانیارى یاخود ئه‌وانه‌ى گه‌وجێنراون به‌زانیارى هه‌ڵه لهسهروخۆیانهوهو نازانن زانیارى و داتاكانیان هه‌ڵه‌ن ئاده‌میزاد و مرۆڤێكى رِاستگۆن، شكۆ‌و مرۆڤایه‌تى خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌كرێت به‌ئاشكرابوونى رِاستیهكان په‌شیمان ببنه‌وه.
له‌كاتێكدا نه‌زانى ئاوێته و نه‌زانى جه‌هل به‌خش (مرۆڤ گوژ )، ئه‌و نیمچهخوێنهوارانهى و بهلنگهوقوچ و پێچه‌وانه‌وه له‌بابه‌ته‌كان گه‌یشتوون و خۆیان لێ ئه‌بێت به‌بیرمه‌ند یا ئه‌وانه‌ى رِاستى و دروستى بابه‌ته‌كانیان لایه به‌لآم زانیارى و داتاى هه‌ڵه ئه‌به‌خشنه‌وه له‌پێناو مشتێك دۆلار ئادهمیزادێكى نارِاستگۆن، شكۆ‌و مرۆڤایه‌تى خۆیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ڵبه‌ته ئامانج له‌پیشه‌سازى و بازرگانیكردن به‌جه‌هله‌وه دروستكردنى گومانه لهرِاست و دروستى چه‌مكه‌كانى ژیان و ژین و ژینگه له‌گشت به‌ها جوان و پیرۆزه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى به‌مه‌به‌ستى له‌ده‌ستدانى متمانه.
لهوهلآمى ئایا گومان چی یه؟
گومان: یهكێكهلهو هه‌ستانه‌ى مرۆڤ له‌بونه‌وه‌ره‌كانى ترجیادهكاتهوه، به‌ماناى دوودڵى له‌نێوان دووپێچهوانهى دژبه‌یه‌ك دێت، گومانكردن لهرِوداوێك واتا هێشتنه‌وه‌ى لهنهنێوان رِودان و رِونهدانى یاخود دوودڵى لهرِاستى ودرۆى ئه‌و رِوداوه، پرۆسه‌ى گومانكردن پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆزه ده‌رئه‌نجامى شێواندنى داتا‌و زانیاریه نه‌ك نه‌زانینى زانست و مه‌عریفه، ده‌رئه‌نجامى تێكه‌ڵكردنى زانیارى رِاست و دروست وهه‌ڵه‌یه، به‌شێوازێك داتا‌و زانیاریه رِاست و هه‌ڵه‌كان له‌یه‌ك جیانه‌كرێته‌وه.
پرۆسه‌ى گومان زۆر له‌نه‌زانى زانیارى خراپتر‌و ترسناكتره، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ر بته‌وێ برِواو متمانه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا نه‌هێڵى، گومان بخه‌ره سه‌ر هه‌موو بنه‌ماو به‌ها پیرۆز‌و جوانه‌كانى مرۆڤایه‌تى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، به‌شێوازێك زانیارى رِاست و دروست له‌زانیارى ههڵهونادروست جیانه‌كرێته‌وه، ده‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگایه‌كى پرِ له‌قه‌یران و گێژاوى بێ سهروبهرهى دوور له‌سیستم ویاسا ئهخولقێنیت.
كێشه‌و گیروگرفتى ئێستا‌و ئه‌وساى كۆمه‌ڵگاى كوردى وه‌ك به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگا دواكهوتووهكانى رِۆژههلآتى ناوه‌راست و جیهانى سێیه‌م كهگیرۆدهى بازرگانیكردنى جه‌هل و گومانن له‌لایه‌ن خێزان و بنه‌ماڵه ئهرستۆكراتیه شۆرِشگێرِه به‌كرێگیراوه‌كانه‌وه، زانیارى وداتاى رِاست و دروست له‌زانیارى نارِاست و درۆ له‌یه‌ك جیاناكرێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ى برِواو متمانه به‌كۆى زانیارى وداتا رِاستهكانیش نامێنێت:
كاره‌ساتى پیشه‌سازى و بلآوبوونه‌وه‌ى جه‌هل و گومان له‌وه‌دایه داتا‌و زانیارى رِاست له‌گه‌ڵ درۆ به‌شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵ ئه‌بێت له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه، برِواو متمانه به‌زانیارى و داتا رِاستیهكانیش نامێت تائاستى بێ ئومێدى هاولآتى بهگۆرِانكارى نوێ به‌ره‌وباشتر:
هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵگاى ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كى دواكه‌وتووه لهرِووى زانست و مه‌عریفه‌و شارستانیه‌وه هه‌ربۆیه:
كۆمه‌ڵگاى ئێمه‘‘ خودا ته‌نیا لهرِێگاى زاناى ئاینى و پهرستاگانهوه ئه‌بینین’’ له‌كاتێكدا خودا خوداى هه‌مووانه بێ جیاوازى، هه‌مووان زۆر باشتر له‌وان دركى پێده‌كه‌ین، چه‌مكى ئاین چه‌مكێكى سادهوساكاره، په‌یوه‌ندیه‌كى تایبه‌ته له‌نێوان مه‌خلوق و خالق هه‌ریه‌ك به‌بیروبۆچوون وبرِواى تایبه‌تى خۆى، په‌یوه‌ندى و گوێرِایهڵى مه‌خلوق بۆخالق په‌یوه‌ندیه‌كى تایبه‌تى كه‌سایه‌تى ئاده‌میزاده بۆ خوداى خۆى، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى نی یه به‌پرۆسه‌ى ئیسلامى سیاسى و بهحیزبیكردنى پرۆسه‌ى خوداپهرستى!، ئاینه‌كانى خودا ئاینى خۆشه‌ویستین نه‌ك كینه‌و رِق وترس و تۆقاندن، هه‌ست ونه‌ست و خۆشه‌ویستى و گوێ رِایهڵى ئێمه‌یه بۆخودا، پابه‌ندبوونى ئێمه‌ى مه‌خلوق به‌بنه‌ماكانى ئاین و رِێزگرتن له‌ئاده‌میزاد و ئاژه‌ڵ و ژینگه له‌خۆشه‌ویستى ئێمه‌وه‌یه بۆخودا نه‌ك له‌ترس وتۆقاندن، كاتێك ئێمه له‌ناخه‌وه خودامان خۆش بوویت بنه‌ماكانى ئاین سادهوساكارو ئاساتر ئه‌بێت لامان بۆیه زیاترپابهند ئه‌بین پێوه‌ى، باشترین نموونه ئه‌گه‌ر تۆ له‌خۆشه‌ویستى باوكت جگه‌ره نه‌كێشیت، باوكت دیاربێت یان نا جگه‌ره ناكێشیت، به‌لآم ئه‌گه‌ر له‌ترسى باوكت جگه‌ره نه‌كێشیت بهدیانهبوونى باوكت ده‌ست ئه‌كه‌یته‌وه به‌جگه‌ره كێشان، ئه‌مه‌یه جیاوازى خۆشه‌ویستى له‌ترس و تۆقاندن.
