بەپەلە: هێزەکەی تورکیا لە سیدەکان جێگیر بوون.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وتاریکورد
جموجۆڵەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان لاتەریب لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر دەبێ.
لەگەل بڵاوبونەوەی هەواڵی بەجێکردنی هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی بایحەسەنی سەر بە پارێزگای کەرکوک و چیای قەرەچوغی شاری مەخمور، هاوکات هێزێکی سەربازی سوپای تورکیا بە چەکە قورس گەیشتە ناوچەی سیدەکان.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فوراتی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، دوێنێ شەو هێزێکی سەربازی سوپای تورکیا کە پێکهاتوە لە 8 تانک و چەندین کەرەستەی سەربازی و چەکی قورس، لە ناوچەی سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێر و نزیک ناوچەی خواکورک و برادۆست بەجێکراوە.
لە هەواڵەکەدا هاتوە خەڵکی ناوچەکە کە ویستویانە ڕەسمی ئەو کاروانە سەربازیە بگرن، لەلایەن هێزەکانی پارتی ڕوبەڕووی لێدان و سوکایەتیکردن بونەتەوە.
ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا پارتی دیموکراتی کوردستان هێزەکانی خۆی لە دەوروبەری ناوچەی قەسرێی نزیک چیای قەندیل بەجێکردوە و هێزەکان ئێستا خەریکی سەنگەرلێدانن.
بەپێی سەرچاوەیەک کە گوتاری کورد لە کامپی مەخموری ئاوارەکانی باکوور پێی گەیشتوە، خەڵکەکە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هەر ئەگەرێکی دەستێوەردانی سوپای تورکیا و هێزەکانی پارتی لە کامپەکە.
ژمارەی ئاوارەکانی کامپی مەخمور بە 10 هەزار کەس ئەخەمڵێندرێ و هەر هەموویان کەسوکاری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانن و لە ساڵی 2014 دا کاتێک ڕێکخراوی داعش هێرشی کردە سەر مەخمور، لە چیای قەرەچوغ زەبری گەورەیان لە تێرۆرستانی داعش وەشاند و بۆ ئەوەش مەسعود بارزانی سەردانی کردن و دەستخۆشی لێکردبوون.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە