شه‌ریف هه‌ژاری: نه‌جمه‌دین كه‌ریم و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوكی قیبله‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد!
ئه‌زانم نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ پارتیی ساتوسه‌ودای تاڵانی نه‌وتی هه‌یه، ئه‌شزانم هه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریمیش له‌گه‌ڵ پارتی په‌تیان شل كرد بۆ توركمانه‌كان كه خۆیان (به‌نهێنی پڕچه‌ك بكه‌ن).
زۆر لێدوان و كاروكرده‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریمم به دڵ نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه بڕیاری دا له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك دا، به كارێكی ئاقڵانه و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئه‌زانم. ئه‌لبه‌ته له‌م بابه‌ته‌دا هه‌م پرسی به مه‌سعود به‌رزانی و هه‌م هێرۆ ئیبراهیمیش كردووه و، پێموایه: ئه‌وانیش ئۆكه‌یان بۆ كردووه.
بۆچی ئه‌م كاره‌ی نه‌جمه‌دین بۆ یه‌كێتیش گرنگه؟
چونكه به‌م جۆره كارانه، یه‌كێتیی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرێته‌به‌ر كه : ئه‌وه هه‌ر مه‌سعود به‌رزانی و پارتی نین كه به گوتار پێیان وایه پرۆژه‌ی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه ئێمه‌ین (وه‌ك یه‌كێتیی) كه به‌كرده‌وه هه‌نگاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین ده‌ده‌ین و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر هه‌ڵ ئه‌كه‌ین. كه بێ گومان حوكمی كه‌ركووك واته یه‌كێتیی.
هه‌قیش وایه ئاماژه به‌وه بكه‌م: ناڕه‌زایه‌تیی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركی مه‌غۆلی له ئاست هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت، چونكه ته‌وقیته‌كه (ساتێك) نیه كه ده‌وله‌تی تورك بتوانێت هه‌نگاوی كرده‌یی كاریگه‌ری له دژ بگرێته‌به‌ر.
سه‌یروسه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه: ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ( ڕاستره بوترێت: ڕێكخراوی به‌رژه‌وه‌ندییه یه‌كگرتووه‌كان، یاخود: ڕیكخراوی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان) ناڕه‌زایی له ئاست هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك ده‌ربڕی!
ئه‌مه‌ش ئه‌یسه‌لمێنێته‌وه ئه‌م ڕێكخراوه تاچه‌ند دژی خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كانه! چونكه هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌بوو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێ لایه‌نی خۆی بپاراستبایه و ڕایبگه‌یاندبایه: كورده‌كان ده‌بێت به ڕاپرسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلابكه‌نه‌وه، نه‌ك به ئاشكرا ئه‌م ڕێكخراوه دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شارێكی ته‌واو كوردستانی (پێشتر داگیركراودا) ده‌رببڕێت. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه: تاچه‌ندێك ئه‌م ڕیكخراوه له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی گوتاری تورك و عه‌ره‌ب دایه.
ئه‌یڵێمه‌وه، ئه‌م كاره‌ی نه‌حمه‌دین كه‌ریم بڕیارێكی مێژوویی بوو، دو‌ریش نیه ناڕه‌زایی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی له نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه: پێشتر ئه‌م بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی قسه‌ی له‌سه‌ر كرابێت، بۆیه ئێرانیش له ڕێی ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیانه‌ی یه‌كێتیی كه له خۆیه‌وه نزیكن، هانی دابن كه دژی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بووه‌ستنه‌وه.
چاوه‌ڕوانی بابه‌تێك بن به‌ناونیشانی: (هۆكاره‌كانی به‌هێزبوونی پارتیی)، كه تێیدا ئه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌هێزبوونی پارتیی ئه‌وه‌یه: خۆی كردۆته ئاڵا هه‌ڵگری گوتاری سه‌ربه‌خۆیی و، سۆزی به‌شێكی به‌رچاوی كوردی به‌و گوتاره به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه. به‌لام به‌م جۆره كارانه‌ی وه‌ك نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه له كه‌ركووك بڕیاری له‌سه‌ر دا، ئه‌وا به‌كرده‌وه وه‌ك ده‌سكه‌وتی یه‌كێتیی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.