كۆمه‌ڵگاى ئێمه ‘‘ چاره‌نووسى سیاسى، كۆمه‌لآیه‌تى، ئابوورى، كاروبارى ده‌وڵه‌تدارى، دادى كۆمه‌لآیه‌تى، تێكۆشانى رِاستهقینهى دیموكراسى و ئازادى، پاراستنى ژینگه‌و مافه‌كانى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ لهرِێگاى سیاسیه ته‌قلیدیه‌كانه‌وه ئه‌بینین’’ له‌كاتێكدا ولآت ولآتى هه‌مووانه بێ جیاوازى، هه‌مووان له‌سیاسیه‌كان باشتر ئه‌توانین چارهنوسێكى ئارامى پرِخۆشى و دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگا بخولقێنین، كاتێك ئێمه له‌دووى چارهنوسێكى ئارام ودڵخۆش و دادپه‌روه‌ر بین بۆ كۆمه‌ڵگا بێگومان هیچ كات نابینه كۆیله‌ى هیچ جۆره مه‌خلوقێكى سیاسه‌ت مه‌دارو یاخود سیاسه‌ت باز، خۆشه‌ویستى ئێمه بۆ گشت مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ژینگه‌یه نه‌ك بۆ ئایدۆلۆجیایه‌ك حیزبێك یاخود مرۆڤێكى (سهروكێك) تایبه‌ت، به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ( مرۆڤ و ئاژه‌ل و ژینگه) پێش به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رۆك و حیزب وئایدۆلۆجیایه، په‌روه‌رده‌كردنى كۆمهڵگاو سه‌روه‌رى یاسا باشترین گه‌ره‌نتیه بۆ قبوڵكردنى یهكتروپێكهوهژیان و خۆشگوزه‌رانى نه‌ك عه‌قڵیه‌ت و هزرو بیروبۆچون و هه‌ڵسوكه‌وتى خێزان و بنه‌ماڵه ئهرستۆكراتیه شۆرِشگێرِه به‌كرێگیراوه بازرگانه سیاسه‌تبازه‌كان.
كێشه‌وگرفتى عه‌قڵیه‌تى خیزان و بنه‌ماڵه ئه‌رستۆكراتى و حیزب و كه‌سایه‌تیه بالآدهسته سیاسیه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئێمه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر سه‌دله‌سه‌د له‌گه‌ڵى نه‌بیت بێگومان دژبهویت، لاى ئه‌م بهرِێزانه ئه‌سته‌مه سه‌ر به‌لایه‌نێك یاخود جه‌مسه‌رێكى دیاریكراو نه‌بیت، ئه‌گه‌ر سه‌ر بهجهمسهرێكى دیاریكراویش بێت ئه‌بى دژ بهجهمسهرهكانى دی بیت، به‌لآم به‌بۆچوونى ئێمه‌و ئه‌و مرۆڤانه‌ى له‌دووى چارهنوسێكى سیاسى ئارام و دڵخۆش و دادپه‌روه‌رین ئه‌كرێت سه‌ر به‌هیچ جه‌مسه‌رێك نه‌بین، وه‌ئه‌گه‌ر سه‌ر بهجهمسهرێكى دیاریكراویش بین ئه‌كرێت دژ به‌هیچ كام لهجهمسهرهكانى تر نه‌بین، سه‌روه‌رى یاسا بكه‌ینه باشترین گه‌ره‌نتى بۆ قبوڵكردنى یهكتروپێكهوهژیان و خۆشگوزه‌رانى.
له‌سایه‌ى هزرو عه‌قڵیه‌تى خێزان و بنه‌ماڵه ئهرهستۆكراتیه سیاسیه ته‌قلیدیه جه‌هل به‌خشه‌كانه‌وه، سهرهرِاى دزین و فرۆشتنى سامانى سه‌رئه‌رزو ژێرزه‌وى كوردستان به‌نه‌وته‌وه بیست و هه‌شت ملیار دولار قه‌رزدارین له‌كاتێكدا چاره‌نووسى سیاسى و كۆمه‌لآیه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌مان نادیاره وه له‌هه‌موو كات و ساتێكى مێژوویى دوورترین له‌ژیانێكى ئارامى ئازادى دادپه‌روه‌رى پرِ خۆشگوزه‌رانى وژینگهپارێزى.
