شەریف هەژاری: بۆ ململانێكردنی پارتی، پێویسته به وردیی كار له‌سه‌ر هۆکارەکانی بەهێزبوونی پارتی بكرێ!
1- بوونی پەیوەندییەکی سیخوڕیی و نوێنەرایەتیی لەگەڵ ”ئیسرائیل، ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و تورکیا. ئەمە یەکێکه لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەهێزبوونی پارتیی.
له به‌رانبه‌ردا، یه‌كێتیی و په‌كه‌كه له به‌ره‌ی ئێران دان و، پێشموایه: ئێران له ستراتیژ دا به‌ره‌ی دۆڕاوه‌كانه.
وه‌ك له بابه‌ته‌كانی چه‌ندین مانگ پێش ئێستا ڕوونم كرده‌وه كه: ترامپ سه‌ره‌تا ئه‌جێنداكانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی دا به‌تایبه‌ت له (یه‌مه‌ن، سوریا، لوبنان و عێراق) ئهپڕوكێنێت و، پاشان ئه‌مریكا شه‌ڕ ده‌خاته ناو سنوره‌كانی ئێرانه‌وه (كه كه‌مێك نه‌فه‌س درێژی ئه‌وێت). له ئێستاش دا وه‌ك ده‌بینین ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر له عێراق بگره هێزی بردۆته سوریا و بۆ یه‌مه‌نیش له پلانی دا هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی داگیركاری ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه: هێزی برده هه‌ر ولاتێك ئه‌سته‌مه لێی بكشێته‌وه.
هه‌روه‌ك له‌و بابه‌تانه‌شدا ڕونم كرده‌وه: په‌كه‌كه یه‌ك ڕێگای له‌به‌رده‌م دایه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: له ڕێی په‌یه‌ده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی كاریگه‌ر له‌گه‌ل ئه‌مریكا و ئه‌وروپا دامه‌زرێنێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتیی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و سیخوڕانهیه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌هێزبوونی پارتییه.
ئه‌لبه‌ته له‌پێش ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ گۆڕینی سیستمی توركیا بۆ كۆماریی، ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌كه‌كه ئاراسته ئه‌كات كه شه‌ڕ له شنگال دژی پارتی هه‌ڵگیرسێنێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌ردۆگان و پارتیش هه‌وڵ ئەده‌ن شه‌ڕی په‌كه‌كه نه‌كه‌ن و دوای بخه‌ن تا پاش ڕیفراندۆمه‌كه‌ی توركیا. هه‌رچۆنێ بێ و هه‌ركاتێ بێ: شه‌ڕی په‌كه‌كه و پارتیی له قازانجی تورك و فاس دایه و، زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی كورد ده‌بێ، ئینجا په‌كه‌كه، پارتیش كه‌متر زهرهریی تێدا ئه‌كات، به‌لام بۆ پارتیی له ئێستادا ته‌وقیته‌كه‌ی گونجاو نیه چونكه به دڵی ئه‌ردۆگان نییه.
2- خێڵەکیی بوونی زۆرێک لە کۆمەڵگای کوردیی و، هه‌بوونی بەشێکی دیكه‌ی خەڵکیش كه ته‌نها لە پێناو پارەو پۆست دا كه‌وتوونه‌ته دوای پارتیی. بە جۆرێ پڕۆفیسۆری زانکۆ هەیە لای سەربەرزییە هەر جۆرە گزیرییەک بۆ مناڵێکی بنەماڵەی فەرمانڕەوا بکات لە پێناو ئیمتیاز دا. ئەمە بەشێوەیەکی فراوان لە ناو پارتیی دا هەیە و، تەنانەت لە حیزبەکانی دیکەش دا گزیریی بۆ مناڵانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا لەوپەڕی ئاستیی دایە، کە سەلمێنەری ئەوەیە: هەندێک لە مرۆڤی کورد ” ئیرادە و هەڵوێستیی” بەلاوە گرنگ نییە و تەرکیزی تەواویان لەسەر بەدەستهێنانی ئیمتیازە و فەقەت.
