دکتۆر حوسەین عەزیز: پانۆڕامای گه‌رمه‌شینی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌ی دایک و باوکانی جه‌رگسووتاو و ئاراملێبڕاوانی (هه‌ڵه‌بجه)!
ئه‌ی خوشک و برایانی سهرتاپاڕهش و قوڕبهسهرانی (هه‌ڵه‌بجه)!
ئه‌ی دهسگیرانانی به ئاکام نه‌گه‌یشتوو و ژنانی کۆستکهوتووانی (هه‌ڵه‌بجه)!
ئه‌ی کوڕوکاڵانی ڕه‌شپۆش و خێرنهدیوانی (هه‌ڵه‌بجه)!
ئه‌ی پیروپه‌ککه‌وته و دڵشکاوانی (هه‌ڵه‌بجه)!
جارێکی دیکه، له‌نێو گۆڕی تهنگوتارتاندا ڕاستبنهوه و هه‌ستنه‌وه، ده‌سی ناڕه‌زایی بۆ ئاسمانی دوور و به‌رین هه‌ڵبڕن، پڕ به ده‌م هاوارکه‌ن، بقیژێنن و بڵێن: بمرێ زۆرداریی، بمرێ چه‌وسانه‌وه، بمرێ که‌ڵه‌گایه‌تی، بمرێ نۆکه‌ریی، بمرێ خۆفرۆشیی و ناپاکیی!
ده‌سا به قوربانتانبم، ئه‌وڕۆ، ڕۆژ ڕۆژی ئێوه‌یه، با هاوارتان، گوێی زه‌وی کهڕکا. با ناڵه‌تان، له چیا سه‌رکه‌ش و ده‌شته پانوبه‌رین و ئه‌شکه‌وته قووڵه‌کانی (کوردستان) ده‌نگباته‌وه. با ئاهونزوولهتان، بارته‌قای ئاسمان پڕکا. با ده‌نگی کزۆڵه‌ی ئێوه، به ده‌م ڕه‌شه‌بای مه‌رگه‌وه بگه‌رێته‌وه. با شێوه‌ی شێواو و ڕه‌نگی په‌ڕیوی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی ئێوه، له ئاوێنه‌ی بێگه‌ردی ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی ئاسمانی به‌ریندا بدره‌وشێته‌وه. نۆکه‌رانی نێوخۆ و دوژمنانی داگیرکه‌ر زارهترهککهن، چونکه چاوی سۆز و هه‌ستی به‌زه‌یی برا عه‌ره‌به‌کانتان کوێرن. گوێی بیستنی ڕاستیی هاوئایینه‌کانتان که‌ڕن. زمانی ناڕه‌زایی داگیرکه‌رانتان لاڵن. ویژدانی لاره‌وه‌بووی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی، مرۆی کۆتایی سه‌ده‌ی ئه‌تۆم و مانگی ده‌سکردیش مردووه!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)ی خوێناویی!
مه‌کینه‌ی کام ئاشی داگیرکه‌ر، به‌ردی بناغه‌ی (13) ماڵه‌که‌ی تۆی، وردورد هاڕی؟!
گه‌رده‌لوولی بیابانی بێبه‌زه‌یی کام داگیرکه‌ر، پیاوماقووڵانی شاره‌که‌ی تۆی، یهکیهک هه‌ڵلووشی؟!
ڕه‌شه‌بای بهتینوتاوی کام داگیرکه‌ر، لق و پۆپی دره‌خته سه‌وزه‌کانی تۆی، چڵچڵ شکاندی؟!
بۆمبی کیمیایی کام داگیرکه‌ر، کانیاوی ڕوون و سازگاری نیشتمانه‌که‌ی تۆی، تنۆکتنۆک لێڵ و ژاراویی کردی؟!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)ی دڵه وێرانه‌که‌م!
ئه‌وا به‌هاره، (کۆچی یارم، کۆچی سووره، به‌هاره و خێڵ به‌ره‌وژووره)، ئه‌دی کاروانی سه‌ره‌وژووری هۆزه گه‌وره و به تواناکه‌ی (جاف)ی تۆ، که‌ی کۆچی ساڵانه‌ی خۆی ده‌سپێده‌کا؟! کوا نازدارانی (جاف)، له کوێن؟! بۆ ده‌نگی (سیڕه‌ی سه‌ماوه‌ر و ئه‌ڵڵاهو ئهکبهرهکهت) نایه؟! له کوێن و چی‌یان به‌سه‌رهات؟!
بۆ (مه‌حموود) پاشای ده‌سه‌ڵاتدار، له‌خواترس، دادپه‌روه‌ر و به‌ویژدان، نازناوی ڕاستینه‌ی پاشایه‌تییه‌که‌ی خۆی، له چاڵی چاوی زه‌ق و مۆنی، نه‌وه‌ی گۆرگهبۆره توورکه (عوسمانیی)ه‌کانی ئه‌وڕۆ ناچهقێنێتهوه؟! بۆ له پاداشتی چاکه‌ی خۆیدا، (عادیله) خانم داوای یارمه‌تی، له ئینگلیزه چاوشینه داگیرکه‌ره‌کانی دۆستی ناکاته‌وه؟! بۆ (وه‌سمان) پاشا سه‌رله‌نوێ، باخ و مزگه‌وت و گه‌رماوه‌که‌ی خۆی نوێ ناکاته‌وه؟! بۆ ڕه‌وانی شادی (ئه‌حمه‌د موختار جاف)، له گۆڕه تهنگوتارهکهی خۆیه‌وه ده‌رناکه‌وێ، به هۆنراوه ئاگرینه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیییهکانی خۆی، گه‌رمه‌شینێ بۆ مناڵانی خێرنه‌دیوی زێده‌که‌ی خۆی ناگێڕێ؟!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی باخی ڕه‌وانشادان!
هه‌موو ڕۆژێ له ئه‌م ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌دا، له‌تاو بۆمبارانکردنی (26. 04. 1974) و له‌تاو یادی ژاربارانهکهی (16. 03. 1988)ی تۆ، له‌تاو مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی تۆ، دره‌خته‌کانی (باخیمیر) و (کانیئاشقان) یهکیهک، سه‌راپای خۆیان له قوڕدهگرن، قه‌دوباڵایان ده‌چه‌مێننه‌وه، گه‌ڵاسه‌وزه‌کان بۆ مناڵه‌کانت، پڕ به هه‌ردوو چاویان، فرمێسکی خوێنینی وێنه‌ی ئاورنگی به‌ره‌به‌یان ده‌ڕێژن و بهخوڕدهگرین. لق و پۆپ و چڵه‌کانی، پرچی ڕه‌نگینی خۆیان ده‌ڕننه‌وه. به‌ڵام ڕه‌گه قووڵه‌کانیان، پتر به ناخی خاکی پیرۆزی (هه‌ڵه‌بجه)دا دهچنهخوارهوه، چونکه گه‌ر درهختهکانیشت بمرن، سه‌ر بۆ داگیرکه‌ر دانانه‌وێنن، وه‌ک شه‌هیده‌کانت، هه‌ر به‌پێوه و به‌سه‌ربه‌رزیی ده‌مرن!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی مه‌کۆی شۆڕش!
مهلهئێسکسووکه باڵنهخشینه خۆشئاوازه ژیکه‌ڵه‌کان، به ده‌روونێکی پڕ له ژان و به ده‌نگێکی پڕ له خه‌مه‌وه، لایلایه‌ی خه‌وێکی چاو پڕ له وه‌نه‌وزی بای کیمیایی، بۆ مناڵانی شاره‌که‌ت ده‌که‌ن و خه‌و له چاوی نیوهههڵاتوویان ده‌خه‌ن، چیرۆکی مشک و پشیله‌یان بۆ ده‌گێڕنه‌وه، تا بۆنی سێوی گه‌نیو و گازی (خه‌رده‌ل)یان له‌بیربه‌رنه‌وه! به‌یانیانیش زوو، به جریوه‌جریو و ئاوازێکی دڵگیر، گۆرانیی و به‌سته‌ی سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌چڕن، مژده‌ی هه‌ڵاتنی ڕۆژێکی نوێ، له ئاسۆی ئه‌رخه‌وانیی ده‌م که‌لی (هه‌ڵه‌بجه)وه، به مناڵانی باخچه‌ی ساوایانی شاره‌که‌ی (عومه‌ری خاوه‌ر) ده‌ده‌ن!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی به‌هه‌شتی کانگه‌ی دڵداریی و ئه‌ڤینی ڕاسته‌قینه!
هه‌موو ڕۆژێ (کانیئاشقان)ه‌که‌ی تۆ، له تاو گریان و فوغانی دڵداره‌کان، دوو جۆگه‌که‌ی سه‌ر ڕوومه‌تی ئاڵی ووشکدهبێ و قووڵپی خوێن هه‌ڵده‌هێنێته‌وه، بۆ ڕۆژی دواتریش، جارێکی دیکه ده‌ته‌قێته‌وه و فرمێسکی گه‌رمی خوێنین ده‌ڕێژێ!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه) برینداره بێ نازه‌که‌م!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی میوه‌ی به‌تامی به‌هه‌شت و سه‌وزه‌ی ته‌ڕوپاراو!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی شه‌کره‌سێو و گوڵبه‌هار، دارگوێز و دارتوو، ڕبه‌هه‌نار و هه‌نگوینی شانه!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی پڕ له گه‌شتوگوزاری جێ سه‌یرانگه‌ی به‌هاران!
ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ر ته‌نیا، بۆ تۆی هه‌ژار نه‌بوون، بۆ خواپیێداوانی دیکه‌ی کورد و میوانی بیانیی بوون، تهنیاوتهنیاش، هه‌ر بۆمبی ناپاڵم و بای ژاراویی مه‌رگ بۆ تۆ بوون!
ئاخر، ئه‌وه ژاراوی ئه‌و شمشێره نووکتیژه دووفاقه‌ی عه‌ره‌ب بوو، که پتر له (14) سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، (ئهباعوبێده)، به ناوی ئایینی ئیسلامه‌وه و به کامی دڵی خۆی نۆشیکردی. له ده‌شته به‌پیته پانوبه‌رینه‌که‌ی (شاره‌زوور)، به داسهکولهکهی ده‌سی، گیانی شه‌که‌تی پاک و بێ تاوانی، سه‌دان ڕۆڵه‌ی کوردی دروێنه‌کرد. ئه‌وه ده‌ردی بێ ده‌رمانی ئه‌و داگیرکردنه‌ی، قه‌ڵای قایمی مێشکی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه، که تا مردن له کۆڵمان نابێته‌وه!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)ی بووکه خێرنهدیوهکهی ده‌شته ڕازاوه‌که‌ی (شاره‌زوور)!
ئه‌ی هاوزامه ده‌سته‌خوشکه‌که‌ی شارۆچکه‌ی شه‌هیدی (قه‌ڵادزێ)!
ئێوه دووانه‌ی خه‌مێکی گه‌وره و زامێکی قووڵن، خه‌م و زامه‌کانتان، به سکێ له‌دایکبوون، سوێی ئازاری خه‌م و زامه‌کانتان، هه‌رگیز ساڕێژنابێتهوه! ئاخر بۆمبارانکردنهکهتان، هه‌مووی (2) ڕۆژی نێوان بوو: ڕۆژی (24. 04. 1974) بوو، دوژمنی داگیرکه‌ر، مه‌لی گیانی (قه‌ڵادزێ)ی، وه‌ک چۆڵه‌که سه‌ربڕی. هه‌ر له (26)ی هه‌مان مانگ و هه‌مان ساڵیش‌دا بوو، کۆترهباریکهکهی دڵی تۆشیان خنکان! به‌ڵام تۆ (2) جار سهربڕرای، هه‌ر له هه‌مان مانگدا و دوای (14) ساڵی دیکه‌ش، به‌ر شاڵاوی بای مه‌رگ و گازی ژاراوی که‌وتیته‌وه!
هه‌موو ساڵێ، له یادی ژاربارانهکهی (16. 03. 19888)ی شای شاراندا، شه‌هیدانی هه‌ردوو بۆمبارانه‌که‌ی ڕۆژی (24. 04. 1974)ی شــــــــــــــــــــــارۆچکهی (قه‌ڵادزێ) و ڕۆژی (26. 04. 1974)ی شارۆچکه‌ی (هه‌ڵه‌بجه) هه‌ڵده‌سنه‌وه و پێشوازی، له قوربانییه‌کانی گازی ژاراویی و کاروانی شه‌هیدانی شۆڕشی نوێ ده‌که‌ن. شه‌هیدانی شۆڕشی نوێش، ئاوڕ له یادی شه‌هیدانی شۆڕشی ساڵی (1974) و هه‌ره‌سی به‌هاری (1975) ده‌ده‌نه‌وه! هه‌مووشیان له‌به‌ر بێکه‌سیی، ناچاریی و بێده‌سه‌ڵاتی، باوه‌ش به یه‌کدیدا ده‌که‌ن، تێرتێر به‌کوڵ بۆ یه‌کدی ده‌گرین، پڕ به ده‌میان هاوارده‌که‌ن، تۆله‌مان ده‌وێ، تۆڵه. خوێنمان به‌فیڕۆمه‌ده‌ن، چی دیکه، باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری چنگونینۆک سووری خوێناویی کۆمه‌ڵکوژی (عێراق) مه‌که‌ن!
به ئه‌و هیوایه‌ی توانیبێتم، به ئه‌م چه‌ن به‌شه، هه‌م هه‌ستی دڵ و ده‌روونی خۆم ده‌ربڕیبێ، هه‌م که‌مێ له خه‌موپه‌ژاره‌ی خه‌ڵکی بهئابڕووی ماندوونه‌ناسی (هه‌ڵه‌بجه)م که‌مکردبێته‌وه.
با هه‌رگیز تاوانی بۆمبارانی (قه‌ڵادزێ) و (هه‌ڵه‌بجه)ی دوو جار شه‌هیدمان بیرنه‌چێته‌وه، ڕۆژێ له رۆژانیش، ئه‌و برینه سه‌خته گه‌وره نهتهوهیییه، به ئاوه‌دانیی و پێشکه‌وتنی شاره‌که، به به‌خته‌وه‌ریی و خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵکه‌که‌ی ساڕێژبێته‌وه، چونکه (هه‌ڵه‌بجه)، ناسنامه و ئابڕووی کورده!