كۆمه‌ڵگاى ئێمه‘‘ هۆشمه‌ندى و رِۆشنبیرى و هۆشیارى و مه‌عریفه ته‌نیا لهرِێگهى رِۆشنبیره گهمژهكانى حیزب و میدیا نه‌زانه به‌ناو ئازاده‌كانى حیزبه‌كانه‌وه ئه‌بینین’’ له‌كاتێكدا رِۆشنبیرى و هۆشیارى و مه‌عریفه ده‌رچه‌ى ئه‌زموونى مرۆڤایه‌تیه نه‌ك ئه‌زموونى ئه‌م گه‌مژه نه‌زانانه، هه‌مووان له‌وان زیاتر ئازاد و هۆشیارو رِۆشنبیرو خاوه‌ن مه‌عریفه‌ین، كاتێك مرۆڤ له‌دووى حه‌قیقه‌ت بێت نابێته كۆیله‌ى هیچ ئایدیایه، حیزبێك یان سهرۆكێكى تایبه‌ت وه‌ك رِۆشنبیروگهمژهكانى حیزب كه‌بوونه‌ته كۆیله‌یه‌كى سوك و هه‌رزانى خێزان و بنه‌ماڵه ئهرستۆكراتیه دهسهلآتدارهكان، هۆشیارى رِۆشنبیر و پێشكه‌وتنى مه‌عریفى و زانستى له‌ئازادى فیكردایه نه‌ك كۆیلایه‌تى بۆچه‌سپاندنى ئه‌م بۆچوونه پێوستمان به‌بوونى ده‌زگایه‌كى زانستى و رِۆشنبیرى میدیایى ئازاده، به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێم له‌كوردستان بوونى نییه له‌وانه‌یه زۆر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، واقیعى زانست و مه‌عریفى و رِۆشنبیرى ئێستاى كۆمه‌ڵگاى كوردستانى باشور شاهدى ئه‌م جۆره بۆچوونه‌ن.
پیرۆزكردن و بره‌ودان به‌م پرۆسه‌یه واتا به‌م جۆرهلهبیركردنهوه، خۆى له‌خۆیدا به‌شێكه له‌پرۆسه‌ى پیشه‌سازى و بازرگانیكردن به‌جه‌هل و گومانه‌وه، كاتیك ئامێره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل و گومان نه‌زانى و گومان به‌رهه‌م دێنن، گومان و بێ ئاگایى ئه‌بێته كلتور، دواتر نه‌مانى برِواو متمانه‌و بێ ئومیدكردنى خه‌ڵكى بهگۆرِانكارى جیدى نوێ به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى نه‌زانى دارِووخاوى پرِلهقهیرانى سیاسى و مرۆیى ودارایى وه‌ك ئهمرِۆ، به‌هه‌موو پێوه‌ره شارستانیه‌كان دواكه‌وتوو لهرِووى عه‌قڵیه‌ت و زانیارى و زانست و یاساوه، تهرِو وشك به‌یه‌كه‌وه ئه‌سوتێنێت، دواجار كۆمه‌ڵگایه‌كى پرِلهگومان به‌رهه‌مدێت، رِاست و هه‌ڵه و دروست و نادروست له‌یه‌ك جیاناكاته‌وه، ئه‌بێته شكێنهرودارِوخانى نه‌ته‌وه لهرِووى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌لآیه‌تى و رِۆشنبیرى و ژینگه‌و زانسته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و رِاستیه ترسناكه شاراوه‌مان بۆده‌رده‌خات كه بۆتا ئیستا كورد نه‌بۆته خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت و شارستانى و ژینگه‌ى (نیشتمان)خۆى.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه واتا دروستكردنى كهلاوهك پر له‌جه‌هل و گومان له‌لایه‌ن ئامیره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل خێزان و بنه‌ماڵه ئهرستۆكراتیه بازرگانهسیاسیهكان ( سه‌ركرده وبهرپرسهكانى ئهمرِۆى كوردستانى باشور كهلهرِابردوو شۆرِشگێربوون بهههسێ جیلهكهیهوه جیلى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێ یه‌م ) له‌داهاتووشدا نابینه خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت و شارستانى و ژینگه‌ى خۆمان تا ئه‌م بهرِێزانه لهدهسهلآتدابن و پرۆسه‌ى جه‌هل و گومان ببه‌خشنه‌وه.