3- جیۆپۆلەتیکی ئەو ناوچانەی پارتیی لە ژێر دەستی دان، زۆر گرنگن! پارتیی لە ناوچەکانی هەولێر- دهۆک دا هه‌ژموون دارە. ئەم ناوچانە لینکێکی ‘بازرگانی- سیاسیی- سەربازی’ین بۆ هەبوونی تۆڕێکی جاڵجاڵۆکەیی بۆ چوار ووڵات “عێراق، ئێران، تورکیا و سوریا” و، گرێدانی زیاتری پێگه‌ی ئابوری پارتیی به جیهانی ده‌ره‌وه، کە ناوچەکانی هێزەکانی تر خاوەنی ئەو تایبەتمەندییە جیۆپۆلەتیکییە دانسقەیە نین.
4- دروست نەبوونی هێزێک کە بە وردی ئیش لەسەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی پارتیی بکات و، نەبوونی هێزێکی کاریگەریی جەماوەرخواز کە تێکۆشانی گشتگیر و جدی له هه‌موو ناوچه‌كان بکات لە پێناو ئامانج و ستراتیژە خەڵکسالارییەکەیدا، نه‌وه‌ك ته‌نها له پارێزگایه‌كدا چالاكییه‌كانی قه‌تیس ببێ.
هەرچەندە گۆڕان ویستیی وەک هێزێکی لەو شێوەیە تێکۆشان بکات و، تەنانەت دەنگی کاریگەری گەلیشی بەدەستهێنا. بەڵام نه‌خۆش كه‌وتن و پیربوونی نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ری ڕیفۆرمخواز و، هەڵبەزو دابەزەکانی ئەم بزووتنەوەیە و، نەبوونی ستراتیژێکی ڕوون کە قۆناغ بە قۆناغ ئیشی لەسەر بکا و، نەبوونی تیۆرسێنێکی سیاسیی کە (پاش نه‌وشیروان مسته‌فا ) تێکۆشانەکە بەتەواوی ئۆرگەنەڕیز بکات و، بەڕەکە لە ژێر پێی پارتییدا دەربێنێت، لە کەموکوڕییە سەرەکییەکانی بزووتنەوەکەن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی گۆڕان و، بەڕێکخراوەییکردنی ڕێکخستنەکەیان، لە ئاستیی پێویست و دەنگی زۆری شەقام دا نین.
زیاتر له‌مانه‌ش: ناڕاستگۆبوونی (یه‌كێتیی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) له په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ل گۆڕان دا، كه هه‌میشه پێموابووه و پێموایه: یه‌كێتیی له‌پێناو په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی خۆی، گۆران و په‌كه‌كه وه‌ك فشاری ته‌كتیكی دژی پارتیی به‌كاردێنێت، هه‌تا بڕوای به رێكه‌وتنه‌كانی هه‌بێت له‌گه‌لیان دا. واته یه‌كێتیی په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌كانی خۆی له‌گه‌ل پارتیی دا ناگۆرێته‌وه به هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ل گۆران و په‌كه‌كه‌دا.
كه‌وابوو: (یه‌كێتیی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ)یش په‌یوه‌ندی نهێنیی و ئاشكرایان له‌گه‌ل پارتیی دا به گۆران ناگۆرنه‌وه، به‌تایبه‌ت له كه‌یسی مانه‌وه‌یان له (حكومه‌ته وهرهساتییهكهدا)، به‌ته‌واوی لای مرۆڤی سیاسیی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی سه‌لماند كه زۆرینه‌ی هێزه‌كان پشتیان له گۆران كرد، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و پۆست دا.
