بەهرۆز گەڵاڵی: وەڵامێكی كورت بو كاك حەمە ئاوات مەعروف.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وا دیارە بەداخەوە تۆ لە وەڵامی من بۆ مەلا بەختیار تێنە گەیشتویت !

من باسی كومیتەی هەرێمەكان و شەرعی و نا شەرعییبونی ئاڵای شورش و زۆر شتی ترم نە كردووە، كە جەنابتان ئاماژە تان بۆ كردون . من باسی كەسێكم كردووە ناوی مەلا بەختیارە.

بەندە رەخنەیەكی ئاسایم لێگرت، كەچی ئەوهات بە جنێو و ئیتیهامات و تەشیركردن، وە ڵامی منیدایەوە. بێگومان منیش وەڵامم دایەوە. هیچ كاتیكیش لە دیدی منەوە نەناوبراو وە نە میژووە كەشی پیرۆزییەكانی شورش نەبوە و نیە و نابێ ! راستدەكەی من هەرگیز باسی پیرۆزییەكانی شورشم نەكردووە. چونكە ئەو كەسەی تۆ بە پیرۆزی دەزانی ، لای من هیچ پیرۆز نیە.

ئەگەر باسی كەسایەتی و پیرۆزیە كانی شورش بكەم بێگومان باسی مام جەلال دەكەم، باسی عەبدوللە ئوجەڵان دەكەم، باسی نەوشیروان دەكەم، باسی شەهیدە كان دەكەم، هەر لەعەلی عەسكەری و دكتور خالیدو حسین بابە شێخ و رەسول مامەندو عەلی هەژارو كاردو گەڵالی و ئارام و شە هید شیهاب و هەڤاڵەكانی و ئیبراهیم عەزو لەیلا قاسم، وەرە وە بۆ روژهەڵات، قاسملو و شەرەف كەندی. هەروەك باسی تەواوی فەرماندە و پێشمەرگە شەهیدە كانمان دەكەم، باسی هەڵەبجە و ئەنفال دەكەم؟ ئەمانە پیرۆزن، شەهیدەكان پیرۆزن.

هەرگیز بۆ من مەلابەختیار پیرۆز نیە. بێگومان بەندەش هەقی خۆمە پارێزگاری لە خوم بكەم. بۆیە زۆر ئاساییە و رەوایە، وەڵامی هەموو كەسێك بدەمەوە كە بێویژدانانە و بەبێ بەڵگەی راست و دروست تیرو توانج و ناوو ناتورەمان بۆ دروست دەكەن. رەنگە لای تۆ پیرۆزی شورش ئەو كەسە بێت كە تۆ باسیت كردوە یان هاوریت بوبێت. بەڵام لای من پیرۆزی شورش ئەو كەسایەتیی و ریكخستن و لایەنانەن كە باسمكردن و هەریە كە بەجۆریك لە جۆرەكان لە خزمەتكردنی كومەڵانی خەلكی كوردستاندا بون و قوربانییانداوە، پێشموایە ئەو وەڵامە كورتە بەسە بۆ جەنابتان.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت