دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: كه‌لاوه‌یه‌ك پرِ له‌جه‌هل و گومان ـــ پیشه‌سازى نه‌زانى. به‌شى سێ یه‌م.
لهوهلآمى پرسیارێكى زۆر هه‌ستیار وگرنگ ئایاپیشهسازى جه‌هل وگومان چییه وه له‌كوێوه هاتووه؟
بێگومان بازرگانیكردن به‌پیشه‌سازى جه‌هل لهخۆرِاوه نه‌هاتووه، هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌رى بیرۆكه‌ى جه‌هل و گومان له‌بنه‌چه‌و بناغه‌دا عه‌قڵیه‌تى دواكه‌وتووى كۆمه‌ڵگاى رِۆژههلآتى ناوهرِاست ولآتانى دهوروبهرێتى، به‌لآم به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى و دواكه‌وتوویى له‌پێناو داگیركردن و به‌ندایه‌تى میلله‌تانى ناوچه‌كه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وكات پرۆسه‌ى بازرگانیكردن و بلآوكردنه‌وه‌ى جه‌هل و گومان به‌م شێوه زانستهیهى ئێستا نه‌بووه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى دواكهوتووبوه لهرِێگاى نه‌خوێنده‌وارى و نه‌هێشتنى بڵاوبوونه‌وه‌ى زانسته گشتیه‌كان ( له‌زانستى ژیانناسى و كشتوكاڵزانى و زیندهوهرناسى و رِامیارى و جیهانناسى و گه‌ردوونناسى و كۆمه‌ڵناسى و ته‌ندروستى) نه‌ك بهكهلتوورى خوێندنه‌وه‌ى بێ ئاگایى و گومان له زانیارى و داتاى ههرستار سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى ژیان و ژین و ژینگه، به‌لآم ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه واتا پرۆسه‌ى بازرگانیكردن به‌جه‌هل و گومان پرۆسه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى و دواكه‌وتوویى كوێرانه‌ى ههرِهمهكى نی یه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى زانستى تۆكمه‌ى به‌رنامه بۆ دارِێژراوه و باكگراوندێكى زانستى و چه‌ند ئامانجێكى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌لآیه‌تى له‌پشته.
سهرههڵدانهكهى ئهگهرِێتهوه بۆ شه‌پۆلى سێیه‌مى جیهانگیرى ( Third wave of globalization ) واتا دواى:
• تێوه‌گلانى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌جه‌نگى ڤێتنام ورِاگهیاندنى رِێكهوتنى ئاگربه‌ست له 23ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1973وكشانهوهى له‌جه‌نگه‌كه.
• پرۆسه‌ى خۆماڵىكردنى نه‌وت و قه‌یرانى نه‌وتى جیهانى ساڵى 1973.
• دارِمانى سیستمى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وكاته‌ى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین ئابوورى جیهانى بوو، وه دولار ببووه به‌بنه‌ماى پێوانه‌یى و ئاڵوگۆرِكردنى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌برى ئاڵتوون.
شه‌پۆلى سێیه‌مى جیهانگیرى (Third wave of globalization) كه‌وته بوارى پراكتیزه‌كردنه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى ولآته یهكگرتووهمانى ئه‌مه‌ریكاى هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش لهرِێگاى پرۆسه‌یه‌كى زانستى به‌رنامه بۆدارِێژراو ناونرا پیشه‌سازى جه‌هل و گومان لهرِێگاى بلآوكردنه‌وه‌ى زانیارى و داتاى هه‌ڵه له‌پاڵ زانیاریه رِاست و دروسته‌كان به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى گومان له‌لاى خه‌ڵكى و لهدهستادنى برِواو متمانه و گه‌وجاندن و ساغركردنهوهى به‌رهه‌مى كۆمپانیا گه‌وره نیودهوڵهتیهكان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ئابوورى جیهان و سه‌رله‌نوێ دارِشتنهوهى پرۆسه‌ى سیاسى و زانستى و كومهلآیهتى گشت میلله‌تانى جیهان له‌ژیر ناوى پاراستنى هه‌ردوو سیستمى سیاسى نێوده‌وڵه‌تى و پرۆسه‌ى جیهانگیرى.
له‌ساڵى 1979 دواى ئاشكراكردنى یاداشتنامهیهكى نهێنى له‌سه‌ر پیشه‌سازى جگه‌ره له‌سه‌ر پێشنیارێك ده‌رباره‌ى جگه‌ره‌كێشان و ته‌ندروستى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى براون ولیامسۆنى توتن كه‌هه‌ندێك ته‌كتیكى تازه‌ى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى تووتنى خستبووه رِوو سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریه ته‌ندروستى و پزیشكیانه‌ى دژى به‌كارهێنانى جگه‌ره‌كێشان بوون له‌پێناو سه‌رلێشیواندن و پهشۆكاندنى هاولآتى به‌كاربه‌ر و بره‌ودان بهبازرگانیكردنى جگه‌ره.