هه‌رچه‌نده كۆمه‌ل جارجار نوزهیهكی لێوه دێ، به‌لام ئه‌وه به فه‌رمانی ئێران ئه‌كا هه‌تا له پێناو گۆران داوا بكات. ئه‌و هێزانه ته‌نها به یه‌ك هه‌لوێست راستگۆبوونی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر یاخود له ئاست په‌یوه‌ندی و رێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ل گۆران ده‌سه‌لماند، ئه‌ویش ده‌بوو: له حكومه‌ته چهپاولگهره وهرهساتیهكه بكشانایه‌ته‌وه، كه نه‌كشانه‌وه، ئیدی حه‌قیقه‌ته‌كانی سه‌لماند و پارتیی داشی ته‌واو سوار بوو.
5- پەیدابوونی داعش و هێرشیان بۆ سەر کوردستان، لە %100 لە خزمەتی بەرژەوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی پارتیی دابوو. پارتیی بە قەد هەموو تەمەنی خۆی سودی لەم دەرفەتە وەرگرت و، قازانجی ‘سیاسیی، دبلۆماسیی، ئابوری، سەربازی’ی زۆری تێداکرد. تەنانەت لە ڕووی بازرگانیکردن بە شەهیدانیشەوە قازانجی جەماوەری تێدا دەکات. پێشموایە: یەکێتیش لە هاتنی داعش قازانجی کرد بەڵام نەک هێندەی پارتیی.
ئەوەی لە هاتنی داعش زەرەرمەندبوو، بە دەرەجەی یەک جەماوەری کوردستان بوو کە بوونە قوربانیی و، بە دەرەجەی دووەمیش بزووتنەوەی گۆڕان بوو کە وەک بزووتنەوەیەکی مەدەنی-سەرشەقامیی لە دۆخی شەڕدا کارکردەکانی کاریگەرییان کەمتر بوویەوە.
6- هه‌بوونی پایته‌خت له ژێر ده‌سه‌لاتی پارتیی دا، وایكردووه: پارتیی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مامه‌له‌كردنی (سیاسیی، دبلۆماسیی، سه‌ربازیی، ئابوری) خۆی له‌گه‌ل ده‌وله‌تانی ناوچه‌یی و نێوده‌وله‌تی گرێ بدا و، پایته‌خت ببێته ناوه‌ندی هه‌ژموون پێدان به ده‌سه‌لاتی پارتیی. هێزه‌كانی تر نه‌یانتوانیووه هاوپه‌یمانێتییه‌ك له به‌رانبه‌ر پارتیی دا له هه‌ولێری پایته‌خت پێك بهێنن. پێموایه: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و كۆمه‌ل هێنده هه‌لوێستیان ببایه له‌گه‌ل گۆران دا بۆ هه‌لبژاردنی پارێزگاكان له هه‌ولێر ببوونایه‌ته هاوپه‌یمان، تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌لاتی شموولی پارتییان له پایته‌ختی هه‌رێم دا ده‌له‌رزاند.
ئه‌مه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی، بوونیه‌تی ده‌سه‌لاتی پارتیی له پایته‌ختدا، وایكردووه پارتیی به گوتاری دورستكردنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، تاڕاده‌یه‌ك سۆزی به‌شێكی كوردی پێ ڕاكێشێت.
بێ گومان هه‌ر به‌و گوتاره‌شه‌وه (ڕاسته‌وخۆبێ یا ناڕاسته‌وخۆ) خۆی به‌سه‌ر حیزبه‌كانی تردا فه‌رز كردووه، كه ئه‌وه هه‌ر پارتییه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دروست بكات و، به‌وەش ڕه‌وایی به زۆر كاریی خۆی داوه له كرده نایاسایی و چهپاولگهریهكانی بودجه و نادیاری داهاتی نه‌وت دا.
7- سه‌رۆكایه‌تیی كردنی مه‌له‌فی نه‌وت و گازی سروشتی له لایه‌ن پارتییه‌وه، وایكردووه: هه‌موو هێزه نێوده‌وله‌تییه كاریگه‌ره‌كان زیاتر جه‌زب ببن به ڕووی پارتیی دا، تا به ڕووی هێزه‌كانی تر دا.