رِۆبهرت نییل برۆكتهرى (له‌دایكبووى ساڵى 1954) مێژوونوسێكى ئه‌مریكى یه و پرۆفیسۆرى زانستى مێژووه له‌زانكۆى ستانفۆرد زۆر بێزاونیگهران بوو له‌م داهێنانه بلیمه‌ته سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، ده‌ستیكرد به‌چونه ناو ورده‌كارى كرده‌وه‌ى كۆمپانیاكانى تووتن، چۆن هه‌ڵده‌ستن به‌بڵاوكردنه‌وه و سه‌رلێشواندن و پهشۆكانى هاولآتى و به‌كاربه‌رى جگه‌ره ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌شێرپه‌نجه به‌هۆى جگه‌ره‌كێشانى به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه.
رِۆبهرت نییل برۆكتهر گه‌یشته ئه‌و برِوایهى كهكۆمپانیاكانى تووتن و جگه‌ره نه‌ك نایانه‌وێ بهكابهر ئاشناى زانینى زیانى به‌رهه‌مه‌كانیان بن، به‌ڵكو زانیارى و داتاى هه‌ڵه‌شیان ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى تووتن ئهخستهرِوو، بۆئه‌م مه‌به‌سته به‌ملیاره‌ها دولاریان خه‌رج ئه‌كرد له‌پێناو شێواندن و شاردنه‌وه‌ى رِاستیى زانیاریه پزیشكى و ته‌ندروستیه‌كانى جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ته‌ندروستى ئاده‌میزاد وگهوجاندنى خه‌ڵكى.
رِۆبهرت نییل برۆكتهر ده‌ڵێت دواتر بووم بهپشكێنهر هه‌موو خولیام بووه ئاشكراكردنى چۆن كۆمپانیا پیشه‌سازیه گه‌وره‌كان كارده‌كه‌ن بۆ به‌هیزكردنى پرۆسه‌ى نه‌زانى و دروستكردنى گومان تائه‌و ئاسته‌ى داتا‌و زانیارى هه‌ڵه‌و رِاستهكان له‌یه‌ك جیانه‌كرێنه‌وه، واتا به‌ئه‌نقه‌ست بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌زانى و گومان وه‌ك هێزێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له‌پێناو ساغكرنهوهى كه‌لوپه‌له‌كانیان.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ى له‌كوردستانى باشور ئه‌گوزه‌رێ سه‌باره‌ت بهبلآوكردنهوهى جه‌هل و گومان له‌پرۆسه‌ى سیاسیه‌وه بۆپه‌روه‌رده تاتهندروستى كاره‌سات و قه‌یرانێكى سیاسى ئابوورى كۆمه‌لآیه‌تى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت بهولآتانى تر‌ى دونیا، بێگومان ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پرۆسه‌یه (پرۆسه‌ى جه‌هل وگومان ) له‌كوردستان بۆ قایلكردن وگومانكردنى خه‌ڵكیه سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونى به‌دیل بۆ گۆرِانكارى به‌ره‌و باشتر له‌پێناو قۆرغكردن و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ده‌سه‌لآتى سیاسى و بازرگانیكردنى نه‌وت و خواردن و ده‌رمان و سامانه سروشتیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان و ساغردنهوهى كه‌لوپه‌لى ولآتانى چوارده‌وره له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى یه‌ك بنه‌ماڵه‌و یه‌ك خیزان و چه‌ند نیمهخێزانێك له‌ژێر ناوى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و حیزبى له‌كاتێكدا حیزب له‌م ولآته بونیادێكى بێ گیانى سوك و سه‌لیمه به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌و خێزانه ئهرستۆكراتیه به‌ناو شۆرِشگێرهكانهوه.
دواجار رِۆبهرت نییل برۆكتهر هه‌ڵسا به‌لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى بێ وێنه سه‌باره‌ت بهبڵاوبوونهوهى جه‌هل و گومان واتا زانیارى هه‌ڵه‌و ناته‌ندروست.
ده‌رئه‌نجام زاراوه‌ى ئاگناتۆلۆگى ( agnotology ) داهێنا كه‌باس لهبهكهلتوورى خوێندنه‌وه‌ى بێ ئاگایى و گومان ده‌كات، به‌تایبه‌تى هاندانى بلآوكردنه‌وه‌ى داتا‌و زانیارى زانستى هه‌ڵه‌و ناته‌ندروست، واتا بهسهرلێشێوان و ههڵهبردنى كۆمه‌ڵكا به‌و زانیاریه نادروسته هه‌لآنه و دروستكردنى بێ ئاگایى وگهوجاندنى مرۆڤ .
Agnotology (formerly agnatology) : is the study of culturally induced ignorance or doubt , particularly the publication of inaccurate or misleading scientific data .
پێشتر ئاماژه‌مان به‌و رِاستیهدا: كاتیك ئامێره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل وگومان (سه‌ركرده‌ى حیزب و كۆمپانیاكانیان ) نه‌زانى و گومان به‌رهه‌م دێنن، كۆمه‌ڵگایه‌كى نه‌زانى دارِووخاوى پرِلهقهیرانى مرۆیى ودارایى به‌رهه‌م دێنن، ئه‌توانم ناوى بنێم (كۆمه‌ڵگاى پاش زه‌بر) وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌كۆمه‌ڵگاى ئێمه رِووئهدات، به‌هه‌موو پێوه‌ره شارستانیه‌كان به‌خوێندنه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسى ئابوورى كۆمه‌لآیه‌تى و زانستى كۆمه‌ڵگاى ئێستاى ئێمه زۆر دواكه‌وتووتره لهرِووى داتا‌و زانیارى زانستى و یاسایى و عه‌قڵیه‌ته‌وه وه‌ك له‌پێش پرۆسه‌ى رِاپهرین، به‌و مانایه‌ى بارودۆخى كۆمه‌لآیه‌تى و ئابوورى و زانستى و یاسایى و خزمه‌تگوزارى خه‌ڵكى ئه‌وساى پێش رِاپهرین كهلهژێر ده‌ستى داگیركه‌رى به‌عس بووین زۆر له‌ئێستا باشتر بووه، ئێستا تهرِو وشك به‌یه‌كه‌وه سوتێنراوه، كۆمه‌ڵگایه‌كى سه‌رتاپا درۆزن له‌سه‌ره‌وه تاخواره‌وه به‌رهه‌مهێنراوه، ترۆپكى پرۆسه‌ى گومان و له‌ده‌ستانى برِواو متمانه گه‌یشتۆته گشت چه‌مكه‌كانى ژیان و ژین وژینگه، شتێك نه‌ماوه به‌ناوى نیشتمان و پرۆسه‌ى نیشتمان په‌روه‌رى، هه‌وێنى پرۆسه‌ى پشه‌سازى و بازرگانیكردنى جه‌هل و گومان و بێ ئاگایى گه‌یشتۆته ئاستى دارِوخانى نه‌ته‌وه‌یى لهرِووى سیاسى، ئابوورى، كۆمه‌لآیه‌تى (مرۆیى وژینگهیى)، رۆشنبیرى و زانستیه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته له‌نه‌مانى هه‌ستى مرۆڤایه‌تى له‌لایه‌ن ئامێره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل و گومان كۆمه‌ڵگایه‌كى گهوجێنراوى ده‌سته‌مۆى سه‌رتاپا بێ ئاگاونهزان و گوماناوى به‌رهه‌م هاتووه كهرِاست لهدرۆجیا ناكاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌مینه‌یه‌كى حیزبى به‌ناو نوخبه لهدابهستهكانى حیزب له‌گشت جومگه‌كانى ژیان ئاگاداربن یاخود به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان لهرِاست و دروستى داتا‌و زانیارى چه‌مكه‌كانى ژیان و ژین و ژینگه شاره‌زابن به‌لآم له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت نایانه‌وێ رِاست لهههڵهودرۆ جیابكه‌نه‌وه، دواجار ئه‌بنه ئامرِازێك بۆبلاوكردنهوه و پیرۆزكردنى پرۆسه‌ى بێ ئاگایى و جه‌هل و گومان له‌سه‌ر خواستى سه‌رگه‌وره‌و ئهسیادهكانیان.
كاریگه‌رى پرۆسه‌ى نه‌زانى و گومان دواجار ئه‌بێته هۆیه‌كى به‌هێز بۆ له‌ده‌ستدانى برِوا و متمانه له‌سه‌ر ئاستى كه‌سایه‌تى و ده‌روونى ئاده‌میزاد، له‌گۆشه‌نیگاى بنه‌ما زانستیه شیكاریه ده‌روونى و كه‌سایه‌تیه‌كانى ئادهمیزادوه پشت به‌ستن به‌بنه‌ماى هزرو بیروبۆچون و هه‌ڵسوكه‌وتى هاولآتى به‌رامبه‌ر بهچهمكهكانى ژیان و ژین و ژینگه، هاولآتى لهگوَمهڵگاى جه‌هل وگومان ئه‌كرێت به‌پێنج گروپى جیاوازه‌وه.
ئه‌و پێنج گروپه بریتین له‌م گروپانه‌ى خواره‌وه.
گروپى یه‌كه‌م (گروپى خاوه‌ن ده‌مامكه رِهنگاورِهنگهكان )، گروپى دووه‌م (گروپى كوێره گونجاوه‌كان)، گروپى سێ یه‌م (گروپى گێله نوستووه‌كان )، گروپى چواره‌م ( گروپى بێلایه‌نه سهیركهرهكان )، گروپى پێنجه‌م (گروپى نایابه رِۆشنهكان ).